تاران پایتەختی سێــــــدارەو و مـــــــەرگ!

✍عــــەزیز ئاجیکەند

کۆماری ئیسڵامی بۆ لە ناو بردنی دژەبەرانی خۆی هەموو ئامرازەکانی کوشت و بری لە دەستوری کاری خۆی دانابوو . وە هەموو پیڵانەکانی بۆ بە ئامانج گەیاندنی مەبەستی خۆی واتا کوشتن و لە ناو بردنی دژە بەرانی خۆی تاقی کردەوە .  موشک باران کردنی ئوردوگاکان ، کەمین دانانەوە لە سەر رێگای هاتوو چۆکردنی ماشینەکان ، بۆمب دانانەوەو کۆنترۆل کردنی لە رێگای دوورەوە، تەقەکردنی شەوانە لە ئوردوگاە بە چەکی قورس و نیوە قورس .

دیارە بەشێکی هەرە زۆری بنەماڵەی پێشمەرگەکان پێکهاتوو لە ژنان و مناڵان . لە ئۆردوگاکان نیشتەجی بوون کە ئەوانیش وێرای پێشمەرگەکان دەبوونە ئامانجی کوشتن و لە ناو بردن . کەواتە ئامانجی کۆماری ئیسڵامی تەنیا لە ناو بردنی پێشمەرگەو بەرپرس و کادێرو لایەنگرو هەڵسواراوی سیاسی نەبوو ، بەلکوو ژنان و مناڵانیش دەکرانە ئامانج و لەناو دەبردران کە بۆ ئەو مەبەستە نمونە یەکجار زۆرن .

کۆمەڵە وەک هێزێکی شۆرشگێرو چاڵاک و پڕ لە مەترسی بۆ کۆماری ئیسڵامی ئێران ، بەردەوام جێگای نیگەرانی کۆماری ئیسڵامی بووە. جێگەو پێگەی کۆمەڵە لە ناو کۆمەڵانی شۆرشگێری کوردوستان و هەروەها خۆشەویستی پێشمەرگەی کۆمەڵە ، لەناوچەکە حاشاهەلنەگرەو هەر ئەم خۆشەویستییە و هەلسورانە ، بەردەوام جێگەی نیگەرانی و سەرئێشەی کۆماری ئیسڵامی بووە . کۆماری ئیسڵامی بۆ ساتێکیش لە زەربەلێدان لە کۆمەلەو شۆرشی کوردوستان بە ڕێبەرایەتی کۆمەڵە غافڵ نەبووە و بەردەوام لە هەوڵ دابووە زەربە لە کۆمەلە بدات و بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستان لە ناوەرۆکی شۆرشگێرانەی خۆی بەتا ڵ کاتەوە . دیارە بۆ ئەم مەبەستە هەزینەیەکی یەکجار زۆری داوە . بۆێە تیرۆرکردن و لە ناو بردنی هەلسوراونی کۆمەڵە هەر لە یەکەمین رۆژەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسڵامییەوە ، لەدەستوری کار دادەنرێت . بەداخەوە کۆمەڵەش زۆر جار کەوتەداوی پیڵانەکانی کۆماری ئیسڵامی و زۆر جار باشترین و چاڵاکترین و دلسۆزترینی هاوڕێانمان بە دەستی پیاو کوژانی کۆماری ئیسڵامی خەڵتانی خؤێن کران .

تیرۆرو لە ناو بردنی هەلسوراوانی کۆمەلە  تەنیا تایبەت بە پێشمەرگەو کادیرەکانمان نەبوو ، بەڵکوو داوی تیرۆری ئینسانکوژانی کۆماری ئیسڵامی لەناو ناوەندی کۆمەڵەش دا قوربانی گرت و چەندین رێبەری خۆشەویستمانی لێستاندین . کاک سدیقی کەمانگەر زمانی ئاگرینی شۆرش و خۆشەویستەکەی بێبەشانی کوردوستان و هاوڕێ غوڵامی کەشاوەرز، دوو دانە لەو تێکۆشەرو ڕۆڵە نەسرەوتوانەی بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستانن کە زۆر بەداخەوە کەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆرو لە مافی ژیان کردن بێبەش کران .

نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی خه‌رمانانی سالی ١٣٦٨ رێكه‌وته‌كانی ٤ و ١٣ی ئه‌و مانگه‌، ئه‌و رۆژانه‌ن كه‌ تێیاندا ره‌وتی ئێمه‌ دوو كه‌سایه‌تی هه‌ڵكه‌وتوو و دوو رابه‌ری ماندویی نه‌ناسی خۆی له‌ده‌ست دا. سدیق كه‌مانگه‌ر، غوڵام كه‌شاوه‌رز، دوو ئه‌ستێره‌ی رێ نیشانده‌ری خه‌باتی چه‌وساوه‌كان و سته‌ملیكراوانی کوردوستان بوون کە زۆر بە داخەوە بەدەستی ئینسان کوژانی کۆماری ئیسڵامی لە مافی ژیان کردن بێبەش کران .

به‌همه‌نی جه‌وادی كه‌ ‌ له‌ جه‌ریانی خه‌باتی سیاسی نه‌هێنی دا بو ده‌رباز بوون له‌ ته‌عقیبی پۆلیسی نازناوی غوڵامی كه‌شاوه‌رزی هه‌ڵبژاردبوو  زۆر بەداخەوە له‌رۆژی ٤ی خه‌رمانانی ١٣٦٨ له‌حاڵێكدا كه‌پاش ٨ ساڵ ده‌یویست له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری لارنكای وڵاتی قێبرس چاویان پێك بكه‌وێت، له‌لایه‌ن تیمیك له ‌به‌كرێگراوه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، كه‌ شوێنیان هه‌لگرتبوو، ‌درایه‌ به‌ر ده‌سرێژی گولله‌. هاورێ غوڵامی كه‌شاوه‌رز چه‌ند سه‌عات دواتر له‌ بیمارستانی ناوه‌ندیی لارناكا ، گیانی به‌ختكرد.

هاوڕێ سەدیق کەمانگەر کە لە ناو ریزەکانی شۆرش بە زمانی ئاگرینی ئەو شۆرشە دەناسرا له‌ سه‌عات ٢ی نیوه شه‌وی ١٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٨ له‌ حاڵێكدا كه‌ تازه‌ له‌ نوسینی دوایین وتاری خۆی بۆ رادیۆ كۆمه‌ڵه‌ ته‌واو دەبوو و بۆ پشوودانێكی كورت له‌ ژوره‌كه‌ی خۆی هاتبووه‌ ده‌رێ، به‌ ده‌ستی به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی كه‌ دزهی كردبووه‌ ناو ریزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌، خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێ و دڵی كه‌یلی ئاواتی به‌ سه‌ركه‌وتنی زه‌حمه‌تكێشان بۆ هه‌میشه‌ له‌ لێدان ده‌كه‌وێ.

مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٢ ی هەتاوی ئۆردووگای ناوەندیی کۆمەڵە هێرشی مووشەکیی کرایە سەری و سەرجەمی موشەکەکان لەناو ئوردوگاە و دەورو بەری تەقانەوە و خۆشبەختانە زەرەری گیانی بەدوادا نەبوو.  هەمان ساڵ، مینی پاسێک کە ئەندامان و ژن و منداڵی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی تێ‌دا بوو لە ڕێگەی گەڕانەوە لە سلێمانییەوە تەقەی لێدەکڕێ.

هەروەها مانگی جۆزەردانی سالی ١٣٧٤ دوو هەڵۆی تیژ باڵی کۆمەڵە بە ناوی “عوسمان فەرمان” و “عوسمان کیانی” ڕێک لە نزیک مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی  بەدەس پینچ کەس لە بەکڕێگیراوانی کۆماری ئیسڵامی دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولله‌و دەس بەجێ گیانی ئازیزیان بەخت دەکەن.

بە پێی ئەو زانیارانەی کە بە دوای تیرۆری ئەو دوو ئازیزە دەسکەوتن ، نیشانی دەدا کە جێگرایەتیی زانیاریی قەرارگای حەمزه کە سەرکردایەتییەکەی ئەو کات لە شاری ورمێ بوو ، بەر پرسی ڕاستەوخۆی ئەو تیرۆرانە بوون کە بە کڕێگیراوانیان لە کوردوستانی عێراق چاڵاک بوون و کاریان کوشتن و برین و ڕفاندنی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژیان و گوزەرانی هەلسوراوانی سیاسی نیشتەجێ لە کوردوستانی عێراق بوو. پێویستە بوتڕێ کە جێگرایەتیی زانیاری لە قەرارگای حەمزەدا گرووپێکی لە ژێر ناوی “ڕاپەڕین” بە سەرکردایەتیی کەسێک بە ناوی “کەماڵ ماوەتی” ڕێک‌خستووە بۆ ئەوەی پاش دیاری‌کردنی شوێن و جێگای دژبەران لە کوردوستانی عێراق تیرۆریان بکەن .

لە هاوینی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی  نزیک کاتژمێر ١٢ی شەو یەکێک لە گرووپەکانی تیرۆر لە سێ‌ڕیانی گوندی زەڕگوێز، کە لە تەنیشت ئۆردووگای ناوەندیی کۆمەڵە لە نزیک شاری سلێمانی‌دا بوو، پاش تێک‌هەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ تیمی پارێزگاریی پیکهاتوو لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەکەونە بۆسەو پاشان ڕادەکەن. لە کۆتایی تێک‌هەڵچوونەکەدا خومپارەیەک و ١٠ گولله‌یان لە پاش خۆێان بەجێهێشت .خومپارەکان تازە بوون، تەنانەت لۆگۆی سپای پاسدارانیان بەسەر گولله‌ی خەومپارەکانەوە بوو.

ناوی کادیرو پێشمەرگەو ئەندام و ڵایەنگرانی کۆمەڵە لە کوردوستانی عێراق کە بونەتە قوربانی تیرۆری کۆماری ئیسڵامی بریتین لە :

١- مام حبیب عەودە خەڵکی شاری سنە و ئەندامی کۆمەڵە کە لە ڕێکەوتی ٥ی ٦ی ١٩٩١ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆر کرا.

٢- محمد آرام فتحی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کرماشان، له‌ رێکه‌وتی 27ی مانگی پوشپەری سالی ١٩٩١له‌ زڕگوێز تێرۆر کرا.

٣- صارم فرهادی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی شاری  سنه‌، له‌ رێکه‌وتی ١ی مانگی ٩ی سالی  ١٩٩١ له‌ قه‌ڵادزێ تێرۆر کرا .

٤- سید محمود خدری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ رێکه‌وتی ١٢ی ١ی ١٩٩٢ له‌ سلێمانی تێرۆر کرا .

٥- امیر بایاب، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌لکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی ١ی ٢ی ١٩٩٣ له‌ سلێمانی تیرۆر و بریندار کرا.

٦- رفیق محمدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ مانگی ٧ی ١٩٩٣ له‌ زڕگوێز تیرۆر کرا.

٧- عثمان عثمانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خەڵکی شاری سه‌رده‌شت، له‌ رێکه‌وتی ١٠ی ٩ی ١٩٩٤ له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا.

٨- رشاد کریمی، ئەندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی ١٥ی ٣ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی تیرۆر کرا  .

٩-شیرین وەتەنخواه، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی ١٠ی ١٠ی ١٩٩٤ له‌ زڕگوێز بریندار کرا.

١٠- ئەحمەد نادری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌لکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی ٢ی ٥ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی بریندار کرا .

١١- کازم رەفعەتی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بناو، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی بریندار کرا.

١٢- ئەسعەد سەلیمی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی بریندار کرا.

١٣ – بێهروز ئەیوبی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی سنه‌، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی بریندار کرا.

١٤- حەسن مەحمەدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی دیوانده‌ره‌، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٤له‌ سلێمانی بریندار کرا.

١٥ – سەڵاح ئەمانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مەهاباد، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٣ له‌ سلێمانی بریندار کرا .

١٦- شادی سالەحی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌ ، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی بریندار کرا.

١٧- شەیدا بانه‌یی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی ٥ی ٧ی ١٩٩٤  له‌ سلێمانی بریندار کرا.

١٨- ستار قادری ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ڕه‌بزان، له‌ رێکه‌وتی ٥ی٧ی ١٩٩٤له‌ سلێمانی بریندار کرا  .

(پێویستە بوترێ کە ئەم هاوڕێانە هەموویان لە نێوان جادەی سلیمانی -قەرەداغ لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ئوردوگای کۆمەڵە لە زڕگۆێز ، دەکەونە بۆسەی ئینسان کوژانی کۆماری ئیسڵامی و تەقەیان ڵێدەکرێ کە سەرەڕای ئەوەی برینی ژمارەیەکیان قورس بوو بە خۆشحالێیەوە هەموویان لە ژیاندا ماون)

١٩- ئەکبەر تەیمووری ، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کرماشان، له‌ رێکه‌وتی ٤ی ٨ی ١٩٩٤هاورێ لە گەڵ کێشتمەند عەباسی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کرماشان، لە ڕێگای سلێمانی کەوتنەبەر هێرشی ئینسان کوژانی کۆماری ئیسڵامی و بەداخەوە گیانی ئازیزیان لەدەسدا .

٢١- مەحمود لاویسانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی ٢٨ی ١٢ی ١٩٩٤له‌ شاری پێنجوێن تیرۆر کرا .

٢٢- مەحمد کەلهوری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ مانگی ١٢ی ١٩٩٤ له‌ سلێمانی و لە نیزیک ماڵەکەی خۆێان کەوتە بەر هێرش و بریندار کراو خۆشبەختانە گیانی ساڵمی بەدەر برد.

٢٣- عثمان کیانی و عثمان فرمان، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی ٢ی ٦ی ١٩٩٥ له‌ سلێمانی تیرۆر کران  . خوسرەو بایزیدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی ٢٧ی ٧ی ١٩٩٥ له‌ رانیه‌ بریندار کرا.

٢٤- خالەق ئەحمد نیژاد، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی ٢٨ی ١١ی ١٩٩٥، له‌ ده‌ربه‌ندیخان، بریندار کرا .

٢٥- جەلیل کەسرەوی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی شاری تاران، له‌ رێکه‌وتی ٢٨ی ١١ی ١٩٩٥ له‌ ده‌ربه‌ندیخان بریندار کرا.

٢٦- تاهیر (شاهۆ) روحانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کامیاران، له‌ رێکه‌وتی ١٤ی ٢ی ١٩٩٦ له‌ سلێمانی تیرۆر کرا .

پیویستە بوترێ کە کۆماری ئیسلامیی جگە لە دەسوەشاندنی ڕاستەوخۆ، لە ڕێگەی دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە نەیاران و دژبەرەکانی دەخاتە ژێر گوشارەوە: “ڕەوتی ڕفاندنی نەیاران، بومب‌دانان و تیرۆر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا زیندوو و بەردەوامە، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان‌دا. هەرچەندە شەپۆلی تیرۆرەکان لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٣٧٠ی هەتاوی‌دا کەمی کردووە بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە مەترسیی تیرۆر، هەڕەشە لە دژبەران و نەریارەکانی کۆماری ئیسلامی ناکات. بۆ نموونە، قادر قادری، سەلاح مورادی، ئەحمەد ئەمیر‌ئەحمەدی، سەباح ڕەحمانی، سەلاح ڕەحمانی، ئێقباڵ مورادی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ لە هەرێمی کوردستان‌دا تیرۆر کران. تەنانەت ٨ی سێپتامبەری ٢٠١٨ بارەگای ناوەندیی حیزبی دیموکرات لە هەرێمی کوردستان‌دا کەوتەبەر هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ئاکام‌دا ١٦ کەس کوژران و زیاد لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بینیمان کە  ڕژیمی کوماری ئیسلامیی بە پشتیوانی کردن لە ئەحزاب و جەریاناتی مەزهەبی شیعە لە عێڕاق و بە ڕیکخستن و تەیار کردنی حەشدی شەعبی لە عێراق هۆکاری نا سەقامگیری لەم وڵاتەدا و درووست کەری نائەمنییە لە ناوچە سوننی نشینەکاندا. ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە یارمەتییە ماڵی و نیزامییەکانی بۆ هێزە جەنایەتکارەکانی تاڵبان لە ئەفغانستان و گورووپە ئیسلامییە حوسییەکان لە یەمەن لە سه‌به‌بكارانی درێژەی شەڕی نێوخۆیی و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعە لەم وڵاتانەدا. سیاسەتی دەرەوە و لە ڕاستیدا سیاسەتی تێرۆریستی و دخاڵەت گەرانەی ڕژیمی ئیسلامیی لە ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، درێژەی مەنتیقیی سیاسەتەکانی ئەم ڕژیمیە لە نێوخۆی ئێراندا. ڕژیمێک کە هەژاری و فەلاکەت و بێکاریی بەسەر زۆربەی خەڵکی ئێراندا داسەپاندوە و ژنانی بە یاسا کۆنەپەرستە ئاینییه‌کانی بەند کردووە، ڕژیمێک کە ئێعدامی هەزاران به‌ندكراو، قەتڵە زنجیرەییەکان، زیندانی کردن و ئەشکەنجەی نەیاران و تێرۆری سەدان کەس لە نەیارانی سیاسی لە کارنامەدا هەیە، لە دەرەوەی سنوورەکانیشدا ناتوانێ بێجگە لە تێرۆر و کوشتار و درووست کردنی نائەمنی دیاریەکی دیکەی بۆ خەڵکی ناوچەکە و نەیارانی خۆی پێبێت