٢٨ی بەفرانبار ساڵڕۆژی بۆمب بارانی شاری سنە لە لایەن ڕژێمی فاشیستی بەعسی عێراق و نەقشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو جنایەتەدا

 

ئێوارەی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق زیاتر لە ٢٠ شوێنی شاریان وەکوو چوارباخ، ئێکباتان، پیرمحەممەد، تەقتەقان و… هتد بۆمب باران کرد.

بە هۆی ئەو جنایەتە  زیاتر  لە ٢٠٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارە گیانیان لەدەستدا و و زیادتر لە ١٠٠کەس بریندار بوون.

بۆمبارانکردنی شاری سنە درێژە پێدانی سیستماتیکی شەڕ لە لایەن ڕژێمی ئێران بۆ ناوچە کوردییەکان و ئەنجامی چالاکی نیزامی جبهەیی له سەر سنوورەکانی کوردستان، چالاکییە دەرەکییەکان و هەروەها ئەنجامی چالاکی کەربەلای٥ ڕووی دا.

لەسەر هەمان ئەساس ئەگەر ڕژێمی بەعسی عێراق ڕاستەوخۆ لە قەتڵ و عامی خەڵکی شاری سنە بەشدار بووبێت، ڕژێمی ئێران بە پێداگری بۆ درێژەی ئەو شەڕەی نێوان ئێران و عێراق و کێشاندنی شەڕ بۆ کوردستان، لەو جنایەتە ڕۆڵی هەبووە و هەردوو لایەن ئەبێ  بەو بۆنەوە مەحکووم بکرێن.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لەو جەنایەتەی ٢٨ی بەفرانبار لە شاری سنە هاودەستی دەسەڵاتی فاشیستی عێراقە و هاوخەمی کۆماری ئیسلامی ئیران لەگەڵ گەلی کورد لەو جنایەتە لە حاڵێکدایە کە خۆدی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران هاودەستی ئەو جەنایەتەیە.

لە بۆمبارانەکەدا بنەماڵەی مەنسوور دانانیانی ٦کەسی خێزانی، هاوژینی و کچێکی و چوار کوڕی لە دەست دا کە ئەمە یەکێک لە تراژێدیەکانی ئەو جنایەتە بوو کە ڕژێمی ئێران و حکومەتی فاشیستی بەعسی عێراق بە هاو کاری یەکتر دژ بە خەڵکی کوردی ڕۆژهەڵات ئەنجامیان دا.