تاران پایتەختی سێدارە )بە شی پێنجەم(

تاران پایتەختی سێدارە

 عــــــزیز ئاجیکەند✍
ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبر ، رۆژی جیهانی خەبات لە دژی سزای ئێعدام بوو. رۆژێک کە هەموو لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ شەقامەکانی پایتەختەکانی وەڵاتانی زلهێز بە دروشمەکانی نا بۆ ئێعدام و هەلوەشاندنەوەی ئەم سزایە نامرۆیانەیە ، دەهێنە لەرزین . ئۆکتۆبری ئەمسالیش دروشمەکان لە چەشنی ساڵانی ڕابردوو ڵابردنی ئەو سزایەو مەحکووم کردنی وڵاتانی لایەنگری کووشتنی بە ئەنقەستی ئینسانەکان بوو. لە رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبردا جارێکی تر وڵاتی ئێران لە سەرەوەی دروشمەکانی نەیارانی سزای ئێعدامدا بوو. ئەمجاریش مەرگ بۆ دیکتاتۆرو مەرگ بۆ روحانی و مەرگ بۆ جەنابی رەئیسی قاتڵەبەناوبانگەکای کووشتاری زیندانیانی سیاسی لە هاوینی سالی ١٣٦٧ ی هەتاویدا ، تەنیا لە شەقامەکانی تاران پایتەختی سێدارو گۆشەو کەناری شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراندا قەتیس نەمایەوەو بەلکوو بوو بە دروشمی ڕاستەوخۆی هەموو مرۆڤدۆستەکانی ڕێپێوانی ١٠ی ئۆکتۆبری ئەمسال . ئەگەرچی ئەمسال بەڵاو نەهامەتی پەتایەکی کوشەندەی لەچەشنی ” پەتای کرۆنا ” بەرۆکی بە دانیشتوانی گۆی زەوی گرتوە و زۆربەی حەشیمەتی ئەم جیهانەی نووقمی ترس و دڵەراوکێی و لە چوارچێوەی ماڵدا قەتیس کردووە بەڵام لە ڕۆژی ڵابردنی سزای ئێعدام ، مرۆڤدۆستان لە سەرتاسەری جیهان بەیکدەنگ بە بێ ترس و سلینەوە لە بەرانبەر ئەم پەتایە ، ڕژانە گۆرەپانی گەورەترین و بەنابانگترین مەیدانەکانی پایتەختەکان و جەستەی شەقامیان هەژاند و دەنگی خۆێان بۆ لابردنی ئەم سزایە و بەخشێنەوەی ژیانی دوبارە بە ئینسانەکان بەرزکردەوەو بەم جۆرە شانۆیەکی تریان لەدژی پیاو کوژانی دەولەتانی دیکتاتۆر و دەسەڵاتدار خوڵقاند.
ئێستا کە کۆتایی دەیەی دووهەمی سەدەی ٢١تەجرەبە دەکەین ، هێشتاکەش هەروا پتر لە ٥٠ وڵاتی جیهان نوقمی حوکمی ئێعدامە . وەها ڕاستێک نە تەنیا نیشانەی کارەساتێکی گەورەی مرۆییە بەڵکوو هاوکات گیان سەخت بوون و پانتایی مێژوویی و جیهانیی ئەم دیارەدەیەمان پێ نیشان دەدات. وڵاتی ئێران بە بەردەوامی لە ریزی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە . ئێمە لە بابەتەکانی پێشووی ( تاران پایتەختی سێدارە ) کە بە هەول و هیمەتی هاورێانی ستافی بڵاوکراوەی( دوا رۆژ ) ئامادەکرابوو بە روونی ئاماژەمان بە رێژەی لە سێدارەدراوانی مرۆڤەکان لە یەکەمین رۆژەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی حکومەتی کۆماری ئیسڵامی تا ئەم ڕۆژانەی دوایی کردو ئێستاش تێدەکۆشین درێژە بەین بە بابەتەکەمان .
* ٣هەزارو ٨٠٠ کەس لە سەرەتای دەسپێکردنی دەسەڵاتی ( حەسەنی روحانی ) وەک سەرۆک کۆمار تا مانگی ڕەشەمەی سالی ١٣٩٨ لە سێدارە دەدرێن …
زۆر روون ئاشکرایە کە زۆربەی زوری سزای لە سێدارە لە وڵاتی ئێراندا بە شیوەی نهینی بەرێوەدچن و زۆر بەداخەوە کەس ڵییان ئاگادار ناکرێتەوە . رێژەی ئەو ئێعدامانەی دیواری سانسۆری کۆماری ئیسڵامی دەشکێن زۆر کەمتر لەو رێژەیەن کە ئینسانەکان بەداخەوە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسڵامیدا لە مافی ژیان کردن بێبەش دەکرێن . ئەو هەواڵانەی کە دیواری سانسۆری ڕژیمی کۆماری ئیسڵامیان بەزاندوە باس لە ٣هەزارو ٨٠٠ کەس دەکەن کە ٢١٩ کەس لەم ژومارەیە لە بەر چاوی خەڵک و لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی شارەکانەوە ، بەرێوە چوون .
هەروەها جێی ئاماژە پیدانە کە لەم رێژەییەدا ٤٥ کەسیان تەمەنیان خوار لە ١٨ ساڵ دابووەو ٩٨ کەسیان ژن و ١٢٥ کەسیشیان سەر بە زیندانیانی سیاسی بوون کە زۆربەی هەرە زۆریان کورد و خەلکی شارەجۆراوجۆرەکانی کوردوستان بوون .
لە جەریانی روداوەکانی مانگی خەزەلوەری سالی ١٣٩٨ ( ٤٣ ) کەس لە ژنانی ئازار چێشتوو ڵایەنگری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەدەستی پیاو کووژانی ڕژیمی کۆماری ئیسڵامی زۆر درندانە خەڵتانی خۆین دەکرێن و پاشانیس تەرمی زۆربەی ئەو گیانبەخت کردوانە ڕادەستی بنەماڵەیان ناکرێتەوە و بە نهینی و دور لە چاوی خەڵکەوە دەنێژرێن ..
ئەو ژن و کچانەی کە ئاوا لە ڵایەن پیاوکووژانی کۆماری ئیسڵامیەوە بێبەزەیانە خەڵتانی خۆین و پاشان دەکوژرێن و دواتر لە ڵایەن گۆی لەمستانی دەسەڵاتەکەی روحانی بە ئاژاوە گێر ناو دەبڕێن بریتین ڵە :
زەهرا خانی قوبادلوو خەڵکی شاری تەورێز ، ئامینە شەهبازی فەرد خەڵکی کەرەج ، ئازەر میرزاپوور زەهایی خەڵکی کەرەج ، بیتا خودادادی خەڵکی کەرەج ، مەهناز مێهدیزادە خەڵکی کەرەج ، نیکنا خەزایی خەلڵی کەرەج – مێهشەر ، شەهڵا رەزایی پوور خەڵکی کەرەج ، عیسمەت حێدەری خەڵکی کرماشان ، ویدا شەکیبایی موقەدەم خەڵکی کرماشان ، وێنا هوشەنگی خەڵکی کرماشان ، کچێکی منداڵ بە ناوی چنعانی خەڵکی ماهشەر ، فاتمە حەق وەردی خەڵکی ئەهواز ، فەریبا ئال خەمیز خەڵکی ئەهواز ، فەریحە کەریم زادە خەڵکی ئەهواز ، حەلیمە سەمیری خەڵکی ئابادان ، حۆسنیە عەسیقی خەڵکی ماهشەر ، حۆسنا بامیری خەڵکی ماهشەر ، کەوسەر بەغڵانی خەڵکی ئەهواز ، مەریەم عیسماعیلی خەڵکی ئەهواز ، مەریەم عیدانی خەڵکی ئەهواز ، ،مەعسومە داراب پوور خەڵکی ئەهواز ، مەحدەسە موقەدەم خەڵکی ئەهواز ، نەسرین بەخڵانی خەڵکی ئەهواز ، ریحانە مەلەکی خەڵکی ئەهواز ، سۆهیڵا فەڵاحزادە خەڵکی ئەهواز ، ، شەهڵا بالێدی خەڵکی ئەهواز ، شەبنەم دیانی خەڵکی بێهبەهان ، وەلید خەڵکی ماهشەر ، زەهرا ساجیدی خەڵکی ئابادان ، زێنەب عەساکەرە خەڵکی ئابادان ، زێنەب نیسان پوور خەڵکی ئەهواز ، ، زیبا خۆش گوار خەڵکی سنە ، ئازادە زەربی خەڵکی شەهریار ، فاتمە حەبیبی خەڵکی بەهارستان ، گوڵنار سەمسامی خەڵکی شەهریار ، مەریەم نووری خەڵکی روبات کەریم ، مەرزیە عەباسزادە خەڵکی روبات کەریم ، مینا شیخی خەڵکی تاران ، نیکتا ئیسفەندانی خەڵکی تاران ، پەروانە سەیفی خەڵکی روبات کەریم ، سمانە زولقەدر خەڵکی تاران ، سپیدە حەسەنی خەڵکی تاران .
* لە سێدارە دانی ٤٠٠ هاوڵاتی کورد لە ماوەی ٥ ساڵدا
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی کە لە بڵاوکراوە گشتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هەتا ١٠ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی ( ٤٠٠ ) هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە .
پێنج کەس لەو ژومارەییەی کە لە سێدارە دراون تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵدا بووە کە هەموویان لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون . ناوی لە سێدارەدراوەکان بریتین لە :
زەینەب سکانوەند لە بەندیخانەی ئورمیە، فەرهاد ئەکبەری لە بەندیخانەی ئیلام، حەمید ئەوسەتی لە بەندیخانەی کرماشان، ئەمین محەمەد پوور لەبەندیخانەی ئورمیە و شایان سەعیدپوور لە بەندیخانەی سەقز.
لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا حوکمی سێدارەی ١٢ هاووڵاتیی کورد لە سەر شەقام و یان شوێنە گشتییەکان جێبەجێ کراوە کە ٣٪ی کۆی گشتی ئەو ئامارە بووە. ٨ حاڵەتی لە ساڵی ٢٠١٧ تۆمارکراوە. لەو ماوەیەدا پێنج هاووڵاتیی کورد لەئیلام، دوو هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاو و لە شارەکانی ڕوانسەر، ئیسلام ئاباد (شاباد)، سەڵماس و خۆی و مەشهەد . پیویستە بوترێ کە سەرجەمی ئەو سێدارانە لەبەر چاوی خەڵکەوە بوون .
زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٨٧ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە ٦٩ و ٦٧ حاڵەت تۆمار کراوە . هەروەها لە پارێزگای ئورمیە: ١٨٧ حاڵەت کە دەکاتە ٤٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: ٦٩ حاڵەت کە دەکاتە ١٧.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان ، پارێزگای سنە: ٦٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٧٪ی کۆی حاڵەتەکان، پارێزگای لوڕستان: ٣٥ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئیلام: ٢٠ حاڵەت کە دەکاتە ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان ، پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان، پارێزگای گیلان: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٠٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.پارێزگای قەزوێن: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٠٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەنیا لە سالی ١٣٩٨دا ٥٦ هاووڵاتی کورد پەتی سێدارە خرایە مڵیان و گیانیان لەدەسداو …
هەروەها لە ماوەی ئەو سالەدا سزای لەسێدارەدانی ٤ بەندکراوی ژنی کورد لە بەندیخانەکانی شاری مەهاباد و ورمی و سنە جێبەجێ کراون .
لە سێدارەدراوان بریتین لە :
مەلیحە سالەحیان ، ئاراستە ڕەنجبەر ، نازدار وەتەنخواە و لەیڵا زەرەفشان .
دوو ڵاوی کوردی تریش کە خەلکی ( بۆکان و سۆنقۆر ) بوون و تەمەنیان لە کاتی لەسێدارەداندا کەمتر لە هەژدە سالدا بوە لە بەندیخانەکانی کرماشان و ورمێ دا سزاکەیان جێبەجێ کراوە .
سێ بەندکراوی تریش کە تەمەنیان لە سەروی ٥٠ سالەوە بوو بریتین بوون لە : عالەم کەریمی خەڵکی شاری سنە ، حۆسین کەچنانلوو خەڵکی خۆی و هەروەها عەبدووڵا محەمەدزادە خەڵکی ورمێ تەمەنی ٧٠ سال کە لە زیندانەکانی سنە و ورمێ لە سێدارە دراون .
* مانگرتنی گشتی رۆژی چوارشەممە ٢١ ی مانگی خەرمانان سالی ١٣٩٧ی هەتاوی
بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١٧ ی مانگی خەرمانانی سال ١٣٩٧ی هەتاوی ، سێ لاوی بەندکراوی سیاسی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە لەسەر بنەمای پەروەندەیەکی ساختە و کۆمەڵێک تۆمەتی هەڵبەستراوی دەزگا ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاندبوو، تەنیا بە ئامانجی تۆڵە سەندنەوە لە خەڵکی کوردستان، و چاوترسێن کردنیان بەکردەوە دەرهات. ڕامین حسێن پەناهی، لوقمان و زانیار مورادی بوونە قوربانی وەها سیاسەتێکی جەنایەتکارانە.
بەم بۆنەوە مانگرتنێکی گشتی لە کوردوستان بەرێوە چوو . ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ هاته‌ سه‌ر مێژووی خه‌باتی په‌ڕ له‌ هه‌وراز و نشێو، پڕ له‌ فیداكاری و ڕه‌نج، پڕ له‌ ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی خه‌ڵكی كوردستان. له‌م ڕۆژه‌ڕدا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هاوئاهنگییه‌كی شكۆدار و كه‌م وێنه‌دا مانگرتنێكی گشتیان بەرێوە برد .
به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ درێژه‌ی جه‌نایاتی بێ ئه‌ژماری خۆیدا سێ لاوی زیندانی سیاسیی، ڕامین، لوقمان و زانیاری له‌سێداره‌ دا و هه‌مان ڕۆژ ناوه‌نده‌كانی هه‌ر دوو حیزبی دیمۆكراتی له‌ قووڵایی خاكی كوردستانی عێراق كرده‌ ئامانج و دایه‌ به‌ر هێرشی مووشه‌كی. له‌ ئاكامی ئه‌م هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ كادره‌كانی ڕێبه‌ری و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه‌ خه‌ڵاتانی خوێن كران. ئه‌م دوو كرده‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئانقه‌ست و هاوكات به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامێكی ڕوونی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تێدا بوو. په‌یامه‌كه‌ به‌ كورتی ئه‌وه بوو: پێتان وانه‌بێت ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ لاواز بووین كه‌ ئێوه‌ بتوانین له‌‌سه‌ر شه‌قام و مه‌یدان و پاركی شاره‌كان، مارشی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رن و سروودی شوڕشگێڕانه‌ بڵێنه‌وه.
چوار ڕۆژ دواتر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، وه‌ڵامی خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ كۆماری ئیسلامیی هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ ڕاشكاوانه‌ و ڕوون بوو. ئێوه‌ش نابێ پێتان وابێت كه‌ ئێمه‌تان وه‌ها ترساندووه‌ كه‌ گویا هه‌ر به‌ڵایه‌ك ویستان ده‌توانن به‌سه‌رمان بێنن به‌ بێ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی بده‌نه‌وه.
لە ٢١ی خەرماناندا ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ خه‌ڵكی ئێران و به‌ هه‌موو جیهانیان نیشان دا كه‌ كۆماری ئیسلامیی له‌ كوردستان چه‌نده‌ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بێگانه‌یه‌، ڕژیمێكی داگیركه‌ره‌ كه‌ ته‌نیا به‌ زه‌بری سه‌ره نێزه‌ به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا حكوومه‌ت ده‌كات. كۆماری ئیسلامیی له‌ قووڵایی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ ناخی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا له‌ ئارادایه‌ ئاگاداره‌، به‌ چاوی خۆی ده‌بینه‌ێت كه‌ چلۆن وشیارانه‌، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه‌سه‌رئه‌نجام ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی نه‌توانێ حكوومه‌تی به‌سه‌ردا بكات. كۆماری ئیسلامیی‌ پێوا بوو کە به‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ی كه‌ ڕۆژی ١٧ی مانگی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌ی برد، ده‌توانێت پێش به‌ حه‌ره‌كه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا بگرێت. لێره‌ له‌ كوردستان ئه‌وه‌ ته‌نیا كولوكۆ وتۆڕه‌یی پنگه‌خواردوو نییه‌ كه‌ له‌ ناكاو بته‌قێته‌وه‌ و نه‌زانێ كه‌ به‌ره‌و كوێ ده‌روات، لێره‌ وشیاری، ته‌جرووبه‌ و ڕێكخستن و ڕێبه‌رییه‌ كه‌ ده‌ور ده‌نوێنێت. خه‌ڵكی كوردستان، هێزی خۆیان و هێزی دوژمن ده‌ناسن و ده‌زانن كه‌ تواناییه‌كانی خۆیان له‌ كوێ و چلۆن به‌كار بێنن. ده‌زانن كه‌ چلۆن هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك و هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك و هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك بكه‌نه‌ به پرده‌بازێك بۆ ده‌ستكه‌وتێكی زۆرتر و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر.مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان لە ٢١ی خەرماناندا ، وه‌ك ئه‌زمونێكی جه‌ماوه‌ری و كاریگه‌ر كه‌ له‌ كوردستان پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌، دەبێ چاوی لێبکرێ و دەرس و ئەزموونی بە نرخی لێوە وەربگیرێ .
* سالی ١٣٩٩ ، لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی کوورد بەردەوامە …
لە شەش مانگی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ، حوکمی سێدارەی ٣٤ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە کە بە شێوەی نێونجی هەر دوو مانگ ١١ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون.
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا واتا لە (٢١ی ڕێبەندان هەتا ٢١ی خەرمانان)، حوکمی سێدارەی لانیکەم ٣٤ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران و کوردستان جێبەجێ کراوە.
چوار کەس لەو کەسانەی کە لەو ماوەیەدا لەسێدارە دراون بریتین لە : مستەفا سەلیمی، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، دیاکۆ ڕەسووڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا .
هەروەها، دوو کەسیان بە ناوەکانی ئەمیر محەمەدپوور خەڵکی بۆکان و شایان سەعیدپوور خەڵکی سەقز لەکاتی ئەنجامی تاوان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
لە کۆی ئەو ٣٤ کەسەی کە لەسێدارە دراون ٤ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٢ کەسیان بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و ٢٨ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە هەر کامەیان ١٢ هاووڵاتی، لەپارێزگای لوڕستان ٥ هاووڵاتی و لە پارێزگای کرماشان ٤ هاووڵاتی و لە پارێزگای گیلان هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە دراون.
* ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی لە سێدارەدانەکان لە گۆشەو کەناری ئێران …
ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، لە درێژەی جینایەتی خۆێدا و بە بێ گۆێ گرتن بە نارەزاییتیە گشتییەکان نه‌وید ئه‌فكاریی ئێعدام كرد. تا هه‌م تۆڵه‌ی كوژرانی یه‌كێك له‌ مه‌ئمووره ئه‌منییه‌كانی خۆی له‌ جه‌ره‌یانی ئاخێزی شاری شیرازدا بكاته‌وه‌ و هه‌م لاوانی شۆڕشگێڕ و كرێكاران و خه‌ڵك، كه‌ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان، خۆفی مه‌رگیان خستووه‌ته‌ ناو دڵی ڕژیمه‌وه‌، چاوترسێن بكات. خوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی به‌ پێی سێناریۆیه‌كی له‌پێشدا ئاماده‌كراو، سه‌ره‌تا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، ئێعترافی قه‌تڵیان له‌ نه‌وید وه‌رگرت تا به‌ڵكوو بتوانن به‌ ئێعدام كردنی له‌ژێرناوی قاتڵ، له‌ هه‌ڵگیرسانی ئاگری تووڕه‌یی پنگ خواردووی خه‌ڵك ڕێگری بكه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێكی سه‌رشۆڕانه‌، ئێعدامی نه‌وید داغی نه‌نگێكی دیكه‌ی له‌ ناوچاوانی ڕژیمی ئیسلامی دا و نه‌وید ئه‌فكاری بوو به‌ یه‌كێك له‌ سه‌مبۆله‌كانی ئازادیخوازی له‌ ئێران. ئێعدامی نه‌وید ئه‌فكاری شه‌پۆلێكی بێ وێنه‌ی له‌ تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و ناوه‌نده‌ وه‌رزشیه‌كانی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
به‌ وته‌ی حه‌سه‌ن یونسی، پارێزه‌ری نه‌وید ئه‌فكاری، له‌ ئێستادا پتر له‌ ٣٠ به‌ندكراوی سیاسی حوكمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. له‌م دوایانه‌دا، ناوی ١٠ كه‌س كه‌ به‌هۆی به‌شداری كردنیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. ٥ كه‌س له‌ به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٩٦ له‌ ئۆستانی ئیسفه‌هان به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون. دادگوسته‌ریی ئیسفه‌هان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ په‌روه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا، بۆ ٨ كه‌س حوكمی ئێعدام ده‌ركراوه‌. هەروەها یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ به‌ناوی مسته‌فا ساڵحی له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئێعدام كرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌میر حسێن مۆرادی و سه‌عید ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بیش كه‌ له‌ به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ بوون به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون. سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێریه‌ سه‌ربه‌خۆكان، ناوی لانیكه‌م ٣٣ به‌ندكراوی سیاسیی دیكه‌یان له‌ زیندانه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا حوكمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و له‌ژێر تیغی مه‌رگ دان.
دەزگا تەبلیغاتیەکانی ڕژیمی ئیسلامی، فریوکارانە، دەرکردن و بەڕێوەبردنی سزای ئێعدام لەژێرناوی ئامرازی هێنانە خوارەوەی ڕێژەی تاوان و جەنایەت، بردنەسەرەوەی ئاستی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی و دابین کردنی عەداڵەتی ناو کۆمەڵگا، پاساو دەکەن. بەڵام ئەزموونی هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و ئەزموونی خودی ئێران و ئامار و داتاکان پێمان دەڵێن کە لە هیچ کۆمەڵگایەکدا سزای ئێعدام و قەتڵی سیستماتیکی دەوڵەتی، ناتوانێ ڕێژەی تاوان و جەنایەت کەم بکاتەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ئێعدام، هەستی تۆڵەکردنەوە و توندوتیژیی بەهێزتر دەکات. کاتێک قەتڵ لە بەرامبەر قەتڵ، لە ڕێگەی دەوڵەتەوە، ڕێگەپێدراو بێت، ئاساییە ئەگەر کەسانێکیش هان بدرێن کە بەدەستی خۆیان ئەم بەناو عەداڵەتە بەڕێوەبەرن. هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بە مانای ئەوەیە کە گیانی مرۆڤ، خۆی لەخۆیدا، جێگای ڕێزە و حوکمی هەڵوەشاندنەوه‌ی ئێعدام لە یەکەم هەنگاودا گیان ژمارەیەکی زۆر دەپارێزێ.
درێژەی هەیە …