کوردستان، خاکی دێرین…
ژینا عەباسی
کوردستان، ئەم خاکە دێرینە و پڕ لە نهێنییە، ئەمڕۆ لە ناوەندی پێشهاتە گرنگەکاندایە کە نەک هەر ئایندەی نەتەوەی کورد، بەڵکوو هاوکێشە ناوچەییەکانیش کاریگەرییان هەبووە.
لە کوردستانی ئێران پاش ساڵانێک لە سەرکوتکردن و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کورد، بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نوێ سەریان هەڵداوە. ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم ساڵانەی دواییدا، بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی وەک کوشتنی ژینا ئەمینی، نیشانی دا کە داواکارییەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی و دادپەروەری و مافی چارەی خۆنووسین هێشتا زیندوو و دینامیکییە. ئەم ناڕەزایەتیانە سەرەڕای سەرکوتی توند، نەک هەر نەمردوون، بەڵکوو بوونەتە هێمای بەرخۆدان.
گەلی کورد بە پشت بەستن بە ئیرادە و خۆڕاگری خۆی نیشانی داوە کە ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی هەرچەندە پێچاوپێچ بێت، بەڵام ڕانەگیرێت. هاوکات پێویستە نەیارانی مافەکانی گەلی کورد وەبیر بخرێتەوە کە نکۆڵیکردن لەو مافانە تەنها دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ناسەقامگیری و قەیرانەکان لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر کوردستان لە بەربەستی گۆڕانکارییەکی گەورەدایە. ئەم گۆڕانکارییانە تەنیا پێویستییەکی مێژوویی نیین، بەڵکوو وەڵامێکن بۆ دەیان ساڵ نکۆڵی و سەرکوتکردن.
خواستی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین و ژیان لە ئارامی و ئاسایشدا شتێک نییە کە نکۆڵی لێ بکرێت یان سەرکوت بکرێت.