لە یادی دکتۆر ئەفراسیاو حەلیمی (هەورامی)،شۆڕشگێڕی چەپی نەتەوەیی و مێژووناس
دامون مەریوان
لە ژیانی هەر گەل و نەتەوەیەک دا هەندێ کەسایەتی هەن تا هەست بە نەبوونیان نەکەن ،نایانناسن و وەک پێویست ڕیزیان ناگرن و نامۆن.بەڵام کاتێ بە هەر هۆیەک ژینیان کۆتایی هات و سەفەری بێ گەڕانەوەیان دەس پێ کرد ،ئینجا دەکەونە کۆڵینەوە لە ژیان و بە سەرهاتیان و داخ و پەژارەی لە دەس دانانیان.بۆ ئێمەی کورد زیادە لەم وتە چوونکە دەوڵەت و دەزگایەکی داکۆکی کار و پشتتیوانمان نییە ،بەشیکی زۆر لە نووسەر و زانایانمان لە دوور و پەراوێز دەمێننەوە و کەڵک لە زانایی و بیریان نابەین،دۆکتر ئەفراسیاو لەو کەسایەتیە ناودارانەیە کە بە داخەوە کەمتر ناسراوە.د.ئەفراسیاو هەورامی کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیری و ئەرشیفیێکی مێژووی کوردستان بوو، ئەو ماوەیەی لە یەکێتیی سۆڤیەت بوو، دەرفەتێکی زێرینی بۆ رەخسا بۆ ئەوەی بەڵگەنامە و ئەرشیفی ئەو وڵاتە هەڵ بداتەوە و ئەو بابەتە گرنگانەی کە پەیوەندی بەمێژووی کوردەوە هەبوو وەک نووسین یاخود وەرگێڕان ئامادەیان بکات و وەک کتێب چاپ و بڵاویان بکاتەوە.خاوەنی پتر لە21 کتێبە کە هەندێکیان چاپکراون و ئەوانی دیکەیان وەک دەستنووس ماونەتەوە.
ئەفراسیاوحەلیمی کوڕی حەمە شەریف کوڕی خواجە حسێنە و بەئەفراسیاو هەورامی ناسراوە.
رۆژی ساڵی 1957زایینی (١٣٣٤کۆچی) لەشاروچکەی نۆدشەی سەر بەناوچەی هەورامانی لهۆنی خۆرهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە نۆتشە و پاوە تەواو کردووە و پاشان لە دانشسەرای تەربیەت مۆعەلێمی بەندەر عەباس وەردەگیردرێت و دەبێتە مامۆستای قۆتابخانە.
لەخانێ و نۆدشە وەک مامۆستایەکی دڵسۆزی هەژاران و خەڵکانی زەحمەتکێش خزمەتی کردووە و بەگیانی شۆڕشگێڕی خوێندکارانی کوردی پەروەردەی بیری سوسیالیستی و نەتەوەیی کردووە.
د.ئەفراسیاو هەورامی کەسێکی چەپ و کوردپەوەرو خاوەن هەڵوێست بووە و بەهۆی ئەوەوە لە سەردەمی حەمە رەزا شای پەهلەوی ، تووشی زیندان و ئازاردان بۆتەوە. لەشۆڕشی گەلانی ئیران‌دا لە ساڵەکانی ٥٦ و ٥٧ بە تایبەت لە ناوچەی هەورامان ،رۆڵی دیار و بەرچاوی بۆ ڕێکخستنی خەڵک و ڕێپێوانە ئیعترازییەکان ئەبێ.پاش شۆڕشی ساڵی ٥٧ی هەتاویی لە ئێران وهاتنە سەرکاری رژیمی ئیسلامی، کە سازمانێکی تازەی کوردستانیی و چەپ وەک کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گۆڕەپانی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بەشێکی بەرچاو لە ڕوناکبیر و کەسایەتییکورد لە ڕیزیدا دەستیان بە کار و تێکۆشانێکی سیاسی کرد. بێ گومان لە نێو هەر کۆمەڵگایەکدا بە پێی بوونی چین و توێژی جوراوجور، حیزب و ڕێکخراوەی ڕەنگاوڕەنگ بە بیر و کرداری جیاوازەوە درووست دەبێ بۆیە بە پێی بۆچوونەکانی و پیشینەی پەیوەندایەتی کاک ئەفراسیاو لە گەڵ چەن کەسایەتیەکی چەپ لە سنە و کرماشان و تاران پەیوەست بە سازمانی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران شاخەی کوردستان بوو و لە نۆتشە کە مەڵبەندی لاوانی ڕۆشنبیر و چالاک بوو لە گەڵ چەن هاوڕێیەکی تری کە زۆربەیان مامۆستان قۆتابخانە بوون دەفتەری ئەو ڕێکخراوەیان دامەزراند و دەستیان دایە چالاکی سیاسی،فەرهەنگی و چەکداری.
دواتر و دوای هێرشی ڕژیم بۆ ناوچە و داگیرکردنی نۆتشە ،ئەو لە گەڵ باوکی کە پێشمەرگە و ئەندامی حێزبی دمۆکرات ئەبێ، دێنە باشووری کوردستان و لەباشور و لەرێی حزبی شیوعی عیراقەوە دەچێتە یەکێتیی سۆڤیەت و لەشاری دووشەمپەی کۆماری تاجیکستان دەگیرسێتەوە و لەوێ دەست بەخوێندنی یاسا ئەکات و دواتر ئەچێتە روسیا و لەزانکۆی ئیڤانۆڤ درێژە بەخوێندن ئەدات و زانکۆ تەواو ئەکات و بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست ئەهێنێ.
پاش ئەوەی خوێندن تەواو ئەکات و زمانی روسی بەتەواوی فێر ئەبێ، دەرفەتێکی زێڕینی لەمۆسکۆ بۆ ئەرەخسێ بۆ ئەوەی ئەرشیف و بەڵگەنامە کۆنەکانی سۆڤیەت هەڵ بداتەوە و چەندین بابەتی گرنگ سەبارەت بەمێژووی کورد و کوردستانی دەست بکەوێ و وەک سەرچاوە بۆ نوسینی چەندین کتێبی دانسقە و بەنرخ سوودیان لێ وەربگرێت، هەندێ کتێب و بابەتی تریش لە زمانی روسییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەربگێڕێت.
بەگشتی د.ئەفراسیاو هەورامی خاوەنی 21 کتێبە لەو بوارەدا و هەندێکیان چاپکراون و ئەوانی دیکەیان وەک دەستنووس لەدوای بەجێماون.
لەدیارترین کتێبە چاپکراوەکانی ئەمانەن.
١-شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران وسۆڤیه‌ت، ده‌زگای سه‌رده‌م2004
2-تراژیدیای کورده‌کانی سۆڤیه‌ت، مه‌کته‌بی بیروهۆشیاری2004
3-مسته‌فا بارزانی له‌هه‌ندێ دیکیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ی سۆڤیه‌تیدا. ده‌زگای ئاراس2003
4 -کورد له‌شه‌ڕه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیادا(له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا)..وه‌رگێرانی له ڕووسیه‌وه. .مه‌کته‌بی بیروهوشیاری2004
5-له‌کوردستانی ئێراقه‌وه تا ئه‌وبه‌ری رووباری ئاراس وه‌رگیرانی له فارسیه‌وه بۆ رووسی.2003
6-له‌مه‌هابادی خوێناویه‌وه هه‌تا لێواره‌کانی ئاراس..وه‌رگیران له فارسیه‌وه.بۆ ڕووس
7 -بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردوهرگیران له کوردیه‌وه بۆ ڕووسی 2005
8-بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌سه‌رده‌می هاوچهرخداوهرگیران له ڕووسیه‌وه بۆ فارسی
9 -په‌یوه‌ندیه‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان له‌سه‌رده‌می کۆماری مه‌هاباد دا
10 -کورد له ئه‌رشیفی ڕووسیا و سۆڤیه‌تدا1914-1924ده‌زگای موکریان 2006
11کوردستانی پشت قه‌فقاس..سلیمانی بنکه‌ی ژین 2004
12په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان و هه‌ره‌سهێنانی هه‌ردوولا له ساڵی1946 دا.. سلێمانی بنکه‌ی ژین 2008
13 -سیناریۆی ڕووداوه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان پێش دامه‌زراندنی کۆماری مه‌هاباد
14-کورد و کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا. وه‌رگێران بۆ رووسی
15 -بیبیلۆگرافیا له‌سه‌ر کوردناسی . .دووبه‌رگه چاپ نه‌کراوه له‌رووسیه‌وه کراوه به کوردی
16 -بزووتنه‌وه‌ی سمکۆ و سۆڤیه‌ت.. چاپ نه‌کراوه
17 -شێخ عبدوسلام بارزانی. چاپ نه‌کراوه
18-کورده‌کانی خۆراسان و ڕاپه‌ڕینه‌کانیان. چاپ نه‌کراوه
19-مێژووی کورد‌و کوردستان..وه‌رگێران بۆ کوردی.چاپ نه‌کراوه
20-به‌ڵگه‌نامه‌کانی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له تاران سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئێران له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م. وه‌رگێران له ڕووسیه‌وه بۆ کوردی
21 -کومەڵەی ژێکاف
خاوەنی چەندین وتار‌و لێکۆڵنەوەی ترە سەبارەت بەشوێنی کورد لەبەڵگەنامەکانی سۆڤیەتدا کە لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاوی کردوونەتەوە.
ئەم هەموو خەم و خولیای ئەوەبوو کە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان فریای ئەو سامانە گەورەیەی ئەرشیفی کورد لە بەڵگەنامەکانی روسیا و سۆڤیەتدا بکەوێ و کەسی ئەکادیمی بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی ئەو مێژووە گرنگە بنوسنەوە و رووناکی ببینێ و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی زۆربەی سەرکردەکانی کوردستانی کرد. بەڵام بەداخەوە ئاواتەکەی نەهاتە دی و مەرگی ناوەخت ئەو خەونەی زیندە بەچاڵ کرد.
بەداخەوە ئەم کەسایەتییە ئەکادیمی و هەڵکەوتووەی کوردستان لەرۆژی 15ی دسامبری 2010 لەشاری مۆسکۆ کۆچی دوایی کرد و رۆژی 23ی دسامبر لەرێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمەکەی بەرەو تاران بەرێکرا و دواتر برایەوە شاری مەریوان و لە گۆڕستانی دار سەیران لەرێوڕەسمێکی میللی گەورەدا بەخاک سپێردرا کە تیایدا دەیان کەسایەتی و سەدان خەڵکی مەریوانو نۆتشە بەشدار بوون. گرینگ‌ترین تایبەتمەنی دۆکتر ئەفراسیاو ڕوانینی پرۆژەیی بە مێژووی کوردستان بوو.پرۆژەیەک کە دەیتوانی زۆرێک لە خاڵە شاراوەکانی مێژژو هەڵباتەوە و ڕٶشنیان بکاتەوە،بینینی ئەو سەبارەت بە نیشتمانی کوردستان وەک وڵاتێک کە گەلی کوردستان تیایدا بوونی مێژوویی بووە زۆر شتی دەتوانی ئاشکرا بکات.کێشەی مووسڵ،کەرکووک،کوردستانی سوور بە دەیان پرۆژەی مێژوویی دۆکتر حەلیمی دێنە ئەژمار کە بۆیان سەختی و ڕەنجی کێشا و کردیانی بە دێکیۆمێنت و هینایە نێو سیاسەتی نێو نەتەوەیی و فەلسەفەی مێژووی گەلی کوردستان.