✍ ئسلاوی ژیژەک

و: محەمەد حەکیمی

ئەم وتارە بە شێوەی گشتی باس لە بیرۆکەکانی ژیژەک، ئاڵوستر، یورگن هابرماس، هەروەها لاکان ‌و هگل کارێگەری ئەوان لە سەر نووسینەکانی ژیژەک دەکات ‌و بە بڕوای من بۆ هەر سیاسیەکی کورد پێویستە بە وردی ئەم نووسینە بخوێنێتەوە.

ژیژەک بە گشتی لەگەڵ شێوەکاری نیچە، ئاڵ ‌و گۆڕ بە سەر ئاوەزدا دەهێنێت بە حاڵەتێکی مشت ‌و مڕانەوە دەچێتە جەنگی، بیرۆکە قەبووڵ کراو و چەسپاوەکان. تایبەتمەندێکی هەمیشەیی ژیژەک، بەرگریی هەمیشە نەگۆڕ ‌و کەلک وەرگرتنی ناوبراوە لە وشەی ئایدئولوژی.

ئایدولوژی، بە پێی شرۆڤەی سونەتی چەپ، ئەو وتووێژانەن کە بیرۆکەی ناڕاست بەرهەم دێنن. بەم پێیە‌و بە هۆی ئەوەی کە ئەم بیرۆکەیە لە لایەن کەسانێکەوە، وەکوو ژیژەک” ڕاست بە ئەژمار دێت، گرنگن. بۆ ڕخنەگرتن لە ئایدولوژی لەم ڕوانگەوە ئەوە گرنگە، تا ڕاستی ئایولوژیەکان بدوزرێتەوە و لە ڕوانگەی معرفەتی مرۆکانەوە بزریی بکەین. لەم ڕووەوە کاتێ تئورییەکان لە وڵاتێک بە بونبەست دەگەن، شاڕۆمەندانی ئەو وڵاتە لە کەم و کۆڕیەکانی دەوڵەتەکانیان ئاگادار دەبنەوە و دەتوانن چاکسازی لەو وڵاتە ئەنجام بدەن یا هەوڵی چاکسازی لە حکومەتەکاندا بدەن. هەر ئەو جۆرەی کە ژیژەک لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی خۆیدا ئاماژەی پێدەکات.

ڕخنەگەران هەمیشە چەپ یا ئایدولوژی چەپیان داوەتە بەر ڕخنە و ئێستاش خوێندنەوەی کلاسیکی چەپ لە ئایدئولوژی، لە رێگەی جۆراوجۆرەوە کراوەتە ئامانجی هێرشی ڕخنەگران، یەکەم ئەوەی کە بۆ ڕخنە گرتن لە گۆفتمانێک وەکوو ئایدولوژی، دەبێ ئیدعای دەسپێراگەیشتن بە ڕاستی لە لایەن ڕخنەگڕەوە بکرێت، بە تایبەتی لە پرسە سیاسیەکان، ئەم بۆ چوونانە بە هۆی ڕخنەی نابەجێوە لە ناو دەچێت. چۆنکا لەم سەردەمەدا و لە زانستی ئینسانیدا زۆر سەیر و کەم وێنە وەها گۆفتمانێک لە ڕوانگەی تئوریەوە دەتوانێت ببێ بە ڕاستی. دووهەم وەها دێتە بەرچاو کە مانای ئایدولوژی بە شرۆڤەی ژیانی هاوچەرخی سیاسی. کۆمەڵایەتیەوە گرێدراوە، چۆنکا بە گرنگیدانی ئەوەی کە یورگن هابرماس، بە شاخە کەناریەکانی ڕاگەیاندن، ناودەبات، بە واتەێکی‌تر یانی بازار و بوروکراسی گشتی ‌و تایبەتی‌ و هەروەها بە هۆی بەدبینی بەربڵاوی شاڕۆمەندان بە سەرچاوە سیاسیەکان، بەو پێوەرە ئەم مانایانە ئێتر جێگەێکی لە گەمەی سیاسییدا نابێت، چۆنکە ڕخنەگران لە سەر ئەو باوەرەن کە ئایدولوژیەکان دەبێ گرنگی سیاسیان هەبێت. کەسەکان دەبێ تا ڕادەیەک بە رێکخراوە گشتیەکان، ئیدەئاڵ ‌و سیاسیەکان، ئیمان ‌و باوەریان هەبێت، ئەمڕۆکە شاڕۆمەندان لەو شتە بێبەریین. دەنگۆی ژیژەک سەبارەت بە ئەم وێنەی” ئاگاداری ناڕاست”ی ئایدولوژی لە گەڵ ڕخنەگەران یەکێکە و لە سەر ئەوە کۆکە. بە هەموو ئەمانەوە ژیژەک پێداگری لە سەر ئەوە دەکات کە ئێمە، ئەو کەسایەتیانەی وەکوو تونی بلر، دانیل بل‌ و یا ریچارد رورۆتی” ئیدعایان کردوە کە لە جیهانێکی فەرا ئایدولوژیدا ناژین.

ژیژەک سەبارەت بە تێگەیشتنی سیاسەت لە سەر ئەو باوەرەیە، کە ئێمە پێویستمان بە خوێندنەوەێکی جیاواز هەیە لە ئایدولوژی. ڕوانگەی ژیژەک بە وەرچەرخانێکی جیاوازەوە، ئەوەیە کە رێککەوتنی گشتی ئەمڕۆکەی ئێمە لە سەر ئەوەیە کە جیهانی ئێمە پێویستی بە فەرا ئیدولوژیک هەیە، ئەمە هەر ئەو مانا دەگەێنی کە ئەو لە فانتزی ئایدولوژی لە بەردەستمانی دادەنێت. چۆنکا ئایدولوژی کە مارکس ماناێکی گاڵتەجاریی پێبەخشیوە، ئێتر ناتوانێت کەسایەتی باوەرمەند بە ئایدولوژێیکی تایبەت، بە کەسێک دادەنێت کە کڵاوی لە سەر چووە.

ئەگەر وشەی ئایدولوژی لە ڕاستییدا ماناێکی هەبێت، ڕوانگەکانی ئایدولوژییک هەمیشە هەر ئەو شتەیە کە خەڵک بە کەسی دێکەوە دەیبەستنەوە، چۆنکە بۆ باوەرمەند بوونی کەسەکان بە ئایدولوژییک، دەبێ وا نیشانی بدەێت کە نەبوونی ئایدولوژی، جیهان بۆ ئەوان بێ مانا دەکات. ژیژەک بە جوانی ئەم پرسە دەزانێت، کە هیچ شتێک سەبارەت بە یەک کەسایەتی سیاسی کارێگەرتر لەوە نیە کە بەرچەسپێکی هەمیشەیی لە لایەن رەقیبی سیاسیەوە پیی بدرێت. لە ڕاستییدا بەو هۆیەیە کە دەوترێت، ئەمنیەتی فەرا ئایدولوژییک یا ئەمنیەتی نەتەوەیی دەبێ پرسێکی سیاسی بێت، بەو پێیە ئەم بیرۆکەی ژیژەک کە ئایدولوژیکەکان هەمیشە لە لایەن لایەنگرانیانەوە، وەک ئەو گوفتمانانەی کە سەبارەت بە پرسێکی زۆر پیرۆز کە بێرێزی بەوان لە لایەن سیاسیەکانەوە بە گشتی قەدەغەیە، دەناسێندرێت.

بەو پێیەو لە ڕوانگەی ڕاست‌ و رەوانی ژیژەک لە کتێبی ” متعلق والای ایدئولوژی” پلانی ئەو داواکاریەیە کە ئەمڕۆ ئایدولوژی، بەو شێوە کە دەبێ‌ و رەنگە لە ڕوانگەی سیاسی دوور نەکەوتوەتەوە. ژیژەک لە سەر ئەو باوەرەیە کە دەبێ ئایدولوژی لە باوەر و ڕوانگەی تئوری و سیاسی کۆمەڵگە جیا بکرێتەوە.

 

ڕەشبینی ئیدئولوژییک و باوەر.

 

بە پێی ڕوانگەی ژیژەک، کەسە ئاسایەکانی جیهانی یەکەم، لەو وشە دەچن کە ئەو بە ڕەشبینی ئایدولوژییک دەیخوێنێتەوە ژیژەک بە هۆی کارێگەری بیرمەندی سیاسی ئاڵمان، ئسلودیت، لە سەر ئەو باوەرەیە کە فرمووڵی ڕاڤەکراوی ئێستای ئایدولوژی، سەردێر، ئەوان ئەوە نازانن، بەڵام ئەو رێکارە بە ئاکام دەگەێنن، نیە. ئەگەر ئەم پرسە بە رۆخساری بێ مانایی ڕوانگەی مارکسیسمی کلاسیک، لێک بچێت، ڕوانگەی ژیژەک ئەوەیە کە بەم پێیە، ئەم ڕەشبینیە کارێگەریی قووڵتری ئایدولوژی سیاسی نیشان دەدات. ئیدولوژیەکان، وەکوو گوفتمانە سیاسیەکان، بریارە کە رێککەوتینی ئیداری، یا ئەوەی کە بەردەداری ویستی دەخوێننەوە، خەڵک لە مەڕ سیاسەتەکان ‌و یا ئەو نیزامانەی کە قەبووڵی سیاسی پەسەندیان دەکات. بەو پێیە، ژیژەک لە سەر ئەو باوەرەیە کە ئەگەر کەسەکان باوەریان هەبێت کە بیری ئازادی خۆیان دەکەن بە کەرەسە، لەو ڕوەوە بە رۆخساری ئازادانە لەم یا ئەو نیزامە سیاسیە پەیرەوی دەکەن.

ژیژەک جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە هەر چەن ئەم هەستەی، ئازادی ناڕاست بێت، بەو پێیە جارێکی‌تر بریارێکی سیاسی،  یا ئەوەی کە هگل ئەوەی کە بە بوونی زاتی دەخوێنێت. خوێندنەوەی ئاڵوستر سەبارەت بە ناسنامەی ئایدولوژییک. وەهایە، کە تاک، لە شوێنێک لە ناو نیزامێکی سیاسی لە لایەن دەسەڵاتێکەوە گەماڕۆ یا ژیانی بەرتەسک دراوە و کراوەتەوە. ژیژەک ئەم خوێندنەوە قەبووڵ دەکات و کارێگەرێکی زۆر لە ڕەوانکاوی لاکان وەردەگرێت ‌و دەڵێت: کە وەها ڕوانگەێک هەلەیە، چۆنکە لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕوانگەێکی سیاسی بۆ وەدست هێنانی خەڵک پێویستی بە شۆڕدنەوەی مێشک هەیە کە بتوانێ مێشکی ئەو خەڵکە وەها بشواتەوە کە ببن بە ماشینی بێ مێشک‌ و هەر چێیەک ئەو ڕوانگەیە بڵێت بە بێ کەم و کۆڕ ئەنجامی دەدات.

بە پێچەوانەشەوە، ژیژەک لە سەر ئەو باوەرەیە، هەر ئیدولوژییکی سەرکەوتووی سیاسی، هەمیشە ئیزن بە کەسەکانی دەدات جۆرێک لە زانیاری بە مەوداێکی زۆر لە ئیدەئاڵ و رێنوێنیەکانی، یا ئەوەی کە ئەو لە وشەیەکی باشتر، بێ ناسنامەی ئیدولوژییک دەخوێنێت، بدوزنەوە ‌و بە دوای ئەودا وێل بن. ژیژەک دووپاتە بە کارێگەری لە تئوری رەوانکاوی لاکانی لە تئوری سیاسی دەڵێت: ڕوانگەی تاکەکان بە کەلک وەرگرتن لە مەڕ ڕەشبینی ئیدئولوژییکی ئەمڕۆیی ئاشکار دەبێت، بە لێک کەوتنی بت پەرەست لە گەڵ خۆدی بتەکەدا، زۆر لێک دەچێت.

لێکچوواندنی بت پەرەست لە گەڵ خۆدی بتەکە، رۆخسارێکی تایبەت لە نەچوونە ژێر باری ئەو پرسە لە خۆ دەگرێت، من لە راستییدا بە جوانی دەزانم کە کەوش، تەنیا کەوشە، بەڵام بە هەموو ئەمانەوە، من هێشتا بۆ چێژ وەرگرتن، پێویستم بەوەیە کە لە گەڵ شەریکەکەمدا بیکەمە پەیام. بە ڕایی ژیژەک، هەلس ‌و کەوتی کەسایەتیە سیاسیەکانیش هەر ئەو شێوە و وێنە لە خۆیی نیشان دەدات: من بە باشی دەزانم کە بۆ نموونە بووش یا حزبەکەی من یا ئابووری بازار بە جوانی کار ناکات، بەڵام من بە شێوەێک هەلس ‌و کەوت دەکەم‌ و وا نیشان دەدەم کە من نازانم ئەو ڕاستییە بوونی هەیە.

ئاڵوستر” لە کتێبە ناسراوو گرنگەکەیدا” ئایدولوژی ‌و دەوڵەتی ئیدئولوژییک” وێنەێک دەخۆڵقێنێت کە لەو وێنەدا پولیسێک، وەک کەسێکی خاوەن دەسەڵات، بە کەسێک دەڵێت: ئەو کەسە وەکوو کاڵایەک بانگ دەکات، ئاڵوستر دەڵێت: لە گەرانێکی ١٨٠ دەرەجەییدا، کە تاک بەرەو لای ئەویدی، کە ئەوی بانگ کردوە، تاک دەبێتە سووژەیەکی سیاسی. بیرۆکەی ژیژەک لە مانای گەورە یا ئەوێتر، زۆر لە بیرۆکەی ئاڵوستر سەبارەت بە سووژەی ئەوەی کە خەڵک بە ناوی سەرچاوە دەیخوێننەوە، وەکوو پولیس، لێک دەچێت، چۆنکا لەو ڕوەوە دەتوانرێت، بە شێوەی یاسایی ‌و دەستووری، کەسەکان لە چواچێوەی نیزامێک، بۆ نموونە حزب لە ئستالینیسم یا خەلق لە چینی ئەمڕۆکە جێگەی بکەێتەوە.