ژینگە پارێزی نەریتێکی شۆڕشگێڕانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەری.م _سنە
وەک چۆن کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارەکان دا دوای ئەم ٤٢ ساڵەی دەسەڵاتی نەگریسی تووشی شکست و داڕمان بووە و نەیویستووە پارێزگاری لە بەها ئێنسانییەکان بکات و هەوڵی داوە ویست و ڕوانینی دواکەوتووانەی خۆی زاڵ بکا لە بواری ژینگەیشەوە زۆر دواکەوتووە و بە هیچ چەشنێک نەیتوانیوە رەزامەندی کۆمەڵگا بە دەس بێنێت. بۆیە خەڵکانی خۆبەخش و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وەک ئەرکێک ئەو کەلێنیانە بۆ جەماوەر پڕ کردووەتەوە و ئەم جۆرە تیکۆشانە بووەتە نەریتێکی شۆڕشگێڕانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بۆ ئاشنابوون لە گەڵ چەمک و بنەماکانی مانایی ژینگە چاوێک بەسەر هەندێ پێناسەدا دەخشێنین و تێدەکۆشین گرینگی و تایبەتمەندیی ئەو خەباتە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بخەینە بەر چاوی خوێنەرانی ئازیزی دواڕۆژ:
ژینگە
ژینگه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سرووشت ده‌گرێته‌وه، كه به‌یه‌كه‌وه سیستمی ژیان پێكده‌هێنن، تاوه‌كو سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ران به مرۆڤیشه‌وه تێیدا به ئاسووده‌یی بژین و سوودی لێوه‌ربگرن و ببێته به‌شێك له ژیانیان كه خاك و ئاو و هه‌وا ده‌گرێته‌وه، بۆیه پاراستنی هه‌رسێكیان له ئەرکە سه‌ره‌تایی و گرنگه‌كانە.
پیسبوونی ژینگه
گۆڕانكارییه‌كان له ژینگه‌ی زینده‌وه‌ر و گیانداران به‌هۆی چالاكیی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه‌یه و ده‌بێته هۆی تێكچوونی باری ئاسایی شوێنه‌كه و گۆڕانی بۆ دۆخێكی نائاسایی و به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ له سه‌رچاوه‌ی وزه و خۆراك وه هه‌روه‌ها چالاكی رۆژانه‌ی مرۆڤ به‌به‌رده‌وام پاشماوه‌ی زیانبه‌خش ده‌خه‌نه نێو ژینگه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌م پاشماوانه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به هۆشیاری مرۆڤه‌كانه‌وه، ده‌توانن پیسی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن ببنه هۆكاری پاكڕاگرتنی شوێنه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی سروشت وه‌كو خۆی.
ژینگه‌ی ته‌ندروست
هه‌وڵدانه بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی هاوسه‌نگ كردنی كار و چالاكییه مرۆییه‌كان و بەرگرتن لە کاریگەریی خراپیان لەسر ئاو و هه‌وا و خاك و سروشت به شێوه‌یه‌كی گشتی. له سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ مرۆڤ بە بەرینی و بە شێوازی جۆراوجۆر هاوسه‌نگیه‌كانی سروشتی لە ڕێگەی زۆربوونی هۆكاره‌كانی پیس بونی ژینگەوە تێكداوه.
پاك ڕاگرتنی ژینگه
هه‌وڵێكی به‌رچاو له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان هه‌یه كه هه‌ست به‌مه‌ترسیه‌كانی پیس بوونی ژینگه ده‌كه‌ن و كاری زۆر بۆ كه‌مكردنه‌وه پیسبوونی ژینگه ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت كۆمه‌لێك رێكخراوی ژینگه پارێزی هه‌یه و ساڵانه چه‌ندین كۆنفرانس و كۆنگره ده‌به‌سترێن و بڕیاری گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه ده‌درێن و كۆمه‌ڵێك بڕیار بۆ پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆردرێ و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان توانیویانه تا راده‌یه‌كی زۆر پارێزگاری له ژینگه‌ی خۆیان بكه‌ن بەڵام لە وڵاتانی دیکە ئەوە هەوڵە زۆر بەرچاو و بەرین نییە.
ژینگه و سروشتی كوردستان
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە هۆی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییەوە له ڕووی ژینگه پارێزییه‌وه گه‌وره‌ترین گرفتی هه‌یه و تا ئێستا ژینگه‌ی كوردستان به شێوازی جۆراو جۆر پیس ده‌كرێ، به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزه كه ده‌ستپێكی به‌هاره و خه‌ڵك ڕوو له سه‌یرانگه‌كان ده‌كات و هۆكاره بۆ پیسبوونی ژینگه له‌و كاته‌ی پاشماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به پیسكردنی ژینگه‌ی جوانی كوردستان به‌جێده‌هیڵی و خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م وشیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه پاشماوه‌كانیان له‌ناو نایلۆنه‌كان هه‌ڵده‌گرن و له‌شوێنی تایبه‌ت دایده‌نێن، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان قاپ و قاچاخه‌كانیان له ناو كانیه ئاو سازگاره‌كان ده‌شۆن ئه‌م ئاوه پاكه پیس ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان پاشه‌ڕۆی تێده‌كه‌ن و ئاگر له‌داره‌كان به‌رده‌ده‌ن و پاشماوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه له شوێنه‌كان وه‌كو خۆی جێده‌هێلن و به‌مه‌ش ژینگه‌ی جوانی كوردستان پیس ده‌كه‌ن.
پاك ڕاگرتنی ژینگه ئه‌ركی هه‌مووانه
بوونی ژینگەیەکی پاک مافی هه‌مووانه و پاراستنی ژینگه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه، ئەوە لە کاتێک دایە کە ڕژیم و لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکان خۆیان بە بەرپرس نازانن له پاكردنه‌وه و خاوێن راگرتنی ژینگه، بۆیە پێویستە هەموو تاكەکان، خێزان، سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌كان، ده‌زگا ناحكومیه‌كان و هتد هه‌موو لایه‌ك پێویسته پارێزگاری له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان بكه‌ن كه هه‌موومان تێیدا ده‌ژین. كاتێ ده‌چنه گه‌شت نایلۆن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن یان له بازگه‌كان وه‌ریبگرن و هه‌ر كاتێ پاشماوه‌یان هه‌بوو بیخه‌نه ناو نایلۆنه‌كه و سه‌ری دابخه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان بیهێننه‌وه بیخه‌نه ناو حاوییه‌كان، یان له‌سه‌ر شه‌قام له‌شوێنی دیاریكراو بۆ دانانی نایلۆنه زبله‌كان دایبنێین تا ئۆتۆمبێلی كلینه‌ر به ئاسانی هه‌ڵیان بگرێته‌وه.
رێگاكانی پارێزگاریكردن له ژینگه
یه‌كه‌م: بڵاوكردنه‌وی وشیاریی پاراستنی ژینگه له لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه، تاوه‌كو بتوانین ئاو و هه‌وا و خاكمان پاك ڕابگرین.
دووه‌م: دانانی یاسای تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه و دانانی سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆكاری پیسبوون و شێواندنی ژینگه.
سێیه‌م: دانانی كه‌سانی لێهاتوو له‌و ده‌زگایانه‌ی كاریان پاراستنی ژینگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و شوێنه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی خۆش نه‌وێ نایپارێزێ.
چواره‌م: پاراستنی پاك و خاوێنیی تاك ئه‌وه‌ش پاراستنی ژینگه‌ی به‌دواوه دێت، كه‌سه‌كه هه‌ر له‌خۆی و ماڵ و باخچه و كۆڵان و پاركه‌كانی نێو گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ست پێده‌كات و به‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی پاكمان ده‌بێت.
پێنجه‌م: چاندنی دار و رووه‌ك به شێوه‌یه‌كی زۆر له ناو شار و ده‌رووبه‌ر و له سه‌یرانگه‌كان.
شه‌شه‌م: دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی نوێ و سه‌رده‌میانه بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كان و سوود وه‌رگرتن لێیان و به‌كارهێنانیان بۆ كاری دیكه، كه مرۆڤه‌كان سوودی لێوه‌ربگرن.
حه‌وته‌م: ناوه ناوه كاری هه‌ره‌وه‌زی و به‌كۆمه‌ڵ رابگه‌ینرێ بۆ به‌شداریكردنی ژمارەیەکی زیاتری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێن و سه‌یرانگه‌كان له پاشماوه‌كان.
ئەرکی پاڕاستنی ژینگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەستۆی دەیان کەس لە خەباتکارانی ئەم بوارەیە و ساڵانە لە زۆربەی شار و گۆندەکانی کوردستان کەسانی خۆ بەخش بە ورەیەکی شۆڕشگێڕانەوە ڕوو ئەکەنە ژینگەکانیان و بە لە خۆبردوویی و فیداکاری بێ وێنەوە دەیان داستانی مرۆڤایەتی و ژینگە دۆستی تۆمار دەکەن و بە وەزیفە و کارێکی خەباتکارانەی ئەزانن و لە درێژەی ڕیگای بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی لە قەڵەم دەدەن و لە ڕاستیش دا خۆدی ڕژیمیش بەوە تێگەیشتووە و تەنانەت بە زۆر شێوازی ترسناک و جەنایەتکارانەوە بەر پرچی ئەو خەباتەش دەداتەوە و چالاکانی ئەو بوارەش دەخاتە ژێر چاودێری و زەخت و گۆشار دەخاتە سەریان و ڕێگری لە چالاکییەکانیان دەکا و دەیانگرێ و حۆکمی قورسی زیندانیان بە سەردا دەسەپێنێت.