راپۆرتێک سەبارەت بە بەشداربوونی بەشێک لە ئەندامانی ئاسۆی ژنی کورد لە ئاکسیۆنێک دژ بە ژنکوژی

✍مینا نێعمەتی

سەر لەبەیانی رۆژی  ٥ی مارس بەشێک لە ئەندامانی ئاسۆی ژنی کورد بە سەرپەرەشتی ھاوڕێ چیمەن جەوانروودی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوەی ئاسۆی ژنی کورد بە مەبەستی نارەزایەتی دەربرین بە دیاردەت ژن کوژی بەشداری ئاکسیۆنێک بوون کە لە شارۆچکەت سەید سادق و لەسەر مەزاری نوێترین قوربانی ئەو دیاردە قیزەونە شەنیار ھونەر بوون..

بەشێکی تر لە بەشداربوانی ئەو ئاکسیۆنە  پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک ژنی سەربەخۆ وچالاکی مافی ژنانی سلیمانی و ھەروەھا بەرپرس و ئەندامامانی ریکخراوەکانی چالاکی ژنان، جێگای ئاماژەیە  پارێزەری شەنیار و چەند پارێزەرێکی تر کە بە بانگھێشتی خاتوو  هاوژین زیبا بەرپرسی رێکخراوەی  فێمینیزمی رۆشنگەریش بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بوون.ئامادە بوان ھەموو  پوستێری بەسە ژن کوشتن یان بەدەستەوە بوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا  هاوژین زیبا وتارێکی سەبارەت بە بارو دۆخی ھەنووکەی ژنانی باشورو پێشکەشی ئامادەبوان کرد ، لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە کار و چالاکییەکانیان بۆ بەرامبەربوونەوە و مەحکوومکردنی ئەو دیاردەیە لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت  تا بکوژانی ژن سزا بدرێن و  حکومەت و پارلمان ئەبێ پرسی ژن بە گرینگترین پرس دابنێن و دانیشتنیان لەگەل چالاکانی مافی ژنان بکەن، لە بەشێکی تری گردبوونەوەکە  هاورێ چیمن جوانرودی وتارێکی پێشکەش کرد، ھاوڕێ چیمەن لە بەشێکی وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو جۆرە لە ئاکسیۆنانە گرینگن و جەختی لە کاریگەری ئەوتۆی یەکگرتوویی ژنان و بەردەوام بوونی ژنان لەو جۆرە خۆپیشاندانانە کرد، لە بەشێکی تری ئاکسیۆنەکە   خاتوو چرۆ پارێزەری شەنیار و ھەروەھا یەکێک ڵە بەرپرسانی کمپێین ژن ژیانە, مەیکوژە، وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەیدا بە سەبارەت بە پێویستی ئەوەی کە ھەموو رۆژێکی ساڵ دەبێ بۆ ژنان ھەشتی مارس بێت تا ئەو رۆژەی ژنان دەکەن بە ئامانجی سەرەکی خۆیان و جیھانێکی یەکسان و دوور لە توندووتیژی و ھەر جۆرە ھەڵاواردنێک مسۆگەر دەکەن، ھەروەھا خاتوو چرۆ داوای لە دایک و باوکان کرد کە کچەکانیان لە تەمەن کەم بە شوو نەدەن و بەرگری لە دیاردەی ھاوسەرگیری منالان بکەن و ھەروەھا داوای کرد کە  تا تاوانباران سزای یاسایی ور بگرن ، لە بەشێکی تری مەراسمەکە  دایکی شەنیار قسەی لەسەر ئەوە کرد کە کۆمەلێک خەلک قسەی ناشیرین و کۆمێنتی نەشیاو ئەنوسن بەلام ئاماژەی بەوەکرد کە ئێمە گوی بەو قسانە  نادەین و بە خۆشحاڵی خۆی لە ئامادەبوونی بەشداربوانی ئاکسیۆنەکە دەربڕی و  داوای کرد کە خەلک نەسرەون تا دنگیان بە گۆی دەسەلاتدارانی حکومەت ئەگا تا چارەی ئەم دۆخە نا تەندروستە دەکرێت و  جەختی لەوەکردەوە شەنیار ئاخر قورانی دەست کۆمەلگای پیاوسالارانە نییە و دەبێت ھەموو حەول بدەین ئەو دیاردەیە بن بڕ بکەین ، لە بەشێکی تری مەراسمەکە ھاوڕێ کەوسەر فەتاحی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و باسی لەوە کرد کە پێویستە  بێدەنگی بشکێنن و چی دیکە لە برامبەر ئەم دیاردە دزێوە بێدەنگ نەبن ، شایانی باسە بەشێکی مەراسمەکەش تەرخانکرابوو بۆ چەن  کۆپلە شێعرێک کە  لەلایەن چەند خاتونێک پێشکێشی ئامادەبوانکرا بەمجۆرە ئاکسیۆنەکە کۆتایی پێھات