پەیامی هاوڕێ ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی تێکۆشەری کوردستان ئازاد خوانچەزەڕ

0
ماڵئاوایی ئازاد خوانچەزەڕ
تێکۆشەری کرێکاری و خەباتکاری ڕێگەی یەکسانی و مافی منداڵان، پاش ساڵانێک خەبات و خۆڕاگری و مانەوە لە مەیدانی ئەستەمی بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسەڵاتی دژە کرێکار، دژە ژن و دژە مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز بۆ هەمیشە کۆڕی هاوڕێیان و ئازیزانی بەجێهێشت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ ئازاد پاش خۆی مێژوویەک لە خۆڕاگری و خەباتکاری و کۆڵنەدانی بەجێهێشت. شکۆی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شاری مەریوان سەلماندی ئەوانەی لەخۆبوردووانە بۆ مافی بەشخوراوانی کوردستان تیدەکۆشن، ڕێزیان لێ دەگیرێت و قەدریان دەزانرێت و یادیان دەمێنێت.
ڕێز لە یاد و تێکۆشانی کاک ئازاد خوانچەزەڕ دەگرم و هاوخەمی کەسوکار و هاوڕێیانیم و دڵنیام هاوسەنگەرانی لە شۆڕشی کوردستان بۆ ڕزگاری، دادپەروەری، یەکسانی و ئازادی ناهێڵن جێگەی بەتاڵی لە کاروانی شۆڕشدا هەست پێ بکرێت.
یادی هاوڕێ ئازاد خوانچەزەڕ بەرزە
ڕەزا کەعبی. سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٨ی سەرماوەزی ١٣٠٤
١٨ی دێسامبر ٢٠٢٥

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *