یادیک لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ و چیرۆکی بەرگری و گیانفیدایی گەلی کورد لەو ڕۆژانەدا

نیگار حوسێنی ـ ئاڵمان
پاشی ئەوەی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ فەتوای جیهادی لە دژی خەڵکی کورد راگەیاند ،چەرخی ئیعدام و کۆمەڵ کوژی لە سەراسەری کوردستان وەگەر کەوت ،جینایەت کارانی سوێند خواردووی سەر بە رێژیم دەستیان لە هیچ جینایەتێک و کوشتارێک نە دەگێراوە، لە بەرەکانی شەری هێزی پێشمەرگە هەموو رۆژێ بە دەیان و سەدان بەکرێگیراوی رژیم دەکووژران ،جەبهەکانی شەر لە سنووری چۆمی ئەرەس لە باکووری رۆژهەڵات تا ئیلام و لۆرستان بە هەموو جۆرە چەکێک هێرشیان دەکرا سەری و هێزی پێشمەرگە رۆژ لە دوای رۆژ دەسکەوتی زیاتر دەبوو، رێژیم وڵام دەری هیج رووداو و کارەساتێک نەبوو ، شەری ئێران وعێراق هێزەکانی نیزامی ئێران یان بە چۆک داهێنابوو .لە کوردستان رێژیم بۆ ئەوەی بتوانی هێزی نیشتیمان پەروەران و خەڵکی راپەریوی شار و دێهاتەکان لە هێزی پێشمەرگە دوور بکاتەوە زەختێکی زۆری خستبووە سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان و لە زۆربەی شارەکان بنەماڵەکانی دوور دەخستنەوە بۆ شارە دوورەکانی ئێران . رێژیم لە ژێر فشارێکی زۆردا تەنیا بە هەرەشە و گرتن و ئەشکەنجەی بێ تاوانان دەی توانی لە ناو شارەکان دەسەڵاتی شوومی خۆی بە کار بهێنێ . ٤٠ ساڵ پێش کوردستانیان گەمارۆ دا ، هیچ کەس بۆی نەبوو لە شارەکانی تر کەل و پەلی پێویست بۆ دابین کردنی ژیانی رۆژانە خۆی بکرێ و بیهێنێتەوە کوردستان ، لە هەموو ئەو رێگایانەی بەرەو کوردستان دەگەرانەوە ،بازگەی کۆنترۆڵ و تەفتیشی دانابوو ، هەر کەس کەل و پەلی وەکی قەند و رۆن و نان یا هەر خواردەمەنێکی پێ بایە ،لێیان دەستاند و رووتیان دەکرد خەڵکیان ئازار دەدا و بە دەست بەتاڵی بەرەیان دەکردنەوە، هێزەکانی حکوومەتی بەو بیانوویە ئەو کەل و پەلە بۆ هێزی پێشمەرگە دەچێ بەو شێوە خەڵکیان تاڵان دەکرد .
٣٩ ساڵ پێش لە رۆژی ١١ی بەفرانباری ١٣٦٠ رادیۆی رێژیمی جینایەت کار لە شاری ورمێ رای گەیاند کە ١٥ کەس جەوانی مەهابادی کە چەند نەفەریان لایەنگری کۆمەڵە بوون ئێعدام کراون ، بەکرێگیراوانی رێژیم بۆ ئەوەی کەس و کاری شەهیدان بخەنە ژێر زەختی خۆیان بێ شەرمانە لە کاتی تەحویل دانەوەی تەرمی شەهیدان بە بنەماڵەکانیان دەکووت دەبێ یەک قودووشیرینی و ١٠٠٠٠ تمەن پووڵ بێن تا تەحویلیان وەر بگرنەوە ، رێژیمی فاشیستی سەرە رۆ بە بنەماڵەی زیندانیانی شەهید کراویان دەکوووت ، کورەکەتان بە هۆی ئەوە بۆتە کۆمەڵە و کافر بووە و دەبێ ئێوە خٶشحاڵ بن کە کافرێکمان کوشتووە، ١٠٠٠٠ تمەن پووڵیش بۆ هەر تاقە فیشەکێک نرخیان دانابوو کە دەبێ بۆیان ببژێرن .
زیندانیانی سیاسی کە بەرەو جوخەی ئێعدامیان دەبەن بە وتنەوەی درۆشمی بژی سۆسیالیزم ، بژی کۆمەڵە بەرەو ئامێزی مەرگ دەچوون .
لە چلەهەمین ساڵرۆژی شەهید کرانی ئەو تێکۆشەرە مەهابادی یانە سەری رێز و نەوازیش دادەنوێنم و پەیمان نوێ دەکەمەوە هاورێی بە ئەمەگیان بم، رێگای پڕ سەروەری و شانازییان رێگای گەیشن بە ئامانجەکانی کۆمەڵەیە .
١ ـ عەتا مووەفەقی خوێندکار لایەنگری کۆمەڵە
٢ ـ رەحمان عەلی راست
٣ ـ شەریف یۆسفی
٤ ـ عەلی بلووری
٥ ـ کەماڵ مۆغەمی لایەنگری کۆمەڵە .
٦ ـ رزگار خاتەمی
٧ ـ عەزیز سابوونچی
٨ ـ خوسرەو خاوەریان
٩ ـ مەحەمەد عەلی حوسێن پوور
١٠ رەحمان سیسەواری
١١ ـ جەعەفەر لالە عەباسی
١٢ ـ سەید حەمید حوسێنی
١٣ ـ حەسەن بامــداد
١٤ ـ رەسوڵ حەسەن زادە
١٥ عەزیز حاجی عەبدووڵڵا
یادی ئەو ١٥ شەهیدە و هەموو شەهیدانی کوردستان بە خێر و روحیان شاد بێ