کۆمەڵکوژی قاڕنێ ، زامێکی سارێژ نەبوو بە سەر جەستەی مێژوو!
یازدەی خەرمانانی ئەمساڵ چل و یەک ساڵ بە سەر جینایەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندەکانی قاڕنێ و قەڵاتان تێدەپەڕێ.
گوندی قاڕنێ یەکێک لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سەر بە شاری نەغەدەیە . ئەم گوندە لە ٧ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە هەڵکەوتوە . بەرەبەیانی ئەو رۆژە دانیشتوانی قاڕنێ ، دەیان ویست وەک رۆژانی پێش‌و ئارامی و جوانی سروشت لەئامێز بگرن و بەرەو ئاوات و خۆزەگەکانیان هەنگاو بنێن ، بەلام سەد مەخابن هەورێکی چڵکنی پڕ له قینه ئەگرمێنێ و بێدەنگی زال بە سەر ئاوایی دا دەشکێنێەو بارانێکی خوێناوی ئەبارێنێ وسەرتاپای قاڕنێ سوور هەلئەگەرێنێ و پاشان لە چەن چرکەدا بێدەنگێکی قورس ئەو دۆڵە دائەگرێ .
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ١١ی خەرمانانی سالی ١٣٥٨ی هەتاوی ، سوپای پاسدارانی ئێران بە پاڵپشتیی هێزی ئەڕتەشی ئێران ، لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا گەمارۆی گوندی قاڕنێیان دا. کاتژمێر یەکی پاش نیوەرۆ بوو . هێزەکانی ئەرتەش و سوپا کوچەو کۆڵانی گوندەکە دەگرن و دەسدەکەن بە ئازار‌و ئەزیەتی دانیشتوانی ناو گوندەکەو بێ بەزیانە گەورەو جکۆڵە ، ژن و پیاو ، پیرو بەساڵاچوو دەدەنە بەر دەسترێژی گوللەی تفەنگەکان .
ئەوان دەستیان لە هیچ نەپاراست ، ژن و مناڵیان کوشت ، مالیان ئاگر تێبەرداو تەنانەت ئاژەڵ و باقی گیانلەبەرەکانی قاڕنێشیان خستە بەر گوللەی تفەنگەکانیان.
پاسدارانی کۆماری سێدارەی ئیسڵامی کە لەلایەن ئەرتەشەوەبە هەموو ئیمکاناتیکی جەنگێەوە پشتیوانی دەکران ، دوای خولقاندنی جینایەتەکەیان ، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەستیان بەسەر گوندەکە داگرت و پاش بەتاڵان بردنی مال و ژیانی قوربانیانی تاوانەکە، گوندەکەیان چۆڵ کرد.
جینایەتکارانی سوپا‌و ئەرتەشی کۆماری ئیسڵامی ، تەرمی قوربانییەکانیان لەتلەت کرد و لە دەرەوەی گوند بە شپرزەیی فڕێیان دان. ئەوان دەیان ویست بەم شێوەیە جینایەت و تاوانەکەیان پەردەپۆش کەن و وا نیشان بدەن کە ئەو خەلکە بێتاوانە لە روداوی تردا کوژراون و تەرمەکەانیان شێواوە.
لە روداوەکەی قاڕنێ کۆمەڵێک مرۆڤی بێ تاوان دەكەونە بەر شاڵاوی قڕ كردن . لەم روداوە دلتەزینەدا سەرجەم ٦٨کەس لە منداڵ , پیر , پەككەوتە , و ژن و پیاو بە دەستی چەپەلی بە کریگیراوانی کۆماری ئیسڵامی لەت لەت دەكرێن.
تاوانی قاڕنێ
ژمارەی ماڵەكانی قاڕنێ لەوكاتەدا نزیك بە ٧٠-٨٠ ماڵێك بوو, ئەم گوندە سەر بە ناوچەی سوندسە. ئەم دەڤەرە زیاتر لە ٤٠ گوندی ئازەری زمانی تێدایە و ئەوانی تریش بەرەچەڵەک کوردن . ڕژێمی تازە بەدەسلات گەیشتوی کۆماری ئیسڵامی هەر لەسەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنێەوە بە هەموو شێوەیەك هەوڵی نانەوەی دووبەرەكی دەدا لە نێوان كورد و ئازەرییەكان و بەم شێوەیە دەیهەویست بە كەڵك وەرگرتن لە جیایی زمان و مەزهەبیان, ئەوان بەشەر بدات و مەشروعیەت بە بونی خۆی لەناوچەکە بدات و پێگەی خۆی بەهێز بكات.
رێکەوتی ١١ خەرمانانی سالی ١٣٥٨ هەتاوی هێزەكانی ڕژێم لە سوپای پاسداران لە نەغەدەو جەڵدیانەوە هێرش دەكەنە سەر گوندی دووئاوە، لەوێ دووبرا بەناوەكانی ” عەبدواڵلە خاڵنە و مینە خاڵنە” ی تەمەن ٦٥-٧٠ ساڵە دەکوژن.
لە كاتی گەڕانەوەیان كاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە نزیک گوندی قاڕنێ ، لەسەر ڕێگا ٣منداڵی بەرخەوان دەبینن . پاشان سێ مناڵەکە لە ڵایەن پاسدارە خوێنمژەکانی کۆماری ئیسڵامیەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوڵلەو گیانیان لەدەس دەدەن.
ناوی دوو لە مناڵەکان بریتین لە ” ڕەحمان ڕامینی و خاتوو زین ڕامینی .,….(ناوی سێیەم نەزانراوە).
دوای ئەو منداڵانە و لە درێژەی رێگایاندا سێ شوان دەبینن کە دەسبەجێ دەیاندەنە بەر دەسترێژی گوڵلە. سی کەسەکە بریتین لە : ” ئەبو بەكر مستەفا زادە , سەید ئیسماعیل تاهیری , حەسەن … ” هاوكات دوو شوانی دیكەش بریندار دەكەن کە پاشان نایان دۆزنەوەو ئەوان خۆیان دەشارنەوە.
سوپا و ئەرتەشی خوێنمژی کۆماری ئیسڵامی بە چەكی قورسیانەوە لە تانك و زرێپۆش بەرزاییەكانی گوندەكە دەگرن و ئابلوقەی دەدەن , دواتر بە بڵندگۆ بانگ لە خەڵكەكە دەكەن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە, چونكە لەو كاتە هەموو لەسەر كار بوون و وەرزی بەرهەم بوو , لە ناو قاڕنێ سەرەتا هێرش دەكەنە سەر ماڵ حاجی ڕەحمان شەریفی ئازەر, ئاگر لە ماڵەكەیان بەردەدن , لە كۆی ٦كەسی خێزانەكەیان ٥ کەسیان دەکوژن .
لەكاتی چۆڵكردنی گوندەكە ڕژێم جارێكی دیكە تاوانێكی دیكەی خوڵقاندەوە , دوو ڕۆڵەی دیكەی ئەم گوندەی لە مافی ژیان کردن بێ بەش کرد کە بریتین لە :
١- عوسمان ڕامێنی.
٢-مستەفا ئابزەند.
تاوانی قاڕنێ یەكەم و دوا تاوان نەبوو بەرامبەر بە خەڵكی بێ‌تاوان ئەنجام بدرێت , نموونەی لەو چەشنە لە گوندەكانی ئیندرقاش و قەڵاتان ” ٥٠ كەس ” , دیلان چەرخ ” ٤٠ كەس “خەلیفەلیان ” ٢١ كەس ” بۆ جاریکی تر دوپات کراوە.
ناوی گیانبه ختکردوانی گۆندی قاڕنی!
1-مه‌لا مه‌حمود به‌هتزاده 2- سه‌ید ڕه‌حمان تاهیری 3- سید محه‌مه‌د تاهیری 4- سه‌ید ئیسماعیل تاهیری 5- حاج سه‌ید عه‌لی تاهیری 6- سه‌ید قادر تاهیری 7- ئامینه شه‌ریفزاده 8- حاجی ڕه‌حمان شه‌ریفزاده 9- عوسمان شه‌ریفزاده 10- مسته‌فا عه‌زیزی 11- محه‌مه‌د عه‌زیزی 12- محیدین ئه‌بر ڕۆشه‌ن 13- حاج شه‌ریف ئه‌بر ڕۆشه‌ن 14- ڕه‌حمان ئه‌بزه‌ن 15- ڕه‌حمان سلێمانی 16- ڕه‌حیم سوڵتانی 17- که‌رین سلێمانی 18- قادر سلێمانی 19- مسته‌فا ئه‌بزه‌ن 20- عومه‌ر عه‌باسی 21- جه‌عفه‌ر عه‌باسی 22- مسته‌فا عه‌باسی 23- محه‌مه‌د شه‌بڕه‌و 24- سلێمان هه‌مزه‌پور 25- ئیبراهیم پویا 26- ئیبراهیم ڕه‌سوڵی 27- عه‌لی چوپان ڕوستا 28- حه‌سه‌ن نه‌وجه‌وان 29- زێنه‌ب ڕامین 30- خاتوزین ڕامین 31- که‌ریم ڕامین 32- ئه‌حمه‌د ڕامین 33- ڕه‌حمان ڕامین 34- عوسمان ڕامین 35- ڕه‌سول خه‌سره‌وی 36- ڕه‌حمان خه‌سره‌وی 37- سه‌عید خه‌سره‌وی 38- عه‌بدوڵا خه‌سره‌وی 39- موراد خه‌سره‌وی 40- مسته‌فا خه‌سره‌وی 41- عوسمان خه‌سره‌وی 42- خالید خه‌سره‌وی 43- ڕه‌حیم خه‌سره‌وی 44- ئه‌بوبه‌کر شیشمان 45- جه‌عفه‌ر شیشمان 46- عه‌لی شیشمان 47- عوسمان شیشمان 48- ئه‌حمه‌د سه‌عاده‌تپوور 49- عومه‌ر ده‌روێشپوور 50- سه‌ید که‌رین ئه‌روندی 51- عه‌لی مه‌لا ڕه‌حیم له گوندی دووئاو 52- حه‌سه‌ن مام ڕه‌سول له گوندی ئاڵیاوێ 53- عه‌زیز مه‌رزه‌نگ 54- ئیبراهیم کایه‌ر 55- عه‌لی گاتوری 56- خه‌سره‌و ئه‌فشین 57- سه‌لاح عه‌لی زناوی 58- ئه‌بوبه‌کر حه‌سه‌نپوور 59- عوسمان ئه‌حمه‌دپوور 60- عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌دپوور.