بەرزو بەرێز بێ یادی ئازیزو خۆشەویستی هاوڕێ گوڵرێز قوبادی

کازیوە بوو
ههستم به لێدانی دڵی شێعرێك كرد
بوومه شهوگهڕی
دێڕ به دێڕی لاپهڕهكان دێڕێكم لهگهڵ خۆر ئاشنا كرد…
دێڕێكم به ئهستێره ناساند….
پهنجهكانم سڕ ببوون قهڵهم له سووچێكهوه چاوهڕوانی ههڵدانی وشهیهك بوو كه باسی ئازادیم دهكرد وشهكان دهبوونه بهستهڵهك…
بهفرێك كه قورس قورس بهڕێوه بوو باڵندهیهكی كۆچهر كه هێدی هێدی له تهشقی ئاسمانهوه باڵی لێدهدا و لهسهر دهستی كاك فوئاد به ئهسپایی نیشتهوه…
به سهر باڵیهوه وێنهی ئهستێرهیهك له ناو دڵێكی خوێناوییهوه نهخشابوو…
له ههڵگوردهوه دهنگێك هاته بن گوێی كوردستان پڕ به باڵای چیاكان هاواری كرد له دایكبوو دۆنیا دهنگی دایهوه ئهستێره
دڵی خوێناوی…
ئازادی….
كۆمهڵه بوو
باسی ئازادی و فڕین بوو…
هاوڕێ گوڵڕێز ساڵی ١٣٣٠ لە شاری سنە لە دایک بوو… خوێندنی سەرەتایی لە شاری سنە و دواناوەندی لە شاری کرماشان تەواو کرد و پاشان لە زانکۆی کرماشان درێژەی بە خوێندن دا. هەر لەم سەردەمەدا بوو کە بە هۆی خوێندن و باسی سیاسیەوە مەیلی بەرەو خەباتی سیاسی ڕاکێشرا و بەمجۆرە لە ناو هاوکار و هاوڕییەکانی لە شوێنی کارو لە ئەڵقەی دۆستانی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەستی بە هەڵسووڕانی سیاسی و تەبلیغاتی وشیاریدەرانە کرد.
دوای تەواو کردنی زانکۆ گەڕایەوە بۆ شاری سنە و لە زۆربەی گەرەکە هەژارنشینەکانی شاری سنە دەستی کرد بە مامۆستایی کردن .
هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیەکی گەرموگوڕێ لەگەڵ جەماوەری ئەو گەڕەکانەدا درووست کرد. هاوڕێ گوڵڕێز لە گەڕەکە هەژار نشینەکانی سپوور ئاوای شاری سنە سەردانی ماڵی کرێکاران و زەحمەتکێشانی دەکرد. دەرمانی بۆ نەخۆشەکانیان دەبرد، گفتوگۆیانی لەگەڵ دەکرد و تێدەکۆشا سەبارەت بە ئەو مەینەت و کوێرەوەریانەی کە سەراسەری ژیانیانی گرتووە ئاگایان بکاتەوە. هاوڕێ گوڵڕێز لە ڕێگای تێکۆشانی خۆی دا لەگەڵ کۆمەڵە پەویوەندی پەیدا کرد. لە هاوینی سالی ٥٧ دا بۆ ماوەی سێ مانگ لە کارخانەی قڕقڕەی زیبا لە تاران کرێکاری دەکرد لەم دەورە لە خەباتی خۆی دا بە شێوەی نهێنی چالاکی دەکرد و هاوڕێیەکی یەکجار زۆری لە ناو کرێکارانی ئەو شوێنە پەیدا کردبوو. پائیزی ساڵی ٥٧ هاوڕێ گوڵڕێز گەڕایەوە بو سنە، لە پاڵ کار کردن لە دێ “کانی میرانی” مەریوان، بێ وچان لە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری خەڵکی مەریوان بەشداری دەکرد. پەیوەندی پتەوی هاوڕێ گوڵڕێز لە گەڵ ژنانی زەحمەتکێشی ئەو دێهاتانەی وا کاری لێ دەکرد بووە هۆی ئەوەی لە ناو دڵی ئەواندا جێ بکاتەوە. ئەو هەموو کات ڕاگەیاندنەکانی کۆمەڵەی بڵاو دەکردەوە و هەوڵی دەدا لە بواری کۆمەلایەتی سیاسی و فەرهەنگیەوە هۆشیاریان بکاتەوە. هاوڕێ گوڵڕێز لە جەریانی مانگرتنی جووتیارانی ئیلووی مەریوان وهەروەها لە مانگرتن لە خواردنی ئەو هاوڕێیانە، بەشدار بوو. هاوڕێ گوڵرێز بەم جۆرە لە هەموو مەیدانەکانی خەباتی جەماوەری ئەو سەردەمەدا بەشدار بوو و بەرپرسیارەتی بە ئەستۆ گرتبوو. هاوڕێ گوڵڕێز لە بەر هەر ئەم لێهاتوویانە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەو لە ئەرکەکانی بە تایبەتی ئەرکی وشیار کردنەوەی ژنان هەرگیز نەدەوەستا و کۆتایی نەدەکرد. بە داخەوە ئەم هاورێ ئازیز و کۆڵنەدەرەمان لە ٩ی خاکەلێوەی ساڵی ٥٨ لە ڕێگای بەڕێوەبردنی ئەرکی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی تورکەمەن سەحرا بە هۆی ڕووداوی هاتوو چوو گیانی بەخت کرد.
یادی هاوڕێ گوڵڕێز لە ناو دڵی هەموو شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشانی کوردستاندا زیندووەو قەت لە بیر ناچێتەوە. بۆ ڕێز گرتن لە یادی هاوڕێ گوڵڕێز یەکەمین دەستەی چەکدار کراوی ژنان لە ناو کۆمەڵە نازناوی گیانبەختکردوو گوڵڕێزی پێ بەخشرا.…
