سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی مەریوانی بێسەروشوێنن

سەرەڕای تێپەڕێنی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان و سەرباری بە دواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ۱۳۹۹ ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”دەرگا شێخان“یان بە ناوەکانی ”حامید دادستان“ تەمەن ٥٤ ساڵ، ”محەمەد عەلی دادستان“ تەمەن ١٩ ساڵ (کوڕی حامید) و ”حەمدی دەبستانی“ تەمەن ٤٢ ساڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی دادستان لەوبارەوە ڕاگەیاند کە، لە ماوەی ١٧ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتمان کردووە بەڵام وڵامێکی ڕوونیان پێمان نەداوەتەوە .
ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری رژیمی ئێران دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردن داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و توورەکەیان بەسەریاندا کێشاوە