یادێک لە شۆرشی خەڵکی برسی لە ئێران
عـــزیز ئاجیکەند
ئەمرۆژانە لە سەروبەندی ئاخێزی کۆمەڵانی وەگیان هاتووی ئێران لە مانگی خەزەلوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی داین . رۆژانێک کە خەباتی بێبه‌شانی شار و لاوانی بێكار و په‌راوێزخراوی له شاره گه‌وره و چكۆلهكانی ئێران ، وە جموو جۆڵ خستوو گلۆڵەی دەسەڵاتی نەحسی کۆماری ئیسڵامی خستە لێژی و تا لێواری مەرگ پاڵی پێوەنا و هاوسەنگی هێزی لە گۆرپانی سیاسی کۆمەڵگای ئێران‌دا گۆری و بەستێنێکی گونجاوی بۆگەشەی خەباتی بەشمەینەتان بە پانتایی هەموو ئێران خوڵقاند .بەستێنێک کە تا بە ئەمرۆش ترس و لەرزی لە ئەگەری دووپات بوونەوەی وەها رووداوگەڵێک، خستۆتە جەستەی ڕژیمە دیکتاتۆرەکەی تاران.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری سالی ١٣٩٨ی هەتاوی ، ئەو رۆژە پرشنگدارە لە خەباتی کۆمەلانی رەنجدیتوی ئێران بوو كه به‌رزبوونه‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ری نرخی بێنزین وه‌ك چهخماخهیهك ئاگری ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی پنگ خواردووی خه‌ڵكی لە تەواوی ئێران‌دا گه‌شانده‌وه و بەرەو خەباتێکی یەکگرتوانە بەدژی دڵرەشەکانی تاران ، پاڵپێوەنا . ئەوەی راستی بێ ئێمە لە ماوەی ٤٢ ساڵی رابردودا گەڵێک شاهیدی روداوی لە چەشنی مانگی خەزەڵوەری سالی ١٣٩٨ی هەتاوین ، بەڵام روداوەکانی مانگی خەزەڵوەر ، خەباتی رەوای کۆمەڵانی بێبەشی ئێرانی خستە قۆناغێکی تایبەت و دیاریکراو . روداوەکانی مانگی خەزەڵوەر ڕووداوگەلێكی له‌ناكاو نه‌بوون، به‌ڵكوو له‌ڕاستیدا، درێژه‌ی خۆڕسكی ئاخێزی مانگی بەفرانباری سالی ١٣٩٦ی هەتاویدا بوون .
مانگی خەزەڵوەر کە دەکرێ بە مانگی شۆرشی خەڵکی برسی لە ئێران ناوزەد بکرێ ، هاوسەنگی هێزی بە قازانچی بەرەی شۆرش لە ناو دلی شەقامەکانی ئێران‌دا گۆری و کۆمەلێک دەرس و ئەزموونی بە نرخی لە گەڵ خۆی هێنا کە زۆرمان وەبیر شۆرشی کۆمەڵانی وەگیان هاتووی گەڵانی ئێران، لە رێبەندانی سالی ١٣٥٧ دەخاتەوە .
ئەوەی راستی بێ خاڵی بەهێزی ئەم ئاخێزە ، گەشانەوەی بزوتنەوەیەکی سیاسی بەرین بە پانتایی هەموو ئێران بوو کە لە کورت ماوەدا توانی بێبەشانی شار‌و ڵاوانی بێکارو لەبیرکراو ، لە ناخی خۆێدا سازمان بدات و دەنگی پەنگ خواردوی ئەوان بکاتە دروشمی شۆرشگێرانەی بزوتنەوەکەی و جەستەی دەسەڵات بکاتە ئامانج. لە ڵایەکی تریشەوە كه‌ش و هه‌وای زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران ، چ له ناوبەرەی خه‌ڵك و چ له ناو بەرەی کۆماری ئیسڵامی دەرخەری ئەو ڕاستییە بوو كه بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگا پاش ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ خرۆشاوهتهوه و لە وەستان نەکەوتوە .
روداوەکانی مانگی به‌فرانباری سالی ١٣٩٦ هەروەک بۆ هەموان رون و ئاشکرا بوو ، به توندترین شێوه سه‌ركوت كرا . بەڵام ئەو سەرکوت کردنە نەیتوانی خەباتی کۆمەڵانی خەڵک دامرکینێتەوەو لە ناوی بەرێ . ئاگری بلێسەی خەباتی جەماوەری لە کۆمالگای ئێران‌دا ، هەر سات و کاتێک دەتوانێ لەرزە بخاتە جەستەی کاربەدەستانی دڵرەشی کۆماری ئیسڵامیی . ئەو خەبات و ئاخێزانە ریشەی لەناو دڵی جەماوەری وەگیان هاتوودا داکوتاوە لە گەڵ روداوێکدا گەشە دەکا . خه‌ڵكی ئێران لەماوەی دەسڵاتی کۆماری ئیسڵامیدا بۆیان ده‌ركه‌وتوە كه ڕژیم به بیانووی جۆراوجۆر هێرش ده‌باته سه‌ر سفره‌كانیان .خه‌ڵك به ڕوونی بویان ده‌ركه‌وتوە كه هه‌ر كات ڕژیم ده‌كه‌وێته‌وه قه‌یرانه‌وه، هێرش بردنه‌سه‌ر سفره‌ی خاڵی خه‌ڵك، ده‌خاته ناو ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه.هەر بۆێە خەڵک ئەمرۆ بەئەزموونن و باش ئەم ڕژیمەیان ناسیوە.
ریزبەستنە جەماوەرییەکان و گۆرینی هاوسەنگی هێز
ئاخێزی جەماوەری لە مانگی خەزەلوەردا بەبێ گۆێدان بە هەرەشەکان و کوشت کوشتاری جەنایەتکارانەی ڕژیم ، روژ لەگەڵ رۆژ گەشەی کردوو شەقامی ١٠٠ شاری گەورەی ئێرانی لە ئامێز گرت . جه‌ماوه‌ری ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشمی سیاسی وه‌ك ” مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر، نان كار ئازادی، یەکییەتی یەکییەتی، هه‌موومان پێكه‌وه‌ین”، بەکردەوەو بە شێوه‌ی جۆراوجۆر، له ڕاگرتنی ماشێنه‌كان له سه‌ر شه‌قام و به‌ستنی ڕێگاكانه‌وه بگره تا دابین كردنی ئیمكانات و داخستنی ناوه‌نده‌كانی كار و مانگرتن، درێژه‌یان به خه‌باتی خۆیاندا.
له به‌رامبه‌ریشدا كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتی ڕژیم له خامنه‌ییه‌وه بگره تا ڕووحانی سەرۆک کۆمارە دۆراوەکەی پێشوو هەروەها نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا بێدەنگ نەبوون و هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌یان دەگرتەبەر.خامنه‌یی وه‌ك دیكتاتۆرێكی له‌به‌رچاوكه‌وتوو و هه‌ر وه‌ك جاران هه‌زاران كه‌س له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی ئێرانی به شه‌ڕه‌نگێز و كینهیی و كه‌سانی ناله‌بار پێناسه كرد و فه‌رمانی به كاربه‌ده‌ستانی نیزامدا تا بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت، ئه‌ركی خۆیان واته سه‌ركوت ئه‌نجام دهن.
دوای ئه‌م قسانه مه‌ئموورانی گوێ له مستی خامنه‌یی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌تر هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك و به سه‌دان كه‌سیان كوشت و بریندار كرد و زیاتر له هه‌زار كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. خامنه‌یی و باقی مۆره ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دژبه هه‌ژاری و بێكاری، به هۆكار و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تانی بێگانه ناوزه‌ند کرد. به‌دوای وته‌كانی خامنه‌یی، باقی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له ئاخونده‌كانه‌وه بگره تا مۆره‌كانی مه‌جلیس كه له‌و ماوه‌یه‌دا به ڕواڵه‌ت هه‌ڵوێستێكی میانه‌ڕه‌ویان گرتبوو، یان داماوانه بێده‌نگیان گرته به‌ر و یان هاتنه سه‌ر نه‌زه‌ری خامنه‌یی و ملكه‌چی فه‌رمانی ئه‌و بوون.
بەمجۆرەو لە درێژەدا شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران بوون به مه‌یدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ڕژیم. له شاره‌كانی ئه‌هواز، ماهشههر، بێهبه‌هان، ئۆمیدیه، ئیسفه‌هان، گه‌چساران، سیرجان، مه‌شهه‌د، تاران، قۆم، شیراز، خۆره‌مشار، مه‌ره‌ند، زاهدان، بابۆل، برۆجێن،ئه‌راك، نه‌جه‌ف ئاباد، كه‌ره‌ج، بیرجه‌ند، ته‌ورێز، شه‌هریار، شووش، كرماشان، كامیاران، سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، ورمێ و سه‌رپۆلی زه‌هاب و دەیان شاری تر خه‌ڵك ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم له دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. حه‌سه‌ن ڕووحانی له دیفاع له سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی بێنزین ڕیاكارانه وتی كه ئه‌م بڕیاره به قازانجی توێژه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگایه . ئەم هەلوێستەی روحانی بڵێسه‌ی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی لە هەموو شارەکان گەشاندەوە و ترس و دڵەراوکێی خستە جەستەی ڕژیم و دەسەڵاتەکەی و یەکریزی و هاودەنگی رۆڵەکانی خەڵکی بەهێزتر کرد .
جینایەتی کاربەدەستانی ڕژیم لە مانگی خەزەڵوەردا …
ئەمرۆ پتر له دوو له كوشتاری خوێناویی خه‌ڵك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی له جه‌ره‌یانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا تێپه‌ڕ دەبێ. سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی به پاس دانی به‌رپرسایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی ئاماری قوربانیان له ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ده‌زگای قه‌زایی و به پێچه‌وانه‌كه‌ی، هه‌تا ئێستا ڕاپۆرتێكی واقعییان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م كوشتاره ڕانه‌گه‌یاندووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی، جار جاره‌یه‌ك، به ئامانجی سێناریۆ، ئاماری درۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه. به‌ڵام، هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه بیروڕای گشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ڕاستیه‌كانی ئه‌م جه‌نایه‌ته به‌لاڕێدا به‌رن و خه‌ڵك له خواستی ڕاگه‌یاندنی ئاماری واقعی و قه‌بووڵ كردنی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م جه‌نایه‌ته، په‌شیمان بكه‌نه‌وه.
ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا له ٣١ی گوڵانی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه توانیویه‌تی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هێندێك له بنه‌ماڵه و نزیكانی گیانبه‌ختكردووانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شوناسی ٣٢٤ كه‌س له قوربانیان به‌ده‌ست بێنێت و ڕایگه‌یاند كه له ناویاندا ٢٣ منداڵ و تازهلاویشی تێدایه. ئه‌م ڕێكخراوه، له باروودۆخێكدا ئه‌م ئاماره‌ی به‌ده‌ست هێناوه كه كۆماری ئیسلامیی نه ته‌نیا له هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوكاری ناكات، به‌ڵكوو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانیشی به توندی خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات كه له‌گه‌ڵ كه‌س په‌یوه‌ندی نه‌گرن. لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندبوو كه خامنه‌یی به ئاژاوه‌گێر ناولێنانی خۆپیشانده‌ران، چرای سه‌وزی بۆ سه‌ركوتی خوێناویی خه‌ڵك به هێزه ئه‌منیه‌كان نیشان دا. هه‌ڵبه‌ت سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ش له‌وانه هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م كوشتاره‌ی ڕژیمیان، هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. به‌ڵام ئاماری چوار هه‌زار و ٨٠٠ گیان به‌خت كردوو و پتر له ١٠ تا ١٥ هه‌زار برینداریش له لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌وه بڵاوكرایه‌وه. هه‌ر به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌ریه‌دا، پتر له ٨ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سیش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كران و خراونه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ئه‌زیه‌ت. هه‌مووی ئه‌وانه، پانتایی خۆفناكی ئه‌م جه‌نایه‌ته دژه مرۆییه‌مان پێ نیشان ده‌دات.
ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به درووشمه‌كانی وه‌ك مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی، مه‌رگ بۆ خامنه‌یی، له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ڕووخاندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی پێداگریی كرد. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی له كۆتایی ته‌مه‌نی نزیكتر بووه‌ته‌وه. بێ گومان بۆ گه‌یشتن به‌م زه‌رووره‌ته، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پێویستیان به پێداویستییه‌كانی ڕووخاندن هه‌یه كه ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا شتێك نییه بێجگه له پێكهێنانی ڕێكخراوه و ڕێكخستنی چینایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی ڕێبه‌رێکی پێویست کە بتوانێ رێچکەی خەباتەکە بەرەو سەرکەوتنی یەکجاری بەرێ …
روداوەکانی تا بەئێستا نیشانیان داوە کە ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامیی به‌رهه‌می یه‌ك نه‌به‌رد نییه، به‌ڵكوو له سهركهوتنێكهوه بۆ سه‌ركه‌وتنێكی دیكه ڕۆیشتن، پته‌و كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ر نهبهردێك و سه‌ره‌نجام گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنی نیهاییه. كۆماری ئیسلامی پێویسته له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی موقاومه‌ت و خه‌باتدا ناچار به پاشه‌كشه بكرێت و به نه‌به‌ردی په‌یتا په‌یتا، له به‌ره جۆراوجۆره‌كاندا، به تاكتیكی جۆراوجۆره‌وه، هێزه‌كانی ماندوو و سواو بكرێت و سه‌ره‌نجام ئه‌م ڕژیمه بهچۆك دابێت. ئه‌و ئاخێزه جه‌ماوه‌ریانه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا شایه‌دیان بووین، گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان لهبوار گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی به‌ره‌ی شۆڕش له‌پێناو ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامیی خۆڵقاندووه. ئه‌م ئاخێزانه كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگایان سیاسی‌تر كردووه و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌یان بردووه‌ته ژێر پرسیار. ڵێرەدا پێویستە یادێک بکەین لە تەواوی گیانبەخت کردوانی ئەم روداوانە و ئەوئاخێزانە
دڵنیان ئەو رۆژەدێت کە هەموومان یەکگرتوانە لەسەر گۆری دوژمنانی ئازادی و یەکسانی سرودی رزگاری بڵێنەوە و تاجەگوولێنەی خۆشەویستی بنێنە سەر گلکۆی ئەو ئازیزانەی کە لە پێناوی ژیانێکی ئازاد دا گیانیان بەخت کرد ..
بروخێ کۆماری ئیسڵامیی
شکۆداربێ یادو بیرەوەری ئاخێزی کۆمەڵانی خەڵک لە خەزەڵوەری سالی ١٣٩٨ی هەتاوی