ڕاوەستان
نەوید مێهراوەر
شه‌ڕ له جیهاندا به‌تاێبه‌ت له‌م چهڕخهدا وه‌ك دیاره‌ده‌یه‌كی بێزراو ناسراوه هه‌موو تریبوون و میدایای جیهانی ره‌تی ده‌كاته‌وه و نه‌فره‌ت له شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه‌چی به‌رده‌وام گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه له شه‌ڕدایه ڕۆژانه مرۆڤ له به‌رانبه‌ر قازانج په‌رستی مافیاكانی شه‌ڕ و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بێ مۆرڵدا له‌و په‌ڕی بێ بایه‌خیدا ده‌بێته قۆربانی، كه‌وابوو مادام دهستهچیلهكهی ههرشهڕێك گیانی مرۆڤه و مرۆڤایه‌تی تێدا له خاچ ده‌درێت براوه‌یه‌ك نیه و شه‌ڕ بۆ هه‌ردوولایه‌ن شكسته به‌ڵام له شه‌ڕ دا هه‌میشه دوولایه‌نی شه‌ڕ وك یه‌ك ڕێكخه‌ر و پێكهێنه‌ری شه‌ڕ نین زۆر جار لایه‌نێك له شه‌ڕ هێڕشی ده‌كرێته سه‌ر و ده‌چێته سه‌نگه‌ری به‌رگری ڕه‌واوه وه‌ك ئه‌و به‌رگرییه گه‌وره‌ییه‌ی كۆبانی كه توركیه‌شی ناچار كرد رێگه به هێزی پێشمه‌رگه بدات تا له خاكی توركییه‌وه به‌هانای كۆبانیه‌وه بچن
ئێسته ئه‌گه‌ر شه‌ڕی روسیه و ئوكراین وه‌ك نموونه له به‌رچاو بگرین ئه‌وه‌ی كه به‌ڕواڵه‌ت ده‌ر ده‌كه‌وێ روسیه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر ئوكراین و ئه‌وانیش له به‌رگریدان ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بێت بێگۆمان ئوكراین ده‌كه‌وێته ده‌ست روسه‌كان ئه‌گه‌رچی ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا شه‌ڕی ئوكراین و روسیه نیه و شه‌ڕی دوجه‌مسه‌ری جیهانیه واتا هاوپه‌یمانی ئاتلانیكی باكوور له لایه‌ك و روسیه‌ش له به‌رانبه‌ریدایه، با ئه‌وش بوستێ كه مافیای به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ له‌و نێوه‌دا چ ده‌ورێك ده‌گێڕن و هه‌ر كام له ئه‌ندامانی ناتۆ به‌تاێبه‌تی ئا‌مریكا چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ره‌چاو ده‌كه‌ن كه‌چی له سه‌ره‌تای هێرشی روسییه بۆسه‌ر ئوكراین ته‌نیا به ڕاگه‌یاندن و لێدوان مه‌حكوومیان ده‌كردن چوونكه ناتۆ به نوێنه‌رایه‌تی ڕۆژاوا چاوه‌ڕێ ئه‌و دهرنجامهیان له‌و شه‌ڕه نه‌بوو وپێان وابوو روسیه له دوو سێ ڕۆژی یه‌كه‌مدا هه‌موو ئوكراین دگرێ هه‌ر بویه ئا‌مریكا و بریتانیا داوایان له سه‌رۆك كۆماری ئوكراین كرد وڵات به‌جێ بێڵێ و ئه‌وان مافی په‌نابه‌ری پێده‌ده‌ن، رۆژاوا پێوابوو ئوكراین چه‌شنی ئه‌فغانستانی به‌سر دێت هه‌ر بوییه ڕۆژانه و خێرا زانیارییه سه‌ربازییه‌كانیان بڵاو ده‌كرده‌وه وتێدهكۆشان هه‌موو جیهان له مه‌ترسی هێرشی ڕوسییه بۆ سه‌ر ئوكراین وه ئاگا بێنن به‌ڵام جگه له قسه‌ی زاره‌كه‌ی و هه‌ره‌شه‌ی گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر روسیه به‌شێوه‌ی پراكتیكی ههیچ هه‌وڵێكیان له گه‌ڵ ئوكراین نه‌دا، ره‌نگه له خۆته‌یار كردن‌دا بوون بۆ ئمتیاز وه‌ر گرتن له روسیه و پێشییان باش بوو هه‌رچی زووتر حكومه‌تی ئوكراین خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات نه‌كوا پریشكی شه‌ڕه‌كه ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
به‌ڵام بهڕاوستانی زلێنسکی و كابینه‌كه‌ی و بانگه‌وازی به‌رخۆدان و بزوواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی ئوكراین كه بووه هۆی هێواش كردنه‌وه و تا ئهندازیهكیش زه‌مینگیر كردنی سپای روسییه هه‌ستی هه‌موو مرۆڤدوستانی دونیاشی بزواند به‌شێوه‌یه‌ك كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به روسیهشهوه خه‌ڵك ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ به‌رگری له له ئوكراین و مه‌حكوم كردنی ڕوسیه كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌توانانیش وره‌یان بچێته سه‌ر و ڕاشاكوانه به‌رگری لێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه وانه‌یه و بۆ فێربوونه ڕاوستانه ڕاوستان، ڕاوستانی كۆبانی توركیه‌ی به چۆكدا هێنا و ڕاوستانی ئوكراینیش روسیه، هه‌روه‌ها به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی بۆ پشتیوانی له خۆی پێكێنا.