ماڵئاوایی تێکۆشەری له مێژینەی بزووتنەوەی چەپ و شۆڕشگێڕانە و هاوڕێی دێرینی کۆمەڵە، هاوڕێ عەبدوڵڵا شاڵچی ناسراو به عەبە تاران

0

هاوڕێ عەبە تاران له تێکۆشەرانی لەمێژینەی چەپ و سوسیالیستی، دوای هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، له گەڵ دوو برای دیکەی زیندوویادان بێهروز فارس و مەمەد فارس (بێهروز فارس زستانی ١٣٦٧ی هەتاوی له بۆتێ کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و مەمەد فارس ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی له کانادا ماڵئاوایی له ژیانکرد) گەیشتنە کوردستان و تێکەڵ به ریزەکانی کۆمەڵە بوون.

هاوڕێ عەبە تاران تێکۆشەرێکی زانا بوو که له بواری تیئۆری و باسی سیاسی ساحیب قسە و لێکدانەوە و گوتاری تایبەت به خۆیی بوو. زۆر بوێر بوو له دەڕبڕینی هەڵوێستە سیاسی و هزریەکانی و لەمبارەوە بەرچاو و ناسراو بوو.
جێی ئاماژەدانه هاوڕێ عەبه تاران، لە سەردەمی ڕژیمی پاشایەتیشدا زیندانیی سیاسی بووه و بە هێز و کۆڵنەدانێکی نموونەیی، خۆڕاگری خۆی لە بەرامبەر سەرکوتی سیاسی ئەو رژیمەشدا نیشان دا. ساڵانێک بەرگەگرتنی گوشار و سەختییەکانی زیندان نەک ئیرادەی پۆڵایینی ئەم هاوڕێیەمانی کەم نەکردەوە، بەڵکوو بڕیار و ویستی بۆ درێژەدان بە خەبات و داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی چەوساوە و بندەست، و پێشخستنی ئامانجەکانی بزووتنەوە پێشکەوتنخوازەکان بەهێزتر کرد.

بەداخەوە هاوڕێ عەبدوڵڵا شاڵچی تەبریزی ناسراو بە عەبە تاران دوای دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشان ئەمڕۆ ٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ولاتی سوئید ماڵاوایی لە ژیان کرد و کۆڕی هاوڕێیان و دۆستانی بۆ هەمیشە بەجێهێشت.

ناو و یادی هاوڕێ عەبە تاران و براکانی بێهروز و مەمەد فارس بۆ هەمیشە له ریزەکانی کۆمەڵە به خۆشەویستی دەمێنێتەوە.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کورستان

٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی
٢٤ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *