ژنان لە ستەمی ئیدئۆلۆژیای ئایینیدا

0
ماجید عەبدوڵڵازادە

ئیسلامی سیاسی – بەتایبەتی لە شێوەی حکومەتییەکەی – بەبێ سەتمکاری و سەرکوتکردنی ژنان دەوامی نییە. جەستەی ژن بووە بە مەیدانی سەرەکیی ئەنجامدانی هێز و کۆنترۆڵی ئیدئۆلۆژیکی. جگە لە جەستە، سنووردانی خوێندن و کار، نادادوەری یاسایی و دەسەڵات و هەموو ئەمانە ئامزارەکانی پاراستنی سیستەمی پیاوپەروەری دەرەکی ئەو دەسەڵاتەیە.

لە سیستەمە ئیسلامی سیاسییەکاندا، ژن نەک وەک تاکێکی سەربەخۆ، بەڵکو وەک «نامووس»، «دایکی موسڵمان» یان «پارێزەری عەفەتی کۆمەڵگا» پێناسە دەکرێ. لە ڕاستیدا ئەم وتە کۆنەپەرەستانە، ژنان وەکوو ئامرازێک بۆ دووبارەکردنەوەی ڕووحی نێرینەی دەسەڵاتی دینی دەگۆڕن. بەهۆی ئەمەوە، ڕەخنە و پێشکەوتنی ژنان لە دژی ئەو سیستەمە، نە تەنیا داواکارییەکی جێندەرییە، بەڵکو شێوەیەکی توندی سیاسییە لە دژی تێکەڵەی سیستەمی ئایینی. 

هەنگاوەکانی ژنان لە ئێران، ئەفغانستان و وڵاتە ئیسلامییەکانی تر نیشان دەدەن کە ڕووبەڕووبوون لەگەڵ هاوسەرگیری بەزۆری و دیکەی ستەمەکان، لە خۆییدا گەڕاندنەوەی هەڵبژاردنی جەستە و ئافراندنی ئازادییە.

هاوسەرگیریی منداڵان؛ دووبارەکردنەوەی پیاوپەروەری و پیرۆزبوونەوەی دەسەڵات

یەکێک لە ڕوونترین نیشانەکانی ئافەتی ئیسلامی سیاسی بریتییە لە ڕەوابوون و یاسایی‌کردنی هاوسەرگیریی منداڵان. لە زۆرێک وڵاتی ئیسلامی، هاوسەرگیریی کچان بە تەمەنی زۆر کەم، بە ناوی شەریعت و «سوننەت» ڕەوایە. ئەم دیاردە بەشێکە لە سیاسەتی فەرمیی هێز؛ سیاسەتیەک کە پەیوەستە بە تێبینی پیاوپەروەری و خاوەنداری پێکهاتەی ژن و منداڵ.

هاوسەرگیریی منداڵ بە ڕاستی ڕەتکردنەوەی تەواوی وتاری «منداڵی» و شەخسییەتییە. ئەگەرچی جیهانی مۆدێڕن منداڵ وەکوو مرۆڤێک کە پێویستی بە خوێندن، ئازادی و پاراستن هەیە دەناسێ، بەڵام ئیسلامی سیاسی بە جەخت کردن بە شرع و نەریتی ئایینی، دەیگۆڕێت بۆ «نامووسێکی ئامادەی هاوسەرگیری». 

لە ڕوانگەی چەپدا، هاوسەرگیریی منداڵ تەنها کێشەیەکی ئەخلاقی یان فێقهی نییە؛ بەڵکو کێشەیەکی چینایەتی و سیاسییە. هەژاری، نادادپەروەری و نەبوونی خوێندن ئەو بنەمایانەن کە ئەم ڕووداوە بەردەوام دەکەن. ئیسلامی سیاسی، بەجی ئەوەی هۆکاری  سەتمەکان چارەسەر بکات، بە پشت بەستن بە شەرع و سۆننەت، ئەو سەتمە دووبارە دەکاتەوە و بە ناوی ئایین و پەروەردە پیرۆزی دەکات.

ئایین و دەسەڵات؛ دووفاقەیەکی مەترسیدار

لەم سەردەمەدا، هەرکاتێک ئایین تێکەڵ بووە بە دەسەڵاتی سیاسی، ئەنجامەکەی توندوتیژی، شەڕ و دواچوونەوەی کۆمەڵایەتی بووە. بە ڕاستی، ئەو شتەی کە بە ناوی دین پیشان دەدرێت، زۆرجار پەردەیەکی درۆیینە بۆ بەردەوامی سەروەری چینایەتی و نادادوەری لە دژی ئازادی.

لە جیهانی کاپیتاڵیزمی نوێدا، هێزە گەورەکانیش زۆرجار لە ئیسلامی سیاسی وەک ئامرازێک بەکاردەهێنن. نموونەی ڕوون، بەکارهێنانی هێزە ئیسلامییەکانە لەلایەن ئیمپریالیسمی ڕۆژئاوا بۆ شەکاندنی هێزی چەپ و خەباتی خەڵکی لە مامناوەند. بەو شێوەیە، ئیسلامی سیاسی نە تەنها دژی ئازادییە، بەڵکو دژی ئاگاهی چینایەتیشە، چونکە دژی ئاگاداری، ڕەخنە و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییە.

کۆتایی: پێویستی بە سێکیولاریزم و ئازادیی مرۆڤ

رزگاربوونی کۆمەڵگا لە دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی تەنها بە جیاکردنی تەواوی دین لە دەوڵەت و پەروەردە ئەنجام دەدرێت. سێکیولاریزم بە مانای گەورەی خۆی، دژ بە ئیمان نییە، بەڵکو پارێزەری ئازادیی ڕووح و یەکسانی شارومەندانە. 

لە ڕوانگەی چەپدا، ئازادیی ڕاستەقینە تەنها کاتێک بەدەست دێت کە مرۆڤ لە هەموو جۆرێک سەتم رەها بێت. شەڕی دژی ئیسلامی سیاسی بەشێکە لە شەڕی گەورەتر بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی جێندەری و ڕزگاری منداڵان لە توندوتیژی سیستەمی.

لە کۆمەڵگایەکی ئازاددا ئەگەر ئیمانیش هەبێ، باوەڕێکی کەسیی و هەڵبژاردەیەتیە، نە ئامزارێک بۆ حکومەت. تەنها لەو کۆمەڵگایەدا کە ژن ئازاد بێت دەتوانێ بیری ئازاد بئافڕێنیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *