پەیامی هاوڕێ ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی تێکۆشەری کوردستان ئازاد خوانچەزەڕ
ماڵئاوایی ئازاد خوانچەزەڕتێکۆشەری کرێکاری و خەباتکاری ڕێگەی یەکسانی و مافی منداڵان، پاش ساڵانێک خەبات و خۆڕاگری و مانەوە لە مەیدانی ئەستەمی بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسەڵاتی دژە کرێکار، دژە ژن و دژە مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز بۆ هەمیشە کۆڕی هاوڕێیان و ئازیزانی بەجێهێشت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ ئازاد پاش خۆی مێژوویەک لە خۆڕاگری و خەباتکاری و کۆڵنەدانی بەجێهێشت. شکۆی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە شاری مەریوان سەلماندی ئەوانەی لەخۆبوردووانە بۆ مافی بەشخوراوانی کوردستان تیدەکۆشن، ڕێزیان لێ دەگیرێت و قەدریان دەزانرێت و یادیان دەمێنێت.
ڕێز لە یاد و تێکۆشانی کاک ئازاد خوانچەزەڕ دەگرم و هاوخەمی کەسوکار و هاوڕێیانیم و دڵنیام هاوسەنگەرانی لە شۆڕشی کوردستان بۆ ڕزگاری، دادپەروەری، یەکسانی و ئازادی ناهێڵن جێگەی بەتاڵی لە کاروانی شۆڕشدا هەست پێ بکرێت.
یادی هاوڕێ ئازاد خوانچەزەڕ بەرزە
ڕەزا کەعبی. سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٨ی سەرماوەزی ١٣٠٤
١٨ی دێسامبر ٢٠٢٥
