بانگەوازی پشتگری لە هێزە سیاسیەکان و چالاکانی خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشووری وڵات.
هاونیشتمانان
ئەمڕۆکە پتر لە ڕابوردا چاوەڕوانی کارەساتی دڵتەزێن لە ئاست گەلەکەمان دەکرێت.
“شمشێری دامۆکلێس” ئاڕاستەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات کراوە و گوشار و گەمارۆ لە سەریان پێ دەنێتە قۆناغێکی مەترسیدار!
ئەم هێز و ڕێکخراوانە و بەتایبەت ئەندامان و بنەماڵەکانیان پتر لە هەموو کات پێویستیان بە پشتگری هەمەلایەنەی دڵسۆزانی کورد و ئازادیخوازانە لە دەرەوە و لە نێوخۆی وڵات.
ڕێژیمی دژی گەلی ئیسلامیی ئێران بۆ داسەپاندنی دەسەڵاتی دەسدرێژکارانەی زیاتر لە عێراق و باشووری کوردستان و هەروەها قەرەبووکردنەوەی شکستە نێوخۆیی و دەرەکیەکان خۆی، پەنای بردوتە هێرش و هەڕەشە بۆ سەر حێزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێ لە باشووری کوردستان. دیارە ئەم هێزانە بۆ ڕێزگرتن لە یاسا و بەرژەوەندیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆیان لە هەرچەشنە تێکهەڵچوون و گرژیێکی چەکدارانە دژ بە ڕێژیمی ئێران پاراستوە.
لێرەدا وەک ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی، داوا لە حکوومەتی هەرێم بە گشتی و پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەت دەکەین کە ڕێگا بە جێبەجێ بوونی پیلانیی ژاراوی و دژ بە کوردی ڕێژیمی ئێران نەدەن و بەرهەڵستی و ئاستەنگی لە هەمبەر ژیانی هێمنانەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتدا پێک نەهێنن.
مێژووی نەتەوەکەمان هەوراز و لێژی زۆری تۆمار کردوە کە دەبنە وانەی بەرەکانی داهاتوو و هەروەک شانازی بە دەستکەوتەکانەوە دەکرێت، هەڵەکانیش لە بیر ناچنەوە!
بە لەبەرچاو گرتنی ئەو بارودۆخە، پێک هێنانی هاودەنگی یەکی نەتەوەیی بۆ پاراستن و پشتگری لە هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان و لە قاودانی هێرشە دژی گەلیەکانی ڕێژیم بە پێویست دەزانین و داوا لە هەموو لایەنە نیشتمانی و ئازادیخوازەکان دەکەین کە لە سەر پێکهێنانی هاودەنگیەکی ئەوتۆ چالاکانە بێنە مەیدان و هەنگاوی پێویست و هاوبەشی بۆ هەڵگرین.
ناوەکان بەپێی پیتی ئەلف و بێ:
١- دوکتور تاهیری ئەردەڵان (چالاکی سیاسی)
٢- ئەحمەدی ئەسکەندەری (چالاکی سیاسی)
٣- گۆران ئەمیری (چالاکی سیاسی)
٤- دوکتور کامران ئەمین ئاوە( نووسەر و چالاکی سیاسی)
٥- دوکتورعەبدوڵا ئیبراهیم زادە (چالاکی سیاسی)
٦- سدیقی بابایی (توێژەرو لێکۆڵەر)
٧- خەلیلی پێشنماز(چالاکی سیاسی)
٨- موحەمەد عەلی زەندکەریمی (چالاکی سیاسی)
٩- پەیام حسەینی (میدیاکار )
١٠- موحەمەد خاکی (چالاکی سیاسی و میدیاکار)
١١- مینا سوارە (پێشکەشکارـ چالاکی سیاسی)
١٢- سیڤان سەعید (مامۆستای زانینگە)
١٣- دوکتورهومایون شەعبانی (چالاکی سیاسی)
١٤- خەلیلی غەزەڵی ( رۆژنامەوان )
١٥- موهەندس عەلی قارەمانی(لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی)
١٦- حەسەنی قازی ( نووسەر و میدیاکار)
١٧- نەجمەدین گوڵپەروەر(چالاکی سیاسی)
١٨- هیوا گوڵموحەمەدی (میدیاکار، چالاکی سیاسی)
١٩- ئیبراهیم لاجانی (چالاکی سیاسی)
٢٠- دوکتور عەلی مازووجی (چالاکی سیاسی)
٢١- جوامێر مارابی (چالاکی سیاسی)
٢٢- حەسەنی ماوەرانی (تێکۆشەری دێرین و چالاکی سیاسی)
29 -6 – 2024