فارسه‌کان کێن….
پاشماوەی به‌شی سێهه‌م و چوارەم
ئه‌رده‌شیر ڕه‌شیدیی که‌لهوڕ
یه‌که‌مین ئه‌وله‌وییه‌تی سیاسیی داریوش ئه‌مه بوو که پاسه‌وانه‌کان له هه‌رجۆره وه‌فادارییه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی کوروش له‌وانه‌ش به‌ردیا پاکسازی بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش داریوش گه‌ڕێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و قه‌ڵاچۆکردنی توندوتۆڵی له دژی موغه‌کان، تاقم(کاست)ی پێشه‌وا ئایینییه‌کانی ماد، و په‌رستگه‌کانیان خسته ڕێ. ئه‌م نائاسووده‌یی و بێقه‌رارییه‌ی موغه زه‌رده‌شتییه‌کان به‌م هۆیه بوو که هه‌خامه‌نش(ئێکیمێنێد)ییه‌کان، هیچ ئایینێکیان بۆ خۆیان نه‌بوو.
هه‌خامه‌نشییه‌کان له ژێر چه‌تری پشتگریی مه‌عنه‌ویی موغه‌کاندا بوون. هه‌ر به هۆی ئه‌م کارتێکه‌رییه‌وه بوو که داریوش ده‌یه‌ویست هه‌خامه‌نشییه‌کانی لێ ڕزگار بکات. ترسی سه‌ره‌کیی ئه‌و له پێشه‌وا ئایینییه‌کانی مه‌جووس ئه‌مه بوو که ئه‌وان پێیان ده‌کرا و ده‌یانتوانی خێڵه ڕۆژئاواییه‌کانی کورد که له ڕووی که‌لتوورییه‌وه تا ئێستا ڕۆحی ماده‌کانیان له هه‌ناوی خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو، ڕێکبخه‌ن تا بنه‌ماڵه‌ی یاسایی ماده‌کان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. نه‌وه‌کانی مه‌جووس و پێڕه‌وکارانیان هه‌نووکه به‌ناوی یارسان(حه‌قیقه‌ت په‌رستان) ده‌ناسرێن که زیاتر نیشته‌جێی ناوچه‌ی کرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن.
وێنه‌که‌ی خواره‌وه به‌ردهه‌ڵکۆڵراوه‌ی داریوشه له کێوی بێستوونی کرماشان که پۆستاڵی سه‌ربازییه‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌ری گئۆماتای مه‌جووس پیشان ده‌دات. هه‌ر له هه‌مان به‌ردنووسراوه‌دا ئه‌و ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی پاشایانه بۆ خۆی دیاری ده‌کات که هیچ مێژوونووسێک هه‌رگیز دروستییه‌که‌ی نه‌سه‌لماندووه. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ساخته‌کردنی ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی و پاش ڕووخاندنی په‌رستگه سه‌ره‌کییه‌کانی مه‌جووس(زه‌رده‌شت)ییه دروستکراوه‌کان له کێوه‌کانی زاگرۆس، کۆمه‌ڵێک په‌رستگه‌ی گاڵته‌جاڕانه‌ی له ناوچه‌ی هه‌خامه‌نشییه‌کان دروست کرد و هاوتایه‌کی له‌هه‌مبه‌ر پێشه‌وا ئایینییه‌کانی مه‌جووس(موغ) دیاریکرد که به “مۆبه‌ده زه‌رده‌شتییه‌کان” ناسرابوون.
(نووسراوه‌ی ژێر وێنه‌که: په‌لکێشکردن و هاڕینی”گائوماتا” له لایه‌ن داریوشی مه‌زنه‌وه، به‌ردنووسراوه‌ی بێستوون، کرماشان، فارس، کوردستانی ئێران(ڕۆژهه‌ڵات). له‌سه‌ر به‌ردنووسی فارسیی کۆن ئاوا هاتووه”ئه‌م گائۆماتایه، مه‌جووسه. ئه‌و به درۆوه وتی: من ئێسمێردێس کوڕی کوروشم، من پاشام.” وێنه: Creative commons/ ڤێکی پێدیا).
پاش وێرانکرانی په‌رستگه مه‌جووسییه‌کان له لایه‌ن داریوشه‌وه، هیچ ئه‌گه‌رێک بۆ بووژانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازیی ماده‌کان له‌مه‌ڕ دواپاشایه‌تیی خۆیان له‌ئارادا نه‌بوو. به‌رخۆدان له هه‌مبه‌ر حوکمی فارسه‌کان به‌سه‌ر ماده‌کاندا(کوردستانی گه‌وره‌ی ئێسته) له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه؛ واته جه‌نگاوه‌رانی شاره‌زای به‌رخۆدانی کورد تا هه‌نووکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. له میانه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی سه‌رده‌می داریوشدا له کرماشان به‌م لاوه‌ش، داریوش شۆڕشێکی دیکه‌ی له لیدیا سه‌رکوت کرد که که‌وتبووه ژێر ڕکێفی حوکومه‌تی کایسێریی ماده‌کان و دواتر حوکومه‌تی کوروشی گه‌وره‌وه. دوای ماوه‌یه‌کی کورت داریوش گه‌یشته که‌ناره‌کانی ده‌ریای ئیجه تاکوو ببینێت بۆ به‌ره‌وڕووبووه‌نه‌وه‌ی یۆنانییه‌کان تا کوێ هاتووه. ئه‌م بابه‌ته شه‌ڕه‌کانی نێوان یۆنان و فارسی په‌ره پێدا که له ساڵی 499 بۆ440ی پێش زاینی خایاند. له‌باره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه له به‌شی چواره‌می”فارسه‌کان کێن”دا زیاتر ده‌گوترێت.
له‌ڕووی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسییه‌وه ناوی داریوش(داری-ئیوش) هه‌ڵگری خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێت. یه‌کێک له ڕاڤه‌کان ئه‌مه‌یه که ده‌گوترێت ناوه‌که‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێت به زمانی دارییه‌وه که له لایه‌ن هه‌خامه‌نشییه‌کان و فارسه‌کان، واته پاسه‌وانه‌کانه‌وه قسه‌ی پێ کراوه. هه‌ر بۆیه پێده‌چێت له ڕۆژئاوای ئێران و له ناو خه‌ڵکی کوردزماندا به داری-یوش(داری-ئاخێوه‌ر) ناسرابووبێت. ده‌شێت ڕاڤه‌یه‌کی زیاتر گونجاوتری دیکه له ناوه‌که‌ی بدۆزینه‌وه، ئه‌مه‌ی که ئه‌و ئاوه‌ڵناوی موغێکی زه‌رده‌شتی (درۆژن=وشه‌یه‌کی کوردییه بۆ درۆزن)ی به‌ده‌ست هێناوه که هه‌روه‌ها به “ده-روو-ئووش” یان ده-روو-ئووشی یه‌که‌م واته داریوشی یه‌که‌م ناسراوه. یه‌که‌مین پاشای درۆزنی فارس یان پاشای دوو-ڕوو (دوو ڕوخسار)ی فارس و هه‌خامه‌نشییه‌کان. ئه‌و ئه‌م ناوه‌ی به زێده‌ڕۆیی بێژی له ڕه‌چه‌ڵه‌ک یان بنه‌چه‌ی پاشایه‌تیی خۆی له کێوی بێستوون به‌ده‌ست هێناوه که به زۆری وه‌کوو فێڵباز و قۆڵبڕێک ده‌ناسرێته‌وه! پێشینه‌ی ئه‌و وه‌کوو سه‌ربازێکی ئاسایی له ناو پاسه‌وانه‌کانی فارس‌دا، هه‌م بۆ موغه‌کان و هه‌میش بۆ چینه باڵاکانی ماد له پێش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ئاشکرا و ڕوون بوو. هه‌ر بۆیه ماده‌کان که ده‌یانزانی ئه‌و درۆیه‌کی گه‌وره و تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر به‌ردنووسی کێوی بێستوون له په‌یوه‌ندیی به پێشینه‌ی پاشایه‌تییه‌کی نه‌بووگ ساخته کردووه، ناوی درۆزنی دوو –ڕوو یان دوو ڕووخساریان به باڵایدا بڕی!
نووسراوی وێنه: جه‌ژنی ئایینی زه‌رده‌شتییه کورده‌کان له کوردستانی ئێران. وێنه: learnsoc.org
پێش کۆتاییهێنان به به‌شی سێهه‌م گرینگه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به کورتی بخه‌ینه ڕوو:
1-هیچ تۆمارێک که بریتی بێت له گرێدراوێتی فارسه‌کان به نه‌ته‌وه یان نه‌ژادێکی دیاریکراو بوونی نییه جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان مووچه‌گری خۆجێیی و ته‌عینکراو بوون وه‌کوو خێڵێکی ژێر فرمان به‌ناوی هه‌خامه‌نشییه‌کان.
2-له ناو ماده‌کاندا، له پاڵ ئایینی سه‌ره‌کیی زه‌رده‌شتی و کاسته مه‌جووسییه‌کان، ئاینگه‌لی دیکه‌ی وه‌کوو جوو، میتراییزم، یه‌زدانیسم( چاو له وتاری “تێگه‌یشتنی ئێزیدییه‌کانی کوردستان” بکه‌ن) له پراکتیکدا هه‌بوون.
3-یه‌کێکی دیکه له ده‌سه‌ڵاته‌کانی دراوسێ واته بابلییه‌کان، سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندیی خۆیان هه‌بوو و باوه‌ڕیان به خودایه‌ک هه‌بوو که ناوی مه‌ردووک بوو. ئاشوورییه‌کانیش ئیشتاریان وه‌کوو خودای خۆیان هه‌بوو.
4- له ناو هه‌موو ئه‌م ئایینه ئیبراهیمیانه‌دا، جووله‌که به‌تایبه‌تی کۆنترین بووه و له ڕووی لۆژیکیشه‌وه په‌یوه‌ست بووه به باوترین سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندێتییه‌وه. ئه‌م ڕاستییه‌ی باوه‌ڕمه‌ندێتیی جووله‌که، زۆر مایه‌ی ئێره‌ییبردنی بابلییه‌کان بووه، تا شوێنێک که له‌گه‌ڵ جووله‌که‌کان به خراپی هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد و ئه‌مه‌ش له ڕقی باوه‌ڕدارێتی جووله‌که به یه‌هوه بووه نه‌ک مه‌ردووک.
5-یۆنانییه‌کان سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندێتی تایبه‌ت به خۆیان واته پانتێئیسمیان هه‌بوو.
6-ڕۆمییه‌کانیش ئایینی پاگانیی موشریکانه‌ی خۆیان هه‌بوو که باوه‌ڕیان به خوداکان و ئیلاهه‌کان بوو.
7-پاسه‌وانانی فارس و خێڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان دیار نه‌بووه یان تا ئێسته نه‌زانراوه که خاوه‌نی ڕژێمێکی ده‌وڵه‌تداریی یان ئایینێکی ڕیکخراو بوون یان نا، جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان له ژێر حوکمڕانی و سیسته‌می باوه‌ڕمه‌ندێتیی ماده‌کان و ئایینی زه‌رده‌شتییه‌کان له کرماشان له کوردستانی هه‌نووکه‌دا بوون.
ئه‌و ڕاستییه‌ی بڕگه‌ی کۆتایی یه‌کێک له‌و ڕاستیانه بوو که داریوش خۆی له هه‌مبه‌ریدا به‌ره‌وڕوو دیت و خستییه ڕێگایه‌کی ناچاره‌کییه‌وه تاکوو به‌نیسبه‌ت هه‌موو خه‌ڵک و که‌لتووره‌کانی سه‌ره‌وه که له ڕاستیدا خاوه‌نی پێشینه‌ی شارستانی، هونه‌ر، که‌لتوور، مۆسیقا، ئه‌ندازیاری، ئه‌ده‌ب، دیپلۆماسی، ئه‌خلاقه چاکه‌کان و حوکمڕانی بوون، زیاتر ئێره‌یی ببات.
له کتێبی باوه‌ڕپێکراوی چیرۆکی شارستانییه‌ت، که‌له‌پووری ڕۆژهه‌ڵاتیی ئێمه، به‌رگی یه‌که‌م، نووسراوی ویل و ئاریێل دۆرانتدا ئاماژه به خاڵه‌کانی خواره‌وه ده‌که‌ن:
“ماده‌کان ئه‌مانه‌یان دا به فارسه‌کان: زمانه‌که‌یان، ئه‌لفبێ 36 پیتییه‌که‌یان، جیگۆڕکێی گڵه سووره له‌گه‌ڵ کاغه‌ز و پێنووس وه‌کوو ئامرازی نووسین، به‌کارهێنانی به‌ربڵاوی ئه‌ستوون له بیناسازیدا، وشیاریی یاسای ئه‌خلاقی له کاتی شه‌ڕ و ئاشتیدا، ئایینه زه‌رده‌شتییه‌که‌ی ئاهوورا-مه‌زدا و ئه‌هریمه‌ن و چوارچێوه یاساییه‌که‌یان.
ده‌کرێت ئه‌ستێره‌ناسی(حه‌ساوگه‌ریی) مه‌جووس، جه‌ژنه‌کانی نوروژ(نه‌ورۆز)، ڕێزلێنان له ڕه‌نگه‌کان، کێڵانی زه‌وی، هونه‌ره‌کانی خواردنلێنان، شیعڕ و سیسته‌می مۆسیقا و جه‌ژنی “ژن، ژیان، ئازادی” که یه‌کێک له ده‌رکه‌وته و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌لتووری کوردییه، زیاد بکه‌ینه پێڕستی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه. واته هه‌مان که‌لتووری کوردی که له کوردستانی مه‌زنی هه‌نووکه‌دا نومایش کراوه.
بەشی چوارەم
له به‌شه‌کانی پێشووی وتاری “فارسه‌کان کێن؟” واته له به‌شه‌کانی یه‌که‌م، دووهه‌م و سێهه‌مدا ده‌رکه‌وتنی فارسه‌کان وه‌کوو ده‌ستێوه‌رده‌رێکی ده‌ره‌کی له‌ناو ماده‌کاندا تۆمار کرا، که نزیکه‌ی ساڵی 550ی پێش زاین و به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوروش ده‌ستی پێ کردووه.
هێڵی زه‌مه‌نیی مێژووی که‌ونارای ئێران بوونی مرۆڤانێکمان پیشان ده‌دات که له گوندی کرماشان و چیاکانی زاگرۆس‌دا ژیاون و ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 100 هه‌زار ساڵ پێش(1). مێژووی ماده‌کان به‌ربڵاوه و پێشینه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نه‌وه‌کانی حه‌زره‌تی نووح تا پاش سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم. ماده‌کان وه‌کوو باپیرانی که‌لتووریی خه‌ڵکانی کورد هه‌ژمار ده‌کرێن که هێشتا له هه‌مان ناوچه(کرماشان، مێزۆپۆتامیا، تۆرۆس و کێوه‌کانی زاگرۆس)دا ده‌ژین. له ساڵی 1700ی پێش زاین، ماده‌کان سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک خێلی سه‌ره‌تایی ناڕێکخراو و په‌رش و بڵاو بوون که به‌شه‌کانی ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێسته‌ی ئێرانیان داگیرکردبوو و هه‌روه‌ها له به‌رزاییه‌کانی کێوه‌کانی زاگرۆس نیشته‌جێ بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌وتی دامه‌زرانی فه‌رمیی ئیمپراتۆرییه‌که‌یان تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زاین، واته نزیکه‌ی دوو سه‌ده به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی کوروش و سوپای پاسه‌وانه‌کانی که دواتر له ژێر ناوی فارسه‌کان ناسران، ده‌ستی پێ نه‌کرد.
بۆ سه‌لماندنی به‌ڵگه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌بوونی ماده‌کان پێش له فارسه‌کان لانیکه‌م 1200ساڵ پێشتر یان زیاتر، ده‌کرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”(2) له کتێبی “به‌دیهاتن” 10، واته ئه‌و شوێنه‌ی که وشه‌ی ماده‌کان له وشه‌ی مادای کوڕی یافس وه‌رگیراوه که ئه‌ویش یه‌کێک له سێ کوڕه‌که‌ی نووح بووه. به‌ڵام له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا ئاماژه‌یه‌ک بۆ وشه‌ی ئه‌کیمێنێد، پارس، یان پارسه‌کان یان هه‌ر شتێکی په‌یوه‌ندیدار به هه‌بوونی خه‌ڵک، نه‌ته‌وه یان ناوچه‌یه‌کی ناسراو وه‌کوو (فارس) یان (فارسستان) له‌ئارادا نییه. تا سه‌رده‌مانی دواتر له کتێبه‌کانی “په‌یمانی کۆن(عهد عتیق)” له‌وانه زنجیره مێژووییه‌کانی ئه‌زرا، ئه‌ستێر، ئه‌زیکیل و دانیه‌ل که وشه‌ی “فارسی” دێته ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌وه(3).
ئه‌م نه‌بوونه یان ئاماژه‌نه‌دانه به خاڵکانێکی ناسراو به “فارسی” یان وڵاتێکی ناسراو به “فارس” که له ئێسته‌یشدا وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا ناناسرێت، ده‌کرێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دیکه‌ی دوژمنایه‌تیی نێوان هامان؛ وه‌کوو پله‌دارێکی عه‌ماله‌قه‌ی فارس و موردیخای(4)که یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی باڵای وه‌فدی خاخامه‌کان و دادوه‌ریی جووله‌که ناسراو به سه‌نهیدرێن(5) بێت. هامان وه‌زیری خه‌شایارشا بوو(518-465ی پێش زاین)، که به‌پێی شیکارییه‌کانی کتێبی ئه‌ستێر پلانی بۆ له‌ناوبردنی جووله‌که‌کان داڕشت. موردیخای، که‌ڵه پیاوی جوو، به پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلانی کوشتنی جووله‌که‌کان پیشانی دا که له هامانی فارس زیره‌کتره و به هاوکاریی خوشکه‌زاکه‌ی خۆی واته ئه‌ستێر هاوسه‌ری پاشای ڕازی کرد تاکوو له‌باتی ئه‌م جووله‌که‌کوژییه هامان له‌سێداره بده‌ن(6).
به‌فه‌رمی نه‌ناسرانی “فارس” وه‌کوو وڵاتێک یان “فارسی” وه‌کوو خه‌ڵکێک له لایه‌ن که‌سه باڵاکانی جووله‌که‌وه که موردیخایش یه‌کێک له‌وانه بوو، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تووڕه‌یی خه‌شایار شا بووبێت بۆیه‌ش سه‌ره‌تا ڕه‌زامه‌ندیی به له‌ناوبردنی جووله‌که‌کان ده‌ربڕی به‌ڵام ته‌نها له سۆنگه‌ی شۆخ و شه‌نگیی شاژنه ئه‌ستێر و خاڵییه‌وه واته موردیخای پاشگه‌ز بوویه‌وه. هه‌نووکه و هێشتاش ئه‌م هه‌ست و دۆخه هه‌یه، واته فارسی وڵاتێک نییه و فارسه‌کانیس نه‌ته‌وه‌یه‌ک نین، و ئه‌مه بووه به بابه‌تێکی سیاسیی ناوچه‌یی که له بارودۆخی سیاسیی هه‌نووکه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئێران یان لانیکه‌م له ناو ئه‌و ئێرانییانه‌ی که خۆیان به فارس ده‌زانن، خۆی ده‌رده‌خات.
له “خشته‌ی نه‌ته‌وه‌کان”دا، ماده‌کان به هه‌بوونی زمان و ڕه‌چه‌ڵه‌کنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ناسرێنه‌وه. هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ هه‌بوونی زمانی فارسه‌کان یان هه‌بوونی ڕه‌گوڕیشه‌یان له کتێبی پیرۆز له وڵاتێک به‌ناوی فارس یان پێرشیادا. (درێژەی هەیە…)