کورتەیەک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی هاوڕێ گیانبەختکردوو غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد….
کورتەیەک لە ژیان و بەسەرهاتی دڵتەزێنی هاوڕێی گیانبەختکردوو غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد
هاوڕێ غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد، تەمەن ١٨ ساڵ، لەدایکبووی شاری بۆکان بوو و دواتر لە مەهاباد گیرسایەوە و لەو شارە قۆناغی منداڵیی تێپەڕاند. هاوڕێ غەزاڵ کە ڕێکەوتی ٤ی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ بوو بە پێشمەرگە، خاوەن کەسایەتییەکی هێمن و لەسەرخۆ بوو و لەناو هاوڕێیانی بە کەسێکی هێژا و بەڕەوشت دەناسرا. غەزاڵ لە ماوەی کەمتر لە چوار مانگ توانیی جێگەوپێگەی تایبەت بەخۆی لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستاندا بەدەست بێنێ.
ئەو هاوڕێ نەمرەمان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، لە کاتێکدا هاوڕێ لەگەڵ چەند پێشمەرگەی تر بەشێوەی کاتی و بەمەبەستی جلگۆڕین و کاروباری کەسی سەردانی ئوردووگای سوورداشیان کردبوو؛ کەوتنە بەر هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی و چەند کەسیان بریندار بوو کە لە ناویاندا، برینی هاوڕێ غەزاڵ زۆر قورستر بوو.
غەزاڵی پێشمەرگە، دوای گەیاندنی بۆ شاری سلێمانی، جێگۆڕکێ لە نێوان چەند نەخۆشخانە بە هۆی وەرنەگرتنی و دواکەوتنی پرۆسەی دەرمان، لە کۆتییدا چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا؛ بەڵام بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە لەگەڵ هەوڵی زۆری پزیشکەکان، گیانی ئازیزی لەپێناو یەکسانی، ڕزگاری و ئازادیدا بەخت کرد و درێژەی خەبات و ڕێبازە درەوشاوەکەی بە هاوڕێکانی سپارد. چیرۆک و شێوازی گیانبەختکردنی غەزاڵی ئازیز و ڕوخساری هێمنی، بوو بە کەسەرێک لەسەر دڵی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز. بەهیوای بەئامانجگەیشتنی ڕێگە و ڕێبازی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان.
ئێمە پێداگری دەکەینەوە کە هیوادار و چاوەڕوانین بەزوویی لایەنە جیاوازەکانی بەدرەنگکەوتنی وەرگیرانی غەزاڵ ڕۆشن بێتەوە و لایەن یان کەسانی بەرپرسیار ڕوونکردنەوەی پێویست بە ئێمە و ڕای گشتی بدەن، تا ئیتر بینەر و بیسەری هەواڵی دڵتەزێنی لەدەستدانی ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانمان بەو شێوازە ناخۆشە نەبین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن (ئاسۆسات).
پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠۵



