سۆسیالیسم لە سەرەتاوە هەتاکوو ئێستا

ژیلا ئەحمەدی
ژیڵا ئەحمەدی

وشەی سۆسیالیسم لە وشەی لاتینی سۆکیوس یانی هاوڕێ و هاوبەش هاتووە و هەروەها لە وشەی سۆسیال یانی کۆمەڵگا و پاشگری ئیسم لە زوانی فەرانسە وەرگیراوە، لە زمانی فەرانسە سوسیالیسم یانێ (جامعە خواهی و جامعە گرایی) کە یەک نەوع بیروباوەڕی و نیزامی ئابووری وکۆمەڵایەتیە کە خاوە‌نداریە‌تیی کە‌رتی تایبە‌ت ڕەد دەکاتەوە و باوەڕی بە خاوەنداریەتی بە کۆمەڵ و یاکوو دەوڵتیە و ئامرازەکانی بەرهەم و دابەش کردن بە شێوازی عادڵانەیە و ئامانج سەرەکی درووس کردنی کۆمەڵگاێکی یەکسانە و کەم کردنەوەی ڕێژەی نایەکسانی ئابووری وکۆمەڵایەتیە. هەرچەند ئەمرو ئەحزاب و کەسانی بە ناو سوسیالیسم بوونی هەیە بەڵام خۆدی سۆسیالیسم ئەنواعی جۆراجۆری هەیە و پێش هەرچتێ، مێژوو و سەرەتای سۆسیالیسم بە شێوازێ تر بووە. دوای سەدەی ١٨زایینی کە بە هۆی شۆڕشی پێشەوەری و درووس بوونی ماشێنی هەڵم لە ئینگلستان کۆمەڵگای نوێ سەرمایەداری هاتە ئارا و کۆمەڵگای فێودالی لەناو برد و لەسەر وێرانەکانی کۆمەڵگای فێودالی درووس کرا، یەکەمین وڵات ئینگلستان بوو کە سەنایع جێگەی هێزی ئینسانی و پیشەی خۆماڵی گرت و شارنشینی پەرەی سەند و ئەربابان و مالکانی زەوی بوون به بەشێ لە بورژوازی و دو چینی جیاواز شکڵی گرت، چینی بۆروژوا و چینی زۆر لە کرێکاران و زەحمەتکێشان، لەم کاتەدا چەندین مەرامی فیکری درووس بوو، مەکتەبی لیبرال  ئادام سمیت ١٧٧٦کە کتێبی سامانی نەتەوەکان ( ثروت ملل ) باسی تجارتی ئازادی کرد و دواتر ریکاردو ومالتوس، که به بروای ئەم سێ کەسە جیهان بەدەستی سەنعەت دەگۆڕێ بەڵام دەبێ ڕگە بۆ تجارت و ئابووری ئازاد بکرێت و خاوەنداریەتی ببێ بە کەرتی تایبەت و هەروەها بەڵێنی بەختەوەرییان دا بۆ هەموو کەس، بەڵام ئەم بیروكانه هیچ کامیان نەتەنیا نەبووە هۆی بەختەوەری خەڵک و یەکسانی و ریفاە، بەڵکۆ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەڵک هەژارتر بوون بەشێکی کەم سامانی زۆریان دەسکەوت و بووە هۆی نایەکسانی و ناعەداڵەتی و درووس بوونی چینایەتی. بۆیە وشەی سۆسیالیسم لە سەدەی ١٩زایینی هاوکات لەگەڵ ئەم ئاڵوگۆڕانە مەترەح کرا و باوەڕی سۆسیالیستی لە ساڵەکانی ١٨١٥تا١٨٤٨ لە وڵاتانی ئینگلیس و فرانسە و ئاڵمان دەستی پێی کرد، بە وتەی ئەنگلس “هەڵ ومەرجی پێنەگیشتووەی بەرەهەمی سەرمایەداری وبارودۆخی پێنەگیشتووی چینایەتی بووە هۆکاری درووس بوونی بیروبووچوونی پێنەگیشتوو” لەو بارودۆخە بیرۆکەی سوسیالیستی بەناوی سوسیالیستە خەیاڵئامێزەکان لە سێ وڵاتی ئینگلیس، فەرانسە و ئاڵمان دەستی پێی کرد. لەساڵی ١٨١٥ کەسێ بەناوی ڕابرت ئۆوێن کە خۆی خاوەن کار بوو و چەندی کارخانە و کارگەی هەبوو و بارودۆخێ کرێکارەکانی دەبینی، هەوڵیدا ژینگەی کرێکارەکانی باش بکات وسەعات کارییان کەم بکات و چەندەها تاقیکاری کۆمەڵایەتی گەورەی ئەنجام دا و پلانی ئەوسانەی پیشاندا بەناوی (گوندەکانی گەڵەکوومە و هاوڕێیەتی)”دهات تعاونی ودوستی” دەتوانین  بڵێین ڕابرت ئۆوێن پێشەنگی سۆسیالیسمی دەوڵەتی بووە هەروەها ئۆوێن لە ئەمریکا کەمپی تاقیکردنەوە لە نێو هارمونی، ئیندیانا و تیگزاس درووس کرد و نزیکەی ٢٥٠٠ کەس لەم شوێنانە بوون کە بە شێوەی سۆسیالیستی ئیش و ژیانیان دەکرد وهیچ جۆری خاوەنداریەتی تایبەتی لەم کەمپانە نەبوو، فەقەت ئەو کەسانە بۆ پێداویستییەکانی خۆیان ئیشیان دەکرد، دواتر سەرنج و باوڕەکان ئۆوێن بووتە هۆکاری درووس بوونی (تعاونی های مصرف وتولید) گەڵەکوومەگەلی بەکارهێنان وبەرهەم ،  ئۆێن بونیاتنەری  باغچەی ساوایان بوو وهەروها ناوبرا توانی یاسای کەم کردنی سەعاتی کاری ڕۆژانە بۆ ژنان و منداڵان لە کارخانەکان پەسەند بکات.

یەکێ تر لە سوسیالیست خەیاڵ ئامێزەکان هنری سێن سیمون بوو کە فەرانسەیی بوو و یەکێ لە بنیاتنەرانی بزووتنەوی سوسیالیم بووە، سن سێموون ئەوەڵ جار لە شۆڕشی گەورەی فەرانسە پێشوازی کرد و پێی وا بوو کە بە لابردنی سیستمی فئودالی سیستم و نەزمی نوێ حاکم ئەبێ بەڵام دوای زانی کە هەڵەی کردووە ، لە سیستم سەرمایەداری تەنیا شێوازی ترساندن گۆڕاوە و نەوعی چینایەتی و خاوەنداریەتی گۆڕانکاری بەسەری هاتووە دەنا هەرهەمان نایەکسانی و زۆرەمڵیی ماوە، سن سیمون کێشەی کۆمەڵگا لەوە دەبینێت کە کۆمەڵگا دابەش بووە بە دوو چین، چینێک کەبەرهەمهێنەرە وبەشی تر بێ ئەوەی ئیش بکات تەنیا لە بەرهەمی تێکۆشان بەهرە دەکێشێت. سن سیمون نەوعێ سوسیالیسم لە قاڵب ئایین پێشنیار دەکات. سێهەمین کەس کە کاریگەری بوو لەسەر کۆمەڵگا و سوسیالیسم خەیاڵ ئامێز شارل فوریە بووە، ناوبراو کۆمەڵگا دابەش ئەکات بە چوار دەورانی سەرەکی ١-دورەی تەوەحش  ودەڕندایەتی ٢-سەردەمی وەحشیگەری ٣-سەردەمی باوک ساڵاری ٤-سەردەمی شارستانیەتی

بەبروای فوریە شارستانیەتی یا بورژوازی ئێستایی هەمان نیزامی کۆمەڵایەتیە کە تەواوی گەندەڵکاری و خراپەکاری باو لە سەردەمی وەحشیگەری تێدایە بەڵام بە شێوازی ئاڵۆز و لە پەردەی لەلێلی و دووڕوویی و فێلبازی هاوردووەتە ئەم سەردەمە. فوریە پرۆژەی نیشان ئەدا بەناوی فاڵانژ یا فاڵانستر کە یەک کۆمەڵگای یۆتوپیا و شاری خەیاڵی بوو. بیر و فکری سوسیالیست خەیاڵ ئامێزەکان بۆ ماوەی زۆر لەسەردەمی سەدەی ١٩بوونی هەبوو.

بزووتنەوەی چارتیستەکان: چارتیستەکان کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٣٨تا١٨٤٨ چاڵاکی یان بوو، لە ساڵی ١٨٣٨ یەک بەرنامەی سیاسی بەناوی چارتر خەڵک ڕێکخرا کە شەش بابەتی هەبوو ١-مافی دەنگدانی گشتی ٢-دەنگدان بە نهێنی ٣-مووچە بۆ نوێنەرانی پاڕلمان ٤-پووچەڵ کردنی ماڵیات بۆمافی دەنگدان ٥-مافی یەکسان لە نێوان شوێنی هەڵبژاردنەکان ٦-هەڵبژادنی ساڵیانە. بزووتنەوەی چارتیستەکان بووە هۆکاری وەکوو یارمەتیدان ئیزافە لە مووچە بۆ کرێکاران، کەم ئەندامان، بەساڵاچووەکان و بێکاران و هەروەها کەم کردنی سەعات کاری لە ١٢بۆ١٠ سەعات کار و توانی زور کار بکات بەڵام لە ساڵی ١٨٤٨ شکەستی خوارد و هەڵوەشاوه. 

سەرچاوەکان:کتێبی سوسیالیزم ئۆرۆپایی نووسەر ئێڵی هالۆی

٢-نەزریەکانی کۆمەڵناسی لە دەورانی هاوچەرخ نووسەر جۆرج ریترز

٣-سوسیالیست تخیلی وعلمی نووسەر انگلس

٤-ویکی پیدیا