تێبکۆشین بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە
عەزیز ئاجیکەند
بەشی یەکەم
ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبر ، رۆژی جیهانی خەبات لە دژی سزای سێدارەیە. رۆژێک کە هەموو لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ شەقامەکانی پایتەختەکانی وەڵاتانی زلهێز بە دروشمەکانی نا بۆ سێدارە و هەلوەشاندنەوەی ئەم سزایە نامرۆیانەیە ، دەهێنە لەرزین . بێگومان ئۆکتۆبری ئەمسالیش دروشمەکان لە چەشنی ساڵانی ڕابردوو ڵابردنی ئەو سزایەو مەحکووم کردنی وڵاتانی لایەنگری کووشتنی بە ئەنقەستی ئینسانەکانەکان دەبێ. ئەمساڵیش لە رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبردا جارێکی تر وڵاتی ئێران لە سەرەوەی دروشمەکانی نەیارانی سزای سێدارە دێتە ئەژمار. ئەمجاریش مەرگ بۆ دیکتاتۆرو مەرگ بۆ جەنابی رەئیسی قاتڵەبەناوبانگەکای کووشتاری زیندانیانی سیاسی لە هاوینی سالی ١٣٦٧ ی هەتاویدا ، تەنیا لە شەقامەکانی تاران پایتەختی سێدارو گۆشەو کەناری شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراندا قەتیس نامێنێتەوەو بەلکوو دەبێت بە دروشمی ڕاستەوخۆی هەموو مرۆڤدۆستەکانی ڕێپێوانی ١٠ی ئۆکتۆبری ئەمسالیش. ئەگەرچی دوو ساڵە بەڵاو نەهامەتی پەتایەکی کوشەندەی لەچەشنی ” پەتای کرۆنا ” بەرۆکی بە دانیشتوانی گۆی زەوی گرتوە و زۆربەی حەشیمەتی ئەم جیهانەی نووقمی ترس و دڵەراوکێی و لە چوارچێوەی ماڵدا قەتیس کردووە بەڵام لە ڕۆژی ڵابردنی سزای سێدارە ، مرۆڤدۆستان لە سەرتاسەری جیهان بەیکدەنگ بە بێ ترس و سلینەوە لە بەرانبەر ئەم پەتایە ، دەرژێنە گۆرەپانی گەورەترین و بەنابانگترین مەیدانەکانی پایتەختەکان و جەستەی شەقامەکان دەهەژێن و دەنگی خۆێان بۆ لابردنی ئەم سزایە و بەخشێنەوەی ژیانی دوبارە بە ئینسانەکان بەرز دەکەنەوەو بەم جۆرە شانۆیەکی تر لەدژی پیاو کوژانی دەولەتانی دیکتاتۆر و دەسەڵاتدار دەخولقینن.
ئێستا کە کۆتایی دەیەی دووهەمی سەدەی ٢١تەجرەبە دەکەین ، هێشتاکەش هەروا پتر لە ٥٠ وڵاتی جیهان نوقمی حوکمی سێدارەیە. وەها ڕاستێک نە تەنیا نیشانەی کارەساتێکی گەورەی مرۆییە بەڵکوو هاوکات گیان سەخت بوون و پانتایی مێژوویی و جیهانیی ئەم دیارەدەیەمان پێ نیشان دەدات. وڵاتی ئێران بە بەردەوامی لە ریزی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە . ئێمە لە بابەتەکانی پێشووی ( تاران پایتەختی سێدارە ) کە بە هەول و هیمەتی هاورێانی ستافی بڵاوکراوەی( دوا رۆژ ) ئامادەکرابوو بە روونی ئاماژەمان بە رێژەی لە سێدارەدراوانی مرۆڤەکان لە یەکەمین رۆژەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی حکومەتی کۆماری ئیسڵامیی تا ئەم ڕۆژانەی دوایی کردو ئێستاش تێدەکۆشین درێژە بەین بە بابەتەکەمان .
* ٤هەزارو ٤٨٠ کەس لە سەرەتای دەسپێکردنی دەسەڵاتی ( حەسەنی روحانی ) وەک سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران تا ئاخرین رۆژی دەسەڵاتی لە سێدارە دەدرێن …
زۆر روون ئاشکرایە کە زۆربەی زوری سزای لە سێدارە لە وڵاتی ئێراندا بە شیوەی نهینی بەرێوەدچن و زۆر بەداخەوە کەس ڵییان ئاگادار ناکرێتەوە . رێژەی ئەو سێدارانەی دیواری سانسۆری کۆماری ئیسڵامیی دەشکێن زۆر کەمتر لەو رێژەیەن کە ئینسانەکان بەداخەوە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسڵامیدا لە مافی ژیان کردن بێبەش دەکرێن . ئەو هەواڵانەی کە دیواری سانسۆری ڕژیمی کۆماری ئیسڵامیان بەزاندوە باس لە ٤هەزارو ٤٨٠کەس دەکەن کە ٣٩٠ کەس لەم ژومارەیە لە بەر چاوی خەڵک و لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی شارەکانەوە ، بەرێوە چوون .
هەروەها جێی ئاماژە پیدانە کە لەم رێژەییەدا ٦٤ کەسیان تەمەنیان خوار لە ١٨ ساڵ دابووەو ١٦٤کەسیان ژن و ١٨٠ کەسیشیان سەر بە زیندانیانی سیاسی بوون کە زۆربەی هەرە زۆریان کورد و خەلکی شارەجۆراوجۆرەکانی کوردوستان بوون .
لە جەریانی روداوەکانی مانگی خەزەلوەری سالی ١٣٩٨ ( ٤٣ ) کەس لە ژنانی ئازار چێشتوو ڵایەنگری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەدەستی پیاو کووژانی ڕژیمی کۆماری ئیسڵامیی زۆر درندانە خەڵتانی خۆین دەکرێن و پاشانیس تەرمی زۆربەی ئەو گیانبەخت کردوانە ڕادەستی بنەماڵەیان ناکرێتەوە و بە نهینی و دور لە چاوی خەڵکەوە دەنێژرێن ..
ئەو ژن و کچانەی کە ئاوا لە ڵایەن پیاوکووژانی کۆماری ئیسڵامیەوە بێبەزەیانە خەڵتانی خۆین و پاشان دەکوژرێن و دواتر لە ڵایەن گۆی لەمستانی دەسەڵاتەکەی روحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتی ئێران بە ئاژاوە گێر ناو دەبڕێن بریتین ڵە :
زەهرا خانی قوبادلوو خەڵکی شاری تەورێز ، ئامینە شەهبازی فەرد خەڵکی کەرەج ، ئازەر میرزاپوور زەهایی خەڵکی کەرەج ، بیتا خودادادی خەڵکی کەرەج ، مەهناز مێهدیزادە خەڵکی کەرەج ، نیکنا خەزایی خەلڵی کەرەج – مێهشەر ، شەهڵا رەزایی پوور خەڵکی کەرەج ، عیسمەت حێدەری خەڵکی کرماشان ، ویدا شەکیبایی موقەدەم خەڵکی کرماشان ، وێنا هوشەنگی خەڵکی کرماشان ، کچێکی منداڵ بە ناوی چنعانی خەڵکی ماهشەر ، فاتمە حەق وەردی خەڵکی ئەهواز ، فەریبا ئال خەمیز خەڵکی ئەهواز ، فەریحە کەریم زادە خەڵکی ئەهواز ، حەلیمە سەمیری خەڵکی ئابادان ، حۆسنیە عەسیقی خەڵکی ماهشەر ، حۆسنا بامیری خەڵکی ماهشەر ، کەوسەر بەغڵانی خەڵکی ئەهواز ، مەریەم عیسماعیلی خەڵکی ئەهواز ،
مەریەم عیدانی خەڵکی ئەهواز ، ،مەعسومە داراب پوور خەڵکی ئەهواز ، مەحدەسە موقەدەم خەڵکی ئەهواز ، نەسرین بەخڵانی خەڵکی ئەهواز ، ریحانە مەلەکی خەڵکی ئەهواز ، سۆهیڵا فەڵاحزادە خەڵکی ئەهواز ، ، شەهڵا بالێدی خەڵکی ئەهواز ، شەبنەم دیانی خەڵکی بێهبەهان ، وەلید خەڵکی ماهشەر ، زەهرا ساجیدی خەڵکی ئابادان ، زێنەب عەساکەرە خەڵکی ئابادان ، زێنەب نیسان پوور خەڵکی ئەهواز ، ، زیبا خۆش گوار خەڵکی سنە ، ئازادە زەربی خەڵکی شەهریار ، فاتمە حەبیبی خەڵکی بەهارستان ، گوڵنار سەمسامی خەڵکی شەهریار ، مەریەم نووری خەڵکی روبات کەریم ، مەرزیە عەباسزادە خەڵکی روبات کەریم ، مینا شیخی خەڵکی تاران ، نیکتا ئیسفەندانی خەڵکی تاران ، پەروانە سەیفی خەڵکی روبات کەریم ، سمانە زولقەدر خەڵکی تاران ، سپیدە حەسەنی خەڵکی تاران .
* لە سێدارە دانی ٤٨٠ هاوڵاتی کورد لە ماوەی ٦ ساڵدا
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی کە لە بڵاوکراوە گشتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە ماوەی شەش سالی ڕابردوودا هەتا ١٠ی ئۆکتۆبر ٢٠٢١، حوکمی سێدارەی ( ٤٨٠ ) هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە .
حەوت کەس لەو ژومارەییەی کە لە سێدارە دراون تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵدا بووە کە هەموویان لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون . ناوی بەشێک لە سێدارەدراوەکان بریتین لە :
زەینەب سکانوەند لە بەندیخانەی ئورمیە، فەرهاد ئەکبەری لە بەندیخانەی ئیلام، حەمید ئەوسەتی لە بەندیخانەی کرماشان، ئەمین محەمەد پوور لەبەندیخانەی ئورمیە و شایان سەعیدپوور لە بەندیخانەی سەقز.
لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا حوکمی سێدارەی ١٨ هاووڵاتیی کورد لە سەر شەقام و یان شوێنە گشتییەکان جێبەجێ کراوە کە ٤٪ی کۆی گشتی ئەو ئامارە بووە.
زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٢٠٠ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی کرماشان٧٢ و سنە ٨٠ حاڵەت تۆمار کراوە . هەروەها لە پارێزگای ئورمیە: ١٩٥حاڵەت کە دەکاتە ٤٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: ٧٢ حاڵەت کە دەکاتە ١٨.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان ، پارێزگای سنە: ٨٠ حاڵەت کە دەکاتە ١٨٪ی کۆی حاڵەتەکان، پارێزگای لوڕستان: ٤٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٠ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئیلام: ٢٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان ، پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: ١٣حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان، پارێزگای گیلان: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٠٢٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.پارێزگای قەزوێن: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٠٢٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەنیا لە سالی ١٣٩٩دا ٦٧ هاووڵاتی کورد پەتی سێدارە خرایە مڵیان و گیانیان لەدەسداوە.
لە سەرەتای دەسپێکی مانگی یەکەمی سالی ٢٠٢١ی زایینی واتە مانگی ژانویە ٣١ کەس، مانگی فوریە ٣٧ کەس، مانگی مارس ١٧ کەس،مانگی ئاوریل٢٦ کەس، مانگی مەی ٢٢ کەس، مانگی ژوئەن ١١ کەس، مانگی ژوئیە ٥٣ کەس،مانگی ئووت ٢٧ کەس ، مانگی سێپتامبر٤٢ کەس و مانگی ئۆکتۆبریش تا بە ئەمرۆ ٢ کەس لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسڵامییدا لەسێدارە دراون و مافی ژیان کردنیان لێستێندراوەتەوە.
دەزگا تەبلیغاتیەکانی ڕژیمی ئیسلامی، فریوکارانە، دەرکردن و بەڕێوەبردنی سزای سێدارە لەژێرناوی ئامرازی هێنانە خوارەوەی ڕێژەی تاوان و جەنایەت، بردنەسەرەوەی ئاستی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی و دابین کردنی عەداڵەتی ناو کۆمەڵگا، پاساو دەکەن. بەڵام ئەزموونی هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و ئەزموونی خودی ئێران و ئامار و داتاکان پێمان دەڵێن کە لە هیچ کۆمەڵگایەکدا سزای سێدارەو کوشتنی سیستماتیکی دەوڵەتی، ناتوانێ ڕێژەی تاوان و جەنایەت کەم بکاتەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، سێدارە، هەستی تۆڵەکردنەوە و توندوتیژیی بەهێزتر دەکات. کاتێک کوشتن لە بەرامبەر کوشتن، لە ڕێگەی دەوڵەتەوە، ڕێگەپێدراو بێت، ئاساییە ئەگەر کەسانێکیش هان بدرێن کە بەدەستی خۆیان ئەم بەناو عەداڵەتە بەڕێوەبەرن. هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە بە مانای ئەوەیە کە گیانی مرۆڤ، خۆی لەخۆیدا، جێگای ڕێزە و حوکمی هەڵوەشاندنەوهی سێدارە لە یەکەم هەنگاودا گیان ژمارەیەکی زۆر دەپارێزێ.
سەرانی کۆماری ئیسلامیی لە ماوەی زیاتر لە چواردەیەی رابردودا لە هەمانحاڵدا کە بەشێوەی سیستماتیک لە سزای سێدارە وەک شگردێکی سەرکوت لەدژی نەیارانی سیاسی خۆی کەڵکی وەرگرتوە، لە لایەکی دیکەوە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی لە سرنجدانە ریشەی موسیبەتە کۆمەڵایەتیەکان، سزای سێدارەی وەک رێگای بەرەنگار بوونەوەی ئەم نابەسامانی و تاوانه کۆمەڵایەتیان پیشانداوە. بەڵام هەوڵی رژیم بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتی هیچ لەم ڕراستیە ناگۆڕێت کە زیاد بوونی نرخی جورم و جەنایەت لە کۆمەڵگەدا ریشەی لە هەژاری و فەلاکەتی ئابووری و بێ مافیە کۆمەلایەتیەکان دایە. کەوایە بە جێگای سزادانی کەسانی تاوانکار، دەبێ ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتیە نابود بکرێت کە ئەو تاوانه كۆمهڵایهتیانه بەدی دێنێ و دەرفەت بە کەسەکان ئەدات کە لە کۆمەڵگادا دەستیان بەوەی ژیانیان پێویستی پێیەتی، رابگات.
ئەگەر ئینسان پەروەردەی ژینگەی خۆیەتی، ئەم ژینگەیە دەبێ بە شێوەیەکی ئینسانی شکڵ بگرێت. ئەگەر ئینسانێک بە شێوەی سروشتی بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، کەوایە سروشتی راستەقینەی خۆی لە کۆمەڵگادا کامڵ دەکات و توانایی سروشتیی ئەو نەک بە هێزی کەسانی تایبەت، بەڵکو لەگەڵ هێزی کۆمەڵگەدا دەبێ بەراورد بکرێت.
رژیمی کۆماری ئیسلامیی تا ئێستا بە هەزاران کەسی بە تاوانی قاچاق و معامەلە کردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە سێدارە داوە. قوربانیەکانی ئەم سزایە زۆرتر وردە فرۆشان و گیرۆدە بوانن. ئەوە لەحاڵێکدایە کە هەموان دەزانن سەری هەودای شەبەکە و تۆڕێک کە دەتوانێ بەبێ پەروا لە ئەمری بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی مهوادی موخهدردا دەوری هەبێت، بە سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەستراوە و گواستنەوەی مادەی موخەدر لە قەبارەی سەدان تۆنیدا، بەبێ بەشداری ئەوان نامومکینە. بەمجۆرە تا ئێستا هیچ فەرماندەیەکی نیزامی سپا و هیچ مەئمورێکی ئەمنیەتی رژیم، بە تاوانی قاچاق و بڵاو کردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیر و زیندانی نەکراوە.
رژیمی کۆماری ئیسلامیش تا ئێستا بە سەدان کەسی لە زیندانیان لە سلولەکانی مەرگدا لە چاوەڕوانی ئیجرای حوکمی سێدارە راگرتوە. هەرچەند کە رژیمی کۆماری ئیسلامیی سێدارەی ئەم زیندانیانەی بە پاساوی فریوکارانەی بردنەسەرهوهی ئاستی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی و ئیجرای عهداڵهت ئەنجام ئەدات، بەڵام رژیم بە شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانییەکان لە بارودۆخی سیاسی ئێستادا بەدوای ئامانجی سیاسی دیکەشەوەیە. کوشتاری ئەم زیندانیانە لەلایەن رژیمەوە سیاسەتێکی ئاگاهانەیە کە بۆ دروست کردنی ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگادا و چاوترسێن کردنی ئینسانە تێکۆشەرەکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی پلانی بۆ داندراوە. ئەم رژیمە محاکماتی یەک دەقیقەیی و کوشتاری هەزاران زیندانی سیاسی لە دەیەی شەستدا، تیرۆری نەیارانی سیاسی، هێرش بۆسەر کوی دانشگا و کوشتاری خوێندکارەکان، قەتڵە زنجیرەییەکان، ئەشکەنجە و کوشتاری زیندانیان لە کەهریزەک، ئەسید پاشی زنجیرەیی بە دەموچاوی ژناندا، عەمەلیاتی جەنایەتکارانەی سەنگسار و مەحکوم کردنی زیندانیانی سیاسی بە ئەشکەنجە و مەرگی بەشێنەیی لە پەروەندەدا هەیە. سیستمی قەزایی ئەم رژیمە لەسەر قەساس و تۆڵە سهندنهوه دامەزراوە. پێویستە ئەم شگردانە لەدەست رژیم دەربهێندرێن. ئەم رژیمە تەنیا بە خەباتی جەماوەری دەکرێ وادار بکرێت دەست لە کردارە جەنایەتکارانە و سازماندراوەکانی هەڵبگرێت و بە قینی شۆڕشگێڕانە بروخیندرێت.
رژیمی کۆماری ئیسلامیی رێکۆردی پەتی سێدارەی لە دنیادا هەیە. ١٠ی ئۆکتۆبر، رۆژی جیهانی خەبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە، دەرفەتێکی گونجاوە تا هەرچی زیاتر رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به بۆنهی بهكردهوه دهرهێنانی رۆژ لەرۆژ زیاتری مجازاتی سێدارە واتە کوشتاری دەوڵەتی، لەلای رای گشتی دنیا لە قاوو ریسوا بکڕێ….