ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕووناکبیریی کۆمەڵگا.

✍ *پەری.م -سنە
کۆمەڵگای ئێمە بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی زەخت و گۆشاری ڕژیمی سەرکۆت و سێدارە لە بواری فەرهەنگی و ڕۆشنبیری دا روو لە دواوەوەیە و رۆژ بە رۆژ پاشەکشەی پێ دەکرێت.رۆڵ و نەخشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سازدانی بزووتنەوەیەکی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری زۆر گرینگە و پێویسە لەم ڕۆژانە کە نەخۆشی کڕۆنا و گۆشاری ئابووری هەموو بنەماکانی ژیانی کۆمەڵایەتی خستووە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ئێهتمامی تەواوی پێ بدرێت و کۆمەڵگا لەم بوارە بێبەش نەکرێت.
لە ڕاستیدا ڕێخستنە مەدەنیەییهکان، له‌و ڕێگه و کەناڵه سەرەکییانەن که ڕۆشنبیری له کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو دەکەنه‌وه و، تاکەکانی له‌سەر بابەت و دیارده سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکان هوشیار دەکەنەوه. ڕێخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەزگایەکی فەرمانڕەوایی نییه، به‌ڵکوو جۆرێکه له چالاکیی ئارهزوومەندانه و، له‌سه‌ر ڕۆشنبیرییەکی ئارەزوومەندانه بنیات دەنرێ و، له ڕێگه‌ی چالاکوانهکانیشییهوه له‌سەر وەگەڕخستن و ڕۆشنکردنەوەی ڕۆح و هەستی کاری به‌کۆمەڵ و پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییانەی که دەوڵەت ناتوانێت پڕیان بکاتەوه، کار دەکات. واته، دەوڵەت هەرچەنده داموده‌زگه‌ی زیاتری هه‌بێت، ناتوانێت سه‌رتاپای پێداویستییه جۆراوجۆره‌کانی ژیانی کۆمەڵگه پڕ بکاتەوه. ئەمەیش وا دەکات که ئۆرگانی دیكه له ناو دەوڵەتدا هەبن، تاکو ئەو کەلێنانه پڕ بکەنەوه.
ڕێخستنەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی، پێویسته ببنه بنه‌مای دروستکردنی پردی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان خه‌ڵکدا؛ دیالۆگێکی مه‌ده‌نی، له‌سه‌ر بنه‌مای گوێگرتن و خستنه‌ڕووی خواسته ڕەواکان له لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه. بێ گومان، ڕێکخراوی مه‌ده‌نیی ئه‌کتیڤ و کارا، له هه‌ر سیسته‌مێک و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسیدا بێت، له بره‌ودان به بزاڤی ڕۆشنبیری، ڕۆڵیکی چالاکانه‌ی هه‌یه و، ده‌بێته سه‌کۆیه‌کی دیالۆگ و گفتوگۆ و پردی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هۆشیارکردنه‌وه و ڕۆشنبیرکردنی تاکه‌کان به‌رامبه‌ر به پرسه جیاوازه‌کان.
ئاشکرایه زانایانی بواری سیاسی و کۆمه‌ڵناسی به‌گشتی، بایه‌خ و گرنگییه‌كی گه‌وره‌یان به پێناسه و شرۆڤه‌کردنی چه‌مکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوه و، زاراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به یه‌ک ڕسته‌ی جێگیر، پێناسه ناکرێ به‌ڵکوو به شێوازی جۆربه‌جۆر گوزارشتی لێ کراوه. هه‌روه‌ها، ئه‌رکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌وه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه که گرووپێک له خه‌ڵک له ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کێشه هاوبه‌شه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. بۆیه، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتییه له “کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که ئه‌ندامه‌کانی، ئه‌وه‌نده ئازادن، ده‌توانن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ڕێکخراو و ئه‌نجومه‌نی جۆراوجۆر پێک بهێنن”.
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه که ئامانجیان ئه‌وه‌یه سیستەمێكی سیاسیی دیموکراسی یان ئایدۆلۆژییه‌کی ته‌ندروست، یان حکوومه‌تێکی کارا بێننه سه‌ر کار، هه‌ڵبه‌ته له ڕێگه‌ی ئه‌و کار و چالاکییانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هه‌وڵ بۆ دروستکردنی تاکێکی ڕۆشنبیر و کۆمه‌ڵێکی هوشیار ده‌ده‌ن. کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، نموونه‌یه‌کی نوێی سیسته‌مێکی دیموکراسیی هاوچه‌رخه. بیرمه‌ندی سوسیالیست ئیتاڵیایی “ئا‌نتۆنیۆ گرامشی”، وای ده‌بینێت که ڕێخستنەکانی کۆمەڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له هه‌ژموونی ڕۆشنبیری و بره‌ودان به ڕه‌وتی هۆشیاری له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌ورێکی چالاکانه‌یان هه‌یه.
له لایەکی تره‌وه، بیرمەندی ئینگلیزی، “تۆماس بین”، یەکەمین کەسه، که له نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگه‌ی مەدەنیدا جیاوازیی کردووه. به بۆچوونی ئەو، دەوڵه‌ت کیانێکی دروستکراوه و به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا سەپێنراوه و، ڕێگه به ده‌وری تاکه‌کان نادات که هەوڵی ئاره‌زوومه‌ندانه بدەن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، به سروشتی خۆی، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته. به‌ڵام کۆمەڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی دەوڵەته‌وه، ڕۆحی به‌کۆمه‌ڵ و چالاکیی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی تێدایه و، پانتاییی ئه‌خلاقی له نێوان فەرمانڕەوا و فەرمانڕەوایكراودا به‌رجه‌سته ده‌کات. هه‌روه‌ها، چەمکی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی لای تۆماس بین، بریتییه له‌و گۆڕەپانهی که دامه‌زراوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه له نێوان تاک و ده‌وڵه‌تدا له‌خۆ ده‌گرێت.
ڕێخستنەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ڕۆڵێکی ئه‌وه‌نده گرنگیان له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دیموکراسی هه‌یه، كه زۆر له شاره‌زایان ئاماژە بۆ ئەوه دەکەن، مەحاڵه قسه له‌سەر دیموکراسی له وڵاتێک‌دا بکرێت، ئه‌گەر ڕێخستنەکانی کۆمەڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته‌دا نه‌بن، یان هه‌بن به‌ڵام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پارته سیاسییه فهرمانڕەواكانهوه پەکیان خرابێ و کۆنترۆڵ کرابن. به‌ڵام، ده‌بێت ئه‌وه‌یش له‌یاد نه‌که‌ین که کۆمەڵگه‌ی مەده‌نی، به‌بێ جۆرێکی تایبه‌ت له زانیاری و ڕۆشنبیری و مەعریفه و وشیارییه‌کی پتەو و بەرز، مەحاڵه دروست ببێت.
ڕێخستنەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ چه‌ندین ڕێکخراو و گرووپ پۆلێن دەکرێن. یه‌کێک له‌و گرووپانه، پێیان دەگوترێت ڕێخستنە هزری و ڕۆشنبیرییەکان، که ئەو ڕێکخراوانه دەگرێتەوه که له بوارێکی دیاریکراوی ڕۆشنبیریدا، بایەخ به پتەوکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی توێژه جۆربهجۆرەکانی کۆمهڵگەکەیان دەدەن