چاوخشاندنێك به سه‌ر خه‌باتی ژنان له كوردستانی ڕۆژهەڵاتدا….

وەرگەڕاندن بۆ کوردی: مه‌جید مارابی
بەشی دووهەم و کۆتایی
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ژنان
بوون به پێشمه‌رگه‌ی ژنان و په‌یوه‌ست بوونیان به خه‌باتی چه‌كدارانه خۆی پێویستی خه‌بات له دژی پیاوسالاری و دواكهوتوویهكانی كۆمه‌ڵگه بوو. چونكه ئه‌و بواره‌ی خه‌بات تا ئه‌و كاته بوارێكی پیاوانه بوو هاتنه ناو ئه‌و گۆڕهپانهو تێكشكانی ئه‌و له‌مپه‌ره خه‌باتێكی سه‌ختی هه‌م له ئاستی كۆمه‌ڵگه و هه‌م له ریزی تهشكیلاتهكاندا پێویست بوو. ئه‌گه‌رچی به سه‌رنجدان به مێژووی ژنانی كوردستان ئێمه یه‌كه‌مین خه‌باتكارانی چه‌كداری ئه‌و رێگایه نه‌بووین. به‌ڵام ئه‌م ده‌وره‌یه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تایبه‌ت بوو كه ئه‌وی له‌گه‌ڵ مێژووی خۆیدا جیاده‌كرده‌وه.
- ژنانی لێبڕاو وشیار بۆ روخاندنی ڕێژیمی دیكتاتۆر و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستی خه‌باتیان ده‌كرد.
- ژنان نه‌ك هه‌ر وه‌كوو تاك و به مه‌به‌ستی هێزی پشتیوانی و یارمه‌تیده‌ر به‌ڵكوو به شێوه‌ی كۆمه‌ڵی چه‌كدار و به ئه‌ركێكی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوانیش خۆیان پێناسه كرد.
- خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانی ژنان و پیاوان له به‌رنامه‌ی كاری خۆیاندا دانابوو.
به‌مجۆره ده‌ورێكی نوێ له خه‌باتی ژنان له كوردستان ده‌ستی پێكرد. له مێژووی كوردستاندا ئه‌م تابو شكاندنه به‌ناوی ژنانی كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵه‌وه تۆمار بووه.
كۆماری ئیسلامی له كوردستان هیچ كات ئارامی به خۆوه نه‌بینی
ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی توانی هه‌ر جۆره ده‌نگێكی ئازادیخوازی له ئێران به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی دهستگیریهكان و كوشت‌و بڕه دڕندانه‌كان و له سێداره‌دانه‌كان بتاسێنێت.
به‌ڵام له كوردستان هیچ كات نه‌یتوانی ئارامی به خۆوه ببینێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ته‌شكیلات له شاره‌كاندا نه‌مابووه‌وه، به‌ڵام ژنان له كۆڕ و كۆمه‌ڵه بچوكه‌كاندا له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بوونه‌وه و به رۆشتنیان بۆ ناوچه ئازاده‌كان و ده‌ستخستنی هه‌واڵ، هه‌واڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به خه‌ڵك ده‌گه‌یاند. له چالاكیه سه‌ربازیه‌كانی پێشمه‌رگه‌كاندا له ناوخۆی شاره‌كاندا له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و حه‌شاردانی پێشمه‌رگه و برینداره‌كان و گه‌یاندنیان به ناوچه ئه‌منه‌كان و ئیمكانات به شاره‌كانی تری ئێران بۆ ده‌رمانكردن و ده‌یان جۆر له‌م كارانه یارمه‌تی رێكخراوه‌كانیان ده‌دا. یارمه‌تی ماڵیان كۆده‌كرده‌وه و له رێگای ژنان و به تایبه‌ت دایكان به پێشمه‌رگه‌كانیان ده‌گه‌یاند. بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانیان ده‌ست به ده‌ست بڵاوده‌كرده‌وه. له ژێر له‌وای له دایك بوونی منداڵه‌كانیان رۆژه مێژوویه‌كانی وه‌كوو رۆژی جیهانی ژن، یه‌كی ئایار، رۆژی كۆمه‌ڵه و هه‌ر وه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆریان به‌ڕێوه ده‌برد. ئه‌و چالاكیانه كاتێك ئه‌نجام ده‌دران كه هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بوو. له شار‌و گونده‌كانه‌وه ژنان به ریزی پێشمه‌رگه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بوون. ئه‌وانه ته‌نها چه‌ند گۆشه‌یه‌كی بچوك له چالاكیه‌كانی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی ژنان بوون. هه‌ر لێره‌دا ده‌بێ سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی ته‌واوی ژنانی دێهاته‌كانی كوردستان بكرێت به بۆنه‌ی كۆمه‌ك و پشتیوانی بێدرخیان له پێشمه‌رگه. ئه‌و دلێرانه كه به جه‌ربه‌زه‌وه ده‌توانرێ بوترێ یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی له سه‌ر پێ مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد بوون كه به ته‌واوی تواناوه له هه‌وڵی ئه‌ودا بوون یارمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن. سفره‌ی هه‌ژارانه‌یان هه‌میشه بۆ پێشمه‌رگه ئاواڵه بوو. له هه‌وڵدا بوون ئاسایشی ئه‌وان دابین بكه‌ن. برینداره‌كان له مالی خۆیاندا حه‌شار بده‌ن. گروپه‌كانی عه‌مه‌لیاتیان له ناوچه ئه‌منه‌كاندا ده‌شارده‌وه. یارمه‌تی دایكانیان ده‌كرد و ئه‌وانیان دهگایانده لای پێشمه‌رگه‌كان و رۆڵه‌كانیان. و ده‌یان و سه‌دان فیداكاری تریان ئه‌نجامداوه. كه به راستی جێگای پێزانینه.
هه‌لومه‌رجی خه‌بات له شاره‌كاندا
ده‌وڵه‌ت له ده‌یه‌ی ٦٠دا ژنانێكی زۆر به‌تایبه‌ت به هۆی خزمایه‌تی و نزیكایه‌تیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان (هاوسه‌ر، خوشك، دایك) و پێشینه‌ی سیاسیان، له سه‌ر كار ده‌ركرد. زۆرێك له‌وان به كارگه‌لێكی تری وه‌ك و فه‌رش چنین و خه‌یاتی و … هتد ژیانی هه‌ژارانه‌ی خۆیان و منداڵه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌برد و هه‌روا خۆڕاگر و بوێرانه له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا درێژه‌یان به خه‌بات و خۆڕاگری خۆیان ده‌دا. ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ش وازی نه‌هێنا ده‌یان بنه‌ماله و سه‌دان كه‌سیان له ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ شاره دووره‌ده‌سته‌كانی ئێران دوورخسته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ژنانه له‌وێیش ئارامیان نه‌گرتوو به له‌قاودانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان سه‌ره‌نجی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان راده‌كێشا.
شه‌ڕی ئێران و عێراق جگه له كاریگه‌ریه ماڵوێرانكه‌ره‌كانی له سه‌ر گیان و ماڵی خه‌ڵك داڕمانی ئابوری و بێكاری لێكهوتهوه. فشاری ئابوری له‌سه‌ر خه‌ڵك، و رووكردنی ژنان له كار و پیشه به‌هۆی فشار و هه‌ژاری ماڵیه‌وه خۆی بوو به هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه كۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌كشه له كۆسپه پیشهیهكانی ئه‌واندا بكات.
رووتێكردنی كچان و ژنان له خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و پسپۆڕی جۆراوجۆری زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی . به‌كرده‌وه وه‌ڵامێكی توند بوو به كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ١٢٤ به‌شی زانكۆ له ژنان و بێكار كردن و ده‌ركردنی ئه‌وان له پیشه جۆراوجۆره‌كان و هه‌وڵدان بۆ خانه‌نشین كردنی ئه‌وان بوو. خوێندنی ژنان و رووتێكردنیان له كاركردن و پێویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه هۆی هێنانه ئارای داخوازیه‌كانی ئه‌وان. نكۆڵی كردنی داخوازیه‌كانی ژنان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه و پێكهێنانی كۆسپه‌كان و داڕشتنی یاسای دژه ژن هه‌موویان هۆكارێك بوون بۆ خه‌باتی ژنان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆیان كه به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له رێگای چاپه‌مه‌نیه‌كان، كتێبه‌كان و سایته فیمینیستیهكانهوه ده‌ستی پێكرد. به‌مجۆره یاسای دژه ژنی كۆماری ئیسلامی خرایه ژێر پرسیاره‌وه. كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه جۆراوجۆره‌كانی وه‌كوو مه‌راسیمه‌كانی هه‌شتی مارس و نووسینی بڕیارنامهگهلێك له‌و پیوه‌نده‌دا و دیاریكردنی داخوازیه‌كانی ژنان رێكخرابوو. خه‌بات له دژی كوشتنی ژنان و قه‌تڵه ناموسیه‌كان و داب و نه‌ریتی دواكه‌وتووانه و بیرۆكه‌ی خێڵه‌كی و پیاوسالارانه له كوردستان ده‌ستی پێكرد. له كۆتاییدا پێكهاته و رێكخراوه دیموكراتیك و ئاشكراكان به مه‌به‌ستی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی خواسته‌كانی ژنان به‌رپا بوو. هه‌مووی ئه‌مانه و ده‌یان حاڵه‌تی تر نمونه‌ی زیندوویی و ده‌ره‌وشاوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه. كه چالاكان و پێشڕه‌وانی خۆی پوخته و كارا كردوه.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌كوو به‌شێك له خه‌باتی سه‌راسه‌ری ئێران،و به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ له‌ناوبردنی سته‌می جنسی و یاسای هه‌ڵاواردنی ده‌وڵه‌تی له نێوان ژنان و پیاوان و ده‌یان یاسای نابه‌رابه‌ری تر خه‌بات ده‌كه‌ن. و هه‌روه‌ها وه‌كو ژنانی كوردستان بۆ له‌ناوبردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زیش له خه‌باتدایه. و له لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ژنانی پارچه‌كانی تری كوردستان هاوچاره‌نووس بووه وئه‌زمونی به‌ده‌ست هێناوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه له‌و رێگایه‌دا تێده‌كۆشێت.
دواكوتوویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه به هۆی نه‌بوونی ناوه‌ندی پیشه‌سازی له كوردستان و كه‌می كار و پیشه بۆ ژنان چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری ژنان له ئاستی به‌ربلاودا و ناوشیاری ژنان له سه‌ر مافه ره‌واكانی خۆیان، خه‌بات له دژی بیرۆكه‌ی پیاوسالاری و خێڵه‌كی، فره ژنی، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی مناڵیدا، ژن به‌ژنه و، خه‌ته‌نه كردن، خۆسوتاندن ، كوشتنی ناموسی و ده‌یان داب و نه‌ریتی دواكه‌وتوانه له‌و گیروگرفتانهن كه ژنانی كوردستان له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن.
. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژنانی خه‌باتكار و وشیار به شێوازی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ریدا راوه‌ستاون.
ئه‌گه‌ر چاوێك به بواره‌كانی تری وه‌كوو شێعر و ئه‌ده‌بیات، مۆسیقا و فیلمی ژنانه‌دا بخشێنین، له كولتوری كوردیدا جێگایه‌كی نیه. له بواری شێعر و مۆسیقادا ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌ڵگیراوه به‌ڵام هێشتا له سه‌ره‌تای كاردایه. لێره‌دا ده‌بێ سوپاسی له‌مپه‌ر شكێنانی ئه‌و رێگایه بكرێت. چونكه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر داهێنه‌رانی ئه‌و رێگایه‌ن به‌ڵكوو خۆڕاگرانی سه‌رسه‌ختی خه‌بات له دژی بیرۆكه‌ی دواكه‌وتوانه‌ی ئایینیشن.
ئه‌زمونه‌كانی ئه‌و خه‌باتانه
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی كورت به سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌دا ده‌ریده‌خات كه سه‌رباری فیداكاریه‌كانی خه‌باتكارانی ئه‌و رێگایه و هه‌ڵبژاردنی ئایدۆلیژیای ماركسیستی و یه‌كسانی خوازانه و ئازادی خوازانه دیسان داخوازیه‌كانی ژنان به درێژایی ساڵانێكی دور و درێژ له ژێر كێوێك له داخوازیه‌كانی تردا ونبوون. ئه‌و رێكخراوانه سه‌رباری بیر‌و باوه‌ڕ و هه‌وڵی دروستیان بۆ له‌ناوبردنی سته‌می جنسی و ده‌یان نابه‌رابه‌ری تر، ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی ژنانیان بۆ دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبهتبهت و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی ده‌هێشته‌وه. به‌رامبه‌ر به خه‌باتی دیموكراتی ژنان و به‌رجه‌سته كردنی داواكاریه‌كانیان، پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ له‌و پێناوه‌دا خه‌مسارد بوون. ئه‌گه‌رچی هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستی خۆی له خۆیدا بۆ رزگاری مرۆڤایه‌تی دروست و حاشا هه‌ڵنه‌گره. به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بۆ گه‌یشتن به‌و كۆمه‌ڵگایه رێگایه‌كی دوور و درێژ له به‌رده‌مدایه و له‌و رێگایانه به دروستی كه‌ڵك وه‌رنه‌گیراوه. ئه‌و پرسه و فشار و خهفهقانهكانی كۆماری ئیسلامی بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رباری هه‌وڵی بێدرێخی ژنان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خۆیان هێشتا له سه‌ره‌تای رێگادان و له هه‌ر ئاڵوگۆڕێكدا داخوازیه‌كانی ئه‌وان كه‌وتۆته په‌راوێزه‌وه و هێڵراوه‌ته‌وه بۆ دواتر. جگه له‌مه له كوردستان به هۆی بوونی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، گرنگی به سته‌می جنسی نه‌دراوه وه‌كوو سته‌می دووبه‌رابه‌ر به ره‌سمی نه‌ناسراوه. ژنانی كوردیش وه‌كوو توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه‌وتونه‌ته ژێر زوڵم و سته‌می دووبهرابهرهوه. نه‌بوونی پێناسه‌یه‌كی دروست له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌توانرێت تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و رێگه‌چاره خه‌باتكارانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان به دروستی ده‌رك بكرێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه راكێشم كه ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه (جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له كوردستان) ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی له نێوان ژنانی خه‌باتكاری كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌باتكارانی ئێران و جیهاندا. به بۆچوونی من به‌رجه‌سته‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خه‌بات له ناوچه و كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا نه‌ك هه‌ر نابێته هۆی نانه‌وه‌ی دووبهركهی و ئاژاوه به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی گه‌یشتن به لێكدانه‌وه‌ی دروست و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی روون و ئاشكرا بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی خه‌باتێكی یهكگرتوانهتر.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و به گه‌شه‌ی خه‌باتی ژنان و وشیار بوونه‌وه‌یان له مافه‌كانی خۆیان دامه‌زراوه دیموكراتیه‌كانیش به داخوازیه‌كانی ژنانه‌وه پێكهاتن. ئه‌گه‌رچی ئه‌و داخوازیانه هێشتا سه‌ره‌تایین و له ئاستی گۆڕینی هه‌ندێك یاسای ده‌وڵه‌تیدا بوون و نه‌گه‌یشتونه‌ته خواسته بنه‌ڕه‌تیه‌كان، به‌ڵام تا ئێره‌ش هه‌ندێك له هه‌وڵ و تێكۆشانی چالاكانی ئه‌و رێگایه ده‌رده‌خات كه به نرخی ده‌ستگیری و، ئه‌شكه‌نجه،و به‌خشینی سه‌روماڵیان بووه. راستی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه كه نه ئه‌م داخوازیانه و نه هیچ داخوازیه‌كی دیموكراتیكی تر به بوونی كۆماری ئیبسلامی به ئه‌نجام ناگات. به‌ڵام هه‌مووی ئه‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه له وشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و له‌قاودانی كۆماری ئیسلامی‌دا كاریگه‌ریه‌كی به‌نرخی هه‌بووه و دهیبێتیش.
لێره‌دا نابێت رۆڵی به‌رجه‌سته‌ی پیاوان و به‌تایبه‌ت پیاوانی وشیار و شۆڕشگێڕ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی دواكه‌وتوانه وپیاوسالارانهدا له‌به‌رچاو نه‌گرین كه تا ئێستا و له قۆناغه جیاجیاكانی ئه‌و خهوباتهدا رۆڵێكی كاریگه‌ر و به نرخیان هه‌بووه، چونكه به بێ هاوكاری و یارمه‌تی ئه‌وان و به نه‌بوونی رێكخرا و دامه‌زراوه‌كانی تری خه‌باتكاری، خه‌باتی ژنان به ئه‌نجام ناگات.
دابڕان و جیابوونه‌وه له نێوان رێكخراوه چه‌په‌كاندا له كوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئه‌گه‌رچی له خۆیدا نیشانه‌ی گه‌شه‌ی بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونی جۆراوجۆر و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، و ده‌یتوانی ببێته هۆی گه‌شه‌ی بیری نوێ و دۆزینه‌وه‌ی رێكاری نوێی خه‌بات، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوو به هۆی په‌رته‌وازه‌بوون و دابڕان و پشێوی له خه‌باتی حیزبه‌كان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و هه‌ره‌ها رێكخراوه‌كانی ژناندا و له نیهایه‌تدا له پرش و بڵاوبوونی خه‌باتی ژناندا بێ كاریگه‌ر نه‌بووه. ئێستا ژنان زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر پێویستیان به رێكخرابوون به داخوازی دیار و ئاشكرا هه‌یه. ئه‌و داخوازیانه ده‌بێ به گوێره‌ی پێویستیه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه گه‌ڵاڵه بكرێت. له شۆڕشێكی تر و ده‌سه‌ڵاتێكی تردا ئێمه ژنان ده‌بێ خاوه‌نی پرۆگرام و داواكاری روون و دیاری خۆمان بین. و هه‌ر له ئێستاوه بانگه‌شه‌یان بۆ بكه‌ین و بیكه‌ین به وشیاری گشتی خه‌لك به تایبه‌ت ژنان. چونكه وشیاری فیمینیستی و گه‌شه‌ی خه‌باتی ژنان گه‌یشتۆته قۆناغێك كه ده‌كرێت ئه‌و چاوهڕوانهیمان له چالاكانی بزوتنه‌وه‌كه له كوردستان هه‌بێت و چاوه‌ڕوانی به‌رنامه و پلاتفۆرمی ئه‌وان بین.
وه‌كوو دوایین قسه، ژنانی كوردستان خاوه‌نی ئه‌زمون و مێژووی خه‌باتی خۆیانن. له‌م رێگایه‌دا هه‌ڵسوڕاوان و رێبه‌رانێكی زۆر په‌روه‌رده بوون. كوردستان به هۆی هه‌بوونی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی و جنسی و داوكه‌وتوویی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خهباتكارانهیی خۆی بووه و هه‌وڵی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و رێگایه‌ی ده‌وێت به رونكردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كانی خۆیه‌وه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌كوو به‌شێك له خه‌باتی ژنان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی تر له ئێران‌دا هاوچاره‌نووس و به‌شی جیایی هه‌ڵنه‌گری ئه‌م خه‌باته به ئه‌ژمار دێت و تا روخاندنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی و گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتیك له تێكۆشاندا ده‌بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی هاوچاره‌نووسی خه‌باتكارانه‌وه، ژنان له‌گه‌ڵ ، ده‌ستی له‌ناو ده‌ستی خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستاندا هه‌ڵپێكراوه.
