کۆماری ئیسلامی و مەبەستی بۆ وەدیھێنانی ئامانجێکی مەترسیداری تر

✍دواڕۆژ

موحەمەد موخبێر جێکری سەرۆک کۆماری ئێران لە دوایین کۆبوونەوەی سەبارەت بە پرسی بەرھەمھێنانی کاغەز  وێرای ئەوەی ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران لەو بووارەدا لەگەل کەم و کووری بەرامبەرە جەختی لەوەکردەوە کە پێویستیانە کە لە بواری بەرھەمھێنانی کاغەز  خۆیان بەرێوەببن، سیاسەتێکی مەترسیدار لەسەر ژینگە و ئاو و دارستانەکان.

بەرھەمھێنانی یەک تۆن ھەویری کاغەز پێویستی بە ٢ تۆن دار و ٢٠٠ ھەزار لیتر ئاو ھەیە، ھەروەھا ھەر یەک تۆن بەرھەمھێنانی کاغەز  ٦٠ کیلۆگرەم پەساوی زەرەرمەند بۆ ژینگە درووست دەکات.

کارناسان لەو باوەرەدان کە بەرھەمھێنانی ٧٠٠ ھەزار تۆن کاغز لە سالدا وەک ئامانجی ئەو سیاسەتە پێویستی بە ٤ میلیارد و ٢٠٠ ھەزار لیتر ئاوی شیرین ھەیە، ئەوەش لە کاتێکدا کە ئێران لەگەل قەیرانی بێ ئاوی بەرامبەرە دەتوانێ لە درێژ خایەندا باروودۆخۆ ئاو لە ئێران لە ھەنووکەش مەترسیدار تر بکات.

بە وتەی وتەبێژی رێکخراوی پاراستنی ژینگە ، بەشێکی ھەرە زۆری کاغەز لە ئێران لە دار و برینەوەی دارستانەکان بەرھەم دێت، گەورەترین کارخانەی بەرھەمی کاغەز لە پارێزگای مازەندران زیاترین خەساری لەسەر دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بوە و تەنانەت لە پارێزگاکانی تر ئێران و لە کوردستانیش دار ھاوردە دەکات، ئەوە بۆتە ھۆی ئەوەی دارستانە پر بایخەکان توانایان کەم بێتەوە و پانتاییان بەر تەسک بێت، ئەوە دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی کوالێتی دارستانەکان، و رۆچوونی خاک و کەمبوونەوەی ئاستی ھەلمژینی ئاو لە خاکەوە.

سالانە ٤٠٠ ملوێن تۆن کاغەز لە جیھان بەرھەم دێت و زەرەرێکی زۆر لە ژینگە دەدرێت، لە دوایین کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوە لەگەل گۆرانکارییە ئاو ھەواییەکان، زیاتر لە سەد ولات و بەتایبەت ئەو ولاتانەی وا زیاترین دارستانەکانیان بۆخۆیان تۆمارکردەوە قەرارە تا سالی ٢٠٣٠ سرینەوەی دارستانەکانیان وەلا نێن.

ولاتانی پێشکەوتوو بۆ بەرگری لە برینەوەی دارستانەکان بەھەمھێنانی کاغەزایان لە بەردی ئاھەک لە جێگەی دار داناوە تا ھاوکات ھەم پێش بە برینەوەی دارستانەکان بگرن و تێچووی ئاویش بەرادەیەکی زۆر کەم کەنەوە.

کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٤ دەیەیە کە بە پەیرەوکردنی سیاسەتی ناجێگیر و دژ لە ژینگە و گەشەی بەردەوام زیاترین خەساری لەسەر ژینگە درووستکردەوە، پێوەندی لەگەل ولاتان لە کۆماری ئیسلامی زیاتر بە پێی سیاسەتی پاوانخوازانە و ئایینی و دەستێوەردان بوە لەگەل ولاتان و ھیچ سیاسەتێکی ئیستراتژیکی لە ھەمبەر ژینگە نەبوە و لە کۆتاییشدا تاوانی ئەو سیاسەتانە ژینگە پارێزانێک داویامە لە بە دەستی بەتال چوونەتە شاری ئاگر و بە دەیان ژینگە پارێز لە کوردستان گیانیان لەدەست داوە و یان خود بریندار بوون