دیدی شاڕۆمەندێکی دەسفرۆش لە شاری سنە

دەسفرۆش لە شاری سنە

✍ سنە.سوران ئاویەر

ماوێکە کۆمەڵیک رووداوی نوێ دەبینین کە بە داخەوە وەک هەر رووداوێکی دیکە خەڵک خوویی پێوە دەگرن، شیرازەی ژیانی خەڵک خەریکە تێک دەچێت و دەسەڵاتی زۆردار و گەندەل ژیانی رۆژانەی خەڵک لە ناو زبلدانەکاندا دەبیننەوە.
کاک “حەمەمین.م” یەکێک لە پێشمەرگە دیرینەکانی کۆمەڵە کە ماوێکە دەیناسم بۆ بژیوی ژیان خەریکە بە کۆکردنەوەی کارتون و لاستیک، دەیگوزەرێنێ، منداڵەکانی بە بیری کۆمەڵە گوج کردوە و ناردوەتە زانکۆ و فەوقە لیسانسیان لەوێ تەواو کردوە، بەڵام بەداخەوە لە هیچ شوێنێک بۆ ئەوان کار نییە.
بورهانیش یەکێکی دیکەیە لە پێشمەرگە دیرینەکان و بەداخەوە کەتوەتە داوی ئێعتیادەوە و زۆر جار کرێکاری دەکات تا بتوانێ ژیانی منداڵەکانی دابین بکات، دەنگی لەرزۆک و غروری ورد بوە، دەڵێت ساڵێکی تەواوە نەیتوانیوە بۆ ژن و منداڵەکانی گوشتی سوور بکرێت و ئەمەی لە فایلێکی دەنگیدا بۆ ناردوم تا ئەوە بنێرم بۆ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا بێن دەردنامەکەی ببین کە ویژدانی هەر مرۆڤێک دەجولێنێ.
لە شەقامەکان کردەوەگەڵێکی ناخۆش روو دەدات کە کۆمەڵێک لە چاوەکان هەرگیز نایبینن، رۆژانە پیرە پیاو و پیرێژن گەڵێک دەبینین کە لە ناو زبلەکاندا بە دوای میوەی رزیو و وردە نان و … دەگەرێن، ماسکێک دەدەن لە رۆخساریان بۆ ئەوەی کەس نەیاناسێت. ژنێکی گەنج بە ناوی “بەیان” هەموو رۆژ بە تەلیسێکی گەورە خەریکی کۆکردنەوەی کارتونە و …
دەنگی منداڵێکی چکۆلە کە وەک ئەشکەنجە وایە کە داوای هەنار کە تازە هاتوەتە ناو بازار لە باوکی دەکات، سەیری ئەو گەنجە دەکەم، پیاوە گەنجەکە سەیری گیرفانی دەکات و بە کابرای هەنار فرۆش دەڵێت دەکرێ هەنارێکم بۆ بکێشیت؟
میەوە فرۆش دەڵێت نیمانە. دەر و ئازاری ئەوم شانویانە هەموو رۆژ ئازارم دەدات.
پێویستی و بژیوی ژیان خەڵکی بە چوکدا هێناوە و ئەم ئازارە هەر رۆژ سەختتر دەبێت، برنج کیسەی بە 300 هەزار تمەنە، هێلکە شانەی بە 35000 تمەنە و گرمێک زێر 1200000 هەزار تمەنە، هەناسە کێشانی خەڵک رۆژ بە رۆژ لەو دۆخەدا سەختتر دەبێت و چیدی ماشین، زێر و تەنانەت تەبلەت و گوشیش بوە بە ئەفسانە بۆ خەڵک و ئێتر خەڵک ناتوانن هەناسە بکێشن.
لە ژێر پێستی شار کۆمەڵێک رووداوی زۆر ناخۆش روو دەدەن کە زۆر دەردئاوەرە و داهاتوو رەشتر لەوەی کە بیری لێ بکەینەوە خەریکە روو دەدات.
کرامەت و شەرافەتی ئینسانی مانای خۆیی لە دەست داوە و ،ووچەخورانی دەوڵەتیش کە تا رادەیەک ژیانیان باشترە، بونەتە خوێی برینی خەڵک و لە دائیرە حکومیەکان بوروکراسی حاکمە و حوکم دەکات و سەفی دوور و درێژ لە بەر دادگای شاری سنە بۆ چونە ناو دادگا چیرۆکی کۆمەڵێک داستانن کە لە بەردەم دەسەڵاتدارانی گەندەلی ئێراندا کۆ بوەتەوە.
دزیی، ئات و ئاشغال کۆ کردنەوە، شەڕ، گرانی زۆر، کۆمەڵێک لەو گرفتانەن کە هەرەشە لە داهاتووی کوردستان کە کاتێک بە “دارالاحسان” دەناسی دەکات، ئەخلاق و هەلس و کەوت زۆر دابەزیوە و بایەخە ئینسانیەکان لە وەها کۆمەڵگایەک دارماوە و خەریکە ئاوا بونن دەبێت
دەسەڵاتی گەندەل لە رەش خانەکەی تەنها لە بیری سەرکوتی ناڕزایەتیەکانە و هەرگیز رێگە چارەیەک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خەڵک نادۆزێتەوە، زوحاک دەسەڵاتی لە ئێعدامی لاوانی وڵات وەک، ئەفکاری، رامین و ئێحسان و … دەبینێتەوە بەڵام من داهاتوو روون دەبینم باوەرم وایە کە ئەم نیزامە دەروات و دوا هەناسەکانی دەکێشێت.