بەرێوە چوونی ئاکسیۆنێکی ئیعترازی لە رۆتەردامی وڵاتی هولەند
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨/٠١/٢٠٢٦ی زایینی و لە سەر بانگهێشتی لایەنە کوردستانیەکان ئاکسیۆنێکی ئیعترازی بە مەبەستی ئیدانە کردنی جینایتە بەربڵاوەکان و کوشتاری بە کۆمەڵی خۆپیشاندەران لە ئێران و کوردستان لە لایەن دامودەزگا داپڵۆسێنەر و هار و دڕندەکانی رژیمی سەرکوت و سێدارەی ئیسلامیی ، بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە کوردستانیەکان و هەروەها خەڵکانی شۆڕشگێڕ و ئازدایخواز لە شاری رۆتەردام لە وڵاتی هولەند بەڕێوەچوو. هاورێیانی کومیتەی هوڵەندی کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش لەم ئاکسیۆنەشدا زۆر چاڵاکانە بەشدار بوون …
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی هوڵەند
