گوێڕایەڵی….!
گوێڕایەڵی
دواجار مەسعودی پزیشکیان، سه‌رۆك كۆماری ده‌ستنیشانكراوی خامنەیی، دوای مشت و مرێکی زۆر‌و کۆمەڵێک قسەی بێ ناوەرۆک و دژبەیەک ، لیستی كابینه‌ی پێشنیاریی خۆی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌نگی متمانه بۆ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی نارد. وه‌زیرانی دیاریكراوپێشنیارکراوی سەرۆک کۆمار زۆربەیان لە کابینەی دەوڵەتی پێشووی ئیبراهیمی رەئیسی و حەسەن روحانین . زۆرینەی ئەم وەزیرانە، لەو نەوەیەن کە وەک خودی مەسعودی پزیشکیان لەڕووی ئەزموون و بیرکردنەوە و ڕەوشتیانەوە پەروەردەکراوی نێو شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانن. ئەمانە لەسەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران-عێراقدا دەرکەوتن و دەستیان کردە چالاکیی جۆراوجۆر. واتە کەمتر لەسەر بنەمای توانایی و لێهاتوویی دەست نیشان کراوون، بەڵکو زیاتر وەک وەفادارنی نیزام وئایین،شانسی وەزیربوونیان بۆ ڕەخساوە، تا پێشینەی ئەزموونی و لێهاتوویی. یەکێک لە پێوەرەکانی مەسعود پزیشکیان خەڵکییبوون-ی دەوڵەت و کابینەکەی بوو، بەڵام وەک دەرکەوت وانییەو زۆر توێژ و پێکهاتە و ئاراستەی سیاسیی ونەتەوەیی و ئایینی، لە ریزی بەشدارانی کابینەکەی نین و بەتەواوەتی فەرامۆش کراوون. كابینه‌ی چواردەهەم وەک سەرجەم کابینەکانی تر سه‌رۆكه‌كه‌ی گوێڕایەڵی عەلی خامنەیی و ولایەتی فەقی و لەدواکەوتوترین مۆرەکانی تا ئێستای ڕژیمە. وه‌زیرەکانیشی هەروەک ئاماژەی پێکرا زۆربه‌یان له مۆره ئه‌منییه‌تی و نیزامییه‌كانن و دژی زانست و تێكنۆلۆژی و دوژمنی ئازادی و مافی ئینسانن و ته‌نیا توانا و تایبه‌تمه‌ندییان نزیك بوونه له باندی خامنه‌یی و لێهاتووییه له سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه. کەواتە ئەمانە ده‌بێ چ داهاتوویه‌ك بۆ خه‌ڵكی ئێران به‌دیاری بێنن؟
ئەمرۆ ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یران‌گه‌لێكی كه‌مه‌رشكێن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ره‌وڕووه. ئه‌م كابینه‌یەش بەم پێکهاتەوە نیشانی ده‌دات کەهیچ پلانێكی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا نییه. پزیشکیان و تەواوی ئەندامانی کابینەکەی بە ڕوونی و ڕاشکاوانە بەرگری لە خامنەیی و “ولایەتی فقیە” دەکەن و خۆیان بە سەربازی نیزام و گوێڕایەلی ڕێبەرەکەیان دەزانن. کەواتە جیا لەمالوێرانی و شەڕو کوشت و کوشتار، شتێکی تریان لێ چاوەروان ناکڕێ. ئەم کەسانە هەموویان بە کردەوە دژی خەڵک و ئازادییەکانی ئەوانن . ئەوان لەشۆرشی مەزنی ژن ژیان ئازادی دا لەبەرەی دەسەڵات دابوون و دەستیان سورە بە خۆێنی دەیان و سەدان گیانبەخت کردووی شۆرشی ژینا لە کوردستان و ئێران . كابینه‌ی نوێی مەسعود پزیشکیان شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سانێكه كه به سەدان بند کراویان ئێعدام كردووه، ئابووریی ئێرانیان بردووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان و ئیفلاس، ژینگه‌یان به‌ره‌و نابوودی بردووه، تیرۆریان له ده‌ره‌وه و سه‌ركوتیان له‌ناوه‌وه ڕێكخستووه و له ڕێگه‌ی‌پروپاگەندەی ڕژیمەوە بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه درۆ و چه‌واشه‌كارییان كردووه.
پرسیار ئەوەیە کە ئایا خەڵکی هەژارو بەشمەینەت،بەتایبەتی ژنان و خەڵکی كوردستان، خەڵکی بەش مەینەتی بەلوچێستان و نەتەوەکانی تری نارازی لە ئێران و بنەماڵەی قوربانیانی زیاتر لە ٤٥ ساڵ دەسەڵاتی ئەم ڕژیمە،دایکانی دادخواز له كابینه‌ی پزیشکیان چ وڵامێك له‌پێناو وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان وه‌رده‌گرن؟ له پێشینه‌ی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا هیچ شتێك بێجگه‌له ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و جه‌نایه‌ت به‌دی ناكرێت.
ڕووباره‌كان و ده‌ریاچه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ویشك ده‌بن و ئێران له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی به‌ته‌واو مانا به‌ره‌وڕووه. پزیشکیان و کابینە دۆراوەکەی و سپا‌و كاربه‌ده‌سته ئه‌منییه‌كان كه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م باروودۆخه‌ن، له كابینه‌ی نوێ‌دا چ وڵامێكیان بۆ جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو هه‌یه؟
ئابووریی وڵات گه‌یشتووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان، هه‌زاران ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان ده‌رگاكانیان داخراوەو جه‌ماوه‌رێكی به‌رین بێكارن وكشت و كاڵ و ئاژه‌ڵداری له‌گه‌ڵ بێ ئاوی و ویشكه‌ساڵی ڕووبه‌ڕوویه، خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌تاڵه و داهاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر له ڕابردوو له‌گه‌ڵ كێشه و گرفت به‌ره‌وڕووه. ئەم کابینەیە بەم پێکهاتەیەوە چڵۆن دەتوانێ پێکهێنەری ئالورگۆرێکی بنەرەتی بۆ دەرباز بوون لەسەرجەمی ئەم گرفت و قەیران و بارودۆخە بێ؟ هەموو ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە پزیشکیانیش بە هەمان ئاقاردا دەروات کە سەرۆکەکانی سێزدە دەوڵەتی تری پێش خۆی پێیدارۆیشتن. چارەنووسی ئەویش نادیار‌و ناروونە. ئەو هەروەک چاوەرواندەکرا کەسایەتێکی سەربەخۆ نیە و گوێڕایەلی ڕێبەرەکەیەتی و ئامرازێکە بۆ بەرێوەبردنی خواستەکانی ئەوان.
خەڵکانی نارازی له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خواستی ڕه‌وا و ئینسانیی خۆیان بگه‌ن و بێگومان مه‌رجی وه‌دیهاتنی ئاوات و داخوازیی ژنان، بێكاران، كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ڕووناكبیران، نووسه‌ران و هه‌موو تۆێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رووخانی ئەم ڕژیمە کارەسات خولقێنەرەیە کە زیاتر لە ٤٥ ساڵە باڵی ڕەشی خۆی بەسەر کۆمەڵگای ئێران‌دا تەنیوە.