یادێك له ٥٩ خه‌باتكار و تازه‌لاوی گیانبەختکردووی شاری مــــەهاباد
عەزیز ئاجیکەند
١٢ی مانگی جۆزه‌ردان یەکێک لەو ڕۆژانەیە کەوه‌ك ڕۆژانی خوێناوی لە مێـــژوی پڕلەجەنایەتی کۆماری ئیسلامیی لە کوردوستان ، هەموو سالێک یادی لێده‌كرێ. له وه‌ها ڕۆژێكدا بوو كه كوشتاری به كۆمه‌ڵی ٥٩ کەس لە خەباتکارانی شاری مەهاباد بە دەس بەکڕێگیراوانی کۆماری ئیسلامیی رەقەمی خوارد‌و لاپەرەیەکی ڕەشی تری بەجەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی لە کوردوستان زیاد کرد .١٢ی مانگی جۆزەردان وەبیر هێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە سامناکانەیە کە لە دەورانی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی‌دا، بەڕێوەچووە. لەم ڕۆژەدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی دەستی دایە جەنایەتێک کە ئاسەوار و بەڵگەکانی تا ئیستاش ڕادەیەکی زۆر لە خۆی وەحشەگەری و دڕندەیی کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامیی نیشان ئەدات.
رژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامیی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی شاری مەهاباد ، ٥٩ كه‌سی به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌سێداره دا. زۆربه‌ی لەسێدارە دراوەکان له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵان، به شێوه‌ی ره‌شبگیر له شه‌قامه‌كانی شار رفێندران و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌ك له‌وان، تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن بوون و چه‌ند كه‌سیان له ده‌بیرستانه‌كانی شاری مەهاباد ده‌رسیان ده‌خوێند. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، فه‌رمانداریی شاری مەهاباد راگه‌یاندنێكی له ئاستی شاردا بڵاو كرده‌وه كه ناوی ٥٩ كه‌س له ئێعدام كراوه‌كان له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتبوو.
رژیم كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا گه‌لێك زیانی به‌ركه‌وتبوو، وه‌كوو مارێكی زاماری لێهاتبوو، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه بڕیاریدا كه به رژاندنی خوێنی لاوان و تازه‌لاوانێك كه به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك رفاندبوویانی و زیندانی كردبوون، ژه‌هری خۆی بڕژێنێته جه‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری مەهاباد.
به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌به‌بكارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته كه‌سانێك بوون كه‌له ساڵه‌كانی دواتردا، به‌رگی ئیسڵاحخوازیان له‌به‌ر كرد و بۆ رزگار كردنی رژیم له قه‌یران، رێگایه‌كی دیكه‌یان گرته به‌ر. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی ئه‌وان نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌یكه ته‌نانه‌ت تاقه كه‌سێكیشیان بۆ یه‌ك جاریش بووه، به‌رپرسایه‌تی خۆی له‌م جه‌نایه‌ته و زۆرێك له كاره‌ساته‌كانی جهنایهتكارانهی رژیم له ده‌یه‌ی ٦٠ دا قبوڵ بكات. ” میر‌حوسێن موسه‌وی ” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كات كه به توندترین شێوه هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه زه‌مینه‌ی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی خولقاند. هه‌ر له‌و كاته‌دا هاشمی ره‌فسه‌نجانی له‌مباره‌وه سوخهنڕانییهكی زۆر توند و هه‌ڕه‌شه ئامێزی كرد .”جه‌لایی پور ” فه‌رمانداری شاری مەهاباد به بەشداری فه‌رمانده‌ی گشتی قه‌رارگای حه‌مزه و به پشتیوانی ” ناتق نووری ” وه‌زیری ناوخۆ و ” حه‌سه‌نی ” ئیمام جومعه‌ی ورمێ، بڕیاری ئێعدامی ٥٩ كه‌س له لاوانی زیندانی ناوه‌ندی شاری مەهابادیان ده‌ركرد. ئه‌م ٥٩ كه‌سه له زیندانی مهاباده‌وه بۆ شاری ته‌ورێز گواسترانه‌وه و له‌وێ له دادگایه‌كی چه‌ند چركه‌ییدا، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ بێته‌وه، به ئێعدام مه‌حكوم كران. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانیانه، هیچ كات و تا ئێستاش له گڵكۆ و شوێنی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ئازیزه‌كانیان ئاگادار نه‌بوونه‌وه. له ساڵڕۆژی ئه‌م كرده‌وه جهنایهتكارانهیهدا رێز له یادوبیره‌وه‌ری قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته ده‌گرین و سڵاو و درود ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزه‌كانیان. بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری ئه‌م ئازیزانه جارێكی تر ناوه‌كانیان لێرەدا دەهێنینەوە:
غوڵامڕه‌زا بارێزی ، حه‌سه‌ن جه‌هانیان ، عه‌لی بانه‌یان ، محه‌ممه‌د عه‌لیاڵی،محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌فا ، هومایون نیلوفه‌ری ، مه‌حمود ریازی ، محه‌ممه‌د حوسێنی عه‌باس حوسه‌ینپوور ، كازم خاتوونی ، عه‌لی مه‌زنه ، عه‌بدوڵڵا تهجهریان ، ره‌حمان ره‌حیمی ، عه‌لی گۆڵپهرهست ، موسته‌فا عێسمه‌تی ، خالق بارزانی ،یوسف ئه‌یازی كه‌ماڵ چاوشینی ، حه‌سه‌ن ره‌حمانیان ، خالید ره‌حیم ئازه‌ر ، خالید سه‌فایی ، سه‌ید ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی ، محه‌ممه‌د مه‌سعودی ، محه‌ممه‌د ئه‌بوبه‌كری ، وه‌فا ئێلیاسی ، مه‌نسور جیناح ، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌دی ، محه‌ممه‌د سه‌لیمی فه‌ره‌یدون شه‌نگه ، عه‌لی بازیان ، خزر ره‌نگین ، ئه‌بوبه‌كر شوكری ، ماشا‌ڵڵا نادری، هه‌ژار كه‌ریمی ، كماڵ كه‌ریمی . كه‌ریم ره‌حیمیان ، یوسف حه‌بیب په‌ناه ، محهممهدفارۆق بازیار ، ئیبراهیم ئه‌مینی ، ساڵح مام ئیبراهیمی ، شوكرێ نادری، موسته‌فا فه‌قری ، عه‌لی غه‌واره ، عه‌لی سه‌لاحی ، مه‌لاحه‌سه‌ن لاجه‌وه‌ردی، سوله‌یمان حه‌سه‌ن زاده ، یوسف حه‌سه‌ن زاده ، كه‌ریم كاوه ، سه‌ید مه‌حمود سه‌ید مه‌حمودی ، حامید مهحمودكهندی ، حوسێن كهلهۆری ، عه‌باس یوسفی، سیامه‌ك سه‌قزی ، عه‌لی ئاباده ، كامران زاهێرحێجازی ، ساڵح فه‌رهودی، مه‌قسود مه‌حمودی ، ئه‌حمه‌د كه‌ڕوبی ره‌حمان خزرپور.
پاش تێپەربوونی نزیک بە چوار مانگ لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی قارەمانی باژێری مەهاباد لە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی سالی ١٣٦٢ی هەتاوی ، رژیمی خوێنمژی ئێران کە نەیتوانی بە لە سێدارەدانی ئەم پۆلە ڵاوە قارەمانە ئامانجەکانی بپێکێ جارێکی تریش دەستی دایە تاوان و ٣٣ لاوی بێتاوانی تری بە جێگۆرکەی پێکردن بۆشاری تەورێز و پاش ئازار‌و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەسێدارە دا . .
لاوانی سێدارە درا بریتین لە:
١- ئەحمەد بابا سووری
٢- جەعفەر پورسوڵتانی
٣-عەبودوول رەحیم ماملێ ” نەجات ”
٤-محەمەد سەبزەچی
٥-ناسر هەندوش
٦- مەحموود ئیبتیدا
٧- قادر بایزیدی
٨- رەسول رەشیدی
٩- سولیمان ئاهنگەری
١٠- سولیمان پیرۆتزادە
١١- سولیمان مەولانی
١٢-خەسرەو سازواری
١٣- قادر کاکەمەمی
١٤- کەریم پێغەمبەر نژاد
١٥- محامەد جەنەتی
١٦- حەسەن جەنەتی
١٧- عەلی بامداد
١٨- یونس پیرزادە
١٩- عەلی ئازەرگوتە
٢٠- کەریم ئەحمەدی
٢١- ڕەحمان بنگینی
٢٢- سەید عەڵائەدین حۆسێنی
٢٣- سولتان بەنایی
٢٤- یوسف عابێد
٢٥- جعفەر حەسەنزادە
٢٦- جعفەر عیسمەتی
٢٧- یوسف موحەمەدی
٢٨- خۆشناو قازیزادە
٢٩- مۆحسێن عەلێە
٣٠- فایەق کەریمی
٣١- جعفەر پاکزاد
٣٢- ئەحمەد ئەمینی
٣٣- جعفەر مامڕەمەزانی
ئەو ناوانەی خوارەوەش یان لەگەڵ ٥٩ کەسەکە لە سێدارە دراون یان خۆ بە جیا کە وێڕای رێز گرتن لە یادیان ناوی ئەوانیش دەنوسین :
١- عەلی تکمەچی
٢- یونس پیردۆخت
٣- سەید ئیبراهیم سەید ئەحمەدی
٤- نەسرین کاڵ
٥- عوسمان بەتوراک
٦- عەلی سەلامی
٧- مەعسومە سەرهەنگی
٨- ئەبوبەکر پەرتەوێان
٩- خالید مەسماری
١٠- حەبیب خاتەمی
١١- عەلی غوارە
١٢- مەسعود میر مەحموودی
١٣- محەمەد مەسعوود زایرحەجازی
١٤- سەید ئەنوەر شوکری
١٥- عەبدووڵا ئاهەنگەری
پیویستە بوترێ کە لە ساڵی ۱۳٦۲ زیاتر لە ۲٥٠ کەس لە ماوەی ٤ مانگان دا لە سێدارە دران. رۆژی ۱۲‌ی جۆزەردان کە ڕۆژی لەسێدرەدانی ٥۹ گیانبەختکردۆکەیە لە ڕاستیدا بووەتە ڕۆژی یادکردنەوەی هەموو ئەو ئازیزانەی کە لەو ماوەیە دا لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دراون.
بەداخەوە زۆر جار لەبەر نەبونی زانیاری دروست لەسەر ئەو ئازیزانە بە تایبەتی ژومارەیان و هەروەها نەبونی وێنەی زۆربەیان کە ژومارەیان دەگاتە ٢٥٠ کەس ، تەنیا بە یادکردنەوەی ٥٩ کەسەکە پەسەندە کرواە . ئێمە بەرێوەبەرانی ستافی دوارۆژ هەولمانداوە کە لێرەو ولەوێ بەتایبەتی لەسەر لاپەرەی فەیسبوکی زۆر بەرێز ” وریا ماملێ” برێکی زۆر زانیاری لە سەر ئەو ئازیزانە کۆبکەینەوە .هیوادارین لەمەو بەدواش بە یارمەتی ئێوە خوێنەرانی ئازیز بتوانین ناو‌و وێنەو ژیاننامەی ئەو ئازیزانە کۆبکەینەوەو بیخەینە بەر دەم کۆمەلانی خەلکی شۆرشگێری کوردوستان .
ئەو وێنانەی کە لە خوارەوە دەیانبین تێکەڵاوێکن لە هەموو وێنەی ئەو ئازیزانەی کە لەو چوار مانگە دا لە سێدارە دراون.
خەڵکی شۆرشگێری کوردوستان بە تایبەتی خەلکی مەهاباد تاوانبارانی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆی، بەڕیوەبەرانی ئەم جەنایەتە نە لە بیر دەکەن و نە دەشبەخشن. سەرئەنجام ئەو رۆژە دێت کە سەرانی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی لە دادگای دادی خەڵکی ئازار جەشتوی ئێران‌دا محاکەمە بکرێن و ڕازە سەربەمۆرەکانی جەنایەتگهلێكی بێ ئەژمار کە کردویانە ئاشکرا بێت و سزای شیاوی خۆیان وەربگرن. یاد و بیرەوەری گیانبەختکردوانی کوشتاری بەکۆمەڵی ساڵی ١٣٦٢و باقی گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاری بەشەریەت بۆ هەتا هەتایە زیندوە و جێی ڕیزە.
به ئۆمێدی ئه‌و ڕۆژهیكه جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیی له دادگای خەڵکیدا موحاكمه بكرێن و هه‌موو جه‌نایه‌تی نهێنی و ئاشكرایان بخرێته ڕوو و سزای كرده‌وه دژه مرۆییه‌كانیان وه‌رگرن.
جارێکی تریش رێز دەگرین لەیادی ئازیز‌و خۆشەویستیان
مــرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردوستان
بروخێ کۆماری ئیسلامی