کۆرۆنا چەکێکی کوشندە لە دەستی کۆماری ئیسلامیدا دژ بە خەڵک

✍مانی مەلەک

بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ئۆهانی وڵاتی چین سەری هەڵدا و بە خێراییەکی بەر چاو لە سەرانسەری ئەو وڵاتە تەشەنەی سەند لەو کاتەدا زۆربەی وڵاتانی دنیا رێوشوێنی تایبەتیان گرتە بەر بۆ پاراستنی خەڵکی وڵاتەکانیان لەو پەتا کوشندەیە و کۆنتڕۆلی رێژەی تووشبووان، لەوانە داخستنی هێڵی ئاسمانی، کەرەنتین، تەرخان کردنی نەخۆشخانەی تایبەت و چەندین بابەتی دیکە، بەڵام کۆماری ئیسلامی هەر لە یەکەم رۆژی سەر هەڵدانی ئەو ڤایرۆسە مەترسیدار و کوشندەیە هەتا ئێستا هیچ هەولێکی جدی نەداوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی تەشەنەی ئەو نەخۆشیە تەنانەت لە کاتی بڵاو بونەوەیدا و توشبونی یەکەم کەسەکان هەوڵیدا هەواڵی بڵاوبونەوەی لە ئێران بشارێتەوە و خەڵکی ئەو وڵاتەی لێ بێ ئاگا کات تا چەندین رۆژیش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دانیان بەوەدا نەنا کە پەتاکە گەیشتوەتە ئەو وڵاتە و خەڵکیان لەو مەترسیە گەورەیە ئاگادار نەکردەوە کە ئێستا دەرکەوتووە هاتنی پەتاکە بۆ ئیران بە هۆیی کەمتر خەمی خۆیانەوە بووە و لە راستیدا بە پیلان ڤایرۆسەکەیان بڵاو کردوەتەوە و رێو شوێنی پێویستیان نەگرتوەتە بەر بۆ رێگریکردن لە تەشەنەی و گشتگیری ، بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆ چی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئەو کارەیان کرد ؟ توشبونی خەڵک و مردنیان بەو نەخۆشیە چ قازانجێکی بۆ ئەوان و بۆ ئەو رژێمە هەیە ؟

کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای  هاتنە سەر کارەوە بە کردەوە سەلماندویەتی ئەوەی کە بۆی گرینگ نیە پاراستنی گیانی خەڵکە و تەنیا شتێک کە لای بەرپرسانیەوە گرینگە مانەوەی کۆماری ئیسلامیە و بۆیان گرینگ نیە تەنانەت ملوێنان کەس لە خەڵکی مەدەنی و بێ تاوان ببنە قوربانی خواستەکانیان ، کۆرۆنا لە کاتێکدا فریای کۆماری ئیسلامی کەوت کە  لەگەڵ هاتنە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەرجام یان رێککەوتنی ناوکی و گەڕانەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران دۆخی ئابوری کۆماری ئیسلامی گەیشتبووە نزمترین ئاست و دارمابوو هەروەها نەرخی هەڵاوسان لە بەرزترین ئاستدا بوو بەو هۆیانەوە گەلانی ئێران بە گشتی لە ژێر گوشارێکی زۆر قورسی ئابوریدا بون مەبەست لەوەیکە کۆرۆنا فریای کۆماری ئیسلامی کەوت و لە رۆخان نەجاتیدا ئەوەیە کە بارپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی باش دەیانزانی گەر بێت و خەڵک بێنە سەر شەقام ئەمجارە بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئەو رژێمە دەروخێنن و هیچ شتێک بەر بە توڕەیی جەمارەر ناگرێت بۆیە بە پیلانێکی زۆر نا مرۆڤانە و دور لە هەموو پێوەرەکانی مرۆڤایەتی راستیەکانیان شاردەوە تا کاتێک کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جوانی لە شارەکاندا بڵاو بوەوە تەنانەت ئەو کاتەش کە بە فەرمی رایانگەیاند کۆرۆنا گەیشتوەتە ئێران راستیەکان و ئامارە دروستەکانیان بڵاو نەکردەوە عەلی خامنەیی دارێژەری سەرەکی ئەم پیلانە بوو و لە ترسی رۆخان هەزاران کەسیان کردە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەو جۆرەش دەنگی نارەزاییان بە بیانوویی کەرەنتین و خۆپارێزی کپ کرد و خەڵکیان سەرقاڵی ئەو نەخۆشیە کرد ئەو کارە جینایەتێکی گەورەیە و ئەگەر بە ویژدانەوە بریاری لە سەر بدرێت بە تاوانی کۆمەڵکوژی هەژمار دەکرێت ، بە پێی ئامارە فەرمیەکانی خۆیان کە بە دڵنیاییەوە راست نیە و زۆر لەوە زیاترە رۆژانە شەشسەد کەس بە هۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئێران دەمرن و رۆژانە زیاتر لە دوسەد و بیست هەزار کەس توشی ئەو پەتایە دەبن.

بەڵام بە پێێ ئەو ئامارانەی کە لە لایەن هەواڵدەریە سەر بە خۆکانەوە بڵاو کراوەتەوە رۆژانە زۆرتر لە چوار هەزار و دوسەد کەس لە توشبوان بە ڤایرۆسەکە لە ئێران دەمرن لەم بار دۆخە نالەبارەدا عەلی خامنەیی بڕیاری داوە کەس بۆی نیە ڤاکسینی ئەمریکی و بریتانی بە کار بێنێ و باس لەوە دەکات کە دۆخی وڵات لە ئاستێکی باشدایە و لە زۆربەی وڵاتان رێژەی توشبون بە کۆرۆنا لە ئێران بەرزترە، ئەو بۆی گرینگ نیە خەڵک چیان بەسەر دێ بە هۆی سیاسەتی هەڵە و بڕیارەکانیەوە لە داهاتویەکی نزیکادا ملوێنان مرۆڤی بێتاوان لەو وڵاتە دەبنە قوربانی خامنەیی کە بەرپرسی یەکەمی ئەو دۆخەیە  لە دو ساڵی رابردودا بە جێگای هاوکاری کردنی ئەو خەڵکانەی کە بە هۆی کۆرۆنا ، هەڵاوسان و قەیرانی ئابوریەوە ژیانیان لە خراپترین دۆخدایە هەزاران و ملوێنان دۆلاری بۆ حەماس ، حزبۆڵا و گرۆپە تیرۆریستی و توندئاژۆکانی دیکەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ناردووە هەر وەها بڕە پارەیکی زۆری بۆ سوپای پاسداران دابین کردوە بۆ دروست کردنی موشەک و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لە ناوچەکە ئەمە لە کاتێکدایە کە بە هۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسەکەوە تەنیا لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی زیاتر لە ٨٥٠ هەزار کەس لە ئێران بێکار بوون و شەش میلیۆن کەس لە بەشی کارە تایبەتەکان ، کارەکانیان لە دەست داوە بەرپرسە جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی و لە سەرۆیی هەموویانەوە عەلی خامنەیی لەم دۆخەدا سەرقاڵی پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ دەسڕاگەیشتن بە چەکی کۆکوژ و هەر رۆژە لە ژێر ناوێک موشەک دروست کردنن.

لە راستیدا کارێکی وایان کردووە کە خەڵک تا رادەیک بەو رژێمە بێ باوەر بون و متمانەیان پێ نەماوە  ئامادەن بمرن بەڵام ڤاکسینی ئێرانی بە کار نەهێنن، راستە کە کۆرۆنا کۆماری ئیسلامی لە ڕووخان دەرباز کرد و بووە هۆی سەرقاڵبوونی خەڵک بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە کاتیە و لە ئایندەیکی زۆر نزیکدا شەپۆلی گەورەی نارەزایی خەڵک دەس پێ دەکات ئابوری ئێران بە شێوەیک داڕماوە کە ئەمجارە هیچ پیلان و روداوێک ناتوانێ یارمەتیدەری بێت گەلانی ئێرانیش بە گشتی متمانەیان بەو رژێمە نەماوە و لە هەڵبژاردنی  ئەمجارەی سەرۆک کۆماریدا ئەمەیان بە ئاشکرا و بە کردەوە نیشاندا کە چیتر باوەڕ بە دروشم و قسەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ناکەن و خواستیان تەنیا و تەنیا ڕووخانیەتی. لە روی نێودەوڵەتیشەوە جگە لە چەن وڵاتێکی کە بەرژەوەندیەکانیان لە مانەوەی کۆماری ئیسلامیدایە هیچ وڵاتێکی دیکە لەگەڵ مانەوەی نییە و زۆربەی هەرە زۆری وڵاتان وەک هەرەشەیک بۆ ئاشتەوایی و ئارامی و بە سەرەکیترین سپۆنسێری تیرۆریزم لە جیهاندا هەژماری دەکەن و پێیان وایە لەگەڵ ڕووخانی ئەو رژێمە دۆخی جیهان و بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوە راست زۆر باشتر دەبێ و مەترسی تیرۆریزم زۆر کەم دەبێتەوە.

لەم دو ساڵەی رابردودا کۆماری ئیسلامی بە ئەو پەڕی بێ رەحمیەوە پەتای کۆرۆنای وەک چەکێک لە بەرامبەر خەڵکدا بە کار هێنا و توانی کات بۆ خۆی بکڕێت بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ماهیەتی ئەسڵی و رویی راستەقینەی بۆ خەڵک دەرکەوت ئێستاش کە یەکێک لە جینایەتکارترین و تاوانبارترین مۆرەکانی لە لایەن عەلی خامنەییەوە وەک سەرۆک کۆمار دیاری کراوە ئەوەندەی دیکە لە جیهاندا دەکەوێتە پەراوێزەوە بەو هۆیەوە  کە سەرجەم وڵاتان لە جینایەتەکانی ئیبراهیم رەئیسی بە ئاگان و لە چەندین وڵات لە لایەن بنەماڵەی ئەو کەسانەوە کە بە بڕیاری راستەو خۆیی ناوبراوەوە بێ تاوان لە سێدارە دراون سکاڵای لە سەر تۆمار کراوە و دەیان بەڵگەی لە سەرە کە لە دەیان جینایەتی گەورەی دژ بە خەڵک بەشدار بووە.