بەشداری هاوڕێانی کۆمەڵە لە خۆپیشاندانی ئەوەڵی مانگی مەی لە وڵاتی ئاڵمان …!

ڕۆژی پێنجشەممە  1مانگی مەی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارەوە ئاكسیۆن و چالاكییەكی بەربڵاو لە لایەن حیزب و لایەنە چەپ و سەندیكا كرێكارییەكان لە زۆربەی شار و دەڤەرەکانی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو کە كۆمەڵێك لە حیزب و لایەنە كوردستانی و ئێرانیەكانیش لەم ئاكسیۆنەدا بە بەشداری لە ڕێپێوانەكان و هەر وەها هەڵدانی ویستگەی تەبلیغیی بەشدارییان كرد. هەر بەم بۆنەوە و هاوکات هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە زۆربەی شارەكانی ئاڵمان و بە تایبەت شارەكانی کۆڵن، فرانكفۆرت، هانۆفر و هامبورگ لە ئاكسیۆن و چالاكی و ڕێپێوانەكانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی كرێكار بەشدار بوون.              

  كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان_كومیتەی ئاڵمان

هەینی ١٢ی گوڵان ١٤٠٤ ھەتاوی

٠٢ی مەی ٢٠٢٥ی زایینی