چاوخشاندنێك به سه‌ر خه‌باتی ژنان له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ….
چاوخشاندنێك به سه‌ر خه‌باتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
گوڵڕۆخ قوبادی
وەرگەڕاندن بۆ کوردی: مه‌جید مارابی
بەشی یەکەم؛
ماوه‌یه‌كه ئه‌م پرسیارانه زه‌ینی زۆرێك له خه‌باتكارانی به خۆوه سه‌رقاڵ كردوه.
بۆچی خه‌بات له پێناو مافه‌كانی ژنانی كوردستاندا؟
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م خه‌باته كامانه‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه پێویسته به كورتیش بووه ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند پرسێك. سه‌ره‌تا لێكدانه‌وه و پێشینه‌ی خه‌باتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر هه‌لومه‌رجی ئێستا ئه‌م خه‌باته و داهاتووی.
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ساڵه‌هایه له ژێر سته‌می جۆراوجۆری چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و …..دایه. جگه له‌م سته‌مانه، ده‌بێ ئاماژه به سته‌می جنسی وه‌كوو كێشه‌یه‌كی گه‌وره بكه‌ین. خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام له سه‌ره‌وه‌ی سته‌مه‌كانی تردا بووه و بۆته بنه‌مایه‌كی جیایی هه‌ڵنه‌گری ئه‌م گه‌له. ئه‌گه‌ر تا ئێستا هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌م میله‌ته بۆ روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی كردوه. ئێستا ئه‌م خه‌باته لایه‌نی تازه‌تری وه‌كوو مافی بنده‌ستان و سته‌ملێكراوان، نه‌هێشتنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌هێشتنی سته‌می ره‌گه‌زی به‌خۆوه گرتووه. سته‌می ره‌گه‌زی له كوردستاندا پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژ و مێژوویی هه‌یه. خه‌بات له دژی ئه‌م سته‌مه له مێژووی ئه‌م خه‌باته‌دا، به شێوه‌ی باو دانراوه به دواتر یان پاش گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
ئێستا داخوازیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانیش هاوته‌ریب و هاوكات له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی و ئایینی و… دێته‌كایه‌وه. چونكه مێژووی خه‌باتی ژنانی كوردستان و تێكۆشانی خه‌باتكارانی ئه‌و رێگایه، سه‌لماندویه‌تی كه به بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافه‌كانی ژنان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتیك له ئێران و كوردستاندا به ره‌سمی ناناسرێت. ئاماژه‌یه‌كی كورت به مێژووی ئه‌م خه‌باته و داخوازیه‌كانی ژنان ئه‌و راستیه به روونی ده‌رده‌خات.
مێژووی خه‌باتی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانی په‌روه‌رده كرد و ئه‌وی وه‌كوو ژنێكی كوردستانی كرده یه‌كه‌م ژنی مێژوونووسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌باتی ژنان له شه‌ڕه جۆراوجۆره‌كاندا كه به جل و ناسنامه‌ی پیاوانه‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌شداری ده‌كرد.
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌باتی ژنانێك كه ژنێكی وه‌كوو قه‌ده‌م خێری كرده سه‌ركرده‌ی راپه‌ڕینی پشتكۆ. یان بۆ ئه‌و دایكانه‌ی له ماڵدا و به‌ته‌نیایی له كاتی چوونی پیاواندا بۆ نێو ریزی خه‌بات، بۆ زیندومانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان و درێژه‌دان به ژیان و له كۆتاییدا بۆ زیندومانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان تاقه‌تپڕوكێنترین و سه‌خت ترین ژیانی وه‌كوو، بێكاری ، جه‌نگ، ده‌ستدرێژی، برسیه‌تی و ئاواره‌یان به گیان كڕی. ئه‌م روداوانه‌ش زۆر به كه‌می مێژوونووسان وه‌كوو خه‌باتی ژنان و هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان بۆ زیندوو مانه‌وه‌ی میله‌تێك و به‌رده‌وام بوونی نه‌وه‌ی نوێ به ئه‌ژمار هێناوه. چونكه مێژوونووسانی ئێمه زۆربه‌یان پیاون و مێژووی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی خۆیان ده‌نووسنه‌وه و به ناوی خۆیانه‌وه تۆماری ده‌كه‌ن، و تێكۆشان و خه‌باتی ژنان له‌و رێگایه‌دا له‌به‌رچاو ناگرن.
مێژووی خه‌باتی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێك كه ژنانێكی دڵسۆز و فیداكاری وه‌كوو حه‌فسه خان، مینا خان و ده‌یان ژنی تر جگه له یارمه‌تیدان به كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی ژنان دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی كچانه و هه‌وڵدان بۆ ناردنی كچان بۆ قوتابخانه له بواره‌كانی تردا خه‌باتیان ده‌كرد.
ئه‌م مێژووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێك كه ژنانی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و شاعیر گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ند تابوه‌كانیان شكاند‌و هه‌وڵیاندا له بواره جۆراوجۆره‌كانی هونه‌ردا ده‌ركه‌ون. وه‌كوو ره‌وشه‌ن به‌درخان شاعیر و رۆژنامه‌نووس، مریه‌م خان گۆرانی بێژی ده‌نگ خۆش و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك، سه‌ره‌نجام ژنی نه‌ناسراو بیرمه‌ندی ئه‌م سه‌ده‌یه روناك یاسین، (١٩٢٠ – ٢٠٠٢) لێكۆڵه‌ر، شوێنه‌وارناس، مێژوونووس، ره‌خنه‌گر و مامۆستای زانكۆكانی هاروارد و دوبلین. و ده‌یان ژنی تر. ئه‌م مێژووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێك كه ژنانی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنانی جیهان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان هه‌ستانه سه‌رپێ و خه‌باتیان كرد.
بۆ یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان و گه‌شه‌ی بیر و باوه‌ڕی فیمینیستی له كوردستان و ناساندنی به خه‌ڵك تێده‌كۆشان. سه‌ره‌نجام ئه‌م مێژووه به‌م ساڵانه‌ی دوایی و به ئه‌مڕۆ ده‌گات، كه ئه‌ندێشه و داخوازیه‌كانی ژنان هاتوه‌ته ناو بواره‌كانی ئه‌ده‌بیات، سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵ و ئابوریه‌وه له كوردستان. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه به‌نرخانه چ دیاریه‌كی بۆ ئێمه به‌جێهێشت و چ وانه‌گه‌لێكی به ئێمه داوه.
سه‌رده‌می پاشایه‌تی په‌هله‌وی
به پشت به‌ستن به‌م مێژووه و درێژه‌دانی ئه‌م هه‌وڵانه بوو كه كچان و كوڕانی كوردستان له ده‌یه‌ی ٤٠ و ٥٠ی هه‌تاویدا خه‌باتی خۆیان به ئیلهام گرتن له خه‌باتی جیهان، ئێران و كوردستان و به ئایدۆلیژیای چه‌پ و ماركسیستی به گه‌شه‌ی وشیاری و رێكخستنی خۆیان هه‌نگاویان هه‌ڵگرت. ئه‌م لاوه وشیارانه رێكخراوی جۆراوجۆر و نهێنیان پێكهێنا.
ژماره‌یه‌ك له‌م لاوانه له هه‌مان سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ خه‌باتی پارتیزانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان و ئێران سنوور به‌ندیان كرد و به په‌یره‌وی كردن له رێبازی جه‌ماوه‌ری، به‌هه‌ڵوێستی كرێكاری و تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان چالاكیان ده‌ستپێكرد. به‌م جۆره ئه‌م لاوانه سه‌رباری هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی رێكخراوێكی پته‌و، بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكیه‌كانی خۆیان له نێو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی گوند و شاره‌كان و ژنانی سه‌ر به توێژه جیاجیاكانی وه‌كوو مامۆستایی، كاری بیناسازی، كشت و كاڵی و …ده‌ستیان دایه چالاكی. سه‌ره‌نجام بڕیاری به كۆمه‌ڵی ئه‌م خه‌باتكارانه پێكهێنانی رێكخراوێكی چه‌پ و ماركسیستی به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان بۆ روخاندنی رێژیمی پاشایه‌تی به‌شداری ژنان له خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان بۆ ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی، قۆناغێكی نوێی خه‌باتی ژنان ده‌ستی پێكرد. ئه‌وان خه‌باتی خۆیان له كونجی ماڵه‌وه كێشایه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بیری چه‌پ و پێشكه‌وتن خوازانه‌یان وه‌رگرت. له دژی جه‌هل و دواكه‌وتوویی و یاسا مه‌زهه‌بی و پیاوسالارانه‌كان وه‌ستانه‌وه. سه‌ره‌نجام زۆرێك له له‌مپه‌ر و تابووه‌كانیان تێك‌شكاند، و به‌م جۆره له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتدا به‌شدار بوون.
ساڵی ١٣٥٧ و ده‌سپێكی شۆڕش
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕش ئێمه شایه‌تی دوو بۆچوونی به‌رجه‌سته‌ی مه‌زهه‌بی – چه‌پ و سۆسیالیستی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و كوردستاندا بووین.
بۆچوونی مه‌زهه‌بی
موسڵمانانی لایه‌نگری بیروبۆچوونی رێبه‌ره‌كه‌یان موفتی زاده‌ی ده‌گرته‌وه كه له رێكخراوێكدا به ناوی مه‌كته‌ب قورئان گیرسانه‌وه. رۆڵ و به‌شداری ژنان له‌و ته‌شكیلاته‌دا زۆر لاواز بوو. ئه‌م بۆچوونه له هه‌مان سه‌ره‌تاوه له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سونیه‌وه (به قه‌ولی خۆیان) ئیسلامی نابی موحه‌مه‌دی نه‌ك ئیسلامی خومه‌ینی، له دژی ژنان و ئازادیه‌كانی هاته مه‌یدان. به خستنه ژێر فشاری ژنان و ئازاردانی ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا به‌ر به خه‌باتی ژنانی خه‌باتكار بگرن. بۆ نموونه به‌رگرتن له چوونی ژنان بۆ مزگه‌وته‌كان به مه‌به‌ستی به‌شداری كردننیان له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زاییه‌كاندا، به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كان و چالاكی و سه‌ردانی ژنان بۆ مقه‌ڕ و بنه‌كه‌كانی پارته سیاسیه‌كان و ……….هتد
به جێهێنانی حیجابی ئیسلامی به هۆی ئه‌وه‌ی كه له نه‌ر‌یت وسونه‌ته‌كانی مه‌زهه‌بی سوننه نه‌بووه، نه له سه‌رده‌می خۆپیشاندانه‌كان و نه دوای شۆڕش و ئازاد بوونی شاره‌كان نه‌هاته ئاراوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ساڵی ١٣٥٩دا دوای داگیركردنی كوردستان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه و هێرشكردنه سه‌ر ئازادیه‌كانی خه‌ڵك، به یاسا به سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پێنرا.
بۆچوونی چه‌پ و سۆسیالیست
ئه‌م بۆچوونه كه پێشینه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك دوورودرێژی له كوردستاندا هه‌بوو، له هه‌مان رۆژه‌كانی یه‌كه‌می شۆڕشه‌وه له كوردستان وه‌كوو بۆچوونی سه‌ره‌كی ئه‌و خه‌باته هاته‌ئاراوه.
هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی هه‌یمه‌نه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م بۆچوونه بریتی بوون له:
داخوازی پرسی نه‌ته‌وه‌یی، بوونی زۆرینه‌ی سوننه مه‌زهه‌ب، نفوز و متمانه‌ی حیزبه چه‌په‌كان، وه‌كوو كۆمه‌ڵه، چریكه فیدایه‌كانی خه‌ڵك و په‌یكار و ….ئه‌ندام بوونی ژنان و پیاوانی گه‌نج و لاو له‌و رێكخراوانه‌دا و پێكهاتنی ژینگه‌یه‌كی ئازاد بۆ گه‌شه‌كردنی بۆچوونی چه‌پ و ئازادیخواز له نێوان لاوان و خه‌ڵكدا، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاشه‌كشه پێكردنی بۆچوونه ئایینی و دواكه‌وتووانه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌مووی ئه‌مانه و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تری وه‌كوو ئه‌مانه بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌لومه‌رجی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری ئێران له خه‌بات له دژی كۆماری ئیسلامی شێوازێكی تر به خۆوه بگرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕش و ئاشكرا بوونی حیزبه‌كان، دوو حیزبی سه‌ره‌كی كوردستان حیزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه ده‌ستیان به كار و چالاكی كرد، و توانیان ببنه دوو هێزی جێكه‌وتووی كوردستان.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی
له‌گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتینی كۆماری ئیسلامی و ده‌ركردنی یه‌كه‌م فه‌رمانی خومه‌ینی سه‌باره‌ت به حیجابی زۆره‌ملی، ژنانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران له دژی ئه‌و فه‌رمانه خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاویان رێكخست. له‌و خۆپیشاندانه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار و دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به رێبه‌ری خومه‌ینی دروشمی نه روسه‌ری نه توسه‌ری، نا بۆ ئه‌م دیكتاتۆریه ده‌وترایه‌وه. چه‌ند رۆژێك زیاتر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژێمه تێنه‌په‌ڕیبوو كه یه‌كه‌م شه‌ڕی كوردستان له سنه‌وه ده‌ستی پێكرد. به ده‌ستپێكردنی ئه‌م شه‌ڕه ژنان له نه‌خۆشخانه‌كان و یارمه‌تی گه‌یاندن به به‌ره‌كانی جه‌نگ و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك، له رێگای بنكه‌كانه‌وه رۆڵێكی به‌رجه‌سته‌یان گێڕا.
شورای ژنان
یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی ژنان له‌م ده‌وره‌یه‌دا رێكخراوه ئاشكراكانی ژنان له ژێر ناوی شورای ژنان یان كۆڕی ئافره‌تان، له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا بوو. ئه‌م رێكخراوانه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا چه‌ندین كاری هه‌ماهه‌نگیان ئه‌نجام ده‌دا. ئامانجی ئه‌وان رێكخستنی ژنانی رۆشنبیر بۆ گه‌شه‌پێدانی وشیاری خه‌ڵك و رێكخستنی ژنان له دێهاته‌كان و، په‌راوێزی شاره‌كان، كارگه‌كانی فه‌رش چنین و ….به مه‌به‌ستی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوو.
هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌سكه‌ته‌كانی خه‌ڵك
به هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان له ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨ و هاتنی جه‌لادی كۆماری ئیسلامی خاڵخاڵی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی و هه‌ڵپێچانی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان و نایاسایی كردنی چالاكی رێكخراوه‌كان و حیزبه‌كانی ئوپۆزسیۆن، جه‌نگ و كوشت و بڕ و له سێداره‌دانه‌كان ده‌ستی پێكرد. لاوانێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌ستگیركران ، و له ماوه‌یه‌كی كورتدا سزای له سێداره‌دانی ئه‌وان به بێ دادگایی كردن ده‌ركرا و جێبه‌جێ كرا. له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا ژنان به مانگرتن و خۆپیشاندانی سه‌رشه‌قام و رێپێوانه‌كان كۆڵه‌كه‌ی قایمی خه‌بات له دژی ئه‌و ئێعدامانه بوون. به‌ڵام ئه‌و جه‌لادانه‌ی سه‌رده‌م ره‌حمیان به هیچ دایك و منداڵێك نه‌ده‌كرد.
هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكومه‌ت و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش پێكهات و له شاره‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و روویان كرده دێهاته‌كان.
پێشمه‌رگه‌كان له پیاوانی لاو پێكهاتن و ژنانی خه‌باتكاریش له شاره‌كان ته‌شكیلاتی نهێنیان بوژانده‌وه و له نێو خه‌ڵكی شار و دێهاتدا درێژه‌یان به چالاكیه‌كانی خۆیاندا. هاوكات ئه‌ركه ته‌شكیلاتیه‌كانی تری وه‌كوو په‌یوه‌ندی به‌رقه‌رار كردن له‌گه‌ڵ رێكخستنی شاره‌كان، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی و ته‌داروكاتی، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه و هه‌واڵی رێكخراوه‌كان، گواستنه‌وه‌ی خه‌باتكاران له شاركانی ئێرانه‌وه بۆ ناوچه ئازاده‌كان و ده‌یان چالاكی تری له‌و جۆره‌یان ئه‌نجامداوه. لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی كه چالاكی دایكان و هاوسه‌رانی پێشمه‌رگه‌كان وه‌كوو خاڵێكی به‌رجه‌سته‌ی خه‌باتی ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌رچاوبگرین و سوپاس و پێزانینیان ئاراسته بكه‌ین.
هێرشی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ١٣٦٠دا
ئه‌م هێرشه له‌گه‌ڵ شاڵاوی خه‌فه‌قان و حكومه‌تی سه‌ربازی رانه‌گه‌یه‌ندراودا ده‌ستی پێكرد كه هه‌ر ده‌نگێكی له گه‌رودا تاساند. به هێرشكردنه سه‌ر رێكخستنه‌كان شه‌پۆلی ده‌ستگیركردن و ئێعدامه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه و له‌و په‌یوه‌نده‌دا ژنانێكی زۆر ده‌ستگیر و ده‌ستدرێژیان كرایه‌سه‌ر و كه‌وتنه‌به‌ر دڕندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌وه و زۆربه‌یان له سێداره‌دران.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م ژنانه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی رێكخراوه‌كان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه كه زۆرترین ژنانی چالاك و خه‌باتكاری له‌گه‌ڵدا بوو په‌یبوه‌ست بوون.
ماویەتی…
