ڕادەستکردنەوە سروشتی بێ مۆراڵی داگیركه‌ره
نەوید مێهراوەر
كوردستان وڵاتێكی داگیركراو و دابه‌شكراو به‌ڵام وڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره و پڕحه‌شیمه‌ت كه حوكمڕانی سه‌ربه‌خۆی نیه‌و ههرپارچهیهكی به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه و كورد له هیچكام له پارچه‌كان جگه له كورستانی باشوور به چه‌ندین تێبینیه‌وه وه‌ك شارۆمه‌ندی پله دوو سه‌ێر ده‌كرێن و له مافی نه‌ته‌وه‌یی دامالدراوه به‌ڵام ههرچیێك بێت ئه‌م چوار پارچه‌یه چاره‌نووسی هاوبه‌شیان هه‌یه و هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه له ژێر چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌ویی دان و له زۆر مه‌ێدانی جیاوازدا له به‌ر كوردبوونیان خۆێنیان تێكه‌ڵ بووه و له هه‌ر پارچه‌یه‌ك مه‌رجه‌عی ئایینی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست فتوای بۆ دهركردۆن كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان كه‌ڵك وه‌ربگرن حوكمی قۆرس و سێداره چاوه‌ڕێیان ده‌كات هه‌ربویه ئه‌گه‌ر له پارچه‌یه‌كی كوردستانی داگیركراو تاكێكی كورد كه‌وته به‌ر حوكمی داپڵۆسێنه‌ر و نامرۆڤانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و توانی خۆی ده‌رباز بكات په‌نا ده‌باته پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان كه له مێژووی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورددا له‌م نموونانه زۆرن.
ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مانی بڕێك دوورتریشه‌وه كاتێك فه‌لا و جووتیاران كه‌وتوونه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كانی به‌شێكی كوردستانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند پشتگیری له ئاغا كردبێت خه‌ڵكه‌كه به تاك و به‌كۆ بۆ به‌شێكی تری كوردستان كۆچییان كردوه و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌وێوه داڵده‌دراون و له ته‌نیشتی هاوچاره‌نووسانی خۆیان ژیانیان به‌سه‌ر بردوه و له مه‌ترسی ڕزگاریان بووه، له ڕووی سیاسیشه‌وه مێژووی هاوچه‌رخ پڕه له ئه‌م دیوو و ئه‌ودیو كردنی تێكۆشه‌رانی كورد كه تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
ئه‌م تێكه‌ڵاوییه له باشوور و خۆرهه‌ڵات زۆر به‌رچاو بووه و له‌م سه‌ده‌ی هاوچه‌رخه‌دا به هه‌زاران تێكۆشه‌ری ئه‌مدیو و ئه‌ودیو په‌نا دراون و گیانیان پارێزراو بووه زۆر جاریش ده‌سه‌ڵاتی ناودند له پارچه‌یه‌ك بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌شه‌كه‌ی دیكه وه‌كوو كارتی گوشار بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به‌كاری هێناون و ده‌وڵه‌تان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دیسیپلینی خۆیان پاراستووه و نموونه‌ی ته‌حویل دانه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كانه‌وه زۆر نین ئه‌گه‌ریش بووبێت جێگای رخنه نیه چوونكه ته‌حویل دانه‌وه سروشتی بێ مۆراڵی داگیركه‌ره به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو كورد بۆ خۆێ ئه‌مه بكات واتا تێكۆشه‌رێك یان ههڵاتوویهكی ده‌ستی داگیركه‌ری پارچه‌یه‌ك له كوردستان ته‌سلیم بكاته‌وه به خیانه‌تێكی گه‌وره ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی له مێژووی خه‌باتی كورد دا ته‌سلیم كردنه‌وه نه‌بووه‌ته نۆرم وه‌ك دیارده‌ش نه‌بووه به‌ڵام وه‌ك نموونه ڕووی داوه، رووداوی له‌م چه‌شنه وه‌كوو خه‌نجه‌رێكی دووبه‌ر هه‌ردووك دیوی كوردستان ده‌بڕێ و برینداری ده‌كات هه‌م هه‌ستی خه‌ڵك و تێكۆشه‌رانی هه‌م سیاسه‌ت و حێزبایه‌تی ناشیرین ئه‌كات هه‌م سیاسهتووانانی پێ ڕووڕه‌ش ده‌بن، وه‌ك نموونه كوردستانی باشوور كه ئێسته له ڕووی ئه‌منییه‌وه دوورگه‌یه‌كی ئارامه بۆ تێكۆشه‌رانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌مووان ده‌بێ بایه‌خی بزانیین و بیپارێزین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڵه‌ی قیزه‌ونی وا تێدا رووبدات جگه‌له‌وه كه ده‌بێته خیانه‌ت به‌و هه‌موو خوێنه كه بۆ ئه‌وه ئازادییه ڕژاوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كوردیه‌ش له به‌ر چاوی خه‌ڵكی ناشیرین و بێ بایه‌خ ده‌كات جگه‌له‌وه هه‌ستی نه‌ته‌ویی كه ئێسته له پارچه داگیركراوه‌كان زۆرتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه له بار ده‌بات و ده‌بێته زیانیێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوه و ئاسۆی رزگاری گه‌لی كورد تاریك ده‌كات، هه‌ر بویه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه ئه‌ركی ئه‌خلاقی، مرویی ونه‌ته‌وه‌ییان له سه‌رشانه.
خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستانی رۆژهه‌ڵات سه‌ر به‌ره‌و ژووره و خه‌ریكه هه‌نگاو بۆ ئاسۆی خۆی ده‌نێ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی توتالیتری كۆماری ئیسلامی پێ قبووڵ ناكرێ و هه‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی سڤیل به‌ڵام تێكۆشه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕاپێچی گرتووخانه‌كان ده‌كات و زۆرجاریش تۆمه‌تی مهحارهب له گه‌ڵ خودایان دهدهاته پاڵ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م سێداره‌یان ده‌كات به‌و هۆكاره هێندی جار كه‌سانێك هه‌ست به مه‌ترسی زۆرتر ده‌كه‌ن و رووده‌كه‌نه دوورگه ئارامه‌كه و ئێسته‌ش كه‌م نین ئه‌وانه‌ی كه له‌و به‌شه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆماری ئیسلامی له جاران زیاتر خه‌ریك پیلانی گڵاوی خۆیه له هه‌موو كوردستان و ئه‌ركی ئه‌خلاقی و سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و ئه‌منی كوردستانه كه بیانپارێزن