ئاکسیۆنێکی ئیعترازی لە شاری کۆڵنی ئاڵمان
رۆژی شەممە ١٧/٠١/٢٠٢٦ی زایینی و لە سەر بانگهێشتی لایەنە کوردستانیەکان ئاکسیۆنێکی ئیعترازی بە مەبەستی ئیدانە کردنی جینایتە بەربڵاوەکان و کوشتاری بە کۆمەڵی خۆپیشاندەران لە ئێران و کوردستان لە لایەن دامودەزگا داپڵۆسێنەر و هار و دڕندەکانی رژیمی سەرکوت و سێدارەی ئیسلامی ، بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە کوردستانیەکان و هەروەها خەڵکانی شۆڕشگێڕ و ئازدایخواز لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی ئاڵمان






