شیرین کافی
شیرین کافی

لەشەوێکی تاریکدا،
گڕی مەشخەڵێک وەک پرشنگی خۆر موژدەی لەدایک بونی کۆرپەیەکی نوێ گەیاند.
لە باوەشی شار و لادێ،
ناویان لێنا:
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان،
وەک تیشکی خۆر چووە ناو کارگەکان،
ناو جوتیاران،
ناو قوتابی و ڕووناکبیران.
وتی: «یەکسانیم دەوێم»،
دەنگی زوڵاڵی چووە گشت ماڵێک،
کچان و کوڕان چوونە پێشوازی،
لە بازووی زەحمەتکێشان،
لە خاکی پیرۆزی کوردستان،
ئاگرێک هەڵگیرسا،
باران و ڕەهێڵە
نەیتوانی خامۆشی بکات
دەستی لەرزۆکی زۆردار نەیتوانی ڕێگەی لێ بگرێ.
لە هەناسەی هاوڕێیان،
ڕێگای سبەینێ درووست بوو،
لە خوێنی شەهیدان،
داری ئازادی سەوزبو.
کۆمەڵە،
تۆ تەنها ناوێک نیت،
تۆ خەونی گەورەی گەلێکیت،
کە لە خۆڵەوە هەڵسا
بۆ بەرزایی داد و یەکسانی.
ئەمڕۆ
لە یادتدا
دەست لە دەستی یەکتر دەنێین،
پەیمان دەدەین
ئاگری شۆڕش هەمیشە بەردەوام بێت
لە دڵی زەحمەتکێشاندا
11 / 2 / 26

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *