سفرە و نان و گیانی خەڵک و لابردنی گەماڕۆیی تەسلیحاتی

لابردنی گەماڕۆیی تەسلیحاتی

لە ڕۆژەکانی ڕابردوودا نرخی تمەن بەرانبەر بە دولار له بازاڕەکانی ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئەو وڵات گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی و وەها دابەزیوە که ناوی دروای ئێرانی له زۆڕێک له بازڕاەکانی بورس خستە نزمترین پلەوە یان هەر یەکسر سڕیانەتەوە.
هەر لەم ڕۆژانەدا نان که هێشتا سەرەکیترین پێداویستیی سفرەی بەشی گەورەی دانیشتۆانی ئێرانە به خێرایی ڕووی لە کەمبونەوە کرد و تەنانەت له چەندین شار جیرەبەندی کرا و سەفی نان له هەموو نانەواخانەنێک درێژ بووەوە. هاوکات گرانبوونی نان کە سەرەتاییترین و گرنگترین پێویستیی سفرەی کۆمەڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، سفرەیانی لەوی که هەیە چکۆلەتەر و هەژارانەتر کردووە. هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی لە برسیەتی و هەژاریدا خەریکی گەڕان به دۆای خۆاردەمەنی و تەنات پاشماوەی شوشەی نووشابەکانن ڕۆژانە زیاد دەکا و بۆ ژمارەیەکی زۆر بووەتە تەنیا ڕێگەی ڕزگاری لە برسیەتی. بە پێی بەراوردی ئابووریناسان هێڵی هەژاری لە ئێران دە میلیون تمەنە، بەمجۆرە سێ لە چواری خانەوادەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران له ژێر هێڵی هەژاریدان. چەند ڕۆژ لەمەوپێش موحەممەد موسەویزادە منداڵی تەمەن یازدە ساڵان له شاری دێر له پارێزگای بوشێهر به هۆی نەداری بنەماڵەکەی کە توانای دابینکردنی مۆبایلێکیان بۆی نەبوو تا بتۆانێ وەک منداڵەکانی هاوتەمەنی له وانە ئانلاینەکاندا بەشداری بکات، دەستی دایە خۆکوژی.
هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی نیرخی دۆلار ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆڕۆنا له سەراسەری ئێران بە شێوەیەکی بەرین بەرزبووەتەوە، و ناوی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئەوەندەیتر زڕاند. سەردخانەکان پڕن لە تەرمی ئەوانەی بە کۆرۆنا گیانیا لەدەستداوە و خودی بەرپرسانی حکوومەت ددان بەوەدا دەنێن کە زیاتر لە ٢٠ پارێزگا دۆخەکە سوورە واتە لە ئاستی مەترسیداردایە و لەوانەی دیکەش نزیک لەو حاڵەتەیە. نەخۆشخانەکان توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و پڕپڕن، دەوا و دەرمان دەس ناکەوێ و تەنها لە بازاڕی ڕەش و بە نیرخی زۆر گران پەیدا دەبن. شێوەی مودیرییەتی کۆرۆنا زیاتر لە جاران دەری خست بەیتی ڕەهبەری و دەوڵەتی ئێران چلۆن ئەو وڵاتە و دانیشتوەکانیان بە بارمتە گرتووە و بێجگە لە پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندی و پڕکردنی گیرفانی خۆیان بیر لە هیچی دیکە ناکەنەوە و هەموو خەڵکی وڵاتیان کردووەتە قوربانی ویستی خۆیان و هەست بە هیچ بەرپرسایەتییەک ناکەن بەرانبەر بە خەڵک. دەس بەسەرداگیرانی ١٩ کانتینێری دەوا و دەرمان کە بە قاچاخ ڕەوانەی عێراق کرابوو، ڕێک لە کاتێکدا کە بە هۆی پەتای کۆرۆنا دەوا و دەرمان دەس ناکەوێ، بەڵگەیەکی دیکەی گرینگینەدانی دەسەڵاتدارانی ئێران بە ژیانی خەڵکە.
لەم رۆژانە و پاش مەرگی شەجەریان هونەرمەندی بە ناوبانگ و خرۆشانی لاینگەرانی له سەرتاسەری ئێران، سەرانی کۆماری ئیسلامی و ئۆرگانە ئەمنییەتییەکانی شانوێکی قیزەون و ترسەنۆکانە و ریسۆایان بۆ خۆیان و بۆ رژیمەکەیان تۆمار کرد. ئەم رووداوەش جارێکی دیکە و زەقتر لە جاران دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی له کۆمەڵانی بەرینی خەڵک و بێزاری خەڵک لەم ڕژیمەی نیشاندا.
لەم هەفتە له دوو ڕووداوی جیاۆاز له تاران و کرماشان، سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی جەنایەتیان خوڵقاند. له تاران کەژۆان ئەڵماسی لاوێکی کوردی خەڵکی سنەیان له میۆانێک دەستگیر کرد و زۆری نەخایاند که له لایەن هێزەکانی رژیم زۆر جەنایتکارانە هەر له ناو ماشینی پولیس به فیشەک کوژرا. یەک دوو رۆژ دۆای ئەم جەنایەتە له کرماشان هێزە چەکدارەکانی حکوومەت تەقەیان له ماشینێک کرد کە بە وتەی خۆیان پلاکی پێوە نەبوو، لە ئاکامی ئەو هێرش دڕندانەیەدا لاوێکی به ناوی ئەشکان عەزیزی دەس به جێ گیانی لەدەستدا و لاوێکی دیکە به ناوی بورهان عەزیزی به توندی بریندار بوو.
سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتدارانی دیکەی کۆماری ئیسلامی که وەها دۆخێکیان به سەر ژیان و چارەنووسی کۆمەڵگادا سەپاندوە، بەردەوام خەریکی پاساو هێنانەوە و درۆکردن بۆ داپۆشینی هۆکارە ڕاستەقینەکانی گیروگرفتەکانی کۆمەڵگان. ئەمجارە بیانوی قسەکانی ڕۆحانی که تەنانەت لەناو کاربەدەستانی رژیمەکەی به کەسێکی درۆزن ناسراوە، کۆتایی دە ساڵ گەمارۆیی تەسلیحاتیی سەر کۆماری ئیسلامی بوو. ڕۆحانی له کۆبونەوەی کابینەکەی زۆر به خۆشحاڵییەوە تەواو بوونی گەمارۆی تەسلیحاتیی سەر حکوومەتی ئێرانی بە هەواڵێکی خۆش باس کرد و هاودەنگ لەگەڵ ئۆرگانەکانی دیکەی ڕژیم، باڵیۆزەکانی له وڵاتەکان و وەزارتخانەکان مانۆڤڕێکی تەبلیغاتی گەورەیان لێی ساز کرد و بە شکستی دیپڵۆماسیی ئەمریکا ناویان برد بەو هیوایەی ئەو پڕۆپاگاندەیە کاریگەریی لە سەر دابەزینی نیرخی دۆلار هەبێ. ویستیان گران بوونی نان، چوونە ژێر هێڵی هەژاریی بەشی هەرەزۆری دانیشتووانی ئێران، کوشتاری ڕۆژانەی لاوان، خۆکوژیی منداڵان لە هەژاریدا، دەیان خەسار و گرفتی کۆمالایەتیی دیکە کە بەرۆکی خەڵکی گرتووە و بێزاری دەربرینی خەڵک لە حکوومەت بە بیانووی جۆراجۆر لەوانە ماڵاوایی لە شەجەریان بەو هەرا و هووریایە داپۆشن. بەڵام هەیهات که زۆر زۆر کورت ماوە بوو.