تیرۆرو رەشەکوژی نەیاران و بیر جیاوازان، ئاوەڵ دوانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی…!
عەزیز ئاجیکەند
بە داخەوە بۆ جارێکی تر سیاسەتی چەوتی کوشتن و برین و تۆقاندن و رفاندنی نەیارانی سیاسی ، لە لایەن کۆماری سێدارەوە چەخماخەی لێدراو قوربانی گرت.ئەمجارەش دەستی رەش و چەپەڵی ناحەزان و مرۆڤ کوژانی کۆماری ئیسڵامیی سنورەکانی نایەپشت سەرو پێنایە ناو قوڵایی دلی وڵاتانی ناوچەکە.
زۆر بەداخەوە لە پیڵانی ئەمجارەدا کە لەڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١) رویدا، تەرمی موسا باباخانی چالاکی سیاسی خەڵکی کرماشان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هۆتێلێک بە ناوی “گوڵی سلێمانیە” لە ناو قوڵایی دڵی شاری هەولێر ، دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی ناجوامێرانە دوایی ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆر ، گیانی لەدەستدا بوو.
ئەمە یەکم جار نیە کە دەستی چەپڵی ناحەزان و بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیی بە خۆێنی رۆڵەکانی رۆژهەڵات سوور دەبێ . لە ماوەی ساڵانی ڕابردوشدا زۆرێک لە رۆڵەکانی رۆژهەڵات بوونە قوربانی سیاسەتی دژە ئینسانی تیرۆریستانی کۆماری ئیسڵامیی لە ناوچەکە . ئێمە وێرای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ، سەرەخۆشی لە هەڤاڵان و دۆستان و بنەماڵەی کاک موسا دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.
مێژوویی تیرۆریی رۆڵەکانی رۆژهەڵات لە کوردوستانی باشوور …
ئاوردانەوەیەک بۆ مێژووییەکی نەچەندان دوور
لە گەڵ رودانی شەری کەنداوو و نائەمن بوونی بەشیک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، وڵاتی عێراق رۆژ لەگەڵ رۆژ دەکەوێتە ناو قەیران و ڵاوازیەوەو بە تەواوەتی تەریک دەکەوێتەوە. دوای ئەم روداوانەو لە بەهاری ساڵی ١٩٩١ خەڵكی كوردستانی عێراق لە خرۆشانێكی كەم وێنە دا لە دژی زوڵم و زۆردارییەكانی رژیمی بەعسی رووخاو دەرژێنە سەرشەقام و بە هاوكاری حیزب و لایەنە تێكۆشەرەكانی كوردستان توانیان لە ماوەێكی كەم دا هێزی داپلۆسێنەری رژیمی سەدام حوسێن لە خاكی هەرێمی كوردستان راماڵن و شارەكانی كوردستان كۆنترۆڵ بكەن. ئەو راپەرینە مەزنە سەرەتای وەدی هاتنی ئالوگۆری قوڵ و بەرچاو لە چوارچێوەی وەدی هاتنی ماف و ویست و داواكارییەكانی گەلی كورد لە كوردستانی باشوور دا بوو. هەر چەند لە دوای ئەوە، كارەساتی كۆرەو و ئاوارەیی رووی لە دانیشتووانی كوردستان كرد بەلام ئەوەش بوو بە هۆی راكێشرانی سەرەنجی بیروڕای نێونەتەوەیی و لە پاش چەسپانی هێلی دژە فڕین و پشتیوانیە نێونەتەوەییەكان كورد توانی لە پاش ساڵیانێكی درێژ كۆتایی بە ستەمی رژیمی بەعس بێنێ و بتوانێ بناغەكانی حكوومەتێكی خۆبەرێوەبەری لەم بەشە لە خاکی کوردوستان دابمەزرێنێ.
هەموو ئەو دەسكەوتە پڕبایەخانە بە دانی قوربانی و تێپەرین بە ناخۆشترین ساتەكان و بینینی دەیان وێنەی مەرگەسات و قۆناغی تاقەت پرۆكێن وەدی هات . ئەمە لە ڵایەکوو لە ڵایەکی تریشەوە دونیای دوای کۆتایی شەری کەنداوو ئالووگۆرەکانی عێراق بە تایبەتی و سەربەخۆبوونی کوردوستان عێراق وەک هەرێمێکی ساواو خۆبەرێوەبەر ، تا رادەیەکی زۆر دەستی وڵاتانی داگیرکەری ناوچەکەی لە وانە کۆماری ئیسڵامیی ئێرانی بۆ دەستێوەردان و ئاژاوەگێری ئاوەڵاتر کرد . ئیتر لەمەو بەدوا دونیای ناوچەکە بە کردەوە بوو بە دونیایەکی نائەمن و پڕ کێشە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.
دوابەدوای ئەم روداوو ئالووگۆرانە پێگەی ڕژیمی بەعسی عێراق زۆر لاوازتر لە پێشوودا خۆی دەنواند و بەمشێوەیە رەقیبەکانی چ لە زەمینەی سیاسی و دیبلۆماسی، چ لە زەمینەی سەربازی و ئابوری و دەخالەتگەری لە رووداوە سیاسیەکانی دنیا و جیهانی عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، لە هەڵکشاندا بوون. رەوتە ئیسلامیەکانیش بە رێکخراوە تیرۆریستە هەمە رەنگەکانیانەوە بە پاڵپشتی کوماری ئیسڵامی، لە پێگەیەکی بەهێزتردا سەرقالی خۆتەیار کردن و ئاراستکردنی خۆێان دابوون.
کۆماری ئیسڵامیی هیچ بە سەربەخۆ بوونی هەرێمی کوردوستان و ڕاپەرینەکەی دلخۆش نەبوو وە بەردەوام لە هەوڵی ناسەقمگیرکردنی ناوچەکەو ئاژاوەگێری و هەستاندنەوەی دەسکەوتەکانی شۆرش بە کەڵک وەرگرتن لە پیڵانە دژی ئینسانی و خۆێناوێیەکانی خۆیەوە بوو.
سپای پاسداران…
پێناسەیەکی کوورت:
سپای پاسدارانی ئێران کە لە سەرەتاکانی بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزرا، لە چوار لق و چەندین بەش پێکهاتووە لە وانە:
هێزی زەمینی، دەریایی، ئاسمانی و قودس..
لە نێو ئەو چوار بەشەدا ، سەرەکی ترینیان سوپای قودسەکە چالاکییەکانیان لەدەرەوەی سنووری ئێرانە و بەکردەوە هەموو سیاسەت و کاروچالاکییەکانی ئێرانی خستۆتە ژێر رکێفی خۆیەوە.
بە گشتی دەتوانین بە سێ بواری چالاكی سپا وەک كۆڵهكهی پاراستنی كۆماری ئیسلامیی چ لە ناوەی ئێران و چ لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران ئاماژە بکەین کە بریتین لە:
یهكهم، سهركوت كردنی نهیارانی ناخۆی رژیم. دووههم، چالاكی و حزور له دهرهوهی سنوورهكانی ئێران. سێههم، بردنهسهرهوهی توانای رژیم له بواری چهك و چۆڵ و تێكنۆلوژی شهڕداو تیکۆشان بۆ مانەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسڵامیی.
ههڵبهت پێویسته بگوترێ كه بوارێكی چوارهمیش له چالاكی سپای پاسداراندا دەکەوێتە بەرچاو، ئهویش بریتیه له چالاكی سپا له بواری قاچاغی مهوادی موخهدیر و چنگ داگرتن بهسهر بهشه سهرهكیهكانی ئابووری ئێران. مێژووی ٤٢ ساڵهی دهسهڵاتی رژیم نیشانی داوه كه ئهم رێكخراوه دژبه خهڵكه لهم بوارانەدا و بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتر دهستی له هیچ جنایهتێك نهپاراستووه.
سپای پاسداران دوای شهڕی كۆنهپهرهستانهی ٨ ساڵهی ئێران و عێراق، ئهو مهجالهی پێدرا كه له پاڵ پهرهپێدان به چالاكیهكانی خۆی له بواری قاچاغی مهوادی موخهدێر و کوشت و بری نارازیان و سەرکووت کردنی کۆمەڵانی خەڵک ، دهست بهسهر دهیان ئیسكله و فرۆكهخانه و دهروازهی سنووری دا بگرێت و كاڵای جوارۆجۆر قاچاغ بكات.
سپا له جهریانی چالاكیهكانی ئابووری خۆیدا، دهستی بهسهر چهندها گهڵاڵهی دهیان میلیارد دۆلاری له بواری نهوت و گاز و پێترۆشیمی دا گرتوو و بوو به گهورهترین هێزی ئابووری و پهیمانكاری له ئێران و ناوچەکە.
سپا له سهرهتاوه له رێگهی قهرارگای خاتم الانبیا و دواجاریش خاتم الاوسیا ، كهوته سهر ئابووری مافیایی كۆماریی ئیسلامیی. سپا بۆ ئهو مهبهستهی له فرۆكهی شهڕكهرهوه بگهره ههتا ههموو ئامرازێكی دهوڵهتی، ههتا دامودهزگای قهزایی و سیخۆڕی و تهنانهت كۆنتڕۆڵ كردنی فرۆكهخانهی خۆمهینی و دهزگای موخابهرات و هیتریش، ههمووی بهكار هێنا تا دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموو ئێراندا بکێشی. فهرماندهكانی سپا له رێگهی بونیادی تهعاون-وە دهستیان بهسهر بازاڕی پاره و ئهرزیش دا گرت.
سپاو تیـــرۆر
سپاو تیرۆر ، لەگوتارو پێناسەی تیرۆردا بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، ئاوەڵدوانەی هێکترن….
کۆماری ئیسلامیی ٤٢ ساڵە بە پشت بەستن بە عەمەلیاتی تیرۆریستی و بە کەلک وەرگرتن لەم سپایە ،لە نێوخۆ و لەدەرەوەی وڵات خەریکی لادانی ڕەخنەگران و نەیارانی سیاسی خۆیەتی تا بەڵکوو ماوەیەک زیاتر درێژە بە حاکمییەتی سەرتاپا جەنایەتی بدات. سەرانی ڕژیمی ئیسلامیی و فەرماندەکانی سپای پاسداران ساڵانێکە بە تیرۆر و لادانی فیزیکی هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، نووسەران و ڕووناکبیرانی شۆڕشگێڕ لەنێوخۆ و دەرەوە و تەنانەت لە سیا چاڵەکانیشدا چاڵاک و هەلسوراون .کاربەدەستان و فەرماندەکانی سپای پاسداران لە ئاستی بەرزدا گەلێک جار بە ئاشکرایی ڕایانگەیاندوە کە نەیارانی ڕژیمی ئیسلامیی لە هەر شوێنێکی دنیادا بن دەکەنە ئامانجی تیرۆری خۆیان و لە ناوی دەبەن .لە راستیدا ئەم سپایە گەورەترین و بەهێزترین سپای سەربازی ئێرانە، هەر وەک ئاماژەمان پیدا لە ڕووی ئابورییەوە خاوەنی هەزاران کۆمپانیایە. لەسەدا ٤٠ دەرسەدی ئابوری ئێران لەلایەن کۆمپانیاکانی سوپاوە قۆرخ کراوە، بەشێکی زۆری کۆمپانیا و دامەزراوە داراییەکانی سپای پاسداران ناسراون.
سپــــــــای قـــــودس
سپای قودس ، یەکێک لە باڵە ناسراوەکانی سپای پاسدارانە کە لە دەسپێکی شەری نیوان دوو وڵاتی کۆنەپەرەستی ئێران و عێراق لە سالی ١٩٨٠ی سەدەی ڕابردوو بە مەبەستی چاڵاکی لە بەرژەوەندییەکانی رژیمی کۆماری ئیسڵامی لە ناو خاکی ” عێراق” دا دامەزراوە .ئەم هێزە لە ژێر دەمامکی چالاکیی کلتووریی و هونەری لە دەرەوەی ئێراندا چالاکیی زانیاری و ئیستخباراتی دەکات و دەستی داوەتە سازکردنی فیلمی دیکۆمینتاری لە دژی ڕۆژئاوا.
ئەرکی سەرەکی سپای قودس ڕێکخستن و پڕچەک کردنی گروپە ئیسلامییە چەکدارەکانە کە ئاجێندای ئێران لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن.
کوشتن و برین و ڕفاندن و بێسەرو شۆێن کردنی نەیارانی دەسڵاتی کۆماری ئیسڵامیی لە دەروەوەی سنوورەکانی ئێران ، ئەرکی سەرشانی ئەم هێزەیە. ماوەی زیاتر لە ٤ دەیەیە سپای تیرۆریستی پاسداران دژ بە گەلانی ئێران و بەتایبەت دژ بەگەلی کورد بە كوشتنو زیندانو رفاندن لە ناوخۆو دەرەوەی ئێران و تۆپباران و موشەکبارانی بارەگاکانی هێزەکوردیەکان، چالاكی تیرۆریستی دەكات.کەواتە دەتوانین بڵێن کە سپای پاسداران تەنیا هێزێکی سەربازیی سەركوتگەر لە ناو خۆی ئێران دا نیە، بەڵكو لەماوەی زیاتر لە چواردەیەی رابردوودا هەموو جومگە ئابوریی، سیاسی و سەربازییەكانی ئێرانی بەدەستەوە گرتوەو بۆ پاراستنی بنەماكانی ویلایەتی فەقیەو هێشتنەوەی دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامیی لە رێگەی دروستکردنی سپای قودس هەموو ئامرازێكی دژە ئینسانیو تیرۆریستی بەكار هێناوەو بەكاری دێنێت. سپای پاسداران جێبەجێكاری سیاسەتی پاوانخوازانەی رژیم بە ناو هەناردەكردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ دەرەوەی سنورەكانی خۆی بووەو بە دروستكردنی دەیان رێكخراوی تیرۆریستی دیكە لەژێر ناوی جۆراوجۆ دەستی لەكاروباری وڵاتانی ناوچەكە وەك عێراق، سوریە، لوبنان وەرداوەو بۆ پێكهێنانی هیلالی شیعە بە خەرج كردنی بودجەی خەیاڵیو لە رێگەی تیرۆرو كوشتن هەوڵ بۆ دروستكردنی هیلالی شیعە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات. هەر ئێستاش سپای پاسداران بە پشتیوانی لە هێزە توندڕەوە شیعەکان لەوانە ١٥ گروپی چەکدار لە عێراق، سوریەو لوبنان پشتیوانی دارایی و لۆجستیکی دەکات.
کوشتن و لە ناو بردنی نەیاران لە ڕوانگەی کۆماری ئیسڵامیەوە
لە روانگەی جیهانبینی کۆماری ئیسڵامیەوە، دونیا لە دوو بەرەدا خۆی دەبینێتەوە یان خۆ دابەش دەبێ. بەرەی حەق و بەرەی ناحەق یان هەمان باتڵ . بەرەی حەق لە روانگەی خۆیانەوە ، خۆیان و ئەو کەسانەن کە وەشۆینیان کەوتوون و دژەبەرەکانیشیان کە بە ناحەق یان خۆ بەرەی باتڵ پێناسە دەکرێن ، لەبەرەکەی تردا دەبیندرێن و پێناسە دەکرێن.
کەواتە بە هەلسەنگاندنی ئەم دوو ڕوانگەیەوە دەتوانین بڵێن کە دوژمنانی ویلایەتی فەقیه دوو دەستەن: دۆژمنانی نێوخۆ و دۆژمنانی دەرەكی. ئەم بیر و باوەڕە جۆغرافیا ناناسێ و ئەو دوژمنانە بە كافر و موشریك پێناسە دەکات و کوشتن و لە ناو بردنیان ئەرکێکە کە دەبێ جێبەجی بکرێ. لە روانگەی ئەوانەوە كافر كەسانێكن كە دینی جیا لە دینی ئیسلامیان هەیە و موشریكیش بەو كەسانە دەگوترێ كە بە (یەكبوون)ی خودا باوەڕیان نیە. هەر لەم چوارچێوەیەدا بەشێكیش بە مونافقین ناوزەد دەكەن. ئەوانیش كەسانێكن كە خوێندنەوەیان لە دین وەك خوێندنەوە و ئیدئۆلۆژیی فەرمیی حكوومەت نییە.
دۆژمنانی نێوخۆش بەو کەسانە دەوترێ كە بە ڕواڵەت بڕوایان بە دینی ئیسلام هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم دینە و بەهاكانی ڕەد دەكەنەوە. ئەم ڕوانگەیە دەبێ توندتر لە بێ دین و كافرەكان پێشی پێ بگیردرێت و تا بە ئێستاش بە درندانەترین شێوە سەرکوت کراوەو بگرە بە سەدان کەسیش یان خۆ بە شێوەی نهێنی لە ناو بردراون و تێرۆر کراون وە یان پەتی سێدارە کراوەتە ملیان .لە كۆماری ئیسلامیدا دژایەتیكردنی دەسەڵات و سیاسەتەكانی بە مانای دژایەتیی خودا و ئیمامان لە قەڵەم دەدرێ و سزای كوشتن و لەنێوچوونی بۆ دیاری كراوە.لە هەمووی ئەم مەیدانانەشدا هێزی سەرکوتگەری سپا چالاکەو جەلادە و بەرێوەبەری ئەرکەکانە.
دروست کردنی تاقم و گروپی تیرۆریستی
رژیمی کۆماری ئیسڵامیی دوای شکست و ناکامی لە شەری هەشت ساڵەی خۆی لە گەڵ دەوڵەتی عێراق و نۆشینی جامی ژەهر، کە نەیتوانی بوو لە رێگای ئەو شەرە ماڵوێرانکەرەوە بیروباوەرە قیزەونەکەی خۆی کە هەمان گەشەی ئیسڵامیی شێعە بوو، هەناردەی دەرەوە بکات ، دەست بە دروست کردن و رێکخستنی دەستە و تاقمی تیرۆریستی لە هەموو جیهان دا دەکات.
یەكەم گرووپی تیرۆریستی كە ڕژیم لە ساڵی ١٣٥٩ لە لوبنان پێكی هێنا، حیزبوڵڵای لوبنان بوو كە بە هۆی سپای پاسدارانەوە پێك هات و ڕاهێنانی سەربازیی پێ كراو لە باری سیاسی و سەربازی و ماڵییەوە ساپۆرت كرا.
رژیمی کۆماری ئیسڵامی ٣ ئەرکی سەرەکی لە بەردەم پیڵانی دروست کردنی ئەم گروپانەدا دەکاتە ئامانجی سەرەکی خۆی:
لەنێوبردنی شوێنەواری ڕۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و دامەزراندنی حکوومەتی ئیسڵامیی لە ناوچەکەداو شەر لەگەڵ ئەو وڵات و نەیارانەی کە دژی کۆماری ئیسڵامی شەر دەکەن و دژی دەسەڵاتەکەین.
بۆ نموونە دەوڵەتی ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودی و هێزە سیاسییەکانی نەیاری کۆماری ئیسڵامیی کە لە حالی شەری چەکداری لە گەڵ ئەودا بوون . کە بێگومان ئەو هێزانەش کۆمەڵە و حیزبی دیمۆکرات بوون.
گروپە تووند رەوە سوونەکان
کۆماری ئیسڵامیی چاڵاکێیەکانی خۆی لە کوردوستانی عێراق بە دژی لایەنە سیاسییەکان چرتر دەکاتەوە . بۆ ئەم مەبەستەش گروپە ئیسڵامییەکانی کوردوستانی عێراق باشترین کەرەستەن بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی. کەواتە کۆماری ئیسڵامیی لە هەنگاوی یەکەمدا پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەو هێزانە قووڵتر دەکاتەوەو بە کردەوەو لە رێگای پووڵەوە ئەوان دەخاتە ژێر رکێفی خۆی و دواتر بە مەبەستی گڵاوی خۆی بەکاریان دەبات.
ئەم گروپ و لایەنە ئیسڵامیانە دەبێ بە کردەوە بەم دوو ئامانجە خزمەت کەن کە مەبەستی سەرەکی رژیمە:
یەکەم:
بە كارهێنانیان لە دژی هەڕێمی كوردستان و نانەوەی تۆوی دوو بەرەکی لە نێوان دوو هێزی دەسەڵاتداری وەک پارتی و یەکییەتی لە کوردوستانی عێراق و نائمن کردنی هەرێمی کوردوستان بە هەموو شێوەیەک.
دووهەم:
تێرۆری نەیارانی سیاسی لە نێو ریزەکانی کۆمەڵەو حیزبی دیمۆکرات دا.
تەنانەت ئەم هێزانە ڕادەسپێردرێن کە ئەگەر بێت و کەسەکانیش نەکوژن و بە زیندووی ڕاپێچی ئێرانیان کەنەوە ، ئەوە پووڵی زیاتریش وەردەگرن . بۆێە ئەم هێزانە لە گەڵ یەکەمین گرێبەستیان لەگەڵ کۆماری ئیسڵامیی ڕادەسپێردرێن کە بە جیدی هەوڵەکانیان بۆ زەربەلێدان لە هێزەکانی کوردی رۆژهەڵات و نەیاری کۆماری ئیسڵامیی لە وانە کۆمەڵە و دێمۆکرات و پەنابەرانی سیاسی و ئاوارەی نیشتەجی لە کەمپەکانی کوردوستانی عێراق ، چڕتر کەنەوە.
ئەرکە پێسپێردراوەکان:
تەقە کردنی شەوانە لە ئۆردووگاکان و کەمین دانانەوە لە رێگای هاتوو چۆی ماشینەکانی کۆمەلەو دێمۆکرات
رفاندن و بی سەرو شۆین کردنی پێشمەرگەو لایەنگرو پەنابەرانی سیاسی نیشتەجێ لە کوردوستانی عێراق
تێرۆری کادرو بەرپرسانی هێزەسیاسییەکان
کۆکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لە سەر کارو ژیان و چاڵاکی ئەو هێزانەو لایەنگرو پەنابەرانی سیاسی لە کوردوستانی عێراق.
سپای قودس هەوڵەکانی خۆی بۆ زەربەلێدان لە هێزە سیاسییەکانی کورد ، چڕتر دەکاتەوە…
سەرجەم ئەو لیکۆلینەوانەی کە تا ئێستا کراون دەری دەخەن کە لە نێوان ئەو تیرۆرانەی که کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکان ئەنجامی داون، بەشی هەرە بەرچاویان لە هەرێمی کوردستاندا رڕوویانداوە کە تا بە ئێستا ٤٢٠ کوژراو و ١٤١ برینداری قورس و کەمئەندامی لێکەوتۆتەوە. ئەم تیرۆرانە بە شێوەیەکی بەردەوام لە سەرەتاکانی دەیەی ١٣٧٠ هەتاوییەوە دەستیان پێکرد و لە ساڵەکانی ١٣٧٢ تا ١٣٧٦ گەیشتە ئەو پەڕی خۆی.
سالی١٣٧٠هەتاوی و پاش ڕاپەڕین کە لە ناو ئەدەبیاتی سیاسیدا بە “ئینتیفازەی شەعبانییە” پێناسە دەکرێ، جۆرێک بۆشایی لە عێراق هێنایە ئاراوە. پاش خولقانی ئەم بۆشایە هەلی ئەوە ڕەخسا تاکوو حیزبەکانی کوردستان، بە تایبەت هەر دوو حیزبی “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”، و “پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق”، ناوچەیەکی زۆری کوردستانی عێراق بخەنە ژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.
پاش ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی “سەدام حسێن” بە دژی کوردەکان ناوچەی ئارامی دژەفڕینی لە باکووری عێراقدا ڕاگەیاند، بواری ئەوەی خۆش کرد کە حیزبەکانی باشووری کوردستان دەورێکی نوێی هاوکاریی ئابووری و پێوەندیی سیاسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی دەست پێبکەن. بە تایبەت لە کاتێکدا کە عێراق بە تووندی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گەمارۆی سەختی ئابووری درابوو و زێدەباری ئەمە، هەرێمی کوردستانیش لە لایەن حکوومەتی سەدامەوە لە باری ئابوورییەوە گەمارۆ درابوو.
بەم شێوەیە بارودۆخی نالەباری سیاسی و نەبوونی نەزم و ئەمنیەت سەرتاپای کۆمەلگای عێراقی بە کوردوستانیشەوە داگرتبوو. لە ناوەڕەستەکانی دەیەی ٧٠ لە نێوان دوو حیزبی باڵادەستی هەریمی کوردوستان شەرێکی قورسی برا کووژیی روودەدات ، کە ئەم روداوە ئاسۆی دوارۆژی هەریمی کوردوستان بە تەواوێتی لیڵ و تاریک دەکات و هەریمی کوردوستان لە گەڵ کۆمەلێک قەیرانی نەخوازراوو جیدی وەک بێکاری و هەژاری لە ڕادەبەدەر ، روبەروو دەکات .لە وەها بارودۆخێکدا دەستی کۆماری ئیسلامیی بۆ ڕاکێشان و ڕێکخستنی هێزە ئیسڵامییەکان بۆ نانەوەی تۆی ناکۆکی و دوو بەرەکی لە ناو هەریمی کوردوستان و تیرۆری دژبەرەکانی بە تەواوەتی ئاوەڵا دەبێ.
لێرەدایە کە کۆماری ئیسڵامیی جێگەو پێگەی خۆی لە هەرێمی کوردوستان بەهێز دەکات . بەهێز کردنی ئەم جێگەو پێگەیەش خزمەت بە دوو ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسڵامی لە ناوچەکە دەکات…
یەکەم سەرکوتی دژبەرانی لە باشووری کوردستان واتە دوو هێزی گەورەی ناو گۆرەپانی شۆرش لە کوردوستان کە لێرەدا مەبەست کۆمەڵە و هێزەکانی حیزبی دێمۆکرات و دووهەم دەسەڵاتی زیاتر بۆ دەستڕاگەیشتن بە سووریا و لوبنان ە.
ئامانجی یەکەم کە لەدەستوری کاری کۆماری ئیسڵامیدا بوو وە بۆ سەرەنجام گەیاندنی ئالقە لە گۆیانی خۆی لە ناوچەکە بۆ ڕاسپاردبوو هەموو ئەو پیلان و تاکتیکانەی دەگرتەوە کە هەر دەوڵەتێک بۆ لە ناو بردنی دژەبەرانی خۆی بەکاریان دینێ.
بۆ نموونە تیرۆرەکان هەموو بەشی تەشکیڵاتەکانی لە خۆ دەگرت . گرنگ لە ناو بردنی ئەندامێکی ئەو هێزانە بوو . گرنگ نە بوو کە کەسەکان کێن . گرنگ کوشتنی ئەوان بوو . جا پێشمەرگە بوایە یان خۆد بەرپرس و یان کادێر . تەنانەت کەسانێکیش کە هیچ پەیوەندییەکی رێکخراویان لە گەڵ هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکان نەبوو وە تەنیا هەلسوراوێکی سیاسی بوون و کارو چاڵاکییەکانیان بە دژی کۆماری ئیسڵامی بوو ، دەکەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆری ئینسان کوژانی کۆماری ئیسڵامیی.
کۆماری ئیسڵامیی بۆ لە ناو بردنی دژەبەرانی خۆی هەموو ئامرازەکانی کوشت و بری لە دەستوری کاری خۆی دانابوو . وە هەموو پیڵانەکانی بۆ بە ئامانج گەیاندنی مەبەستی خۆی واتا کوشتن و لە ناو بردنی دژە بەرانی خۆی تاقی کردەوە . موشک باران کردنی ئوردوگاکان ، کەمین دانانەوە لە سەر رێگای هاتوو چۆکردنی ماشینەکان ، بۆمب دانانەوەو کۆنترۆل کردنی لە رێگای دوورەوە، تەقەکردنی شەوانە لە ئوردوگاە بە چەکی قورس و نیوە قورس.
دیارە بەشێکی هەرە زۆری بنەماڵەی پێشمەرگەکان پێکهاتوو لە ژنان و مناڵان . لە ئۆردوگاکان نیشتەجی بوون کە ئەوانیش وێرای پێشمەرگەکان دەبوونە ئامانجی کوشتن و لە ناو بردن . کەواتە ئامانجی کۆماری ئیسڵامیی تەنیا لە ناو بردنی پێشمەرگەو بەرپرس و کادێرو لایەنگرو هەڵسواراوی سیاسی نەبوو ، بەلکوو ژنان و مناڵانیش دەکرانە ئامانج و لەناو دەبردران کە بۆ ئەو مەبەستە نمونە یەکجار زۆرن.
پیویستە بوترێ کە کۆماری ئیسلامیی جگە لە دەسوەشاندنی ڕاستەوخۆ، لە ڕێگەی دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە نەیاران و دژبەرەکانی دەخاتە ژێر گوشارەوە: “ڕەوتی ڕفاندنی نەیاران، بومبدانان و تیرۆر لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا زیندوو و بەردەوامە، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا. هەرچەندە شەپۆلی تیرۆرەکان لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٣٧٠ی هەتاویدا کەمی کردووە بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە مەترسیی تیرۆر، هەڕەشە لە دژبەران و نەریارەکانی کۆماری ئیسلامی ناکات. بۆ نموونە، قادر قادری، سەلاح مورادی، ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی، سەباح ڕەحمانی، سەلاح ڕەحمانی، ئێقباڵ مورادی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ لە هەرێمی کوردستاندا تیرۆر کران. تەنانەت ٨ی سێپتامبەری ٢٠١٨ بارەگای ناوەندیی حیزبی دیموکرات لە هەرێمی کوردستاندا کەوتەبەر هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ئاکامدا ١٦ کەس کوژران و زیاد لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بینیمان کە ڕژیمی کوماری ئیسلامیی بە پشتیوانی کردن لە ئەحزاب و جەریاناتی مەزهەبی شیعە لە عێڕاق و بە ڕیکخستن و تەیار کردنی حەشدی شەعبی لە عێراق هۆکاری نا سەقامگیری لەم وڵاتەدا و درووست کەری نائەمنییە لە ناوچە سوننی نشینەکاندا. ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە یارمەتییە ماڵی و نیزامییەکانی بۆ هێزە جەنایەتکارەکانی تاڵبان لە ئەفغانستان و گورووپە ئیسلامییە حوسییەکان لە یەمەن لە سهبهبكارانی درێژەی شەڕی نێوخۆیی و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعە لەم وڵاتانەدا. سیاسەتی دەرەوە و لە ڕاستیدا سیاسەتی تێرۆریستی و دخاڵەت گەرانەی ڕژیمی ئیسلامیی لە ئاستی ڕۆژههڵاتی نێوهڕاستدا، درێژەی مەنتیقیی سیاسەتەکانی ئەم ڕژیمیە لە نێوخۆی ئێراندا. ڕژیمێک کە هەژاری و فەلاکەت و بێکاریی بەسەر زۆربەی خەڵکی ئێراندا داسەپاندوە و ژنانی بە یاسا کۆنەپەرستە ئاینییهکانی بەند کردووە، ڕژیمێک کە ئێعدامی هەزاران بهندكراو، قەتڵە زنجیرەییەکان، زیندانی کردن و ئەشکەنجەی نەیاران و تێرۆری سەدان کەس لە نەیارانی سیاسی لە کارنامەدا هەیە، لە دەرەوەی سنوورەکانیشدا ناتوانێ بێجگە لە تێرۆر و کوشتار و درووست کردنی نائەمنی دیاریەکی دیکەی بۆ خەڵکی ناوچەکە و نەیارانی خۆی پێبێت.
تیرۆر، لادان و کوشتنی نەیاران و ڕەقیب تەنانەت کەسانی هاودەست لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا یەکێک لە ئەرکانی درێژەی حاکمیەتە. ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی خۆی لە پیلان گێڕی و شگردی لادانی ڕەقیبەکانیدا بە دەسەڵات گەیشتوە. تیرۆر و لادانی نەیاران و بیر جیاوازەکان ئاوەڵدوانەی ڕژیمی ئیسلامیە و تا کۆتایی تەمەنی لە گەڵیەتی. تەنیا بە روخانی شۆڕشگێڕانەی ئەم ڕژیمە بکوژ و جەنایەتکارە بە دەستی جەماوەری نارازی و زەحمەتکێش دەکرێت کۆتایی بە جەنایەتکانی بهێندرێت.