شورای سوڵحی بەینی ئەفغانی و سێبەری شوومی ئێران

شورای سوڵحی بەینی ئەفغانی و سێبەری شوومی ئێران

✍ م. الف. س

واژۆی ڕێکەوتنامەی سوڵحی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و تاڵەبان لە شاری دۆحە لە ڕێکەوتی 29 فێوریە، باسێکی جیددی هێنا ئاراوە لەمەڕ کاریگەری ئەم ڕێکەوتنامەیە لەسەر دۆخی ئێستای ئەفغانستان و بەرژەوەندی هێزە بیانیەکانی سەرقاڵی شەڕ لەو وڵاتە .
هەر لەم بوارەدا ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەسەر داگیرساندنی شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا. پەیوەندی نیزیک و هەمە لایەنەی تاران لەگەڵ لایەنە سیاسی و نیزامیە بەهێزەکانی ئەفغانستان، کاریگەرێیکی سەرنج ڕاکیشی لەسەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوی ئەو وڵاتە هەیە . بەتایبەت پەیوەندی ئێران لەگەڵ تاڵبانە کە زیاتر لە یەک دەهەیە کە بەردەوام پتەوتر دەبێ . لە ساڵە کانی ڕابردوو ئەم پەیوەندیە لە دوژمنایەتێکی تۆخ گۆراوە بۆ دۆستایەتیێکی هەمەلایەنە . ئەو هاوکاریە زۆرتر لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی هاوبەشی بەرگری لە هەمبەر بوونی چەکداری ڕۆژاوا لە ئەفغانستان، بڕیاری ڕووەکی هاوبەش بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داعەش و دوژمنی هاوبەشی ناۆخۆیی و دەرەکی .

کورتە مێژوویەک لە پەیوەندی ئێران و تاڵەبان
پەیوەندی ئێران لەگەڵ ڕێبەرایەتی تاڵەبان
لە دەهەی 1990 ئێران بۆ ماوەیەک دوای هێرشێ تاڵەبان بۆ سەر شێعە هەزارەکانی ئەفغانستان، پەیوەندیێکی دوژمنانەی لەگەڵ تاڵەبان هەبوو . ئەوپەڕی ئەم دژمنایەتیە کەتێک بوو کە سەر کنسوولی ئێران لە شاری مەزار شەریف لە ئووتی 1998 قۆڵبەست کرا . تاڵەبان هەزارەکانی شارەی هەزارەی کۆمەڵ کوژ دەکرد و هاوکات نۆ ئێرانیش هەشت دیپڵۆمات و ڕۆژنامەوانێکیشی کوشت. سەرەڕای ئەمانە دۆخەکە دەست بە جێ گۆڕدرا و لە دەورانی سەرۆککۆماری ئەحمەدی نژاد ئێران پەیوەندی خۆی لەگەڵ تاڵبان پتەوتر کرد .
لە ژێر چەتری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، تاڵبان بۆ هاوئاهەنگی چالاکیەکانی خۆی لە ڕۆژاوای ئەفغانستان ناوەندێکی فەرماندیی لە مەشهەد لە نێو ئێران درووست کرد. ئەم ناوەندە لە ئاکامی هاوکاری بەربڵاوی سپا لەگەڵ دوو ڕێبەری دەست ڕۆشتوویی تاڵبان، ئەختەر مەنسوور و هەیبەت اللە ئاخووندزادە، وەک شوورای ڕێبەری تاڵەبان سەیر دەکرا و هەر بەم پێیە سەفەریان بۆ ئێران یەکجار زۆر هەبوو و لە ئێران هەموو جؤرە پشتیوانی و چەک و چۆڵیان لە لایەن سپاوە پێ دەدرا. مەنسوور لە کاتی گەڕانەوە ل ەئێران بۆ پاکستان کوژرا.

پشتیوانی و ڕاهێنانی چەکداری

سپا پشتیوانیەکی بەرچاوی ماڵی و چەکداری و ڕاهێنانی نیزامی پێشکەش بە تاڵەبان کرد. لە مارسی 2011 هێزەکانی تایبەتی ئینگلیس لە ئەفغانستان ئاشکرایان کرد کە ئێران چەک و چۆڵێکی زۆر یەک لەوانە ڕاکێتی 122 میلی متری لەگەڵ ڕاهێنانی شێوەی کارکردن بەم چەکانە و پارەیەکی زۆری بە تاڵەبان بەخشیوە . ڕاپۆرتی 2014 پێنتاگۆن ئاماژە دەکا کە سپا لانیکەم لە 2007 ـەوە یارمەتی گرووپی تاڵەبان دەدا . زانیاریەکانی بەردەست دەریان خست کە لە هەندێک لە ناوچەکان تاڵەبان هاوەنی 120 میلی مەتری، موشەک و مووشەکی دژە تانگ، 1000 موتور، چەکی دراگونوف و چەکی قورسی دورسکوفی لە ئێران وەرگرتووە . سەرەڕای ئەمانە سپا بڕەپارەیەکی سەرنجڕاکێشی تەرخان کرد بە بڕی 190 ملوێن دۆلار لە ساڵێکدا و ئیجازەی دەدا بە تاڵەبان تا دوو بنکەی پەروەردەیی لە زاهیدان و سیستانی ئێران دابین بکات بۆ بە خزمت گرتنی سونییەکانی ئەم دوو پارێزگایە.

بەرخۆدان لە بەرامبەر بوونی چەکداری ڕۆژاوا
رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری لە ساڵی 1979، و سڕینەوەی تاڵەبان و جێگر بوونی هێزە ئامرێکاییەکان لە وڵاتی ئەفغانستان و دواتر لە سنوورێکی کەی ئێران واتە عێراق – هەروەها ناوبڕکردنی ئێران وەک تەوەری شەڕ لە لایەن سەرۆککۆمار بووش، بە باشی زانی کە چ ڕۆڵێک بگێڕێ . پاڵپشتی بەربڵاو و درێژخایەن لەو گرووپانەی کە توانا و هێزی بەربەرەکانێیان لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژاوا لەخاکی ئەفغانستان هەیە لە بژردە سەرەکیەکانی سپا بوو . ئەم هێزە چەکداریە و سەرمایە گوزاریە بەربڵاو و نا یاساییە لەسەر سیاسەتوانانی ئەفغانستان – کارتگەلێکی فرە چەشنن لە دەست تاران تا لەسەر کێشەی جۆراوجۆر لەگەڵ ڕۆژاوا کایەی پێ بکات .

شەر لەگەڵ داعەش

داعەش دوای سەرکەوتنی لە عێراق و بە فەرمی ڕاگەیاندنی ویلایەتی خۆی لەژانویەی 2015، پاشان گەیشتە ئەفغانستان . ولایەتی “خوراسان” واتە ئەفغانستان، پاکستان و ئاسیای ناوینی لە ژێر حوکمڕانی حافز سەعید خان (ڕێبەری پێشووی تاڵبانی پاکستان ) دانا . تاران لە بەرەی شەڕ لەگەڵ داعەش لەگەڵ تالبانی ئەفغانستان چووە سەنگەرێکەوە . لەمکاتەدا ئێران بە شیدەت نگەرانی دەست بەیەکی کردن لە ژێر ڕێبەری ئامریکا دژ بە داعەش، لە سنووری ڕۆژاوای خۆی لە عێراق بوو . هەروەها ئەگەری بە هێز بوونی داعەش لە ئەفغانستان جێی مەترسی بوو بۆ ئێران و هەروەها وەک دەرفەتێکیشکەڵکی لێ گیرا .
لە ژێر چەتری هەڕەشەی جیهانی داعەش، ئێران دەتوانێ پشتیوانی خۆی لە تاڵەبان وەک هێزێکی دژە داعەش بەربڵاوتر و ئاشکراتر پەرە پێ بدا . هاوکات تاڵەبان توانیویەتی لە چەن پارێزگای ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان یانی کۆنار، نەنگەرهار و نورستان داعەش بکشێنێتە دواوە . ئەمانە هەموویان هاوسنووری پاکستان بوون .
تاڵەبان لە یارمەتی ئێران بۆ بەرگری لە هەڕەشەی داعەش لە خاکی ئەفغانستان پێشوازی دەکرد و هاوکات تاڵەبانیش وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی تاران لە خاکی ئەفغانستان دژی هێزە ئامرییکایی و بیانیەکان چالاکیان دەنواند و زانیاری نیزامی و سیاسیان دەبەخشیە تاران .

پاراستنی هاوسەنگی هێزەکانی ناوخۆی و بیانی لە ئەفغانستان
تاران بە پشتیوانی کردن لە تاڵەبان ئیرادە و هێزی خۆی بۆ وەلانانی رەخنەی پاکستان و عەرەبەستان لە سیاسەتی ناوخۆیی ئەفغانستان نیشان دا . دامەزراندنی شۆڕای مەشهەد و بنکەی ڕاهێنانی نیزامی لە ئێران، تاڵەبانی لە گیرۆدە بوون بە شووڕای کویتە کە لە ڕاستیدا بەشێک بوو لە پۆلیسی نهێنی پاکستان، ڕزگار کرد .
ئێران دەرکی ئەو ڕاستیەی کردووە کە تاڵەبان لانیکەم حیزبێکی سیاسی و نیزامی بە هێز و کاریگەرە لە دابین کردنی دەوڵەتی داهاتوو لە ئەفغانستان، کەوابوو دەست بەسەردا گرتن و رەخنە تێکردنی پێش لە بەهێز بوونی وەک دەوڵەت، ئیستڕاتیژیێکی مەنتقیە .
هەروەها تاران بە هاوکاری کردن لەگەڵ هەمووە لایەنەکانی سەرقاڵی شەڕ لە ئەفغانستان، بۆ وتووێژی نێوان ئەفغانی و گەیشتن بە ڕێکاری سیاسی کە لە بەرژەوەندی ئێراندا بێ خۆی تەیار دەکا .
هەروەها ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە چۆم و بەنداوەکان لە کەجاکی، کەماڵخان، سەلما و شوێنەکانی تر کە ئاودیوی ئێران دەبنەوە و لە ئاکامدا دەگەنە دوو پارێزگای خوراسان و سیستان و بەلووچستان، پێویستە لەگەڵ تاڵەبان یا هەر هێز و گرووپێکی تر کە دەستی بەسەر ئەم شوێنانەدا دەڕوا پەیوەندی و هاوکاری خۆی ڕاگرێ و ئەم پارێگایانە تووشی قەیرانی بێ ئاوی نەکا .