تاران پایتەختی سێدارە (بەشی پێنجەم )…!

تاران پایتەختی سێدارە

✍ عــــەزیز ئاجیکەند
* ئاوردانەوەیەک بۆ میژوویەکی نەچەندان دوور
٤٢ ساڵ لەوەپێش، لەیەکەم رۆژەکانی دوای رووخانی رژیمی پاشایەتی لە ئێران، بێدادگا ئیسلامیەکان لە ڵایەن مەیزەر بەسەرانی کۆماری ئیسڵامی یەکەم جەلەسەکانی خۆیان لە تاران دەستپێکرد. تیغی تۆڵە سه‌ندنەوەی جەلادە بە دەسەڵات گەیشتووەکان بە ئامانجی پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و وەحشەت لە سەرجەم کۆمەڵگادا و پته‌وکردنی بناغەکانی رژیمێک کە خەریکی بنیاتنانی بوون، كه‌وته‌ كار. یەکەم ئێعدامەکان لە ٢٦ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ دەستیان پێکرد. خومەینی راستەخۆ فەرمانی کوشتاری دەرکرد و سادق خه‌ڵخاڵی وەک یەکەم قازی شەرعی رژیمی ئیسلامی، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئەم فەرمانە دیاری کرا. لە و کاتەوە تا بە ئێستا کە ٤٢ ساڵ لەو رۆژانە تێپەر دەبێ سەزای سێدارە لە کۆماری ئیسڵامیدا هەر هەیە و رۆژ بە رۆژ گیاندەستینێ. فەرمانی لە ناو بردنی نەیارانی مەیزەر بەسەران و کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامی ، هێچ سنورێکی بۆدیاری نەکراو هەر لە یەکەم ساتەکانی دوای کۆتایی هاتنی ئەم کۆبوونەوانە ماشێنی کوشتاری بە کۆمەلی ژنان و پیاوان ئازادیخوازو نەیاری کۆماری ئیسڵامی لە گۆشەو کەناری ئێران کەوتەکارو تا بەئێستاش بەردەوامە . لە بابەتی ئەمجارەشماندا درێژە دەدەین بە تاوانەکانی کاربەدەستانی دڵڕەشی کۆماری ئیسڵامی و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم تاوانانە بۆ خؤێنەرانمان رون دەکەینەوە….
* سێدارەکان کوردوستان دەهەژێنن…!
روژی ١٩ی گوڵانی سالی ١٣٨٩، هەواڵێکی کورت کوردستانی دەهەژێنێ . لەم روژەدا کوردوستان بۆ جارێکی ترو لە برێارێکی زۆر ترسەنۆکانەدا زامدار دەکڕێ. لەو رۆژەدا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌كیلی و مێهدی ئیسلامیان سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی جه‌ماوه‌ری له‌ئاستی كوردستان و ئێران و جیهان، رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌پێی سیاسه‌تێكی له‌پێشدا داڕێژراو بڕیاری ئێعدامی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ دەبات.
چوار رۆژ پاش ئێعدامی ئەم تێکۆشەرانه ، مانگرتنێکی گشتی لە ڵایەن خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایەتی بە ئێعدام کرانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی ڕێکدەخرێ. ڕژیم پێی وابوو کە ئێعدام کردنی ٥ تێکۆشەری سیاسی زیاتر پەرە بە فەزای ترس و وەحشەت ئەدات و خەڵکی کوردستان چاوترسێن و بێدەنگ دەکات. بەڵام مانگرتنی گشتی رۆژی ٢٣ ی گوڵان وڵامی خەڵکی کوردستان بەم گومانە ساویلکانەی سەرانی کۆماری ئیسلامی بوو.
لە ناڕەزایەتی بەم ئێعدامە جەنایەتکارانەیە، کوردستان یەکپارچە داخرا و کەس نەچووە سەرکاری رۆژانەی. کرێکارانی کارگا و ناوەندە خزمەت گوزاریەکان و بەرهەمهێنان مانیان گرت، بازاڕیەکان دوکانەکانیان نەکردەوە، کارمەندانی ئیدارە دەوڵەتیەکان و کەرتی تایبەت لە چوون بۆ ئیدارەکان خۆیان پاراست، دانش ئاموزان و خوێندکاران، موعەلیمان و مامۆستایان، کلاسەکانی دەرسیان داخست، بەم جۆرە هاوپشتیەکی گشتی لە ناڕەزایەتی بە جەنایەتی کوشتاری زیندانیانی سیاسی بەندکراو شکڵی گرت. ئەم حەرەکەتە گشتیە نیشانیدا کە ئێعدام کردنی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی نەک تەنیا خەڵکی کوردستانی چاوترسێن نەکرد، بەڵکو ئیرادەی گشتی ئەوانی بۆ خەبات لەدژی ئەم ڕژیمە و خۆراگری لەبەرانبەر سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانیدا پتەوتر کردوە.
* یاسای ئیسلام و لە سێدارەدانی منداڵان ..
زیاتر لە ( ٥١٠ ) منداڵ لە ماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا لە ئێران لە سێدارە دراون …
تاوانبارانی کۆماری ئیسڵامی لە درێژەی تاوانەکانی خۆێاندا لە ماوەی ئەم ٤٢ سالەدا تەنانەت ڕەحمیان بە منداڵانیش نەکرد.لە چەندین روداوی جۆراوجۆردا و لە ئاکامی هێرشی درەندانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسڵامی لەوانە سوپای پاسداران و ئەرتەش بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی کوردوستان و زۆر شۆینی تر کە ببوونە مەیدانی نارەازایەتی کۆمەڵانی خەڵک دژی ڕژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی ، گۆمی خۆێنیان وەرێ خستوو دەستیان بە کوشتاری خەڵکی بێتاوان کرد . لەم هێرشانەدا منداڵان لە ریزی یەکەمین قوربانیان دابوون . ڵایەنە دلتەزێنەکانی شۆرشی کۆمەڵانی خەڵک لە کوردوستان و کوشتارو ئاوارەیەکان و روداوەکانی تورکەمەن سەحراو ، پیڵانگێری کۆماری ئیسڵامی لە نێوان نەتەوەکانی کوردو ئازەری و فارس و خەڵکی وەگیان هاتووی بەلوچێستان و هەروەها دانیشتوانی عەرەب زمانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران ، سەلمێنەری ئەو ڕاستیانەن کە منداڵان لە ئێران بوونە قوربانی ڕەشترین دەسەڵاتی سەردەم بە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی . تاوانەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی تەنیا تایبەت بەو روداوە دیاریکراوانە نییە و بەلکوو بەندو بەساتی سێدارە منداڵانی لە ئێرانیشدا گرتەوەو ڕەحمی بەوانیش نەکردوو تا بە ئیستاش منداڵان لە ریزی یەکمی تاوانەکانی ئەم ڕژیمە دان.
منداڵان لە وڵاتی ئێران بێبەرین لە دونیای منداڵی . ئەگەر خۆمان لەباسی ژیانی پڕلە چەرمەسەری منداڵان و ڵاوان و تازەڵان لە ئێران لادەێن و تەنیا باس لە سەزای تاوانی ئەوان بکەین دەبێ بڵێن کە منداڵان لە ئێران وەک گەورەکان دونیایان ئاڵۆزەو لە دادگاکان هەروەک گەورەکان سەزا دەدرێن ولە زیندانەکانیش شکەنجە دەکرێن و بە مانگ دەخڕێنە زیندانە تاکەکەسییەکانەوە.
گەرچی تا پێش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسڵامی سەزای لە سێدارەدان بۆ مناڵان تا رادەیەک قەدەغەبوو بەڵام بە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسڵامی ئەم یاسایە گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو منداڵانیش دەبوو دادگایی و زیندانی بکرێن و ئەوانیش سەزا بدڕێن تا بەم شێوە خەڵک لە هەموو چین و تؤێژەکانی کۆمەڵگا چاوترسێن بکڕین .
ئێعدام کردنی تازەلاوانی ژێر ١٨ ساڵ کە لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا باوە، جەنایەتێکی چەند بەرابەر تاوانکارانەیە. لە مافە ناسراوەکانی نێونەتەوەییدا، منداڵ کەسێکە کە تەمەنی لەژێر ١٨ ساڵیدا بێت، بەڵام لە قانونەکانی کۆماری ئیسلامیدا کە ڕیشەی لە شەریعەتی ئیسلامدایە، کچانی تەمەن ٩ ساڵە و کوڕانی تەمەن ١٥ ساڵی وەک باڵغ بە ئەژمار دێن و بە شێوەی یاسایی سەرجەم ئەو سزایانە دەیانگرێتەوە کە بۆ گەورە ساڵان دەردەکرێن.
لە سێدارە درانی مناڵان هەر لە یەکەمین برێارە دژی ئینسانییەکانی کۆماری ئیسڵامی لە دژی بەهاییەکان لە ئێران دەسپێدەکات و بە لە سیدارە دانی سێ تازەڵاوی بەهاییەکان ، کوشتنی مناڵان لە ڕێگای سێدارەوە رەقەم دەخوات . پاشان لە پاڵ دەسپێکردنی شەپۆلی لە سێدارەدانی نەیارانی سیاسی لە جۆزەردانی سالی ١٣٦٠ منداڵان و تازەڵاوان و هەروەها منداڵانێک کە هێشتا لە دایک نەببوون ، بە دەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامی ژیانیان لێ تاریک و لەسێدارە دەدرێن . سەزای دەرکردنی سێدارە لە دژی مناڵان بۆ ساتێکیش نەوەستاو تا بە ئەمرۆ کە رێژەی منداڵانی لە سیدارەدراو دەگاتە ( ٥١٠ )کەس هەروا درێژەی هەیە.
( لە نێوان (١٤٤ ) مناڵی لە سێدارە دراو لە ئێران لە مانگی خەزڵوەری ساڵی ١٣٩٨ تا کۆتایی سالی ١٣٩٨، (١٥) منداڵی ژێر ١٨ ساڵ تەمەن بە تۆمەتی تاوانەکانی تایبەت بە مەوادی مۆخەدێرو (٩ منداڵ ) بە تاوانی سیاسی و (٢٥ ) منداڵیش بە تاوانی جینسی ، لە سێدارە دراون )…
لە دەورانی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری ئەحمەدی نیژاد دا ( ٦ ) تازەڵاوی کەمتر لە ١٨ ساڵ لە سێدارە دەدرێن و ١٣٠ تازەڵاوی تریش لە چاوەروانی سەزاکەیاندا بەسەریان دەبرد کە لە ئەنجامدا هەموویان بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دران کە تا بە ئێستاس شۆینیان نادیارە.
ئەمە لە حالێکدایە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری حەسەنی روحانیشدا ، سەزای لە سێدارەدرانی منداڵان بەردەوامە و ئێران بە بەردەوامی جەهەنەمێکە بۆ منداڵان و دیسانیش منداڵان دەبنە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی مەیزەربەسەرانی تاران …
لە دەورەی یەکەمی دەسەڵاتی روحانی دا ١٨ منداڵ پەتی بێبەزەیانەی سێدارە دەکرێتە ملیان و بە نهێنی لە سێدارە دەدرێن
. * ژنان و پەتی سێدارە …!
( ژمارەی ژنانی لە سێدارە دراو لە دەورانی دەسەڵاتدارییەتی حەسەنی روحانی دا ، گەیشتە ١٠٨ کەس )…
بە لەسێدارەدرانی ژنێک بە ناوی ” مەهتاب شەفیعی ٣٢ ساڵە ” لە بەرەبەیانی رۆژی ٢ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ ، ژومارەی ژنانی لە سێدارە دراو لە دەورانی ” حەسەنی روحانی ” دا سنوری ( ١٠٨ ) کەسی بەزاند .
ئێستاش ١١ کەسی تر لە ژنان ، کە سەزای لە سێدارە درانیان بۆ براوەتەوە لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسڵامیدا و لە سەردەمی سەرۆکایەتی ” حەسەنی روحانی ” دا بە سەر دەبەن کە ئیمە تێدەکۆشین لە درێژەی باسەکەماندا و لە داهاتوودا بە روونی باسیان بکەین .
* ژومارەی لە سێدارەدراوان لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٣
بە پێی سەرژمێرییەکان و بەپێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لەم ساڵەدا ( ٩٦٦ ) کەس لە ئێران لە سێدارە دراون .زۆرترینی ئەو سەزایانە لە زیندانەکانی وەک ” زیندانی رەجایی شارو قزڵ حەسار ” جێبەجێ کراون .
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٦ مانگدا واته‌ لە مانگی خەزەلوەری ساڵی ١٣٩٤ تا پوشپەری ئەو ساڵە ٦٩٤ کەسی ئێعدام کردوە کە بەرابەرە لەگەڵ ئێعدامی ٣ کەس لە رۆژێکدا. بەشێک لە ئێعدامەکان له‌ بەرچاوی خەڵکەوە بەڕێوەچوون. رژیم هەزاران زیندانیشی لە ریزی ئێعدام رادەگڕێ تا هەر کاتێک لە باری سیاسیەوە کوشتنیان، بۆ پەرەدان بە ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگادا پێویست بوو ئێعدامیان بکات. لێبوردنی نێونەتەوەیی زیاد بوونی رێژەی ئێعدامەکان و مەحکوم کراوان بە ئێعدامی بە هەژێنەر ناولێبردووه‌ و ئاماژەی بەوەکردوە کە زۆربەی ئەم قوربانیانە لە توێژی هەژاری ناو کۆمەڵگان.
هەڵبەت رژیمی ئیسلامی وەک پێشوو بەشێوەی رەسمی تەنیا ئێعدام کردنی ٢٤٦ کەسی لەو ماوەیەدا تەئید کردبوو. بەڵام بەرپرسانی لێبوردنی نێونەتەوەیی درۆی سەرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیان ره‌ت کردەوە و جەختیان کردوە کە ئەو ئامارە لە سەرچاوەی جێی باوەڕەوە بەدەست هاتوون و نیشانی ئەدەن کە ئێران لە ٦ مانگی یەکەمی سالی ١٣٩٤ دا بە ئەندازەی هەموو ساڵی ١٣٩٣، زیندانیانی دادگا عادیەکانی ئێعدام کردووە. ئەحمەد شەهید نوێنه‌ری تایبەتی سازمانی ملەل لە دوایین راپۆرتیدا ژمارەی ئێعدامەکانی لە ساڵی ١٣٩٣ دا ٧٥٣ کەس راگەیاندبوو.
* ژومارەی لە سێدرەدراوان لە سالی ١٣٩٤ دا
لە بەهاری سالی ١٣٩٤ دا، ڕێژەی ئێعدامەکان روو لە هەڵکشانن . لەو سی مانگەدا ( ٢٦لە سەد )ی ئێعدامەکان زیاد دەکەن . یانی ئێعدامەکانی سالی پێشوتر ( ٤١٠ ) کەسن کە لە ماوەی سێ مانگدا ٢٦ لەسەد زیاد دەکەن .
سازمانی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی خۆیدا کە سالی ١٣٩٤بڵاوی کردەوە ، رایگه‌یاند كه‌ وڵاتانی ئێران، پاکستان و عەرەبستانی سعودی زۆر ترین ئێعدامیان لە ساڵی ١٣٩٤ دا بەرێوە بردوە. له‌ نێو ئه‌م وڵاتانه‌دا کۆماری ئیسلامی بە ٩٧٧ ئێعدام لە ماوەی ساڵی ١٣٩٤ دا لە سەره‌وه‌ی ریزبه‌ندیكه‌دا بوو‌ وە لەم بارەیەوە خاوەنی پەلەی یەکەم بوو لەدنیادا.
* ئێعدام ئامرازێکی سیاسی ژەنگ گرتوو لەدەست سەرانی کۆماری ئیسلامیدا
رژیمی کۆماری ئیسلامی هێندێک جار لە رووی تۆڵە ستاندنەوە و هێندێک جار بۆ ئەوەی توانایی خۆی بەڕووی خەڵکی بێدیفاعدا بکێشێ، ژمارەیەک لە منداڵانی خەڵک مەحکوم بە مەرگ دەکات و دەیانکوژێت.
ئێعدامی زیندانیانی ئاسایی و سیاسی لە زیندانەکاندا، ئیجرای مەراسمی ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە، شێلاق لێدان لەبەرچاوی هەمووانەوە، توندکردنەوەی گوشار بۆسەر هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە مەدەنی و کۆمەڵایەتیەکان، دەرکردنی ئەحکامی زیندانی درێژماوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی چالاکی ئاشکرا و تەنانەت قانونیدا کاریان دەکرد، لەوانە هەڵسوڕاوانی کرێکاری، رۆژنامەنووسان و چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ، ئەمانە بەگشتی ئاڵقەکانی زنجیرێکی بەیەکەوە پەیوەستن کە ئامانجی کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگەی لەحاڵی هەڵچوون و ئاخێزدایە بە زەبری زۆر و سەرکوت. ئەمانە دیاری دەوڵەتی ( حەسەن روحانی ) ن بۆ خەڵکی ئێران.
رژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەرەتای حاکمیەتیەوە ئەوەی زانیووە کە ناتوانێ وڵامدەرەوەی ئەو نیازانە بێت کە کرێکاران و جەماوەری خەڵکی بێبەش و زۆرلێکراوی ئێران شۆڕشیان بۆ وڕێخست و نیزامی پاشایەتیان بۆ رووخاند. کۆماری ئیسلامی دەیزانی کە ناتوانێ ئەم خەڵکە راپەڕێوە بە وەعدە و به‌ڵێن و فریو و نەیڕەنگ بگێڕێتەوە بۆ ماڵه‌کانیان. کەوایە دەبوو بە لادانی نەیارانی سیاسی و بە پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و وەحشەت لە رێگای زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدامەوە، خۆی لەم کابوسە رزگار بکات. رژیم لە هەموو ماوەی ده‌سه‌ڵاتیدا هەر کاتێک هەستی بە مەترسی ئاخێز و ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵکی وەگیان هاتوو کردبێت، دەستی داوەتە کوشتار و ئێعدام کردن. بۆی گرینگ نییە کە چ کەسانێک دەبنە قوربانی درێژەی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. هەزاران مەحکوم بە ئێعدامی تاوانه‌ ئاساییه‌كان چەندین ساڵ لە زیندانەکاندا، لە كه‌ش و هه‌وای وەحەشەتی مەرگدا چاوەڕێ راگرتووە تا هەر کاتێک ئامانجی سیاسی رژیم ویستی بیانباتە پای داری ئێعدام. مێژووی حەیاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران پڕە لەمجۆرە جەنایەتانە. کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە حەیاتی خۆی، روو دەکاتە تەنیا بژاردەیەکی کە لەبەر دەستیدایە، واتە سەرکوت و جەنایەت.
بەڵام کۆماری ئیسلامی دەبێ بزانی کە بە ئیجرای ئەمجۆرە حوکمە جەنایەتکارانە، نەک هەر ئەوپەڕی قین و تووڕەیی خەڵک هەڵدەخرێنێ، بەڵکوو نەفرەتی گشتی کۆمەڵگەی ئێرانیش بە نسیبی خۆی دەکات.
بۆ رزگار کردنی گیانی ئینسانە ئازادیخوازەکان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، هیچ رێگا چارەیەک بێجگە لە قووڵ کردنەوە و پەرەپێدان بە خەباتی جەماوەری خەڵک نییە.
درێژەی هەیە…