کوڕۆنا و گوشاری ئابووری بۆ سەر هەژاران

✍ کاوان موکری

نەخۆشی کڕۆنا جگە لە سەختی و کوشندە بوونی نەخۆشیێکی گرانیشە. لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کڕۆنا لە وڵاتی ئێراندا حکوومەت بە چەندین کەڕەت ڕایگەیاندووە کە چارەسەر کردنی نەخۆشەکانی کڕۆنا خۆڕایی دەبێت، بەڵام هەتا چ ڕادەیێک حکوومەت بەو بڕیارەی خۆی پابەند بووە ؟؟

لە حەوتەکانی ڕابردوودا، بە هۆی زۆرتر بوونی قوربانیانی کڕۆنا، حکوومەت لە دەیان شار قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها دەستووری داخستنی بازاڕەکانی ڕاگەیاند بەڵام هیچ یەک لەو بڕیارانە لە لایەن حکوومەتەوە نەهاتنە ئەنجام و بەدوادا چوونی بۆ نەکرا، هەتا ڕادەیێک کە زۆرینە ی ڕخنەگران گەیشتوون بەو بڕوایەی کە حکوومەتی کۆماری ئێسلامی لە ڕاگەیاندنی ئەو چەشنە کەرەنتینانە چەند ئامانجی هەیە :

۱- لابردنی ڕخنەی ڵاوازی حکوومەت لە بەرەنگار بوونەوەی کڕۆنا

۲- تاوانبار کردنی خەڵک بە گرینگی نەدان بەو نەخۆشیە و لابردنی بەرپرسایەتی لەسەر شانی خۆی

۳- سەرقاڵ کردنی خەڵک بەو نەخۆشیەوە و کەم کردنەوەی نارەزایەتیە سیاسی و ئابووریەکان

ئەو سیاسەتە لاوازانە لە بەرەنگار بوونەوەی کڕۆنادا بۆتە هۆی زۆرتر بوونی ئەو نەخۆشیە لە وڵاتی ئێراندا تا ڕادەیێک کە ڕۆژانە زۆرتر لە ۳۵۰ کەس گیانی خۆیان بە بۆنەی ئەو نەخۆشیەوە لە دەست دەدەن. تەنیا لە شاری بۆکان لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی کرۆنا هەتاکوو ئێستا بە پێی ئامارە فەرمیەکان زۆرتر لە ۳۲۰ کەس بوونەتە قوربانی ئەو نەخۆشیە کە لە ۱۰ رۆژی ڕابردوودا رۆژانە ۷ هەتا ۱۵ کەس گیانی خۆیان لە دەست داوە.

زۆرتر بوونی ئەو نەخۆشیە جگە لە قوربانی کردنی دایکان و باوکانی ئەو خەڵکە، بۆتە هۆی گوشارێکی ئابووری زۆر لەسەر خەڵکی هەژاری شاری بۆکان.

بە پێی پرسیار لە بنەماڵەی نەخۆشەکان و هەروەها پەرستار و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی بۆکان دەتوانین خەرجی نەخۆشی کڕۆنا لە پێنج بەخشدا بگونجێنین:

۱- زۆرینەی نەخۆشەکان تەنیا بە سەرپێوە سەح دەکرێن و پێویستی بە مانەوەیان لە نەخۆشخانە نابێت کە خەرجی ئەو کەسانە ۳۰ هەتا ۱۰۰ هەزار تمەن دەبێت.

۲- ئەو کەسانەی کە بە داواکاری خۆیان لە ماڵێدا دەمێننەوە و یان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە نابێت بۆ چاو پێکەوتنی پزیشک و پەرستار لە ماڵێدا دەبێ ۱۰۰ هەزار هەتا ۱ ملیۆن( نرخەکان لە شاری جۆراوجۆر جیاوازن) بۆ هەر سەردانێکی ئەوان خەرج بکەن.

۳- کەسانێک کە پێداویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە و آی سی یو هەیە ئەگەر بیمەیان هەبێ ۱ هەتا ۵ ملیۆن تمەن و کاسانێک کە بیمەیان نەبێت هەتا ۳۰ ملیۆن تمەن لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی خەرجیان هەیە.

۴- بە پێی هەواڵەکان ئەو کەسانەی کە لە شارە گەورەکان بە داواکاری خۆیان یان لەبەر چۆڵ نەبوونی تەختی نووستن لە نەخۆشخانە دەوڵەتیەکان دەچنە نەخۆشخانە تایبەتیەکان لە ۳۰ هەتاکوو ۱۵۰ ملیۆن تمەنیان خەرج دەبێت.

۵- بەڵام جگە لەو خەرجانە، بە پێی پرسیارەکان ئەو نەخۆشانەی کە حاڵیان زۆر مەترسیدار دەبێت، لە نەخۆشخانە، پزیشکەکان داوای دەرزی رمدسیوییێریان لێ دەکەن کە ئەو دەوایە لە دواخانەکان بە پێی فەرمی دەست ناکەوێ و تەنیا لە بازاڕی ڕەشدا بە خەرجێکی زۆرەوە بنەماڵەی نەخۆشەکان دەتوانن بیکرن. تەنانەت بە پێی ئەو هەواڵانەی کە دەستمان کەوتووە ژومارەی پەیوەندی ئەو کەسانەی کە لە بازاڕی ڕەشدا خەریکی فرۆشتنی ئەو دەوایەن لە لایەن پەرستاروو پزیشکەکانی نەخۆشخانە دەدرێتە بنەماڵەی نەخۆشەکان. نرخی هەر دەرزیێکی رمدسیوییێر لە شاری بۆکان ۹ ملیۆن تمەنە کە هەر نەخۆشێک بە پێی وەزعی نەخۆشیەکەی ۱ هەتاکوو ۱۰ دەرزی پێویست دەبێت،کە تەنیا ئەو دەوایە بۆ بنەماڵەی نەخۆشە مەترسیدارەکان  ۹ هەتا ۹۰ ملیۆن تمەن خەرج ساز دەکات.

ئەو کایە بە گیانی نەخۆشەکان و ساز بوونی بازاڕێکی زۆر پڕ سوود لە دەوای کڕۆنا چەند پرسیارێک ساز دەکات:

ئایا کەسانێک بە بێ ئاگاداری حکوومەت دەتوانن ئەو دەوایە بێننە نێو ئێرانەوە و لە بازاڕەکان بیفرۆشن؟

ئایا ئەو کڕین و فرۆشتنی دەوای پێویستی کڕۆنا لە بازاڕی ڕەشدا بە بێ ئاگاداری حکوومەت ساز بووە؟

بە وەڵام دانەوە بەو پرسیارانە دەتوانین ئامانجێک بە ئامانجەکانی حکوومەت کە لە سەرێدا ئاماژەیان پێکرا زیاد بکەین: ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی مافیای نێو وەزارەتی تەندروستی و بهداشتەوە بە کایە کردن بە گیان و ماڵی خەڵک(وەک هەموو بازاڕەکانی تر: بوورس،دولارو…) هەوڵ دەدا لە ڕێگای کۆ کردنەوەی پارەی خەڵکی ناچارو بێ دەسەڵات گوشارە ئابووریەکانی سەر خۆی کەم بکاتەوە.

بەڵام گرینگترین پرسیار ئەوەیە کە بە پێی ئەو خەرجانە ئایا نەخۆشی کڕۆنا لە ئێران تەنیا دەتوانێ نەخۆشی دەوڵەمەندان بێت؟ و ئەوەیکە خەڵکی هەژار چۆن دەتوانێ لە ژێر گوشاری نەخۆشی عازیزەکانی و گوشاری ئابووری، پشت راست بکاتەوە؟؟؟؟!!!