نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان …

٢٥ی نوامبەر هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیاریکراوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، لە دۆمینیکان لە ساڵی ١٩٣٧ هەزارکەس بە بیانووی ئەوەی پێستیان رەشە لە ژێر دەسڵاتی دیکتاتۆریانەی جەنەراڵ رافائیل تروجیلۆدا دەکوژرێن، لە هەمان کاتدا دەرگا بە ڕووی سپی پێستەکانی جولەکە ڕاکردووەکاندا دەکرێتەوە و لەو سەروبەندەشدا و لە ٢٥ی نوامبەر بە شێوەکی نامرۆڤانە و دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مڕوڤایەتی، سێ خوشک بە ناوەکانی (منیرفا، پتریا، ماریا) دەڕفێنرێن و دواتر دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەریان و دەکوژرێن. دوای ئەم کارەساتە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ئەوکەس و لایەنانەی کە بڕوایان بە ئازادی ژن و مافەکانی مروڤ هەبوو کەوتنە خۆ بۆ وشیارکردنەوەی ژنان لە جیهاندا.
-توندوتیژی دژی ژنان ڕووداوێکی جیا نییە بەڵکو سیستەمێکە کە ڕەگی لە هەژموونی پیاوانەوە لە دەسەڵات، یاسا دانان، ئابووری و کولتووری کۆمەڵایەتیدا سەرچاوەی گرتووە و کاریگەری جەستەیی و دەروونی قۆوڵی هەیە، ژنان لە هەموو تەمن و باکگراوندی کۆمەڵایەتی و پیشە و ئایین و نەتەوەکان ڕووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە.
-سیستەمە سیاسییەکانی ئیستا بە یاسا و کردارەکانیانەوە دژی ژنان، چ لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاساکانی باری کەسییی کە جیاکاری ڕەگەزیی بە هێز دەکات و چاڵاکوانانی ژن سەرکۆت دەکات.
کۆنگرەی جیهانی مافی مروڤ بە شێوەیەکی تایبەت جەخت لە سەر گرنگی کارکردن لە پێناوی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکاتەوە لە بوارەکانی ژیانی گشتی و بە تایبەت توندوتیژی سێکسی و بازەرگانی بە ژنان و نهێشتنی جیاکاری لە سەربنەمای ڕەگەز و لە بواری دادگا و نەهێشتنی هەر بەرکەوتنێک، کە بە هۆی پاراستنی مافی ژنان لە لایەک و لێکەوتە زیانبەخشەکانی هەندێک لەو کار و رەفتارانەی پەیوەندییان بە بەها کۆنەکان و ئەوانەی پەیوەندییان بە دابونەریت و توندڕەوی کەلتووری و توندوتیژی ئایینیەوە هەیە.
دەستەواژەی توندوتیژی دژی ژنان: هەر کارێکی توندوتیژیە لە سەر بنەمای ڕەگەز کە لە ئاکامیدا ئەگرێ دروست بوونی ئازارێک یان زیانێکی گیانی و سێکسی و دەروونی بە ژن بگەیەنێت و بە هەمان شێوە هەرەشەکردن بە ئەنجامدانی ئەم کارە و بە زۆر ناچارکردنی ژن بە زەوتکردنی ئازادییەکانی بە توندوتیژی دەژمێردرێت.
جورەکانی توندوتیژی بریتین لە:
.توندوتیژی جەستەیی و سێکسی و دەروونی لە چوارچێوەی خێزان، کە لێدانی توندو دەستدرێژی سێکسی منداڵی مێیینەی نێو خێزان و توندوتیژی تایبەت بە مارەیی و بڕینی ئەندامی سێکسی مێیینە دەگرێتەوە جگە لە ڕەفتار نەریتییە ئازار بەخشەکان دژ بە ژنان و توندوتیژی دژ بە ژن لە دەروەی بازنەی خێزان.
.توندوتیژی جەستەی و سێکسی و دەروونی کە لە چوارچێوەی گشتی کۆمەڵگا ئەنجام دەدرێت، زیانگەیاندنی سێکسی لە شوێنی کارو فێرکارییەکان، بازەرگانی کردن بە ژنان وناچار کردنیان بە لەشفرۆشی.
پێشێلکردنی مافە مرۆییەکان ژنان بەو شێوازانن:
١.توندوتیژی دژ بە ژنان کە کاتی شەڕی چەکداری و هەروەها دژ بە ژنانی کۆچبەر و پەنابەر دەکرێت.
٢.ژنانێک کە لە ناوەندەکانی دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی دووردەخرێنەوە.
٣.ناچارکردن ژنان بە ڕێگرتن لە دووگیانی و کوشتنی کۆرپەلەی کچ و هەڵبژاردنی ڕەگەزی کۆرپەلە پێش لە دایکبوونی.
٤.هەڕەشەکردن بە ئەنجامدانی توندوتیژی لە نێوماڵ یان لە نێو کۆمەڵگا بە گشتی.
-یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی بە تێروانینێکی فراوانەوە دەڕوانێتە پێناسەکردنی توندوتیژی بە بەستنەوەی بە چەمکی جۆری کۆمەڵایەتی وبەو پێیەی کارێکی زیانبەخشە کە ئاڕاستەی تاکێک یان کۆمەڵێک لە سەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی دەکرێت و ڕەگو ڕیشەی ئەم توندوتیژییەش بۆ نایەکسانی لە بواری جۆری کۆمەڵایەتی و خراپ بە کارهێنانی دەسەڵات و بوونی عورفی زیان بەخش دەگەڕێتەوە ولەوانەشە کوڕێک و پیاوانیش بگرێتەوە.
توندوتیژی لە ئیران:
جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە ئیران بریتین له:
-توندوتیژی جەستەیی: سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان، دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانیان
-توندوتیژی یاسایی: دەرکردنی یاسای سنووردار، نایەکسانی لە دادگا و دادپەروەریەکان.
-توندوتیژی یاسایی تاکی وبنەماڵە: یاسای نایەکسان لە بواری هاوسەرگیری، تەڵاق، بە خێوکردن و میرات. سزاکانی وەک بەرد باران بۆ (تاوانی ئەخلاقی)
-توندوتیژی کۆمەڵایەتی و کلتوری: پڕوپاگەندەی حکوومەت دژی ژنانی فێمینیست و خەباتکار لە ئیراندا و نەهێشتنی هەر شێوە جووڵانەوەیان، کۆڕوکۆبوونەوەیک بە مەبەستی پەروەردەی ژنان لەو وڵاتەدا جگە لەوانەی کە خۆیان هەڵیانبژاردوون و لە دارودەستەی خۆیانن واتە ئەوژنانە کە پەسندی (بەیت-یڕەهبەری)ن.
-توندوتیژی ئابووری: سنووردارکردنی کار و کەمبوونەوەی دەستگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکان و نەبوونی داهات بۆ ژنان و لە ژێر سێبەری ئەو حکوومەتە کە بۆ ڕاگرتنی ژیانێکی سێ کەسی پێویستە لانیکەم دوویان کار بکەن تا بتوانن دەرەقەتی بژیوبێن. ئەوە هیچ کە هەلی کار بۆ ژنان کەمە، ئەگر ژنێکیش لە شوێنیکی حکوومی یان کاری تایبەت دامەزراو بێت تووشی گێچەڵی جنسی دەبێتەوە.
ناڕەزایی ژنان و پیاوان کە دژی ئەم توندوتیژییانە لە ئیران و ناوچەکە، بۆتە سیمبولی گۆڕانی کۆمەڵایەتی. گۆڕانکارییەکانی نەوەی نۆی و لاوان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوای مافی یەکسان و ئازادی زیاتردەکەن وبە دڵنیاییەوە ئەوە لاوان و ژنان و کچانی ئیران و کوردستان دەگرێتەوە. هەمیشە ژنان سەلماندوویانە دەتوانن بەرەنگاری ئەم توندوتیژییانە ببنەوە و ببنە سیمبولی تێکوشان بۆ ئازادی و یەکسانی.
خۆپیشاندانەکانی ئەو دواییانە لە خەرمانانی ١٤٠٠، نموونەیکی بەرچاووی توندوتیژی سیستماتیک دژی ژنان بوو کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی، ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتەوە و گەورەترین شورشی نە تەنیا لە کوردستان و ئیران بەڵکو لە هەموو جیهان دەرکەوت کە ژن هەمیشە سیمبولی ئازادی و شورش و ژیانە.
کۆتایی:٢٥ی نوامبەر: ڕۆژێکە بۆ وەبیرهێنانی هەموو ژنان کە لە هەر کویدا هەن مافێکیان هەیە؛ژیانێکی بی تندوتیژی، بی ترس و بی ناحەقی. ئەم ڕۆژە بانگەوازێکە بۆ کۆمەڵگا، حکوومەت دامەزراندنان وتاکەکەس، هەناوێک هەڵگرن بۆ ئەو جیهانە کە تییدا ژنان بە هوشیاری و ئازادی هەوڵ بدەن بۆ ژیانێکی باشتر و دور لە هەر ئازار و ئەستەمێک.
