ئامازونەکان ئۆستۆرەیک لە خزمەتی فیمینیزمدا

✍ئا: دیلان بەدرخانی

یەکێ لە ئەو ئۆستۆرە یونانیانەی کە تا ئەمڕۆ زۆر بەهێز ماوەتەوە و قۆرسایی خۆی ڕاگرتووە ئۆستۆرەی ئامازونەکانە. ئامازۆنەکان گرووپێک لە ژنانی شەڕوان بوون کە پیاوانیان لە خۆیاندا جێنەدەکردەوە و ڕێگەیان بە بوونی پیاوان نەدەدا.

لە دونیای باستانی یوناندا چەن هەزارساڵ پێش خەڵکی ئەو سەردەمە لە ئەدەبیات ، نەقاشی و پەیکەرتاشێدا وێنەیکی زۆر باشیان لەوان نیشان داوە. یونانیەکان لەسەر ئەو باوەرە بوون ئامازونەکان بە کۆمەڵ تەنانەت لە ژنان پێکهاتوبوون کە ڕەگەزی خودای شەڕ، ترس و نەزمی ئیزەد بانوویان بوو. ئەم ژنانە لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە لە مەیدانی شەڕدا شکەستیان ئەدەن تەنها بە مەبەستی منداڵ بوون پەیوەندیی جینسییان دەگرت و تەنیا منداڵە کچەکانیان ڕادەگرت و منداڵە کوڕەکانیان دەداوە بابەکانیان یان لەناویان دەبردن. لە ئوستوورەکاندا هاتووە ئامازۆنەکان سینگی ڕاستی خۆیان دەبڕی بۆ ئەوەی باشتر بتوانن کەوان بەکار بێنن کە ئامرازێکی گرینگی شەڕکردن بوو.

بە پێ ئەو ئۆستۆرەیە ئامازونەکان ڕاوچی و شەڕکەر بوون، کە بۆ مۆڕاڵ یا ئەخلاق و بنەماڵە بەو پێوەرەی کە ئەو سەردەمە باو بوو هیچ بایەخێکیان دانەدەنا و گەورەترین تاوانیان لە ڕوانگەی یونانیەکانەوە ئەوە بۆ کە هەرگیز دەسەڵاتی پیاویان قەبووڵ نەکرد و بە پێچەوانەوە ئەم ژنانە پیاوەکانیان تەنها وەکوو ژێردەست و کۆیلەی خۆیان ڕادەگرت. هەر بۆیە یونانیەکان، ڕەق و نفڕەتێکی زۆریان لە ئامازونەکان بوو و ئەوانیان پێ سیمبۆبولێک لە تێکدانی مۆڕاڵ کۆمەڵگا بوو. لە ئۆستۆرەناسیی یونانیەکاندا هێرشکردنەسەر و کۆشتنی ئامازونەکان لە شانازیەکانی ئاکیلیس و هێرکوول بووە. وینەی ئامازونەکان دوای ڕێنێسانس جاڕێکی دیکە لە هونەری نگارکێشان لە ئوروپا خۆی ئەبینێتەوە کە کەسایەتی ئامازونەکان وەک ژنکی دیکە لە عەقلی مرۆڤی ئوروپایی دەردەکەوێت یەعنی وینەی جادوگەرەکان و ساحێرەکان کە لە دەورانی سەدەکانی ناوەراستی ئوروپا لە بەرانبەری کلیسادا دروست کرابوو تێکەل دەبێتەوە. سەرکێشی ئەو جادوگەرانە کە حازر نەبوون هێز و هێژموونی تەواوی کلیسا قەبووڵ بکەن نفرەتێکی زۆر گەورەی لە نێو کلیسادا دژ بەوان دروست کردبوو بۆیە کلیسا هاتووە سەر ئەو باورە کە تەواوی ئەو ژنانە بسووتێنێ کە بە جادوگەری و سێحر لە لایان مەحکەمەی لێکولینەوەی هزر و ئەندیشە تۆمەتبار کرابوون.

ژاندراک ناسراوترین کەسی ئەو نفرەتە قیزەونەوە بۆ کە بە هزاران قوربانی لە سەردەمی سەدەی تاریکی ئوروپا لێ بەجێ ماوە. نفرەتێ کە ئەم بووچونەوە راست دەکاتەوە، کە لە ریشەکانی یونان و چە لە ڕۆژگاری رۆنێسانس، لایانی دژە ژنی بە تەواوی لەگەڵ خۆی هێناوە. ئەمڕۆ ئەتوانین بە پێ بەڵگەکانی دێرینەناسی و خەڵکناسی (دێمۆگرافی) بە دڵنیاییەوە بڵێین کە ئەو ژنانە (ئامازونەکان) خولقێندراوی بیری باوکسالار و ئایینی بوون بۆ ئەوەی وینەیکی شەیتانی لە ژن نیشان بدرێ و بۆ پاراستنی هێژمونیی بەهێزی پیاوان بۆ راگرتنی فۆرمە باوەکانی زاڵ بوونیان لە چوارچێوەی خێزانێکی باوکسالاردا بەکار ببرێ. هەر بویە نابێت پێمان سەیر بێت کە ئەم ئۆستوورانە (ئامازونەکان و ژنە ساحیرەکان) لە لایان بزوتنەوەی فیمینستی لەم دەورانەدا کەڵکی لێ وەرگیراوە تا فۆرمێکی سەمبۆلیک بە ئیدەعاکانی بزوتنەوەی ژنان بدات.

فیمینیستی بەنێوبانگی ئامریکایی گریس ئاتکینسون ناوی یەکێ لە کتێبەکانی خۆی ناوە “حەماسەی ئامازونێک” و گروپێکیش لە فیمینیستە فەرانسوی و ئامریکایەکان نێوی جادوگر و ساحێرەیان بۆ گوڤارەکانی خۆیان هەڵبژارد.

بویە ئۆستۆرەی ئامازونەکان کاریگەریی خراپی لە سەر مەیدانی زانستی داناوە کە بووتە پاڵپشتی ئەو تێزە کە باوکساڵاری پلەی دووهەمی ژیانی مرۆڤ بووە و لەوە پێش بە پێچەوانەی ئەوە بووە واتە ژن زاڵ بوون. بەشێ لەو تێزانە کە مارگارت مید ، مرۆڤناسی ئامریکایی پاش لێکۆڵینەوەکانی لە جزیرەی سامووا باسی دەکات بەو باورە پەرە دەدا کە دایک تەباری (ناسینی تاک لە ڕەگەزی دایک) کە لە بەشێک کۆمەڵگاکان دا دیتراوە دەبێ لە فۆرمێک لە هێژموونی ژنانەوە هاتبێت. ئەو تێزە دواتر لە لایەن لێکۆڵەرەکانی وەکوو درێک فریمەن ڕەدکرایەوە.

نابێ بەرانبەر بە هێرشی ئەو ئوستوورانەی کە وەکوو ڕاستی دەنوێنن بێدەنگ بین. ئەو تێزانەی باسی کۆمەڵگا دایکسالارەکان دەکەن و زاڵبوونی دەسەڵاتی ژنانە دەگێڕنەوە ئاماژە بەوە ناکەن کە سەرەڕای ئەوەی لەو کۆمەڵگایانە دۆخی ژنان تا ڕادەیەک باشتر بووە بەڵام پیاوـباوکسالاری تێیاندا بە تەواوەتی زەقە.