FATF و گووشارێکی دیکە لەسەر کۆماری ئیسلامی

✍مانی مەلاک

گروپی ئیقدامی ماڵی (FATF)ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە کار لەسەر شەفافیەتی سیستەمی بانکی ودارایی وڵاتان دەکات، وڵاتانی جی 7واتە حەوت وڵاتی گەورەی پێشەسازی ئەو رێکخراوەیەیان لەساڵی ١٩٩٨ پێک هێناوە، لەئێستادا٣٥ وڵاتی بەهێزی ئابووری لەجیهاندا ئەندامی ئەو رێکخراوەیەن، یەکێتی ئەوروپا و شۆڕای هاوکاری کەنداو ئەندامی گرووپی تایبەتی ئیقدامی ماڵین، ئیسرائیل وعەربستان ئەندامی راوێژکاری ئەو رێکخراوەیەن.

لەو رێکخراوەیەدا ٩ گرووپی ناوچەیی دژی کاری نایاسایی ئابووری کاردەکەن یەکێک لەو گرووپانە، گرووپی ئیقدامی ماڵی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقایە.

ئەندامانی FATF ساڵانە بەرپرسی ئەورێکخراوەیە هەڵدەبژێرن، ئەو رێکخراوەیە دەبیرخانەیەکی ئیجرایی هەیە کەچاوەدێری ولێکۆڵینەوە لەهەموو بوارەکانی جوڵەی ئابووری نێودەوڵەتی دەکا.

هەر لەسەرەتای دامەزراندی ئەو رێکخراوەیە، ئێران هیچ دەورێکی لە FATF دا نەبووە، لەساڵی ٢٠٠٨ بەولاوە ئەو رێکخراوەیە راپۆرتی تایبەتی لەسەرئێران هەبووە لەبەر ئەوەی کە رژێم هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە دەورێکی گەورەی لە دابینکردنی پارەی رەش بۆکاری تێرۆریستی وتێکدەرانە هەبووە وبە پێی راپۆرتی ئەو رێکخراوەیە ئێران یەکێک لە بنکە سەرەکیەکانی دابینکردنی دارایی بۆگروپە تێرۆریستیەکانە، هەروەها هاوکات لە هەموو کۆبوونەوەیەکی ئەو رێکخراوەیە هۆشداری دراوەتە وڵاتانی راوێژکار و ئەندام سەبارەت بە پشتیوانی رژێمی ئێران ودابینکردنی سەرچاوەی ماڵی بۆتێرۆریسم، هەموو کاتێکیش لە مامەڵەی بازرگانی و دراو، داوای شەفافیەتی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەو رێکخراوەیە رژێمی ئێران یەکێکە لەخراپترین وڵاتەکانی جیهان بۆ قاچاخ و دراوی نایاسایی، لەساڵی ٢٠١٦ ئەم رێکخراوەیە راپۆرتێکی تایبەتی لەسەرکردەوە ماڵیەکانی رژێمی ئێران بڵاوکردەوە و رژێمی بە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی پاککردنەوەی دراوی نایاسایی دانا، بەشێک لەو پارەیەش دەبێتە سەرچاوەی ماڵی بۆ گرووپە  تێرۆریستیەکان.

چوارمانگێگ پاش دەرچوونی  ئەوراپۆرتە  FATF رایگەیاند، کە لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکیان کردووە وئێران دڵنیایی پێداون کە سیستەمی بانکی ودارایی وڵاتەکەی ڕۆشنتربکات وبەکردەوە ئەمە بسەلمێنێت.

لە ناوەرۆکی ئەو رێککەوتنەداهاتووە ئێران دەبێت ڕێگەنەدات بەقاچاخ و پارەی رەش، هەروەها دەبێ هاوکاریکردنی بۆئەو گرووپانە راگرێت کە لە لیستی تیرۆردان، بەڵام لەمەشدا ڕژێم سەرکەوتوونەبوو، لەبەرئەوەیکە رژێم هاوکاری ماڵی ودارایی بۆئەو گروپە  تیرۆریستیانە رانەگرت، شایەنی باسە ئەو گرووپانە کە پێکهاتوون لە حزب اللەی  لۆبنان، حەماسی فەلەستین، حوسییەکانی یەمەن هەموویان لەلیستی تێرۆردان ولە ژێرچەتری پشتیوانی دارایی رژێمی ئێرانن، لەساڵی  ٢٠١٨دەیوید لۆیس بەرپرسی بەشی جێبەجێکردنی FATF چوارچێوەیەکی بۆپەیوەست بوون بەو رێکخراوەیە بۆئێران دیاری کرد، باسی لەوەشکرد کە رژێم بەو چوارچێوەیە ناچاردەبێت پێبەندی کۆمەڵێک لە یاساکانی ئەورێکخراوەیە بێت لەگرینگترینی ئەوخاڵانەکەلۆیس باسیکردووە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بکەین:

  • ئێران دەبێت لە ژێر هیچ  ناوێکدا هاوکاری گرووپە تیرۆریستیەکان نەکات، هەروەها ئێران دەبێت یاسایک لە ناو دامودەزگاکانی خۆیدا پەسندبکات کە هیچکام لە دامودەزگاکانی وڵاتەکەی هیچ جۆرە هاوکارییەکی ماڵی وتەسلێحاتی گرووپەتیرۆریستیەکان نەکەن، نۆێنەرانی FATF ساڵانە چاوەدێری کاری بانکی ئێران بکەن.
  • لەگەڵ ئەوانەش باسی ئەوی کردبوو ئەگەر بێت و ئێران ئەوخاڵانەش بەتەواوەتی جێبەجێ بکات هێشتا هیچ گەرانتیەک نیەکە لەدوای ئەندام بوونیشی لە FATF لەلیستی رەشی ئەو رێکخراوەیەدا نەمێنێت.

رژیم هیچ کات دانی بە هاوکاری لەگەڵ ئەو گرووپانە دانەناوە کە هاوکاری دارایی وتەسڵیحاتی گرووپە توندڕەوە شێعەکان دەکات، هەمووکات وتوویەتی ئەوانە گرووپی خۆڕاگر ومۆقاومەتن وداوای مافی خۆیان دەکەن ئێمەش پشتیوانیان لێدەکەین،  بەڵام لەم دواییانە کە ئەمریکا زۆرتر لە سەد حیسابی بانکی حیزبوڵڵای داخست حەسەن نەسرۆڵڵا سەرۆکی ئەوگرووپە هاتەسەرخەت و دانی بەوەدانا کە هەمووپشتگیری داراییمان تەنانەت چەک ومووشەکەکانمان رژێمی ئێران دابینی دەکات ئەمە وایکردکەچیتر رژێم نەتوانێت هاشا لە پشتگیری تیرۆریستان بکات وئەوگرتە ڤیدۆییەودان پێدانانەی حەسەن نەسرۆڵڵا بووە بیانووێکی باش بۆ رێکخراوەی ئێف ئەی تی ئێف کەگووشارەکانی بۆسەر ئێران چڕتر بکات

ئێستارژێم ماوەیکی کورتی لەبەردەمە بۆئەوەیکە یان FATFپەسند بکات یان ڕووبەروی سزا ببێتەوە، کەسانی نزیک لە باڵی رێفۆرمخوازکان هەوڵ بۆ پەسندکردنی پرۆژەکە دەدەن وهۆشداریان داوە لەوەیکە بەهۆی پەسندنەکردنی رووبەروی سزای قورس دەبنەوە بەڵام، لەولاوە ئەنجومەنی پاراستنی دەستوروکۆمەڵی دەسنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی رژێم هیچ نەرمییەک نیشان نادەن وبۆچوونیان وایە کە گەر لە ناو لیستی رەشداببن یان نە هیچ  لە باروودۆخی ئابوری وڵات ناگۆڕدرێت.

لە راستیدا کاربەدەستانی ڕژێم یان زانیارییان لەسەر تواناکانی ئەم رێکخراوەیە نییە یان نایانهەوێت لەوە تیبگەن کە گمارۆکانی ئەمریکا و کاری ئەو رێکخراوەیە دوشتی جیاوازن، گەمارۆکانی ئەمریکا بەشێک لە ئابوری وکەسانی تایبەت دەگرێتەوە بەڵام گەمارۆکانی FATF ناسنامەی کەسەکان دەگرێتەوە بەومانایە کەهەرکەسێک یان کۆمپانیایەکی ئێرانی کە بیهەوێت لەگەڵ هەرشوێنێک لە جیهان پەیوەیندی ماڵی بگرێت، لەگەڵ کێشەی و کۆسپ ڕووبەڕو دەبێتەوە، لەگەڵ سەپاندنی سزاکانی ئەو رێکخراوەیە ئیمکانی ئەنجامدانی هیچ جۆرە ئاڵووگۆڕێکی ماڵی لە دەرەوی سنوورەکان بۆ ئێران نامێنێت، تەنانەت بۆ بازەرگانێکی سادەش کە بیهەوێت کالا بکرێت لەهەر وڵاتێک، گەمارۆکان دەیگرێتەوە، ئەو گەمارۆیانە تەنانەت سێکتێری تەندرووستی و  دەرمان و خواردەمەنیش دەگرێتەوە.

دولایەنی دژبەری سەرەکی لە هەمبەر پەسەندنەکردنی داواکارییەکانی ئەورێکخراوەیە، عەلی خامنەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و هەروەها دەستەی دەسنیشان کردنی بەرژەوەندیەکانی رژێمن.

ئەوان باس لەوە دەکەن گوشارەکان بۆسەر FATF لەلایەن ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت ولەو رێگایەوە ئەمریکا دەیهوێت گەمارۆکانی بۆسەرئێران یاسایی بکاتەوە.

لەولاشەوە هەموو ئەو رێگایانە کە گەمارۆکانی پێ دەور لێ  دەدەنەوە لێیان بگرێت وبیاندۆزێتەوە ورێگای دەورلێدانی گەمارۆکانیان لێ بگرێت، ئەوان باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا ئێمە لە ڕێگەی نووسینگەی دراوەوە کاری ناردن وهێنانی پارە ئەنجام دەدەین وکارەکانمان لەرێگای بانکەکانەوە بەرێوە نابەین بەو بۆنەیەوە کە بانکەکانمان بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ناتوانن ئەوکارە بکەن ئەگەربێت ومادەکانی ئەو رێخراوەیەش پەسند بکەین هیچ لە باروودۆخەکە ناگۆڕدرێت، ئەندامانی دەستەی دەستنیشانکردنی بەرژوەندییەکانی رژێم لە لێدوانەکانیادا هەمووکات باسیان لەوە کردووە کە عەیبەکان وکێشەکانی FATF لە باشیەکانی زۆرترە.

لە هەڵوێستەکان و بۆچوونەکانی کاربەدەستاندا دیارە لە راستیدا ڕژێم خەریکە کات بۆخۆی دەکڕێت وئەمە تەنها سەرقاڵکردنی ئەو رێکخراوەیەیە، لە راستیدا رژێم نایهەوێت پەسندی بکات و بەکردەوە سەلماندوویەتی نایهەوێت پێش بە قاچاخ بگرێت، ئەو قاچاخە کە دەکرێت پارەکەی دێتە ناو خەزێنەی دەوڵەت و رێک هەمان پارەی رەشە، دەس لەمیلیشیا تیرۆریستەکان بەرنادات و زۆرتر پڕچەکیان دەکات ئەم لێدوانانەی خامنەیی ورۆحانی تەنیا وتەنیاکات کڕینە وهیچیتر،هۆکاری ئەوەی کە ڕژێم کات دەکرێت ئەوەیە کە بە ئیدارەی جۆبایدن دڵخۆشە واتە دەیهەوێت لەگەڵ ئەورێکخراوەیە رێککەوتن نەکات و بەتەمایە ئەمریکا و ئیدارە نوێیەکەی بایدن بگەرێنەوە سەرمێزی وتووێژو بەرجام،  بەڵام بیرلەوە ناکەنەوە کە هەروەها کە ئاماژەم  پێدا تەنانەت ئەگەر رێکەوتنەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنە دەرەوەی  ئەمریکا وگەمارۆکانی ئەمریکا نەمێنن، گەمارۆکانی FATF رێگا بە رژێم نادەن هیچ جۆرە کارێکی ئابوری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بکات وبانکەکانی ئێران لەو حاڵەتە ناینەدەرەوە واتە هەڵاوسان لەجێی خۆی دەمێنێت وبگرە زۆرتریش دەبێت، ئابووری ئێرانیش بە بەرجام چاک نابێت ولەوە وێرانتردەبێت تەنانەت ئەگەر رێکەوتنی ئەتۆمیش بکرێت ئیدارەی بایدن هەروەها کە خۆیشی باسی کردووە ناتوانێت هەمووگەمارۆکان لە ئێستادا لەسەرئێران لابات.