خواست و داواكارییەکی ڕه‌وا
نەوید مێهراوەر
حه‌وتووی ڕابردوو واتا ٣٠ی پوشپه‌ڕ ساڵوه‌گه‌ری كوچی مێژووی خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بوو له به‌رانبه‌ر خواست و داواكاری ڕه‌وا، له‌و پێوه‌نده‌دا له شاره‌كانی سنه، سه‌قز و بانه بۆ پشتیوانی له‌و هه‌ڵویسته گه‌وره‌یه خه‌ڵك وه‌ڕێ كه‌وتن و خۆیانیان گه‌یانده مه‌ریوان تا بڵێن مه‌ریوان و كۆچه‌كه‌ی كۆچی هه‌مووانه و خواستهكانیشیان خواستی خه‌ڵكی كوردستانه.
دیاره‌ی كه ئه‌ندازیاری ئه‌و كاره مه‌ده‌نییه گه‌وره‌یه كاك فوئادی ڕابه‌ر بووه و ڕێكخەرانی پشتیوانی له شاره‌كانی دیكه‌ش هه‌ر یارانی كاك فوئاد بوون، به‌ڵام ئه‌و به‌شدارییه به‌رینه‌ی خه‌ڵك له مانگرتنه‌كه و پشتییوانی له‌و مانگرتنه چاره‌نووسی ئاڵقه‌ی تێكۆشه‌رانی سیاسی و دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌رینتر كرده‌وه و بوو به گوڵێكی سوور و ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه به به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری تۆمار كرا و خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كوردی برده قۆناخێكی دیكه, واتای خه‌باتی ده‌وله‌مه‌ندتر كرد هێزی سیاسی و چه‌كداری دیكه‌شی مه‌جبوور كرد كه خویندنه‌وه‌ی نوێ بۆ خه‌بات بكه‌ن و هه‌مووشتێك هه‌ر به‌زه‌بری چه‌ك و هێزی سه‌ربازی یه‌كلا نابێته‌وه به‌ڵكوو كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و له‌شه‌كره له بن نه‌هاتووه، هه‌م ده‌كرێ سه‌نگه‌ر و قه‌ڵخان بن هه‌م له به‌هێزترین چه‌كه‌كانیش كاریگه‌رییان زیاتره و به پێچوانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی تا ئه‌وكات سه‌لماندی كه ئه‌وه ئیراده‌ی خه‌ڵكه پرسه جۆر به‌جۆره‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
تا ئه‌وه كات گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی له قۆناخه جۆربه‌جۆره‌كاندا و له ده‌رفه‌ته جیاوازه‌كاندا گیانبازی و فیداكاری زۆری كردبوو هێزی مرۆیی زۆری له خه‌باتدا كردبوو به قۆربانی و پاش مه‌ریوان و كانی میرانیش ئه‌و جۆره خه‌باتە و قۆربانیدان هه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه و ئێسته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه ئه‌گه‌رچی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پێش‌گرتن له ئاسمیلاسیون و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و جوغرافیای كوردستان هه‌ر ئه‌وه خه‌باته بووه و سه‌روه‌ری زۆری تێدا تۆمار كراوه و گیانبازی زۆری بۆ كراوه، له‌م قۆناخه‌شدا كورد ده‌بێ ئه‌و فۆرمه له خه‌بات تا ڕووخانی كۆماری په‌ت و سێدارە و ئازادیی كوردستان ڕابگرێت و ئه‌ركه بۆ هه‌موو كوردێكی به‌هه‌ڵویست و ئازادیخۆاز به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێده‌كرێ به‌شداری تێدا بكات به‌لام ئه‌و كاره یه‌ك حه‌وتوویه مه‌ده‌نییه شوێن دانه‌ری كه‌متری له‌و خه‌باته دوور و درێژ و خوێناوییه نه‌بووه، ئێسته رێكخراوه‌كانی ماموستایان، كرێكاران، ژنان و ناوه‌نده ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیرییهكان له كوردستان هه‌ر درێژكراوه و میراتی مه‌ریوان و كانی میران و ئهندازیارهكهین.
ئه‌و رووداوه واتا كۆچی مێژووی مه‌ریوان بۆ ده‌شتی كانی میران و رێپوانه غرور به‌خشه‌كه‌ی سنه و سه‌قز و بانه بۆ مه‌ریوان هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی نوێنه‌ران بۆ خه‌ڵك كه دیارترینیان كاك فۆئاد بوو ئه‌و وانه‌ی تێدایه كه ئه‌و رێبازه واتا ته‌نانه‌ت دانوستانیش هك ئه‌و ده‌م شه‌فافیه‌ت ده‌خوازی وهاودهنهگ كردنی خه‌ڵك و قۆل له قۆلكردن و به شێوه‌ی مه‌ده‌نی بۆ وه‌دی هێنانی هیوا و ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵك و ستاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان و نه‌هێشتنی تاوان تا سڕینه‌وه‌ی یاسا نامروڤانهكانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان و سه‌ره‌ئه‌نجام پاك كردنه‌وه‌ی كوردستان له هێزی داگیركه‌ر یه‌كێك له تاكتیكه ستراتیژییه‌كانه كه گه‌لی كورد هه‌میشه وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر به‌كاری بێنێ تا تێچووی خواست و ماف كه‌متر بێت بۆ خه‌ڵك و خه‌باتی رزگاریخۆازی خه‌ڵكی كوردستان.