سێدارە پێناسەی کۆماری ئیسلامیی….

لە جیهانێکدا کە زۆرێک لە وڵاتان وردە وردە سزای لەسێدارەدان هەڵدەوەشێنێتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم ئامێرەی سەرکوت و مەرگ، بەردەوامە لە پشت بەستن بە سێدارە بۆ مسۆگەرکردنی مانەوەی خۆی. لە کاتێکدا لە وڵاتانی دیموکراسیدا دادپەروەری بە شەفافییەت و پرۆسەی یاسایی و مافی ژیان پێناسە دەکرێت، بەڵام لە کۆماری ئیسلامیدا دادپەروەری بە مانای مردنی بێدەنگ و لە سێدارەدان بەبێ دادگایی کردنی ئاشکرایە، واتە لەناوبردنی سیاسی لە ژێر پەردەی یاساییدا.
لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، تەنها لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە ٦١٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون. کەسایەتییەک نەک لە دروشمەکانی نەیارەکانەوە بەڵکو لە زاری خودی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەنراوە. واتە حکومەتێک کە بەدوای خوێندا دەگەڕێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگا. لەسێدارەدان ئامرازێکە بۆ مانەوەی ئەم حکومەتە. نە یاسا، نە چاکسازی، نە ئاسایش.
سێدارە ئامرازێکی سانسۆر و تۆڵەسەندنەوەی سیاسییە.
لەسێدارەدان لە ئێران تەنها بە تاوانی کوشتن و ماددە هۆشبەرەکان نییە. دەتوانرێت لە سێدارە بدەیت بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین، داواکاری کردن. پێنج گەنجی کورد بە ناوەکانی ڕۆژگار بیگزادە و پەژمان سوڵتانی و سۆران غەسامی و کاوە ساڵحی و تیفور سەلیمی بابامیری کە لە کاتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان،ئازادی دەستگیرکرابوون ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ١٢ سزای لەسێدارەدان دەبنەوە.
تاوانەکەیان چییە؟ داوای ئازادی، بەرگری لە کەرامەت و دژایەتیکردنی دیکتاتۆرییەت، ئەمە دادپەروەری نییە، بەڵکو تۆڵەسەندنەوەیە. تۆڵەسەندنەوەیەک بە شێوازی حکومەتە تیرۆریستییەکان.
سێشەممەکان کە مێژوو دەنووسنەوە
لە ناو زیندانەکانەوە دەنگێک لە ناووە دەردەکەوێت کە دەبێت ببیسترێت. هەڵمەتی نەخێر بۆ لەسێدارەدان لە ڕۆژی سێشەممە ماوەی ٧٦ هەفتەیە لە دەیان بەندیخانە لە سەرانسەری وڵاتدا بە مانگرتن لە خواردن و ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەم ستەمە دەوەستێت.
ئەم بەرهەڵستکارییە بێدەنگە بەڵام بەهێزە هەمان هاواری ئازادی بیردەخاتەوە کە لە شەقامەکان لە ساڵی ١٣٨٨ تا ١٤٠١ دەبیسترا. زیندانییەکان لە قوڵایی ژوورە تاکەکەسیەکانەوە دەنووسن: «ئەو ڕژێمەی کە لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی تەمموزدا ٢٤ کەسی بە بێدەنگی لە سێدارە دا. بەبێ دادگایی کردنی گشتی، بەبێ ئاگاداری میدیا، بەبێ هیچ مافێکی بەرگری»
ئەمە جگە لە ترۆر و لە ناو بردەن چ ناوێک دەتوانرێت بدرێت؟ لەسێدارەدان بە نهێنی وەک کوشتن لە تاریکیدا وایە.
حکوومەتی لەسێدارەدان ، حکومەتی ڕق لە ژنان ، حکومەتی جینۆساید.
ئێمە لەبیرمان ناچێت، هەر لەم مانگەدا دوو ئافرەتی بەلوچ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی گونیچ کوژران. دوو گەنجی دیکەش له هەمەدان به گولەی حکومەت کرانە ئامانج و ئەمانە تەنها هەواڵێکی بچووکن کە لە نێو هەزاران هاواری بێدەنگدا دزەیان کردووە.
ئەم حکومەتە نەک تەنها نەیارانی سیاسی بەڵکو ژنان و کەمایەتییەکان و هەر دەنگێکی جیاوازیش بە دوژمن دەزانێت. کۆماری ئیسلامی کۆماری ترسە، ترسێک کە بە خوێن تێراو دەبێت.
کۆماری ئیسلامی دەوڵەتێکی تیرۆریستە
دەبێت ڕوون بین، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت بە ڕونی ڕاشکاوی بۆچۆنی خۆی دەرببڕێت، کاتێک حکومەتێک نەیارەکانی بەبێ دادگایی کردن دەکوژێت، کاتێک لە سێدارەدان وەک ئامرازی کۆنتڕۆڵ بەکاردەهێنێت، کاتێک بەندیخانەکان دەکاتە شوێنی ئەشکەنجەدان، ئەم حکومەتە چیتر لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا ناگونجێت.
ئەم حکومەتە تیرۆریستە نەک بە بۆمب لە شەقامەکان، بەڵکو بە سێدارە لە زیندان. نەک لە بۆشایی یاساییدا، بەڵکو بە سوودوەرگرتن لە یاسا. نەک لەلایەن گروپە نەناسراوەکانەوە، بەڵکو بە واژۆی دادوەر و بڕیارێکی فەرمی سەلماندراوە کە رژیمێکی تێرۆریستە.
بێدەنگی بەسە.
ئێمە داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکوومەتە و ڕۆشنبیرانی جیهان دەکەین، کە بانگەشەی دیموکراسیی دەکەن؛ ئەم لەسێدارەدانانە تەنها ژمارە نین، ئەمانە مرۆڤن، گەنجێک، دایکێک، منداڵێک، خۆپیشاندەرێک، هیوایەک… بەپەتی هەڵدەواسرێت.
هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی هەموو حوکمەکانی لەسێدارەدان مافێکی بنەڕەتی هەموو مرۆڤێکە و دەبێت وەک داواکارییەکی بەپەلە و جیهانی بەرزبکرێتەوە.
ئێمە بێدەنگ نابین، تا ئەو ڕۆژەی کە ئەم حکوومەتە بەرپرسیار دەبێت لە بەرانبەر هەر دڵۆپە خوێنێک کە ڕژاوە.
هەتا ئەو ڕۆژەی که حەق و ڕاستی له سێداره دادەبەزێت و دادپەروەری دەگاته ڕیزی خۆیەوە.