ساردی و سڕیی شانۆی هەڵبژاردن و پڕۆپاگەندەکانی ڕژیم

✍ئاژوان سنە

هەر وەک پێشبینی دەکرا هاوکات لە گەڵ دەسپێکردنی تەبلیغاتی شانۆگەریی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکوماری و شووراکانی شار و گۆند لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرانی ڕژێمی فاشیستی ئیسلامی، لە ترسی ساردوسڕی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و ئەوپەڕی بایکۆتی خەڵکی کوردستان بە گرتنی کۆنفرانسی دیماگۆگی پڕوپاگەندە، بە نیازن بە هەر شێوەیک بێت خەڵک بەرەو ئەم تەوقە پێکەنیناوییە ڕاکێشن .

پاسدارحوسەینی فەرماندەی سپای تێرۆریستیئیسلامی لە کوردستان و پاسدار سلێمانی سەرۆکی ڕێکخراوی تێروریستی بەسیجی ئێران لە نێو بەکرێگیراوان و چەتەکانی ڕژێم لە سنە لە کۆنفرانسی دەف نەوزای کە لە ڕاستی دا بە مەبەستی تەبلیغاتی هەڵبژاردن بەسترا بوو قسەی کردووە و چەندین جار داوای لە خەڵکی کوردستان کردووە بەشداری لە دەنگدانەکاندا بکەن. لەم ڕۆژانەدا ڕژێم لە چاو ناوچەکانی دیکەی ئێران زیاتر لە دەنگی   ” نا ” ی خەڵکی کوردستان دەترسێت .

هاوکات ئەندازیارانی بەناو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و شووراکانی ئیسلامی شارەوانی لە کوردستان، لە ترسی بایکۆتێکی بەرفراوان و چالاکانەی خەڵک ، هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بهێننە سەر سەندووقەکان، هەیئەتەکانی ئیجرایی هەڵبژاردن کە لە چەندین کۆنە بەکرێگراو پێکهاتووە بۆ وێنە لە شاری سنە زیاتر لە سەد لە بەکرێگیراوەکانی حکوومەت  کە ناویان بۆ ئەنجومەنی شاری سنە تۆمار کرد بوو تەئید کردووە  ئەوان بەدوای ئەو ئامانجەدا دەگەڕێن کە هەر یەکێک لەو خائینانە بتوانن 200 تا 1000  کەس بۆ سندوقی دەنگدان ڕابهێنن و تا ڕادەیەکی کەمیش بووە بەر ئەم بایکۆتە بگرن و بێ دەنگی کۆمەڵانی خەڵک داپۆشن .

یەک هەڵوێستیی کۆمەڵانی زەحمەتکێشی خەڵکی کوردستان و ئەحزابی شۆڕشگێڕ و ئۆپوزسیۆنی کورد تا ئەم کاتە توانیویە مەترسی بخانە نێو دڵی داگیرکەران و سەرانی گەندەڵیان لە ناوچە کوردنشینەکان. پێموایە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە چاو دەورەکانی پێشوو کەمێ جیاوازی هەبێ، ئەویش ئەوەیە بە هۆی سیاسەتەکانی دیکتاتۆری ڕژیم حەڵقەی خۆدییەکانی کەمتر بووەتەوە و تەنانەت ئەحمەدی نژاد لە گەڵ مووسەوی یەک هەڵویستن بۆ تەحریمی هەڵبژاردنەکە. بەرەی یەکگرتووی کورد کە رێکخراوێکی ئیسڵاحتەڵەبی دەسکرد بۆ کوردستان بوو ئەویش ئەو جارە لە بەیاننامەیەک دا هەڵبژاردنی تەحریم کردووە. زۆربەی مەلا ئایینیە سۆنییەکان کە وابەستەی دایرەی حکوومەت نین یان بایکۆتیان کردووە یان ئێعلانی بێ لایەنییان کردووە.

بە گشتی فەزازی شارەکان بە تایبەت شاری سووری سنە هیچ ڕەونەقێکی بە تەبلیغات و شانۆکانیان نەداوە، کاتێ بە ناو شارا ئەگەڕی ئەبینی کە وێنە ڕەنگاوڕەنگەکانی کاندیداکان لە لای خەڵکەوە هیچ کڕیاریان نییە و دووکانەکانیان بێ مۆشتەرییە. پیلانە جوڕبەجۆرەکانیان، گۆشار و ترساندن و فریوکارییەکانیشیان تا ئیستا نەیانتوانیوە ئیرادەی خەڵکی وشیاری کوردستان بشکێنێ و هاو هەڵویستی بۆچوونەکانی ڕژێمیان بکات. لێرە بۆ جارێکی دیکە هەڵویستی ژیرانە و یەکگرتووانەی حێزبەکانی کوردستان و پێگەیان لە ناو کۆمەڵانی خەڵک ڕوونتر ئەبێت و حێزبەکانیش دەبێ لەم هەلانە بۆ ئەزموونی داهاتوویان کەڵک وەرگرن.