پێکهاتەکانی دەسەڵات لە ڕژێمی ئیسلامیدا

✍مێهران .پ – تاران

دیارە سەردێڕی ئەم وتارە دەبێت ڕۆڵی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بێت لە بەرنامەکانی خامنەیی. لە ڕاستیدا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ڕژێمێکی تۆتالیتاری بە پێکهاتەیەکی كۆنەپەرستانەیە کە ڕۆڵی تاک لەگەڵ تەواوی ڕژێمدا لە پێکهاتەکانی دەسەڵاتدا یەکسان یان گەورەترە. پێکهاتەکانی حکوومەتە ڕەهاکان بە تەوەری دەسەڵاتی دینی ڕەها لە ژێر ناونیشانی وەلایەتی فەقی دروست بوون. ئەو سێ لقەی لەدەستووردا پێناسەکراون بەپێی یاسای ئایینی و بەسەرۆکایەتیی وەلایەتی فەقیه پێناسەکراون بە کورتی خامنەیی وەک هەموو دیکتاتۆرەکانی مێژوو حکومەت وەک ئامرازێکی دەستی خۆی دەبینێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی. بەپێی دەستووری کۆماری ئیسلامی، شوورای نگابان وەلایەتی فەقیه (پاسەوان) هەڵدەبژێرێت و ئەندامانی شوورای نگابان لەلایەن وەلایەتی فەقیهەوە دەستنیشان دەکرێن ئەم جۆرە بژاردە و سووربوونی دوولایەنە واتە زامنکردنی دەسەڵات لە نێو شوورای نگابان و وەلایەتی فەقی (قیادەتی فەقی). بەپێی ئەم میتۆدە خامنەیی دوای خومەینی زیاتر لە سێ دەیەیە وەک وەلایەتی ڕەهای فەقی لە دەسەڵاتی باڵای دەوڵەتی ئێراندا پشت بەستووە و وەک پاشاکانی پێشوو تەنانەت سیاسەتی زۆر لایەنیشی کۆنترۆڵ کردووە و بەبێ ڕای خۆی و مۆڵەت ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا کۆماری ئیسلامی وەک هەموو حکومەتە چینایەتییەکان تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتێکی سەرمایەداری وڵاتانی سەرمایەداری دەوروبەری هەیە. لەم حکومەتەدا بەرژەوەندی بۆرژوازی ئێران پارێزراوە و سیاسەتی هەژموونی ناوچەیی لەژێر ئەم پێکهاتە و سەرکردایەتیەدا بە توندی پێشکەوتوە. ئەم حکوومەتە زۆر دژە چەپ و دژە کرێکار و زەحمەتکێشە و بە قازانجی سەرمایەداری تایبەتی و گشتی لە ئێران هەموو تاوانێکی کردووە و دەیکات. هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا وەک هەر ڕژێمێکی تری لەو جۆرە بە شێوەی خولی لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا بەڕێوە دەچێت، بەڵام هیچ کەس لەم هەڵبژاردنەدا لە بازنەی دەسەڵات جیا نییە و دەسەڵات لە بازنەیەکی مافیادا دەخولێتەوە. جەستەی سەرەکی دەسەڵات و بڕیاردان لە دەزگا یان تاکەکانی جیا لە دەوروبەری وەلایەتی فەقی و سەرۆکە جۆراوجۆرەکان کە لەم پۆستەدا خزمەتیان کردووە لە کۆتاییدا لەگەڵ خامنەیی تووشی دژایەتی بووگن. سەرچاوەی ئەم دژبوونانەش لە داوای بەشکردن لە دەسەڵاتدایە و هەرگیز لە پێکهاتەکانی ئەم ڕژێمەدا کۆتاییان پێنایە و لە ڕاستیدا بازنەی دەسەڵات لەگەڵ مەفرەزەی گەورەتری ڕژێم لە نێوان جەماوەر ، بچووکتر و تەسکتر دەبێ و ناکۆکیە ناوخۆییەکانیدا چڕ دەبێتەوە. لابردن یان ڕەخنە و ناڕەزایی زۆربەی سەرۆکەکانی ڕژێمی ئیسلامی لە خامنەیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سەرچاوەیەکی کراوەی دابەشکردنی نایەکسانی دەسەڵاتە. زۆر بە پێچەوانە، ئەوانەی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەردەکەون خۆیان بەنوێنەری هەڵبژێردراوەکانیان دەزانن و داوای کەمترین پشکی یەکسان دەکەن لەگەڵ نوێنەری خودا و ئیسلامدا، کە وەلایەتی فەقیهە. ئەم دژایەتییە بووە هۆی ئەوەی خامنەیی لە بەرامبەر هەڵبژاردنی گشتیدا پێشنیاری هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بکات بۆ دەربازبوون لەم ململانێیە هەمیشەییە. پێکهاتەکانی دەسەڵاتی دەوڵەت لە ئێران لە ژێر سێبەری سەرمایەداری دینیدا لە ئێران ناتوانایی خۆی لە بڕیاردانی پسپۆڕانە و بەڕێوەبردنی زانستی نیشان داوە و لە هاوسەنگیەکی کۆمەڵایەتیدا ناتوانێت کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکات، ناڕەزایی لە خۆزستان سەبارەت بە ئاو و ناڕەزاییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری بۆ دانی هەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان، دزیی گەورە لە دەرماڵەی خانەنشینان و دەرماڵەی تر و تەنانەت بیمەی کۆمەڵایەتی، سەرنەکەوتنی بەڕێوەبردنی ئابووری تەنانەت هەموو سەرمایەداریی، ئێرانی بەرەو قەیرانێکی قوڵ و گشتگیر بردووە کە هاوئاهنگە لەگەڵ سەرمایەداری نێودەوڵەتی ئێستادا.

تەوەری پێکهاتەی ئێستای حکومەت لەسەر دەرهێنانی گەورەترین قازانج لە چینی کرێکار و ڕەنجدەران و دەستەبەرکردنی قازانجەکان بە شێوازی جۆراوجۆر، لەوانە بازرگانیکردن لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی، فرۆشتنی سەرچاوە سروشتی و کارگەکان بە کەرتی تایبەت و ئازادکردنی هێزی کار و دابین نەکردنی کار و خوێندنی بە خۆڕایی و گشتی، وێرانکاری ژینگەیی لەسەر حسابی قازانجی زیاتر و….. دامەزراوە.

بۆ ماوەیەک دوای نمایشی هەڵبژاردنی دوا خولی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی “ڕەئیسی ” بۆ سەرۆکی دەوڵەت، هەندێ لە ڕیفۆرمخوازەکان دوای سواڵکردن و ناڵەکردن لە وەلایەتی فەقیه، لەناکاو چوونە ڕیزی بەرهەڵستکارانی نەرمی دژە دەسەڵات و کەوتنە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوی خەڵکەوە .سەرەکیترین سەرنجەکانیان لەم شێوەیەیە.

1- ڕەخنەی توند لە بەرپرسانی دەسەڵات بەهۆی سیاسەتە نادروستەکانیان

2- هێرشکردنە سەر ئۆپۆزیسیۆنی شۆڕشگێڕ، بەتایبەتی هێزە چەپەکان، لەژێر ناونیشانی “کۆمۆنیستە شکستخواردووەکان” و “شۆڕش بە مانای وێرانکردن و پەرتەوازەیی ئێرانە”.

3- هەڵکردنی ئاڵای گۆڕینی دەستوور و لابردنی سیستمی ولایەتی فەقیه لە دەستوور

4- خۆلادان لە توندوتیژی و دیالۆگی بنیاتنەر

5- تێوەگلان، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ

6- تەعامۆل لەگەڵ جیهان، بەتایبەتی ئەمریکا و ڕۆژئاوا.

چەند خاڵی هاوبەش هەموو ئەو بۆچوونانەی کە ڕیفۆرمخوازانی حکومی و ناحکومی هەیانە، پێکەوە گرێدەدات. یەکەم خاڵی هاوبەشیان کە سەڵتەنەت خوازەکانیش دەگرێتەوە، باسی ناڕەزایی مەدەنی و خۆبواردن لە توندوتیژیە بەڵام دوورکەوتنەوە لەتوندوتیژی لەلایەن کێەوە؟ مەسەلەیێکە کە پەنجە بۆ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و جەماوەری ڕادەکێشێ و بەئاگاهیەوە لەبیریان دەچێت کە تاوانباری توندوتیژییەکان دەسەڵاتدارانن.

لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بووە کە توندوتیژی دژی ناڕازیان و کرێکاران و هەژارانی کۆمەڵگا بەکارهێناوە و کەمترین ناڕەزایەتی قەبووڵ نەکردووە. ڕیفۆرمیستەکان دەزانن کە گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا تەنیا لە ڕێگەی شۆڕشەوە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی چەوساوە دەکرێت و شۆڕش لە پێناو سەرکەوتندا ناچارە دەست بۆ کردەوەی شۆڕشگێڕانە  ببات کە چین و توێژە دەسەڵاتدارە سەرمایەدارەکان بڕوخێنن. لە ئەنجامدا بۆ ڕێگەگرتن لە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بەرژەوەندی زەحمەتکێشان و بیری ڕیفۆرمیست و ترس لە توندوتیژی بەرامبەریان هەموو ڕۆژێک دەبێت بخرێتە مێشکی چینە کۆمەڵایەتیە بێدەسەڵاتەکانەوە.

“توندوتیژی تایەنی کۆمەڵگای مۆدێرنە”، ئەم ووتەی مارکس کە فێرکردنێکە بۆ چینی ژێردەستە بە ئاراستەی شۆڕشی کۆمەڵایەتی، کە لەلایەن بۆرژوازییەوە بەرپرچ دەدرێتەوە. ئەم ڕقە تەنیا بۆ ڕیفۆرمخوازان و پاشایەتی خوازانی ئێران و هەموو ئیمپریالیستەکانی جیهان نییە کە زۆرترین توندوتیژی و تاوانیان دژی کرێکاران و زەحمەتکێشان و شۆڕشگێڕانی وڵاتان کردووە. ئەوان بەردەوام داوا لە کەسانی تر دەکەن بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ ئەمە چیرۆکێکی کۆنە کە ڕەنگی خۆی لە دەست داوە بۆ هەوڵێکی جیهانی بۆ گواستنەوەی لە سەرمایەدارییەوە بۆ سۆسیالیزم. پلانی ئاشتەوایی چینایەتی و گواستنەوە بۆ کۆمەڵگایەکی باشتر لە ڕێگەی تێکەڵی و دۆستایەتی و گوتاری بەشداری خوازی و پاراستنی دۆخی ئێستا و گۆڕانکاری لە دەستوور و یارمەتی خوازی لە هێزەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی  بۆ هەڵبژاردنی دێموکراتیک، کۆمەڵێک سیاسەتی پێشگیرانە بۆ بۆرژوازی ئێران بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی بیرکردنەوەکە، تەواوی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بەئاراستەی گواستنەوەیە لەدیکتاتۆری مۆتڵەقەوە بۆ دیکتاتۆرییەتێکی دەستەجەمعیتر و سیستماتیکتر لەدەسەڵات و ئیدارەی کۆمەڵگەدا.لە ڕاستیدا لە دەسەڵاتی ئێراندا دوو بۆچوون هەیە: یەکەم بۆچوون کە خامنەیی نوێنەرایەتی دەکات بەردەوامی سیستەمی تۆتالیتارییە تا ڕادەی دیکتاتۆری تاک و توندترکردنی بازنەی دەسەڵات و ڕای دووەمی ڕیفۆرمخوازانی ناوەوە و دەرەوەی حکومەت کە پێی وایە جیاواز لەنەتوانینی خامنەیی لەحوکمڕانی کۆمەڵگا، بەردەوامبوونی ژیانی بۆرژوازی لەشێوەی دیکتاتۆری تاکدا مەحاڵە و کۆمەڵگا ڕووبەڕووی مەترسییەکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و دەستێوەردانی دەرەکی دەبێتەوە. سیستەمی دەسەڵاتی ئیسلامی سەردەمێکە تووشی قەیرانە بونیادییەکانە .لەو قەیرانانەی کە سەرهەڵدەدات ڕژیم چارەسەری جیاواز بۆ دەرچوون لە قەیرانەکانی هەڵدەبژێرێت. هەر وەک چۆن لەجەنگە جیهانییە گەورەکانی وەک جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمەوە، گەشەو فراوانبوونی سەرمایەی گشتی یان تایبەتی لەسەر بنەمای مەرج یان دروستبوونی دەوڵەتانی رفاه  یان حکومەتی فاشیست و….. ئەوەی کە تا ئێستا دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ڕویداوە مەیلی سەرمایەداریی بۆ فاشیزم لەڕووی سیاسی و نیۆلیبراڵیسم لەڕووی ئابوورییەوە.

ئەم مەیلە لە هەموو ڕۆژێک زیاتر ئاشکرا دەبێت. یەکێک لە هۆکارەکانی هێزی،مەیلی فاشیزم لە کۆماری ئیسلامی دا نەبوونی یەکگرتوویی چینی هەژارە لە ئاستی وڵاتدا و پێشبڕکێیەکی بێسەروبەری سەرمایەداری لە ئاستی جیهانیدا. ئایا هەموو ئەو جموجوڵە جەماوەرییە دیموکراتییانەی کە ڕۆژانە لەسەر شەقامەکان بەڕێوەدەچن، وەڵامی ڕێگای دەرچوون لە سیستەمی سەرمایەداری ئیسلامی  نین؟

لە سەردەمی ئێمە، سەردەمی دەسەڵاتی ڕەهایە و شۆڕشی هەژاران و برسییەکان و تەنیا چینی یەکگرتوویە، چ لە ئاستی نەتەوەیی و هەم لە ئاستی جیهانیدا، کە دەتوانێت نەک هەر بە ئاڵای سۆسیالیزم و دیمۆکراسی کۆتایی بە دیکتاتۆری تاک و فاشیست بهێنێت، بەڵکو دەتوانێت دنیایەکی نوێ  پێک بێنێت کە چەوسانەوە لە کۆمەڵگا دا نەمێنێت. گۆڕانکارییەکانی ئێرانیش هەم سەرچاوری ئەم یاسایەن و هەم بێگۆمان ڕووداوە جیهانییەکان، کۆماری ئیسلامی وەلا دەهێنن و بەم شێوەیە ڕووی فریودەری بنچینەخواز و ڕیفۆرمخوازەکان زەقتر دەبێتەوە. ئەم گۆڕانکاری و پێشکەوتنە جیهانیانە کۆتایی بە تاوان و فێڵی ڕژیمی ئیسلامی دەهێنێت کاتێک ئەڵتەرناتیڤی سۆسیال دمۆکراسی دەبێتە ئەڵتەرناتیڤێکی بابەتی و کۆمەڵایەتی.