ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستان دەکەن
ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستان دەکەن
ئەمڕۆیەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەڵاێژی سالی ١٤٠٣ی هەتاوی لەتەلاری تەوار خاتو کافیە سلێمان سکرتێری یەکیتی ژنانی کوردستان پێشوازی کرد لە خاتو فریبای موحەمەدی وخاتوچیمەن جوانڕۆیی ،خاتو لەتیفەموحەمەدی، خاتو ئارەزو کەمانگەر ،خاتو ساریناچووبتاشانی ئەندامانی ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد.
لەو دیدارەدا بە ئامادە بونی هەریەک لەخاتوگوڵزار تائیب وخاتوسەیران محەمەد وخاتو سەیوان ڕۆستەم ئەندامانی یەکیتی ژنانی کوردستان گفتو گوۆ لەسەر پرسەکانی ژنان بەگشتی وژنانی کوردستان بەتایبەتی کراو هەردولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندی ڕێکخراوەکانی ژنانی هەمو بەشەکانی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئیستادا .