کۆتایی تەمەنی سیاسەتی رێفۆڕمخوازی و پێویست بوونی ”کونەفەیەکوون”بوونی ئەم ڕەوتە

کۆتایی تەمەنی سیاستی رێفۆڕمخوازی و پێویست بوونی ”کونەفەیەکوون”بوونی ئەم ڕەوتە

✍ الف.م.س

ئەندامی لێژنەی باڵای پلان دانانی ڕێفۆڕمخوازان لەسەر ئەم باوەڕەیە تەمەنی سیاسی حیزبە ڕیفۆڕمخوازەکان بە پێی پتاسیەڵ و پێداویستی هەنووکەییەکان بە کۆتایی هاتووە و ئەم ڕەوتە تا ”کون فە یەکوون نەبێ هێز و توانای ڕۆڵ گێرانی بەرچاوی لە گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا نابێ
عەبدول کەریم حسەین زادە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئومیدی پەڕلمانی ئێران و ئەندامی لێژنەی باڵای پلان دانانی ڕێفۆڕمخوازان لە وتووێژێکدا باس لە تەواو بوونی تەمەنی سیاسی حیزبە ڕێفۆڕمخازەکان و پێویستی نۆژەن بوونەوەی ئەم ڕەوتە دەکا.
ئەو دەڵێ : “جۆرێک لە باوکسالاری کوشەندە و پەیوەندی گەلێکی ژەهراوی لەسەر بنەمای گزیرپەروەری بوونە هۆی ئەوەیکە لەو حیزبانەی وا هەن پارێز بکەین و بەو ئاکامە بگەین کە ئەوە حیزبەکانن نەک چالاکی حیزبەکان کە بەرهەڵستی ڕاستەقینەی ڕێفۆڕمخوازی لە ئێرانن و لە دوورخستنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی و لە دەست چوونی مەتمانە بە ڕێفۆڕمخوازی کاریگەرن”
لە پاییزی ساڵی نەوەد و دوو و دەستپێکی خەباتی ماڵ دۆڕاوان و پێ پەتیان کە خۆیان زەمانێک قەڵای دەسەڵات بوون تا خۆپیشاندانە خوێناوییەکەی خەزەڵوەری نەودوهەشت ڕێژەی دابەزینی لایەنگرانی ئەم ڕەوتە لە کۆمەڵگا و هەروەها تەنگ بوونەوەی پانتایی نفووزی، ئاشکراتر لە هەمووکاتێک بوو . ئێستا ئەم ئەندامەی لێژنەی باڵای ڕێفۆڕمخوازان دەڵێ کە ڕەوتی ڕێفۆڕمخوازی تا ” کون فەیەکوون ” نەبێ و لە ” کەسایەتیەکان، حیزبگەل و هزر و ڕێکاریان ئاڵۆگۆڕی بنەمایی بەدی نەیە چیتر توانای ڕۆڵگێران و کاریگەریان لە پانتایی سیاسی وڵاتدا نابێ “
بە ڕای ئەو ئەم خەسارناسیە دەبوو زۆر زووتر لە لایەن ڕێفۆڕمخوازانەوە ئەنجامی گرتبا و” نە تەنیا تەنیا بۆ هەڵبژاردن بەڵکوو بۆ پەیوەندی لەگەڵ پێگەی کۆمەڵایەتی و خەسار ناسی چالاکییەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نەودودوو و چەن هەڵبژاردنی دیکەش کرابا”

لە گوێی گادا خەوتنێکی قووڵی ڕێفۆڕمخوازان

ڕەنگە ئێستاش هیچ سیمایەک ئەوەندەی محەممەدی خاتەمی مەحەکی هەڵسەنگاندنی ڕێژەی خۆشەویستی ڕێفۆڕمخوازان نەبێ . رەخنەکان بە ڕەوتی ڕێفۆڕمخوازی لە خولی ئەوەڵی سەرۆککۆماری ئەوەوە دەستی پێکرد و دوای دوهەمین خولی ئەو گەیشتە جێگایەک کە دڵساردی لە ڕەوتی ڕێفۆڕمخوازی گەیشتە ئاکامی سەر کار هاتنی ئەحمەدی نژاد .
ڕوو وەرگێڕان لە ڕێفۆڕمخوازی لە کۆمەڵگا گەرچی لە پێشدا لە لایەن چینی لاوی ئەم ڕەوتە دەستی پێکرد بەڵام هەرچی ڕێفۆڕمخوازان لە دژایەتی کردنی نیزامی سەرکوتکەر و تاڵانچی و دیکتاتۆڕ خۆیان بوارد، بە ڕێژەی کەسانێک کە لە ڕێفۆڕمخوازان هیوابڕاو بوون زیادی کرد.

قۆڵبەست کردنی کەسایەتی ناوداری ڕیفۆڕمخوازان دوای هەڵبژاردنی هەشتاوهەشت و هەروەها سەرکوتی هەمە لایانەی رەوتی سەوز، لە ڕاستیدا کەسایەتی و ڕواڵەتی شاراوە و کەمتر ناسراوی سەوزەکانی اهاویشتە نێو گۆڕەپانی کایەی دەسەڵات . ڕێفۆڕمخوازی هیلاک و لە پەڕاوێز خراوی دەسەڵات تەنیا بە “بۆڵە بۆڵ” کردن ڕازی بوو . گلەیی و بۆڵەکانیشیان چیدی بۆ وەدەست هێنانی داخوازی بنەمایی جەماوەر نەبوو بەڵکوو گلەیی و گازندەیان لە بەشی کەمی دەسەڵات بوو کە پێیان بخشرابوو. هەڵبژاردنی یازدەهومی پەڕلمان ئەم ڕاستیەی بە گشتی ئاشکرا کرد.

ئەم چالاکە ڕێفۆڕمخوازە لە فکرێک لەم ڕەوتە ڕەخنە دەگرێ کە پێیوایە (( کۆمەڵگا ناچار بە هەڵبژاردنی ئەوانە . یانی ئەگەری هەڵبژاردنی جنسێکی کە یا شێوە ڕەفتاری سیاسیەکی کەی بۆ ئەوان نابینێ و هەر بۆیە دەست لە چاکسازی بەرهەمەکانی خۆیان لە هزر و ئەکتەر و چالاکیەکان نادا. هەر لەم کەشەدایە کە کەسایەتێکی ناسراوی ڕێفۆڕمخواز کە ئەزقەزا دەبێ هێمای چاکسازی ناوخۆیی لەم ڕەوتەدا بێ، دەڵێ کۆمەڵگا دوای ئەزموونی بناژۆخوازان دیسان بۆلای ڕیفۆڕمخوازان دەگەڕێتەوە))

حسەینزادە ئەم پرسیارە دەکا و دەڵێ : کام حیزبی ڕێفۆڕمخوازە کە بە مانای ڕاستەقینە حیزب بێ و لەگەڵ بەدەنەیەکی کۆمەڵایەتی بەرچاو پەیوەندیێکی ئامنجدار و بەرنامەداڕێژراوی هەبی ؟ یا ساز وکاری نێوخۆیی بۆ چاودێران ڕوون و ئاشکرا بێ ؟ کام حیزبە کە تووشی باوکسالاری نەبووبێت و لقی شارەکانی بەراستی چالاک بێ و بە گشتی ڕاکێشانی بۆ لای خۆی زۆرتر بێ تا تاراندنی؟ با تەعاڕوف وەلا نێین.
بە بڕوای ئەم پەڕلمانتارە چەن سەرکەوتن لە هەڵبژاردن لەسەر ئەساسی بارودۆخی رەقیب لە کۆمەڵگا لە ساڵی نەودودوو بەملاوە بوو بە هۆی ئەوەیکە ڕێفۆڕمخوازان کەمتر ئاگاداری کەماییسیە بنەڕەتیەکانی خۆیان بن . هەروەها پێیوایە : لێژنەی پلان دانان تا کاتێک کە مەرامنامەی نەبێ، قەیرانە ئاماژە پێکراوەکان لە ناو نەبا، حیزبەکان ملکەچی بڕیارەکانی نەبن، ئەو بەشە لە ڕێفۆڕمخوازان کە لە دەسەڵاتدان ڕەخنە وەر نەگرن و چاوەدێری نەکرێن و هەروەها هەڵبژرادنی ئەندامانی لێژنە بە بێ دەنگی راستەوخۆی ڕێفۆڕمخوزانی وڵات نەبێ ئیمکانی زیندوو بوونی نامێنێ . بە ڕای ئەو جگە لەوە بێ لێژنەی باڵای پلان دانانیش هەبوونی هیچ بەها و نرخێکی نیە و تەمەنی کۆتایی پێ هاتووە

سەرچاوە : ڕادوێی دویچە ولەی فارسی